خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٣-١٩٩٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٣-١٩٩٤
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ39
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٨ی ئابی ١٩٩٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٨ی ئایاری ١٩٩٤
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
براوەئەی سی میلان
Statistical leaderڕۆناڵد کومان، Wynton Rufer
یاریی کۆتاییییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٤
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1994/

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵانی ١٩٩٣-١٩٩٤ وەرزی ٣٩ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو ، یانەی میلانی ئیتاڵی بە ڕاهێنەری فابیۆ کاپێلۆ لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 4-0 لە یانەی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئیسپانی بە راهێنەری یۆهان کرۆیف بردەوە پێنجەم نازناوی بەدەستهێنا لە مێژووی خۆیدا.[١][٢] مارسیلیا پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی یەکلاکرنەوەی یارییەکان لە خولی پلە یەکی فەڕەنسا لە وەرزی پێشوودا ڕێگەیان پێنەدرا بچنە نێو ڕکابەرییەکانەوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نازناوی خولەکەیان لێسەندرایەوە و لە کۆتاییەکانی 1993-1994 دابەزێندرا بۆ خولی پلە دووی فەڕەنسا . ئەمە یەکەم و تاکە جار بوو کە پاڵەوانی بەرگریکار لە وەرزی دواتری پێشبڕکێکەدا بەشداری نەکرد. مۆناکۆی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا .ئەم چاپە بە ئامادەنەبوونی بەشداربووانی یوگۆسلاڤیا دیار بوو چونکە یوگۆسلاڤیا لە ژێر سزا ئابوورییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو . بەشداربووانی یوگۆسلاڤیا زۆرجار لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی پێشبڕکێکەدا ئامادەبوون و ئەستێرەی سوور بەلگراد لە ساڵی ١٩٩١ جامی ئەورووپای بەدەستهێنا و وەرزی دواتر پلەی دووەمی لە کۆمەڵەکەدا بەدەستهێنا.لەلایەکی دیکەوە هەریەکە لە یانەکانی کرواتیا و بیلاڕووس و مۆڵدۆڤا و جۆرجیا و وێڵز بۆ یەکەمجار لەم چاپەدا بەشدارییانکرد .گۆڕانکاری لە یاساکانی ساڵی پێشوودا کرا. دوای دوو وەرز، لەگەڵ پەیڕەکردنی کۆمەڵەکان، یاری چوون و هاتنی پێش کۆتایی ناساند کە دوای قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجام دەدرا، واتە هەردوو یانە لە هەر کۆمەڵەی جارێک لە یاریگای خۆیان و جارێکی دیکە لە یاری یانەی بەرامبەر یارییان دەکرد.[٣]



سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UEFA Champions League - Matchday overview 93/94". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  2. ^ "UEFA Champions League 1993/1994, football - table and standings, match results, schedule, stats, videos, news". soccer365.me. Retrieved 2023-12-30.
  3. ^ "European Competitions 1993-94". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-30.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]