ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتی مۆنگۆل

ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل یان ئیمپراتۆریەتیی مۆنگۆل (بە ئینگلیزی: mongol empire)یەکێکە لە ئیمپراتۆرییەکان کە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە لە سەدەکانی ١٢ و ١٣ فەرمانڕەوایەتیی دەکرد کردوە. ئەو ئیمپراتۆرییەتە بە فەرمانڕەوایەتیی کردنی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بۆ دەریای ژاپۆن و بەشێکی زۆری سیبیریا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و نیمچەدوورگەی ھیندستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گەورەترین ئیمپراتۆرییەتیی مێژووی جیھان، لە لووتکەی دەسەڵاتیدا فەرمانڕەوایەتیی ٣٣٫٠٠٠٫٠٠٠ کم٢ کردووە کە دەکاتە ٢٢٪ی کۆی گشتی ڕووبەری جیھان، لەگەڵ کۆی گشتی ١٠٠ ملیۆن کەس.[١][٢]

دامەزرێنەر و خانی یەکەم جەنگیز خان کە ساڵی ١٢٠٢ ھاوکات لەگەڵ یەکخستنی خێڵە تورک و مۆنگۆل لە ناوەراستی ئاسیا و بە تایبەتی مەنگۆلیای ئێستا ئەم ئێمپراتۆراتۆرییەشی دامەزراند. ئەمەش ناو و ماوەی فەرمانڕەوایەتیی خانی گەورەی مۆنگۆلەکانە

-چەنگیز خان: ١٢٠٢ - ١٢٢٧

-ئۆگێدی خان: ١٢٢٩ - ١٢٤١

-گویوک خان: ١٢٤٦ - ١٢٤٨

-مۆنگی خان: ١٢٥١ - ١٢٥١

- کوبلای خان: ١٢٦٠ - ١٢٩٤

-توغان تەیمور خان: ١٣٣٣ - ١٣٧٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Charles Philip Issawi-Cross-cultural encounters and conflicts, p.24
  2. ^ http://www.eeb.uconn.edu/people/turchin/PDF/Latitude.pdf ٢٧ی ئایاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.