تەیمووری لەنگ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
تەیموورلەنگ
لەدایکبوون ٨ April ١٣٣٦
کەش (شاری سەوز)
مەرگ ١٨ February ١٤٠٥
شوێنی گۆڕ سەمەرقەند
دایک و باوک تێکینا مۆھبێگیرن - محەمەد تەرەغای

لە دایکبوونی تەیمووری لەنگ[دەستکاری]

پێش لە دایکبوونی تەیموور باوکی کە ناوی« تەرقائی بوو » ڕێزدار بوو لای خەڵکی شار واتا شاری ( کەش ) شەوێک خەون دەبینێت و لەبەربەیانی شەوەکەدا دەچیت بۆ لای « شێخ زێدەدین » دەڵی لە خەوما پیاوێک شمشێرێکی داوەتە دەستم و بەھەر چوار لادا شمشێرەکەم ھەڵدەسوڕاند ، شێخ لە وەڵامدا دەڵێت « خوا کوڕێکت پێ دەدات بە شمشێرەکەی دنیا دەگرێت و لە سایەیدا دینی ئیسلام پەرە دەستێنێت » بۆیە کە خودا ئەو کوڕەی پێتدا ووریایبە لە پەروەردەکردن و خوێندنیدا .

ساڵی دواتر تەمور لە دایک دەبێت ئەمە ئەو خاڵەیە کە دنیا گیرۆدەی شمشێرەکەی تەیمور دەکا ، کە تەیمور لە دایک دەبێت باوکی دەچێتە لای مامۆستایەکی نزیک بۆ ھەڵبژاردنی ناوێک بۆی ، لەو کاتەدا ئەم مامۆستایە قورئان دەخوێنێت لە سورەتی « الملک » ئایەتی « ١٦ » کە ووشەی تەیموری تێدایە بە مانای بومەلەرزە وە ناوی تەیموور لە کەسایەتی و خانەوادەی ئەوانەوە نزیکە واتاکەی بۆیە ئەو ناوەی بۆ ھەڵبژارد مامۆستاکە لە کاتێکدا کە تەیمور دێتە گەورەبوون و باوکی دەیبینی بە ھەردوو دەست کاردەکات و دەنوسێت کە لەو سەردەمەدا شتێکی دەگمەنە و ئەمەش لە کاتی خویندن و نوسیندا دەردەکەوێت . تەیموور لە کاتی خوێندنیدا لای مامۆستا « مەلا عەلی بەگ و شێخ شمس الدین » خوێندویەتی و خوێندکارێکی زیرەک و لێھاتوو بووە و زۆر زوو ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە ھەربۆیەش نازناوی « حافڤ القرآن »ی پێبەخشراوە . وە مامۆستاکەی بە باوکی ووتوە کە نرخی ئەم کوڕە بزانێت چوونکە بە ھەردوو دەستی دەنوسێ دەبێتە حوکمداری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ، دوای ئەوەی خوێندنی ئەو سەردەمە تەواو دەکات باوکی پێیدەڵێت دەبێت ببیت بە سوارچاک و تیرئەنداز ، خۆیان لەو سەردەمەدا کێڵگە و وڵاغی بەرزیان ھەبووە و تەیموور دەچووە کێڵگە و لەوی فێری ئەسپ سواری و تیر ئەندازی کرا کە زۆر سەرکەوتوو بوو تیایدا و بە ھەردوو دەست تیری دەھاویشت و شمشیربازی دەکرد ،‌‌ یەکەم کەس کە بە دەستی تەیمور کوژرا لاویک بوو ناوی « یوڵاش » بوو کە لە کاتی خویندن و دواتریش قسەی ناخۆش و چەوتی بەرامبەر دەکرد زۆربەی قوتابیەکانی شایەتی ئەوەبوون کە ئەم کارە خەتای یوڵاش بووە و خەتای تەیموری تیا نیە بۆیە لەسەر ئەو کارەساتە تاوانبار نەکرا .

سەرەتای لاوی و پێشکەوتنی ھونەری جەنگ[دەستکاری]

تەیمور دەبێتە شازدە ساڵان و ھیچ کام لە ھاوتەمەنەکانی شان نادەن لە شانی لە تیرھاویشتندا وە نەیانتوانیوە بەرەنگاری ببنەوە . ھەر لەم تەمەنەدا زۆر جاری وا ھەبووە کە سی ئەسپی لە پال یەکدا بەسەریەکەوە تاوداوە و لە گەرمەی غاردا لەسەر ئەم ئەسپەوە خۆی ھەڵداوەتە سەر ئەویتر و بە پێچەوانەوە گەڕاوەتەوە سەر پشتی ھەر یەک لە ئەسپەکان ، وە خۆشی بە تەنھا ئەسپەکانی ناڵ کردوە کە ھیچ سوارێک نەبووە بە تەنھا ئەم کارە بکات ، زۆر جار لە گەرمەی غاردا لەسەر زینەکەوە دەجوە لای ڕاست یان لای چەپی ئەسپەکەو بەمەش لەکاتی جەنگدا خۆی لە تیری دوژمنەکانی پاراستوە زۆرجار ئەسپەکەی کوژراوە بەڵام خۆی سەلامەت بووە . وەشایەنی باسە تەیمور لە ھونەری مەلەوانیدا کەسێکی کارامەو لێھاتوو بووە و زۆر جار خۆی لە ھەڵچونی لافاوی ڕووباری جەیحون پاراستوە کە ھیچ مەلەوانێک نەیدەتوانی تخونی بکەویت لەھەمانکاتدا ئەو بە کارامەیی خۆی لێ دەپەڕیەوە ، لە زانستەکانی ئەو سەردەمەدا زانستی پزیشکی و ئەستێرەناسی لێدەرچێت لە باقی زانستەکاندا شارەزا بووە .

جارێکیان لە سەردانی گۆڕی باپیریدا باوکی پێی دەڵێت کە ئەمان ( جختائی )ن و باوک و باپیرانیان لە بنەچەدا دەچنەوە سەر « یافت » ی کوڕی « نوح »

دوا ماوەیەک چوو بۆ شاری سەمەرقەند و پەیوەندی لەگەڵ میری کەلال پەیدا کرد کە ڕیزی زۆری لێدەگرت و ڕۆژیکیان وتی من ناوی باوکتم بیستوە بەڵام نەمدیووە .

لە چوونی بۆ لای میردا نامەی عەبدوڵا قوتبی پێبوو لەڕۆژێکی ساڵی « ٧٥٢ی کۆچیدا» میر بە نەوەکانی ووت لە ناوچاوانی ئەم کوڕەدا ئەوە دەبینم کە دەستدەگرێت بەسەر ھەموو جیھاندا . کە گەڕایەوە لای باوکی ، باوکی پێیوت کە میری کەلال پیاوێکی مەزن و پیرۆزە و چی وتووە وا بکە ، دوای ئەوە دەچێتە لای « سمر گھرخان » کە مامۆستای شمشێربازی ، کە بینی تەیمور بە ھەردوو دەستی توانای بەکارھێنانی شمشیری ھەیە وتی ھەر کەس ھەردوو دەستی بەکار بھێنێت وەک دوو مرۆڤ وایە ، وە مامۆستاکە باشتر ھەردوو دەستی تەیموری ڕاھێنا کە زۆر جار بەم ھونەرە لە مەیدانی جەنگ لە مردن ڕزگاری دەبوو .

تەیموری لەنگ کاتێ بە پلە و پایەی خۆی گەیشت لێبوردە و بەخشندە بوو وەختێ ئازربایجانی داگیرکرد فەرمانیدا کە دانیشتوانی شاری شابستەر ئازار نەدرێن چونکە نوسینەکانی شێخ مەحمودی شابستەری کە « گوڵشەنی ڕاز » کاریتێکردبوو ، لە کاتی داگیرکردنی شارەکەدا دانیشتوانی شار لە ترسان شارەکەیان چۆڵکردوو تەیموریش ناردی بە شوێنیاندا و وتی سەر و ماڵ و ناموسیان پارێزراوە و دانیشتوانیش گەڕانەوە و باوەڕیان پێکرد چونکە میری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایان بە ڕاستگۆ ئەزانی .

بە خزمەت گەیشتنی میری یاخماق[دەستکاری]

فەرمانڕەوای شاری سەمەرقەند کە ناوی میر « یاخماق » بوو کابرایەکی تەمەن حەفتا ساڵ دەبوو دوو کوڕەکەی کوژرابوون و برازایەکی ھەبوو ترسی ئەوەی ھەبوو کە برازاکەشی بکوژێت و تەختی فەرمانڕەوایەتی داگیربکات . تەیمور خەبەری بۆ نارد کە ئەگەر ئارەزوو بکا ئەوا لە خزمەتیدا دەبێت میر رازی بوو وە کاتێ چاوی پێکەوت کردی بە سەرکردەی سوپاس ، کاتێک سەرکردەی سوپا کۆنەکە کە تەمەن پەنجا سالانێک دەبوو وە ناوی قۆڵۆر کەماڵ بوو کە ‌زانی میر سەرکردەی نوێی بۆ ناردوون نیگەران بوو ڕووی کردە سەربازەکان و وتی میریاخماق کوڕیکی قژ درێژی بۆ ناردووین بۆ ئەوەی لەگەڵیا چاک ڕابوێرین بۆیە تەیمور چووە لای و شمشێرەکەی لە کالان دەرھێناو ھاواری کرد ئێستا پێت دەسەلمێنم کە دەتوانم سزای جنێودەر بدەم بۆیە قۆڵۆر کەماڵ بەرەنگاری بووەوە و شمشیرەکەی ھەڵکێشا چوونکە دڵنیابوو کە دەیەوێت بیکوژێت تەیمور شمشێرێکی بادایە لا ملی و دایھنایەوە تا سەر ئێسقان ومل و شادەمار و قوڕقوڕاگەی بڕی و پاش چەند چرکەیەک مرد، پاسان تەیمور ڕووی کردە سەربازەکان و ووتی من تەیموری کوڕی تەرقائی خەڵکی شاری کیشم فەرماندەی لەشکر و ئێوەشم وە ھەرکەس سەرپێچی بکا دەکوژرێت ، دوای ئەم قسانە لەشکر بێدەنگ بوو و ئەمیش زانی فەرماندەیی کردنی جێگیر بووە ، میر یاخماق کە بەمەی زانی ناردی بە دوایدا و پیرۆزبایی لێکردوو و پێی وت تۆ منت ڕزگار کردووە لە دەست پیاوێکی تێکدەر و ناپەسند و نالەبار ، ھەر لەو دیدارەی میر و تەیموردا وتی میرم سوپاتان زۆر ناڕێک و ناتەواوە ڕێمبدە با چاکی بکەم میر لە وەلامدا وتی چی بەباش دەزانی ئەوە بکە ، بۆیە تەیمور دەستی کرد بە دەستە دەستەکردنی سوپا و لێپرسراوی بۆ دادەنا کە پێی دەوترا «یوزباشی » بەم جۆرە لە ماوە دوو ھەفتەدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدی دەکرا ، دوا مانگێک تەیموری مەزن چووە سەردانی میر لەم سەردانەیدا بینی ھەندێک پیاو لە بیابانەوە ھاتنە بارەگا و داد و فەریادیان بوو لە دەست« قەرەخەتائی» کە ھۆزێک بوون لە باکوری سەمەرقەنددا نیشتەجێ بوون و ھێرشیان کردبوونە سەر و شەش ھەزار مەڕیان لێ بە تاڵان بردبوون و سێ شوانیشیان کوشتبوون ، بۆیە تەیمور داوای لە میر کرد کە ڕیی پێبدات کە جەردەکان بگرێت و مەڕەکان بێنێتەوە ، میر ووتی ئەو خێڵە زۆر خەتەرناکن و ژمارەیان لە بیست ھەزار کەس پترە ، تەیموریش لە وەڵامدا ووتی گەر ڕێگام بدەن و قایل بن بە دووسەد جەنگاوەر ھەموو مەڕەکانیان لێ دەستێنمەوە ، میر ووتی دەتەوێ بە دوو سەد جەنگاوەر بچی بە گژ بیست ھەزار جەنگاوەردا‌ ؟ تەیموریش لە وەلامیدا ووتی بۆ سزادانی جەردەکان و گەڕانەوەی مەڕەکان دوو سەد کەس بەسە . دوا ئەم قسەیەو ھەر ئەو ڕۆژە تەیمور بە خۆی و جەنگاوەرەکانیەوە کەوتەر ڕێ ھەر ھەمان ڕۆژ دوا بڕینی بیست قۆناغ گەیشتە قەڵەمڕەوی خێڵی قەرەخەتائی و داوای کرد کە چەند پیاو ماقوڵێکیان بێن .ھەندێک پیاوھاتن و پێی وتن من سەرلەشکری میر یاخماقم ھەندێ لە پیاوەکانی خێڵی ئێوە شەش ھەزار مەڕیان بردووە و سێ شوانیشیان کوشتووە ، داوای مەڕەکانی کردەوە و داواشی کرد جەردەکانیشی پێبناسێنن ئەوانیش لە وەلامدا وتیان ئەم خێڵە یانزە تیرەیە و ئێمە نازانین کام تیرەیە ئەم کارەی کردووە ، تویموریش وتی ھەر تیرەو دزێکتان ھەیە گەر پێم بڵێن جەردەکان کامانەن کارم بە ئێوە نیە ئەوانیش وتیان ئێمە جەردەکان ناناسین بۆیە تەیموریش وتی تا ماوەی خوێندنی سورەتی ( الفاتحە ) ڕادەوەستم ئەگینا لە ملتان ئەدەم .ھەموویان پێکەنین و پیاوێکی سور و مل ئەستوری سمێڵ زل ووتی ئەم قسانە لە دەم و پلی تۆ نایە ھێشتا زووە ودەم و دەست لە قسەکانیدا داوای لە پیاوەکانی کرد کە تەیمور بگرن بۆیە تەیموریش بە شمشێرەکەی سەری ئەم پیاوە دەپەڕێنێت و چوار پیاوەکەی تریش پەلاماری دەدەن و ئەمیش برینداریان دەکات و دەیانخاتە دەوارێکەوە . و وتیان دزەکان لە تیرەی « ئاق مەربوج »ن تەیموری داوای ناوی سەرۆکی ئەو تیرەیە دەکات و ئەوانیش دەڵێن « جەودەت گۆڵتۆ»یە تەیموریش‌ ھەرچواریان دەبات بەو مەرجەی ناوچەی دزەکانی پێ نیشان بدەن ئینجا بەریان بدات ، کە دەگەنە ناوچەی خێڵی ناوبراو دەپرسێت سەرۆکی خێڵ لە کوێیە ئاماژە بۆ خێوەتکی سپی دەکەن .تەیمور ھێڕش دەکاتە سەریان و جەودەت گۆڵتۆ و ھەردوو کوڕەکەی دەستگیر دەکات و دوو کوڕەکەی دەڕفێنێت و کە دوور دەکەونەوە دڵنیا دەبێت و خۆی بە سەرەک خێڵەکە دەناسێنێت و ئەویش دەڵێت چیت لە من گەرەکە تەیموریش لە وەڵامدا دەڵێت ئەگەر مەڕەکانم بدەنەوە ھەرسێکتان ئازاد دەکەم ئەمیش لە پێشدا مل نادات بۆ داواکەی تەیمور و بەڵام کە دەبینێت کوڕەکانی دەبەستێتەوە و پەت دەخاتە ملیان و دەستدەکەن بە لینگەفرتێ جەودەت گۆڵتۆ ڕازی دەبێت بە گەراندنەوەی مەڕەکان لە پێناو ئازاد کردنی کوڕەکانی و دەڵێت ئەی خوینی شوانەکان چەندە تەیموریش دەڵێت خوێنی ھەریەکەیان سێ سەد حوشترە بەڵام تۆ نۆسەد ئەسپ بدە چونکە خاوەنی ئەسپی زۆریت کە جەودەت زانی وازی لێناھێنێت ناچار ڕازی بوو کە داواکاریەکانی جێبەجێ بکات ،لەو کاتەدا پیاوێک بەلایاندا تێدەپەڕیت و پێی دەڵێت مەڕەکان بگێڕنەوە لەگەڵ نۆسەد ئەسپ ، ئیتر مەڕ و ئەسپەکان ھێنران و خۆی و کورەکانی ئازاد نەکران تا ئەو کاتەی مەڕ و ئەسپەکان گەیشتنەوە سەمەرقەند ئینجا ھەرسێکیانی بەرداو ڕیگەی سەمەرقەندیان گرتەبەر و بەم شێوەیە توانی مەڕەکان وەربگرێتەوە و خوێنی شوانەکانیشی قەرەبوو کردەوە .

مردنی میر یاخماق و بەربەرەکانی لەگەڵ ئەرسەلاندا[دەستکاری]

دوای کۆچی دوایی میریاخماق لەساڵی« ٧٥٦ کۆچیدا» کەھێشتا بەخاک نەسپێردرابوو ئەرسەلانی برازای میر یاخماق کە جێگری بوو بە تەیموری ووت ئەی میری تەرقائی وا لە ئێستاوە تۆم دەرکرد وە پەیوەندیت بەم لەشکرەوە نەماوە لەبەر ئەوەی لەبەر چاوی جەنگاوەرەکاندا ئەم گفتوگۆیە کرا لە نێوان ئەرسەلان و تەیموردا تەیمور ھەستی بە شکان ئەکرد لەبەر چاوی لەشکرەکەیدا بۆیە بە ئەرسەلانی ووت نەئەبوو لەبەر چاوی لەشکرەکە بمشکێنیت و ڕووبەروی ئەو بڕیارەم بکەیتەوە. بۆیە خۆیپێنەگیراو شمشێری لەکێلان دەرھێناو بەرەنگاری ئەرسەلان بوو ئەرسەلانیش ھەستی بە ترس و دڵەڕاوکێ کردوو دوور کەوتەوە ، تەیموریش بە لەشکرەکەی ووت کاممان بە سەر لەشکر ھەڵدەبژێرن من یان ئەو ترسنۆکە لەشکرەکە بە کۆی دەنگ لە وەڵامدا تەیموریان ھەڵبژارد ، بەو جۆرە بەسەرلەشکری میری خوا لێخۆشبوو میر یاخماق مایەوە دوای کۆچی دوایی میری یاخماق ، ئەوەی بووە مایەی فراوانبونی سنوری دەسەلاتی ڕاوێکی بە کۆمەڵبوو لە ساڵی « ٧٥٧ کۆچی » کە لەگەڵ چەند ئەفسەرێکدا بۆ ڕاوکردن چونە ناوچەیەک لە سەروو ڕۆژئاوای سەمەرقەندەوە بەڵام نەیدەزانی خێڵی گڕۆڵتائی لەو ناوچەیەدا دەژین بۆیە لە ڕێگایاندا ھەندێک پیاوی ئەو خێڵە ڕییان لێگرتن و ووتیان بۆتان نیە لەم ناوچەیەدا ڕاو بکەن تەیموریش لە وەڵامدا ووتی ئەگەر زەوی و زاری ئێوەیە کوا بەڵگەتان ؟ کوا خانووبەرە کوا کشتوکاڵ ؟ تەنانەت چادرێکیش لەم بیابانەدا بەدی ناکەم و ئێرە مڵکی ھەموانە ئەوانیش گوێیان بەم قسانە نەداو ھەستان بە ھەڕەشە کردن لە تەیمور و ھاوەلانی وە داوای ھەزار لیرەیان لێکردن لەبەرامبەر ڕاوکردن لەو ناوچەیەدا تەیموریش کە زانی ھەڕەشەی لێدەکرێت داوای ئامادە بوونی لە ئەفسەرەکانی کردوو و کاتێک دووان کەسی لێکوشتن ھێرشیان بۆ ھێنا بە تیر سیانی تریشی لێ کوشتن لەم کاتەدا دەستی لە شمشێری یەکێک لەوان گیر دەبێت ودەکەویتە شەڕێکەوە لەگەڵیان کە لەشکری ئەوان قەلاچۆدەکات و ئەوانەی دەشمێننەوە ھەڵدێن . لە دوای ئەم شەڕەوە تەیمور کە زانی زۆر بەدەسەڵاتە بە خۆی ووت نابێت بە فەرماندەی ئەو لەشکرە بچوکە قایل بێت .

چۆن شاری بوخارای داگیرکرد[دەستکاری]

لە ساڵی « ٧٥٨ کۆچیدا » ھەندێ سەربازی میری بوخارا شەش سەربازی تەیموور دەکوژن بۆیە تەیمور داوای کرد لە میری بوخارا کە ئەو بکوژانەی بۆ بنێرێ تا بە سزای خۆیان بگەن میری بوخاراس ڕازی نەبوو وە تاوانەکەی خستە ئەستۆ سەربازانی تەیمور ، بۆیە تەیمور بڕیار دەدات کە ھێرش بکاتە سەر بوخارا و لە مانگی شەوالی « ٧٥٨ کۆچیدا » لە سەمەرقەندەوە بەرەو بوخارا کەوتە ڕی بە لەشکرێکی سوارچاکەوە کە گەیشتنە بوخارا بە پەیژە بەسەر دیوارەکانی شورای شارەکەو دابەزینە ناو شارەکەوە وە لەشکری بۆ شەڕ دامەزراند بۆ سبەینێ رۆژ ھەڵات میر لەسەر بورجی کۆشکەکەیەوە لە تەکیا دوا و پێی وت چیت لە من دەوێت ئەی تەیمور ئەمیش باسی ڕووداوی کوژرانی شەش سەربازەکان و وەلامی نامەکانی بۆ کرد دوای وتو وێژێکی زۆر میر رازی نەبوو بە داواکاریەکانی تەیمور ئیتر تەیمور ھاواری کرد دەتکوژم و تەواوی دارایی و سامان و وڵاتت دەکەویتە دەستی من و دەبمە فەرمانڕەوای بوخارا ، میریش لە وەلامدا ووتی کە توانیت من بکوژیت با وابێت ، دوا ئەم قسانە میر دیار نەما بەلام ھەر لە ئێوارەدا تەیمور سەربازەکانی ڕاسپاردبوو کە دەروازەی ڕیگای نھێنی کۆشک بدۆزنەوە چونکە ھەر میرێکی ئەو کاتە ڕیگایەکی دەرباز بونی نھێنی ھەبوو بۆ دەرەوەی شار ، دوای کەمێک لەناو جەنگاوەرانی تەیموردا دەنگە دەنگ و ھەرا پەیدا بوو چەند کەسێکیان بە دیل گرتبوو کە میری بوخاراو دەست و پێوەندەکانی بوون ، ھێنایانن بۆ لای تەیمور و تەیمور لە ھەڵویستی خۆی پەشیمان بوو ڕازی بوو بەوەی کە داواکاریەکانی بەجێ بھێنی بەڵام تەیمور لە وەڵامدا وتی دوایی من لە خاکی تۆدا بووم ئێستا تۆ دیلی لای من بۆیە ئەو قسانە ھی بەیانی زوو بوون نەک ئێستا ،وە تەیمور فەرمانیدا کە میری بوخارا لەسەر زەوی ڕابکێشن و بە شمشێرەکەی لە نێوانی ھەناسەیەکدا سەری لە لاشەی جیا دەکاتەوە و فەرمانڕەوایی بوخارا دەگرێتە دەست . پاشان یەکێک لە ئەفسەرە چالاک و بە ئەمەکەکانی خۆی دەکاتە لێپرسراوی بوخاراو فەرمان دەدات بە سەربازانی خۆی و دانیشتوانی بوخارا کە ھەموو قەلاو شورای دەوری شار لەگەڵ زەویدا تەخت بکەن نەوەک یەکێکی تر بۆ مەبەستێکی دژ بەکاریان بھێنێت چونکە لە ژیانیدا دەستی گرتبێت بەسەر ھەر جێگایەکی ئەم زەمینەدا بەم چەشنەی کردووە . دوای ئەوەی دەسەلاتی جێگیربوو لە بوخارادا بەرەو سەمەرقەند دەگەڕێتەوە .

جەنگی تاشکەند[دەستکاری]

لە ساڵی « ٧٦٠__ ٧٧٠ ی کۆچیدا » بەردەوام سەرقاڵی جەنگ بوو لەو ماوەیەدا توانی سەرانسەری خواڕزم و ماوەرائونەھر داگیر بکات سنوری حکومڕانی لە سەرێکەوە گەیشتە سیبریا و لە سەرەکەی ترەوە گەیشتە دەریای مازندەران ، یەکێک لە جەنگە مەزنەکانی داگیرکردنی شاری تاشکەند بوو کە تێیایدا لاقی چەپی بریندار کراو لەوساتەوەقاچی شەل بوو ،دوای داگیرکردنی تاشکەند فەرمانڕەوایەتی تاشکەندی سپارد بە یەکێک لە فەرمانڕەوا لێھاتووەکانی سوپاسکەی کە ناوی « ئەلجاتیو محمد قولوق » بوو کە لە دواییدا ‌پارەو سامان و لەشکرێکی زۆری کۆکردەوە و یاخیبوو لە دەسەلاتەکەی تەیمور یاخی بوو ، تەیمور لەم کاتەدا ناچار بوو کە بە لەشکرێکی گەورەوە بچێتەوە سەر تاشکەند و لەساڵی « ٧٦٨ ی کۆچیدا » بە حەفتاو و دوو ھەزار سەربازەوە چوار دەوری شاری تاشکەندی گرت و وە دەستوریدا دوو تونێل لێبدرێت ، لە کاتی نزیک بوونی تونێلەکان بۆ ناوشار ھێرشی کرد تا بە تونێلەکان نەزانێت وە پەلاماری ناوشاریدا پاش ئەوە تونێلەکان کرانەوە و لە ڕۆژی نۆزدەی شەوالدا بۆ ئێوارە شەر تەواو بوو بە تەواوی دەست بەسەر تاشکەنددا گیرایەوە . بەرەو زێدی فیردەوسی و جەنگی نیشاپور لەبەر ئەوەی تەیمور ھۆنراوەکانی فیردەوسی کاریتێکردبوو دوای حەوت ساڵ ئارامگرتن دەستی دایە شمشێرەکەی و ڕووی کردە ئەو سەرزەمینەی کە فیردەوسی لە سێ سەد و پەنجا ساڵ لەوەوبەر ھۆنراوەی تێیادا وتبوو ، بۆیە بۆ ھێنانەدی ئارەزوەکانی لە خوڕاسانەوە لە گوندی بالا و نیشابوور کەوتە ڕی و‌ دەستی بە گرتنی دنیا کرد دەوری شاری نەیشابوری گرت دێھاتەکانی دەوروو بەری داگیر کرد وە ئەو سەرچاوە ئاویانەی دابەسترابوون بۆ شار کوێرکرانەوەو ڕیگا نھێنیەکانی دۆزیەوە کە بە دەرەوەی شارەوە بەسترابوون ھێرشی کردە سەر شار و زیاتر بە ھۆی گۆزەوە کە پڕیان دەکرد لە بارووت کە بە ھۆی پڵیتەوە دەیتەقاندنەوە کە لە شەڕی ئەنکارەسدا دژی سوڵتان بایەزیدی سوڵتانی عوسمانی بەکارتی ھێنابوون ، وە بۆ گرتنی قەڵاکە جیھانگیری کوڕی نارد لەگەل سەربازەکانی دا و شەڕ تا بەیانی درێژەی کێشا ھەردوو دەروازەی شار کرانەوە و بەیانی میری شارەکە کە میر حوسێنی ناو بوو بە پەل بەسراوی ھێنرایە لای تەیمور و داوای لێبوردنی لە تەیمور کرد و ئەمیش داواکەی قبوڵ نەکرد و سەری پەڕاند وە زۆربەی خەلکی شاری کوشت تەنیا زانا و شاعیرەکان بەخشران ماڵ و سامانی خەڵکی شار بە تاڵان برا وەک کچە گەنجەکانی دابەش کرد بەسەر سەربازەکانیدا وە دوا ئەوە بەرەو شاری گووس کەوتە ڕی بەبێ بەرەنگاری چووە ناو شار و داگیری کرد و ھەر لەویوە سەردانی گۆڕی فیردەوسی شاعیری کردوو ھەر لەوی بەھۆی تەتەرێکەوە ئاگادار ئەکرێ کە نامەی فەرمانڕەوای سەمەرقەند شیربەھادری پێبوو کە میر توکتامیش کە پادشای وڵاتێکە و بەھێزیکی گەورەوە دەیەویت بدات بەسەریاندا بۆیە تەیمور بە خۆی و لەشکرەکەیەوە و گەیشتەوە سەمەرقەندو لەشکری میر توکتامیش دەگەڕێتەوە و نادات بەسەریاندا و دەچێتەوە شاری خۆی کە ناوی کەریمەیە .

کورد لە بیرەوەریەکانی تەیموردا[دەستکاری]

لە بیرەوەریەکانی تەیموردا ھاتووە کە پێداھەڵدانی بۆ کوردەکانی کۆچکردوو لە کوردستانەوە بۆ قۆچاق کە لە زمانی خۆیەوە بڵاو کردۆتەوە باسی ئازایەتی و چاونەترسی ھۆزە کوردەکانی کردووە کە دوای گەرانەوەی لە بەغدا لە دەربەندی باتاق کورد بە ھێزیکی کەمەوە ڕیگەیان بە لەشکرە گەورە و گرانەکەی تەیمور گرتووە ، تەیمور دەڵیت « کە بەرەو کرماشان دەرۆیشتم گەیشتمە ناو بەندەنێکی بەناوبانگ بە باتاق دەستەی پێشڕەوانم ئاگاداریان کردم کە ژمارەیەک سوار و پیادە لە دەورووبەری ئەو دەربەندەن لەوانەیە دووژمن بن دوای لێکۆڵینەوە ئاگاداریان کردمەوە ئەوانە ھەندێک ھۆز و خێڵ و تیرەی ناوچەی کرماشانن و دەڵین ئەمیر تەیمور بە چەندەھابار زیڕەوە لە بەغدا گەڕاوەتەوە ئەگەر دەیەوێت سەری سەلامەت بێت ھەمووی دانێت ئینجا لێرەوە بڕوات ، بەڕاستی من نەمدەویست سەربازەکانم بە دەستی عەشایەرانی کرماشان بە کوشت بدەم بەلام کەوتمە شەڕ لەگەڵیاندا لەو شەڕەدا سەد و شانزە کوژراو و ھەندێک بریندارمان ھەبوون لە نەبەردی و جەنگی دەربەندی باتاقدا ئەزمونی بەکەڵکم وەرگرت و لە شەڕەکانی ڕۆم و کابوڵستان و ئەفغانستان و ھیندستان و ووڵاتی شامدا ئەگەر بمویستایە لە گەلیەکەوە بڕۆم ئەمسەر و ئەوسەری گەلیەکەم داگیر دەکرد پاشان لەشکر پیایدا دەرۆیشت

سەرچاوەکان[دەستکاری]