خەلافەتی ڕاشدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی

خەلافەت


خەلافەتی ڕاشدین

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

<دەوڵەتی ئەمەوی

موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم

دەوڵەتی عەبباسی

ئەلسەفاح · ھارون ڕەشید ··· موستەعسیم بیللا

دەوڵەتی عوسمانی
دەوڵەتی فاتیمی
بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختی خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانی خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

خەلیفەکانی ڕاشدین ئەو چوار فەرمانڕەوا موسڵمانەن کە لەدوای مردنی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، حوکمی موسڵمانانیان کردووە.

پێرستی ناوی خەلیفەکان[دەستکاری]

ناوی خەلیفە ماوەی خەلافەت ژیانی
ئەبووبەکری سدیق ١١ ک:١٣ ک ٣٨ پێش ک تا ١٣ ک
عومەر کوڕی خەتتاب ١٣ ک:٢٣ ک ٢٧ پێش ک تا ٢٣ ک
عوسمان کوڕی عەفان ٢٣ ک:٣٥ ک ٣٣ پێش ک تا ٣٥ ک
عەلی کوڕی ئەبووتالیب ٣٥ ک:٤٠ ک ١١ پێش ک تا ٤٠ ک
حەسەنی کوڕی عەلی ٤٠ ک:٤١ ک ٣ ک:٥١ ک

ئەبووبەکری سدیق[دەستکاری]

یەکێکە لەو ھاوەڵانەی کە ھاوڕێیەتی پێغەمبەریکرد لەسەرتای ئیسلامەوە، و زۆر نزیک بووە لێوەی، یەکەم خەلیفەی ڕاشدین و یەکێکە لەو دە کەسەی مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، ناسراوە بە سدیق لەبەر ئەوەی باوەڕی بە محەممەد کردووە لە بەسەرھاتی ئیسرا و میعراج، ھەروەک باوەڕی بە ھەموو شتێکی پێغەمبەرکردووە، و لە کاتی نەخۆشی پێغەمبەردا، داوای لە ئەبووبەکر کرد نوێژبە موسڵمانان بکات، ولەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەرموبایەعەی خەلافەت درا بە ئەبووبەکر لە سەقیفەی بەنی ساعدە، لە ساڵی ١١ی کۆچی خەلافەتی گرتە دەست و بۆماوەی دوو ساڵ و چوار مانگ بەردەوام بوو، لە ماوەی دەسەڵاتیا شەڕی ڕەدە ڕوویدا، و فەرمانی بە کۆکردنەوەی قورئان کرد. کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٣ی کۆچی.

گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی ئەبووبەکر[دەستکاری]

خەلافەتی ئەبووبەکر لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵی ٦٣٤ک
  • ناردنی ھەڵمەتەکەی ئوسامەی کوڕی زەید: پیغەمبەر لە پێش مردنیدا ھەڵمەتێکی سەربازی بە سەرکردایەتی ئوسامەی کوڕی زەید ئامادەکرد بە ئامانجی تۆڵە سەندنەوەی کوژراوانی جەنگی موتتە وتەمێ کردنی غەساسینە بینێرێت بۆدەوروبەری شام، کاتێک ئوسامە ھەواڵی نەخۆشی پێغەمبەریبیست سەنگەری گرت لە نزیک مەدینە، ئەبووبەکر دوای ئەوەی موبایەعەی پێدرا فەرمانی دا بە سوپاکەی ئوسامە تا بە ئاڕاستەی خۆی بجوڵێت.
  • جەنگی ھەڵگەڕاوەکان (ڕەدە): ژمارەیەک لە ھۆزەکان دوای مردنی پێغەمبەرپاشگەز بوونەوە لە دانی زەکات، وچەند کەسێکپەیدا بوون کە بانگەشەی پیغەمبەرایەتیان ئەکرد، بەم جۆرەمردنی پیغەمبەر دەرفەتی لەبەردەم ئیمان لاوازان ودوو ڕووان ودوژمنانی عەربەکانی دژ بە قوڕەیش ڕەخساند تا نیازو دیدی جیاوازی نیشان بدەن، ئەبوبەکر بە دلێری و نەبەردییەوە بەرەنگاری ھەڵوێستی ھەڵگەڕاوەکان وبانگەشەکەرانی پێغەمبەرایەتی وزەکات نەدەران بوویەوە وبەسەریان سەرکەوت وتوانی لەناویان ببات.
  • جەنگی زاتو سەلاسیل: جەنگێک بوو لە نێوان فەرمانڕەوای فارسی ویلایەتی حیرە کە ھەوڵیدا پێشڕەوی ئیسلام بوەستێنێت، بەڵام ھێزی موسڵمانان بە سەرکردایەتی خالید کوڕی وەلیدتوانیان توشی شکستی بکەن، ئەو جەنگە بەو ناوە ناونراوە لەبەر ئەوەی ھێزە فارسییەکان لە ترسی ڕاکردنی سەربازییەکانی بە زنجیر بەیەکەوە بەسترابوون.
  • جەنگی ئەجنادەین، جەنگیکی گەورە بوو لەنێوان بیزەنتییەکان وموسڵماناندا لە بەرەی شام وبەسەرکەوتنی موسڵمانان کۆتایی ھات.

عومەر کوڕی خەتتاب[دەستکاری]

دووەمین و بەھێزترین خەلیفەی ڕاشدینە و یەکێکە لەو دە کەسەی مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، خەلافەتی گرتە دەست بە داوای ئەبوبەکر و موبایەعەی ھاوەڵەکان، سەردەمی عومەر ناسراوە بە فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی کە فەتحی شام ومیسر وئەرمینیا وفارس وقودسی کرد و مزگەوتی ئەقسا بۆیەکەم جار کەوتە دەستی موسڵمانان، سەردەمی عومەر ئەناسرێت بە سەردەمی فتوحات ودادپەروەری وسەردەمی زێڕینیدەوڵەتی ئیسلامی، چەندین ناوەند ودەزگای بۆ خزمەتی موسڵمانان بۆیەکەم جار بنیاتنا، شەھید کرا لە ساڵی ٦٤٤ز.

خەلافەتی عومەری کوڕی خەتاب لە فراونترین ئاستیدا

گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی عومەر[دەستکاری]

  • جەنگی پرد (الجسر): جەنگێک بوو لە نێوان فارس و موسڵماناندا، کە موسڵمانان پاشەکشەیان کرد.
  • جەنگی بوەیب: لە دوای جەنگی پرد خەلیفە عومەر یارمەتی نارد بۆ موسڵمانان ولە جەنگێکدا لە بوەیب ڕووبەڕووی فارسەکان بوونەوە وسەرکەوتنێکی ڕوونیان بە دەستھێنا.
  • جەنگی قادسیە: بە سەرکەوتنێکی یەکلایی موسڵمانان لە ململانێیان لەگەڵ فارس وگورزێکی کوشندەی دژ بە دەوڵەتی فارسی لە عیراقدا دائەنرێت، دوای ئەوەی عومەر سوپایەکی بە سەرکردایەتی سەعدی کوڕی ئەبو وەقاس نارد بۆ یارمەتی ھێزی موسڵمانان لە عێراق، سەعد لە قادسیە سەنگەری گرت و ڕووبەڕوو بونەوە لەگەل سوپای فارس بە سەرکردایەتی سەرکردەی ناسراوی فارس ڕۆستەمیکوڕی ھورمز، جەنگەکە بە سەرکەوتنی موسڵمانان وکوژرانی ڕۆستەم کۆتایی ھات.
  • فەتحکردنی مەدائین: پایتەختی یەزدوگوردی پاشای فارس بوو وموسڵمانان فەتحیان کرد.
  • فەتحکردنی جەلەولا وحەلوان: دوای ڕوخانی پایتەختەکەی یەزدگورد سوپایەکی نارد بۆ جەلەولا ولەگەڵ موسڵمانان بە یەکیاندا وموسلمانان دەریان کرد وکە ھەواڵی شکستەکە گەیشت بە یەزدگورد کە لە حەلوان بوو پاشەکشەی کرد بۆ ڕەی بۆ باکوری فارس وسەعد فەتحی ناوچەکانی تری عێراقی کرد وەک (تکریت وموسڵ وماسبازان وقرقیسیا وھیت ودست میسان).
شوێنی جەنگی قادسیە، لە نەخشەکەدا ھێزی موسڵمانان بە سور دیاری کراوە بە بەرامبەریدا ھێزی ساسانییەکانە بە شین.
  • فەتحکردنی ئەھواز: ھەر لە پێشرەوی موسڵماناندا لە سنوری فارس فەتحی ئەھواز و ڕامھورز وتوستەر کران.
  • جەنگی نەھاوەند: جەنگێک بوو لە نێوانفارس وموسڵماناندا لە نەھاوەند، ئەم جەنگە بە کۆتایی جەنگە گەورەکانی مێژووی فتوحاتی ئیسلامی لە فارس دائەنرێت و بە (فەتحولفتوح) ناوی دەبەن، چونکە ڕێگەی لەناوبردنی کیسراکانی کردەوە لەبەردەمیاندا وبەدوایدا چەند شارێکی فارسەکان لە چەند لایەکی یەک لە دوای یەکدا ڕوخان وەک ئەسفەھان وڕەی وئازربایجان و باب وخۆراسان. کاتیک یەزدگورد بەم سەرکەوتنەی موسلمانانی زانی وەک پەنابەر لە سەمەرقەند دابەزی وبەمەش دەوڵەتی کیسرای ساسانیەکان بە تەواوی کۆتایی پێھات.
  • فەتحکردنی حەلەب و دیمەشق وحەفل: خەلیفە عومەر نەخشەیەکی سەربازی بۆ فەتحی شام دانا و لە ئەنجامدا فەتحی فەحل ودیمەشق وبەعلبەگ وحومس کرا.
  • جەنگی یەرموک: جەنگێکی قورس بوو لە نێوان بیزەنتییەکان وموسڵمانان کە ماوەی حەوت ڕۆژبەردەوام بوو، دەرئەنجام بە سەرکەوتنی موسڵمانان بە سەرکردایەتی خالید کوڕی وەلید کۆتایی ھات.
  • فەتحی بەیتولمەقەدەس:دوای شەڕی یەرموک دەسەڵاتی بیزەنتییەکان لە بەردەم موسڵمانان داڕما، وموسڵمانان پێشڕەوی فەتحکردنی ناوچەکانیان کرد تا گەیشتنە فەتحی بەیتولمقەدیس خودی خەلیفە عومەر شارەکەی لە دەستی بەتریک سفونیوس وەرگرت.
  • تەواوکردنی فەتحی ھەموو شام: ھیرقلی پاشای ڕۆم لە وڵاتی شام بەرەو قوستەنتینیە گەڕایەوە وماڵئاوایی لە سووریا کرد.
  • فەتحی جەزیرەی فوراتی: فەتحکردنی ئەم جەزیرەیە پێویست بوو بۆپاراستنی دەسکەوتی موسڵمانان لە شام، ولەماوەی دوو ساڵدا فەتحی ھەموو جەزیرەکە کرا.
  • فەتحکردنی قەڵای بابلیۆن:موسڵمانان بە سەرکردایەتی عەمری کوڕی عاس لەگەڵ سوپای بیزەنتیدا بەیەکیاندا، موسڵمانان لە دوایدا توانیان قەڵای بابلیۆن فەتح بکەن.
  • فەتحکردنی ئەسکەندەریە، موسڵمانان دوای ئەوەی گەمارۆیان لەسەر دانا توانیان فەتحی بکەن.
  • دەستگرتنی تەواو بەسەر میسردا.

عوسمان کوڕی عەفان[دەستکاری]

خەلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان لە فراوانترین ئاستیدا، ساڵی ٦٥٥ک

سێیەم خەلیفەی ڕاشدین و یەکێکە لەو دە کەسەی مژدەی بەھەشتیان پێدراوە، حوکمی گرتە دەست لە دوای عومەر کاتێک لە تەمەنی ٦٨ساڵیدا بوو، لە سەردەمی عوسماندا موسڵمانان قوبرسیان فەتح کرد و یەکەم کەشتیی دەریایی ئیسلامی دروستکرا بۆ ئەوەی سنورێک دابنێت بۆ پەلاماردانی بیزەنتییەکان لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست، ھەروەک لە سەردەمی عوسماندا قورئان لە یەک بەرگدا کۆکرایەوە و چەندین چاپی لێگیرایەوە، کوژرا بە شێوەیەکی ئازاراوی لە مەنزڵگاکەی خۆیدا.

گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی عوسمان[دەستکاری]

  • چەند ھەڵمەتێک لە خۆراسان وئەرمینیا وئاسیای بچوک:کاتێک عوسمان خەلافەتی گرتە دەست چەند ھەرێمێکڕاپەڕینیان کرد، خەلیفە عوسمان سوپای بۆ ناردن ملکەچی کردن و گێڕانییەوە بۆ ژێردەستی دەوڵەت، لەوانە، گێڕانەوەی ھەمەدان وجەنگی ڕەی و فەتحکردنەوەی ئەسکەندەریە وئازربایجان وئەرمینیا.
  • درێژەدان بە فەتحی ئیسلامی: لە درێژەی فەتحی موسڵمانان چەند ناوچەیەک فەتحکران وەک (داربجرد وتەبەرستان وجۆرجان وجوزجان وتالقان).
  • کۆنترۆڵی دوورگەی قوبرس: موعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان بە ھاندانی عوسمان دوورگەی قوبرس و پاشان دوورگەی سەقڵیەی فەتح کرد.
  • جەنگی زاتوسەواڕی: یەکەم شەڕی دەریایی موسڵمانان بوو دژی بیزەنتییەکان وموسڵمانان سەرکەوتن وئەو جەنگە بەو ناوە ناونرا چونکە بەلەمی بچوک زۆر لەو جەنگەدا بەکار ھاتبوون.
  • و دروستبوونی ناڕەزایی دژی عوسمان وئاژاوەی کوشتنی عوسمان ڕوویدا.

عەلی کوڕی ئەبوتالیب[دەستکاری]

کوڕی مامی پێغەمبەرو چوارەم خەلیفەی ڕاشدینە، موسڵمانان موبایەعەیان پێدالە دوای کوژرانی عوسمان، لەگەڵ گرتنە دەسەتی دەسەڵاتدا والییە کۆنەکانی لادا و کەسانی تری لە شوێنیاندانا، لە ماوەی دەسەڵاتیا ئاژاوە و شەڕ ڕوویان دا کە گاریگەرییەکی گەورەیان لە سەر داھاتووی مێژووی جیھانی ئیسلامی ھەبوو وەک شەڕی جەمەل لە دژی تەڵحە و زوبێر و عائشەی کچی ئەبوبەکر کە داوای تۆڵە سەندنەوەی عوسمانیان ئەکرد و کۆتایی ھات بە کوژرانی تەڵحە وزوبێروسەرکەوتنی عەلی، و شەری سەفین ڕوویدا لە دژی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان، کە ئەویش داوای خوێنیعوسمانی ئەکرد، عەلی کوژرا بەپێی پیلانی خواریجییەکان وبە مردنی عەلی خەلافەتی ڕاشدین کۆتایی پێھات.

دەوڵەتی ئیسلامی لە سەردەمی عەلی کوڕی ئەبوتالیب، ناوچەی ڕەنگە سەوزە کاڵەکە بە تەواوەتی لە ژێر دەسەڵاتی عەلیدا نەبووە.

گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی عەلی[دەستکاری]

  • شەڕی جەمەل: عائشە ناڕەزایی دەربڕی بە شەھید بوون وشێوازی شەھیدبوونی عوسمان چونکە ھیچ بیانویەک بۆ بۆ ئەو کارە دوژمنکارانە لەو وڵاتە پیرۆزەدا نەبوو دوای ئەوەی عوسمان بەڵێنی چاکسازی پێدابوون، تەڵحە وزوبێر چوونە پاڵ عائیشە وبەرەو بەسرە ڕۆیشتن بۆ تۆڵەسەندنەوەیعوسمان، عەلی دوایان کەوت وشەڕێک ڕوویدا لە نێوانیاندا کە بە کوژرانی تەڵحە وزوبێر کۆتایی ھات وعائشە لەگەڵ محەمەدی کوڕی ئەبوبەکری برایدا گەڕانەوە بۆ مەدینە، ئەم شەڕە بە ناو دەبرێت لەبەرئەوەی لەسەر ئەو وشترە جەختکراوەتەوە کە عائشەی لەسەر بوو لە کەژاوەکەیدا.
  • گۆڕینی پایتەخت لە مەدینەوە بۆ کوفە:خەڵکی کوفە لە شەڕی جەمەلدا پشتی عەلیان گرت، لەبەر ئەوە وەک وەفادارییەک بۆ خەڵکی کوفە خەلیفە عەلی پایتەختی گواستەوە لە مەدینەوە بۆ کوفە.
  • شەری سەفین: معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان والی شامبوو لە سەردەمی عوسمان، و کاتێکعەلی بڕیاری لابردنی والییەکانی عوسمانی دا، معاویە ڕەفزی کرد و ھەروەک ڕێگەی نەدا موبایەعە بە عەلی بدرێتوداوای حەق سەندنی عوسمانی کرد، لە دوای شەڕی جەمەل عەلی نوێنەری ناردە لای موعاویە کە موبایەعەی پێبدات، بەڵام موعایە ڕەتی کردەوە، عەلی بە لەشکرەکەیەوە ڕۆیشتبەرەو شام و سوپای ھەردوو لا بە یەک گەیشتن لە ناوچەی سەفین، دواتر وتوێژ دەستی پێکرد لە نێوانیان بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ بەڵام ھیچ ئەنجامێکینەبوو، و معاویە توانی کۆمەڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و لەگەڵ شامدا میسریشی گرتە دەست.
  • داستانی نەھرەوان: سەربازەکانی عەلی لەو قسەی خواریجییەکان دەرچوون کە داوایان لێئەکردن معاویە بکوژن لەبەر ئەوەی کافر بووە کە لە فەرمانی خەلیفە دەرچووە، و پاشان چوونە لای عەلی بۆ ھەمان مەبەست داوایان لێکرد معاویە بکوژێت، عەلی ڕەتی کردەوە، کە ئەمەش بووە ھۆیپاشگەزبوونەوەی خەواریجییەکان لە سوپای عەلی، دواتر عەلی لە خەواریجییەکانی دا و شکاندنی لە جەنگی نەھرەواندا

فراوانبوونی سەربازی[دەستکاری]

سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین، دەوڵەتی ئیسلامی بەھێزترین دەوڵەت بوو لە ڕووی سەربازییەوە لە کاتانەدا فراوانترین ڕووبەری ھەبوو، کە دەوڵەتی ئیسلامی حیجاز وشام ومیسر وعێراق وفارس وخۆراسانی لە خۆ ئەگرت. سوپایخەلافەتی ڕاشدین یان سوپای موسڵمانان لە سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین، ھەیئەیەکی سەربازی سەرەکی بووە لە سەرەتای فەتحە ئیسلامییەکاندا لە سەدەی حەوتی زاینی، ئەو کاتانە سوپای ئیسلام دەرکەوت وەک ئاستێکی بەرزی ڕێکخستن و یەکێک بوو لە بەھێزترین سوپاکانی جیھان لە ھێز وچالاکیدا. قەبارەی سوپاکە ١٣٬٠٠٠ سەرباز بوو لە ساڵی ٦٣٢ز، بەڵام لەگەڵ فراوانبوونی خەلافەتدا، سوپا فراوان بوو تا ئەگەیشتە ١٠٠٬٠٠٠ سەرباز لە دەوروبەری ساڵی ٦٥٧ز، ولە سەرکەوتوو ترین سەرکردەکانی سوپاکە، خالید کوڕی وەلید کە سەرکردەی فەتحی ئیسلام بوو بۆوڵاتی فارس وسوریا، ھەروەھا عەمری کوڕی عاس، سەرکردەی فەتحی ئیسلامی بوو بۆ میسر.

ڕێکخستنی سوپا[دەستکاری]

خەلیفە عومەر یەکەم فەرمانڕەوای موسڵمانان بوو کە سوپای ڕێکخستوەک دەزگایەکی دەوڵەت، و ئەم چاکسازییە لە ساڵی ٦٣٧زدا بوو، لە سەرەتادا لە ھۆزی قوڕەیش وپشتیوانان پێکدەھات، وئەم ڕژێمەگەشەی کرد تا ھەموو نیمچە دوورگی عەرەبی گرتەوە لەو خاکانەی فەتح کراوان، ھەموو ئەوانەی ئەتوانن بەشداری شەڕ بکەن ناویان تۆمار کرا وخشتەی ئاستە جێگیرەکاندیار کرا، وئەو پیاوانەی ناویان تۆمار کرا بۆ خزمەتی سەربازی دوو بەش بوون،

  1. ئەو پیاوانەی سوپای یاسایی پێک دەھێنن.
  2. ئەو پیاوانەی لە ماڵی خۆیانئەژین، بەڵام لە کاتی پێویستیدا بانگ دەکرێن.

موچەیان ئەدرێتێلە سەرەتای مانگی موحڕەم، وزیادەکەیان وەرئەگرن لە وەرزی درەودا. ومۆڵەت دەدرێتبە پیاوەکان لە کاتی دیاری کرودا، ئەو ھێزانەی لە ناوچە دوورەکاندا کۆبوونەتەوە، چوار مانگ جارێک مۆڵەت وەرئەگرن.

ھەموو دەستەیەکی سوپا ئەفسەرێکی خەزانە و ژمێریار و قازی وژمارەیەک وەرگێڕیان لەگەڵدا بووە ھەروەھا پزیشک و تیمارکەر. بزوتنەوە سەربازییەکان بەپێی وەرزەکان ڕێکئەخران، لە وڵاتە ساردەکاندا لە وەرزی ھاویندا ڕێکئەخرا، ولە وڵاتە گەرمەکاندا لە زستاندا ڕێکئەخران، ولە بەھاردا ھێز ئەنێران بۆ ئەو وڵاتانەی کەش وھەوایەکی باشی ھەیە.

بەپێی زانیارییەکان ھەموو سەربازێک ئەبێت کە چەند شتێکی تایبەتی لەگەڵ خۆی بپارێزێت، لەوانەش مقەست وھەندێک لۆکە وجانتای خواردەمەنی و… ھتد. وزانیاری تایبەت دەرچوو لە خەلیفە عومەرەوە داوای خوێندن و ڕاھێنانیسەربازەکان ئەکاتەوە لەسەر چوار شت، ئەوانیش، ئەسپ سواری، ونیشانە گرتن ومەلەوانی وڕۆیشتنی پێخاوسی بوون.

ڕژێمی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

لە سەردەمی خەلیفە عومەردا بیت المال (خەزێنەی دەوڵەت) بنیاتنرا وفراوانکرا ودەزگایەکی بنیاتنا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەتەکە. لەماوەی فەتحەکاندا، ولەزۆربەیحاڵەتەکاندا، خەلیفەکان ئاگاداری خەرجی وبنیاتنانی پرد وڕێگاکان بوون.

نیشتەجێبوون[دەستکاری]

  • ناوچەی بەسڕە چڕی دانیشتوانی کەم بوو کاتێکفەتح کرا لەلایەن موسڵمانانەوە لە سەردەمی خەلیفە عومەردا، بە باشیان زانی کە بیکەنە بنکەیەک بۆ موسڵمانان ودواتر لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون ومزگەوتیان تیا بنیاتنا.
  • کاتێک فەتحی مەدیەن کرا موسڵمانان نیشتەجێبوون تێیدا، خەلیفە عومەر بڕیاری نیشتەجێبوونەوەی ٤٠٬٠٠٠ کەسی دەرکرد لە کوفە، دەستیان کرد بە دروستکردنی بینای نوێ بە خشتی قوڕ لە جیاتی قامیش کە زۆر لە ناوچەکەدا بڵاو بوو بەڵام زوو گڕی ئەکرد.
  • لە کاتی فەتحی میسردا، موسڵمانان ناوچەی فوستاتیان بەکار ھێناوەک بنکەیەکی سەربازی، ودوای فەتحی ئەسکەندەریە موسڵمانان گەڕانەوە بۆ فوستات ودواتر بینایان تیا دروستکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پوختەی میژووی ئیسلامی، نوسینی د. سھیل طقوش
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی
  • وێکیپیدیای عەرەبی