ھەڤەخشترە

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ھەڤەخشترە یان کەیخەسرەو (بە مادی: Ḫavaxštra، بە یۆنانی: Κυαξάρης (کەیخەسرەو)، بە فرانسایی: Cyaxare) بەهێزترین پاشای مادەکان بوو و دەورانی پاشایەتیەکەی ساڵانی 625هەتا585ی پێش زایین بووه و یەکەمین کەسێک بوو وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیای بردە ژێر ئاڵایێک و بووه زل‌هێزی سەردەمی خۆی. وا هاتووه لە مێژوودا کچی ھەڤەخشترە ئەبێتە ژنی کوڕی پاشای بابل کە باخەکانی ‌هەڵواسراوی بابل وا زۆر بە‌ناوبانگه بۆ بۆ ئەو کچە ساز دەکرێت. ھەڤەخشترە بۆ یەکەمین جار سوپای پەروەردەکراوی ڕاهێنا بۆ مادەکان و کەل‌وپەلی شەڕی ساز کرد. ھەڤەخشترە ئەو پاشای ماد بوو وا توانی سەکاکان بە تەواوی لە وڵاتەکانی ماد وەدەرنێ.

[دەستکاری] لەناو بردنی ئاشووریەکان

ھەڤەخشترە دوای پێکهێنانی سوپا و کەل‌وپەلی شەر ویستی بە هێرشه تاونەتاوەکانی ئاشووریەکان و دەیان ساڵ داگیرکەری ئەوان کۆتایی بێنێ بۆیه هێرشی کردە سەر ئاشوور و نیوەی وڵاتی ئاشووری داگیر کرد. لەگەڵ پاشای بابل یەکیەتیان ڕێ‌خست و بە تەواوی ئاشوریان لە ناو برد. هەر لەو شەڕەدا بوو نەینەوا و پایەتەختی دووهەمی ئاشووریەکان خاپوور کرا. دوای ئەو شەڕانه وڵاتە داگیر کراواەکان لە نێوان ماد و بابلیەکان بەش کراو و ماد بوو بە گەورەترین ئمپڕاتووری رۆژهەڵاتی ئاسیا. ھەڤەخشترە کوڕێکی ئەبێ کە لە جێگای ئەنیشێتە سەر تەختی پاشایەتی و هەر‌ ئەو کوڕه ئەبێتە باپیری کووروش پاشای ھەخامەنشیەکان.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر