ناحیەی ڕزگاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ڕزگاری
بە عەرەبی: ناحیة رزکاری
بە ئینگلیزی: Rzgary Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ڕزگاری
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ڕزگاری لە قەزای کەلار
(سەوزی سەربازی)
Map
ناحیەی ڕزگاری
پۆتانەکان: 34°39′31″N 45°14′28″E / 34.65869°N 45.24111°E / 34.65869; 45.24111پۆتانەکان: 34°39′31″N 45°14′28″E / 34.65869°N 45.24111°E / 34.65869; 45.24111
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کەلار
مەڵبەندڕزگاری
ژمارەی گوندەکان٧٠
بوون بە ناحیە١٩٧٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرجەمال ساڵەح
ڕووبەر
 • ناحیە٥٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٥٩ مەتر (٨٥٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٧٢٢ مەتر (٢٬٣٦٩ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٣٠ مەتر (٧٥٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٤٤،٢٧٦
 • چڕی٨٣٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٦ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٤١،٣٢٤
 • لادێیی
٢،٩٥٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی ڕزگاری یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕزگاریە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ڕزگاری لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٤٤٬٢٧٦)کەسە.[٣]

ئەم ناحیەیە لە سەرەتای درووست بوونیدا ناوی ناحیەی تیلەکۆ بوو، ناوەندەکەی گوندی تیلەکۆی گەورە بوو. پاش شاڵاوی ئەنفال و خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان ناحیەی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە، لە دوای ڕاپەڕین و ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و دروستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم ناحیەیە پێکھێنرایەوە و ناوەندەکەی ئۆردووگای صمود دانرا، پاشان ناوی صمود و ناحیەکەش کرا بە ناحیەی ڕزگاری.

ناو[دەستکاری]

  • ناوی ئەم ناحیەیە لەسەرەتای درووستبوونیدا ناوی ناحیەی تیلەکۆ بوو کە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیرابوو ئەویش گوندی تیلەکۆی گەورە بوو، ھەروەھا لە ناوی ھۆزی تیلەکۆی ئێڵی جافەوە وەرگیراوە.
  • پاش ڕاپەڕین و درووستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی تیلەکۆ درووست بووەوە بەڵام ناوەندەکەی لە ئۆردووگای صمود دانرا، پاشان ناوی ناحیەکە و ئۆردووگاکەش کرا بە ڕزگاری.
  • ڕزگاری واتای ئازادی، ھۆکاری ئەم ناوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مجمعی صمود بۆ ئەو خێزانانە دروستکرا کە لە شاڵاوی ئەنفال ڕزگاریان ببوو، بە ڕزگار بوونی گەلی کورد لە زوڵمی ڕژێمی بەعس ئەم ئۆردوگایە بووە شارەدێ و ناونرا ڕزگاری.
  • الصمود: وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای(خۆگونجاندن) یان (خۆڕاگری) دێت.

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ڕزگاری ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٣٠کم٢)یە لە (٢٫٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٣١٫٢٪) قەزای کەلار پێکدەھێنێت.[٥]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٤٤،٢٧٦)کەسە.[٦]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار.

مێژوو[دەستکاری]

کەرت و گوندەکانی ئەم ناحیەیە لە سەردەمەکانی پێشوودا سەر بە ناحیەی سەرقەڵا بوو لە قەزای کفری لە پارێزگای کەرکووک.

سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٧]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٠ - ١٩٧٧)[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، (٦١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی تیلەکۆ لە سنووری قەزای کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[٨]
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ڕزگاری(تیلەکۆ) لەساڵی ۱۹۷٥دا
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹۷٥دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

  1. لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس لە سنووری گەرمیان ھەستا بە درووستکردنی ئۆردوگای زۆرەملێی(الصمود) لە نزیک شارۆچکەی کەلار بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتووانی گوندە خاپوورکراوەکانی قەزای کەلار و بەشێک لە گوندەکانی قەزای کفری.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٨) لە ١٦\٣\١٩٨٨دا بە ھێنانە کایەی ناحیەی الصمود.
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹٨۷دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٩]
  2. ناحیەی تیلەکۆ درووستبووەوە و ناوەندەکەی بووە شاردێی ڕزگاری، دواتر ناوی ناحیەکەش گۆڕدرا بە ناحیەی ڕزگاری.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)[دەستکاری]

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٠]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٧٠ گوند پێکھاتووە:[١١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066661
  5. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  10. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  11. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.