جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧
| جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ | |
|---|---|
| وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
| پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| لە پێش | جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ |
| لە دوای | جامی ئەورووپای ١٩٥٧-١٩٥٨ |
| ژمارەی چاپ | 2 |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی ئابی ١٩٥٦ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ |
| سەردەم | 1956-1957 one-year-period |
| ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
| براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
| Statistical leader | Dennis Viollet |
| وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1956/ |
جامی ئەورووپای ١٩٥٦-١٩٥٧ دووەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١ی ئابی ١٩٥٦ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی شاری مەدریدی ئیسپانیا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و فیۆرینتینا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر فیۆرینتینای ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[١]دوای سەرکەوتنی گەورەی پاڵەوانێتی یەکەم، شەش وڵاتی نوێ بەشداریان کرد: بولگاریا ، چیکۆسلۆڤاکیا ، ئینگلتەرا ، لۆکسمبۆرگ ، ڕۆمانیا و تورکیا . یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ("FA") لە ساڵی ١٩٥٥ ڕێگەی نەدابوو چێڵسی بچێتە ناوەوە، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد وەک پاڵەوانی ئینگلتەرا هاتە نێو ڕکابەرییەکانەوە و بووە یەکەم یانەی ئینگلیزی کە لە ئەوروپا یاری بکات. [٢] جێگەیەکی دیکە بەخشرایە ڕیاڵ مەدرید وەک پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو،لەلایەکی دیکەوە ئیسپانیا بووە یەکەم وڵات دوو یانەی بەشداری بکات لە جامەکە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ UEFA.com. «Season 1956/57 | UEFA Champions League 1956/57». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Woodward، Hamish (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «Why are Manchester United Called the Red Devils?». Atletifo Sports (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «The European Cup 1956/57 :: Champions League Football [Seniors] :: Standings :: Statistics :: Titles :: Titles (in-depth) :: History (Timeline) :: Goals Scored :: Fixtures :: Results :: News & Features :: Videos :: Photos :: playmakerstats.com». www.playmakerstats.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
| ئەم خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |