جامی ئەورووپای ١٩٧٣-١٩٧٤

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

جامی ئەورووپای ١٩٧٣-١٩٧٤ نۆزدەیەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١٩ی ئەیلوولی ١٩٧٣ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٧٤ لەیاریگای شا باودوینی شاری برۆکسلی بەلجیکا، لەنێوان یانەی بایەرن میونخ و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا بایەرن میونخ توانی بە ئەنجامی ٤-٠ بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.