پارێزگای حەسیچە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پارێزگای ئەلحەسکە
مُحافظة الحسكة
—  پارێزگا  —
وڵات  سووریا
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)
 • سەرجەم ١٬٤٧٧٬٠٠٠

پارێزگای ئەلحەسکە (بە عەرەبی:مُحافظة الحسكة) یەکێک لە پارێزگاکانی سووریایە کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ١،٤٧٧،٠٠٠ کەس بووە. ناوەندی پارێزگای ئەلحەسکە شاری ئەلحەسکەیە. پارێزگای حەسکە دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی ولاتی سوریا زۆرینەی دانیشتووان کورد و عەرەبن. کوردی موسڵمان و ئێزیدی. ئەم پارێزگایە کراوە بە چوار بەش: قەزای حەسکە کە بریتیە لە ناحیەکانی: تەلتەمر - شەدادا‌- مەرقەدا - بیر حلو قەزای قامشلو کە دەبێتە ناحیەکانی: تەلحمیس ، عامودا و تربەسپی (قەحتانیە) قەزای سەرێکانی (رأس العین) و ناحیەی: دەرباسیە قەزای دێرک (مالکیە) کە بریتیە لە دوو ناحیە: جل ئاغا (جەوادیھ)‌ و تەلکۆچک (یەعربیە)


سەرچاوەکان [دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیسی