خەلافەت

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەى

خەلافەت

Sultan Ahmed Mosque, Istambul.jpg

خەلافەتی ڕاشدین

ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب
عوسمان کوڕی عەفان · عەلی کوڕی ئەبووتالیب

دەوڵەتی ئەمەوی

دەوڵەتى عەبباسى

دەوڵەتی عوسمانی

دەوڵەتی فاتیمی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس · خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە.

پایتەختى خەلافەتەکان

مەدینە · کووفە
دیمەشق ·بەغدا
قاھیرە . قوڕتوبە
ئەستەمبوڵ

ناودارەکانى خەلافەت

معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز
ئەبوجەعفەری مەنسور · ھارون ڕەشید
سوڵتان عوسمانی یەکەم . سوڵتان محەمەد فاتیح
سەلیمی یەکەم . سوڵتان سولەیمان قانونی
عەبدول حەمیدی دووەم

خەلافەتی ئیسلامی ئەکرێت پێناسە بکرێت بە ڕژێمێکی دەسەڵات بە پێی شەریعەتی ئیسلامی کە ئەگۆڕێت بە پێی سەرکردەی موسڵمانی دەوڵەتەکە کە حوکمی دەکات بەپێی شەریعەتی ئیسلامی. وناونراوە بە خەلافەت یان (جێ نشینی) لەبەر ئەوەی سەرکردە (خەلیفەکە) جێگەی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دەگرێتەوە لە سەرکردایەتی کردن موسڵمانان ودەوڵەتی ئیسلامیدا. بەڵام خەلافەت لای کۆمەڵی شیعە بابەتێکی فراوانترە لە حکومەت لە دوای پێغەمبەر، خەلافەت لای ئەوان ئەکرێت کورت بکرێتەوە بە درێژبوونەوەی پێغەمبەرایەتی و وتەی خەلیفە و کردار و بڕیارەکانی بەڵگەن و ئەبێت بە ھەند وەربگیرێن، لای سونە ئەبێتە خەلیفە کاتێک بە فەرمانڕەوا دابنرێت، بەڵام شیعە جکومەت بە بەرھەمێک لە بەرھەمەکانی خەلافەت دادەنێن، یان لە بەختەوەری خەڵکە کە ئیمام ببێتە فەرمانڕەوا وبەڵام ئەگەر نەبێتە فەرمانڕەوا ئەوا ھەر خەلیفە وئیمامە لای ئەوان، ئێستا ڕژیمی خەلافەت بوونی نیە، دوای ئەوەی خەلافەت ڕوخا ساڵی ١٩٢٤ز بە ڕوخانی سوڵتانی عوسمانی، وھیچ حوکمێک بەو ڕژێمە نەگەڕاێنراوەتەوە لە ھیچ شوێنێک تا ئێستا و موسڵمانان دابەش بوون ھەریەکێک و لە وڵاتی خۆی.

خەلافەت لە قورئاندا[دەستکاری]

  • وَإِذْ قَالَ رَبُّکَ لِلْمَلاَئِکَةِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی الأَرْضِ خَلِیفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِیھَا مَن یُفْسِدُ فِیھَا وَیَسْفِکُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِکَ وَنُقَدِّسُ لَکَ قَالَ إِنِّی أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾- سورة البقرة.

واتە، (ئەی محمد ( باسی ئەوە بکە لە دێرین زەماندا) پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دەمەوێت لە زەویدا جێنشینێک دابنێم (بۆ ئاوەدانی و دینداری)، فریشتەکان وتیان: ئایا کەسێکی تیادا دەکەیتە جێنشین کە خراپەو تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئەنجام بدات؟! لەکاتێکدا ئێمە تەسبیحات و سوپاس و ستایشت دەکەین و قەدرو ڕێزی تۆ چاک دەزانین و بەدوورت دەگرین لەو شتانەی شایستەی تۆ نین، (لەوەڵامیاندا) خوا فەرمووی: بێگومان ئەوەی ئێوە نایزانن من دەیزانم).


  • یَا دَأوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاکَ خَلِیفَةً فِی الْأَرْضِ فَاحْکُم بَیْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْھَوَی فَیُضِلَّکَ عَن سَبِیلِ اللَّھِ إِنَّ الَّذِینَ یَضِلُّونَ عَن سَبِیلِ اللَّھِ لَھُمْ عَذَابٌ شَدِیدٌ بِمَا نَسُوا یَوْمَ الْحِسَابِ ﴿٢٦﴾- سورة ص.

واتە، (ئەی داود: بەڕاستی ئێمە تۆمان کردۆتە جێنشین لەم وڵاتەدا، فەرمانڕەوایی لە نێوان خەڵکدا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام بدە، ھەرگیز شوێنی ئارەزوو مەکەوە، تا نەبێتە ھۆی گومڕاکردن و لادانت لە ڕێبازی خوا، چونکە بێگومان ئەوانەی لە ڕێبازی خوا لادەدەن، سزای بە ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئامادەیە، بەھۆی فەرامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینەوە).


  • وَعَدَ اللَّھُ الَّذِینَ آمَنُوا مِنکُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَیَسْتَخْلِفَنَّھُم فِی الْأَرْضِ کَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِینَ مِن قَبْلِھِمْ وَلَیُمَکِّنَنَّ لَھُمْ دِینَھُمُ الَّذِی ارْتَضَی لَھُمْ وَلَیُبَدِّلَنَّھُم مِّن بَعْدِ خَوْفِھِمْ أَمْنًا یَعْبُدُونَنِی لَا یُشْرِکُونَ بِی شَیْئًا وَمَن کَفَرَ بَعْدَ ذَلِکَ فَأُوْلَئِکَ ھُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾- سورة النور.

واتە، (خوا بەڵێنی دڵنیابەخش و تەواوی داوە بەوانەی باوەڕیان ھێناوە لە ئێوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بە ڕاستی لە ئایندەیەکی نزیکدا جێنشین و پایەداریان دەکات لە وڵاتدا ھەروەک چۆن ئیماندارانی پێش ئەمانی جێنشین کردووەو ئەو دین و ئاینەیان بۆ دەچەسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیە، ھەروەھا ترس و بیمیان بۆ دەگۆڕێت بە ئارامی و ھێمنی، ئەو کاتە ئیتر بە تەواوی ھەر من دەپەرستن و ھەرگیز ھیچ جۆرە ھاوەڵ و شەریکێکم بۆ بڕیار نادەن، ئەوسا ئەوەی دوای ئەو پایەداریە بێباوەڕ بێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە تاوانبارو لە سنوور دەرچوون).

خەلافەت بە پێی تێڕوانینی مەزھەبەکان[دەستکاری]

تێڕوانینی کۆمەڵە ئیسلامیەکان جیاوازە لەسەر خەلافەت، ھەر کۆمەڵێک بە پێی بیروباوەڕەکانی خۆیان وفەرموودە سەحیحەکانی لایانە تەفسیری ئەکەن،

خەلافەت لە فیقھی سونەدا[دەستکاری]

ئەو فەرمودانەی لە کتێبەکانی سونەدا ھاتوون، خەلافەت ئەبێت لە ھۆزی قوڕەیشدا بمێنێتەوە و بۆ ماوەی سی ساڵ بەردەوام دەبێت لە دوای پێغەمبەر محەمەد، کە ئەویش ماوەی حوکمی ئەم چوار خەلیفەیە ئەگرێتەوە (ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی) لەگەڵ ئەو دوو ساڵەی ناکۆکیەی لەنێوان حەسەنی کوڕی عەلی ومعاویەی کوڕی ئەبوسوفیان دا بوو، وسونە خەلافەتی ڕاشدین بۆ حەسەن دائەنێن، پاشان گواستراوەتەوە بۆ حوکمی پاشایەتی (مەلیک) کە ئەویش ماوەی حوکمی دەوڵەتی ئەمەوی و دەوڵەتی عەبباسی و دەوڵەتی فاتیمی و دەوڵەتی عوسمانی وئەوانی تر ئەگرێتەوە. و خەلافەت سەرکردایەتی گشتی ھەموو موسڵمانانە لە جیھان تا ئەحکامە شەرعیەکان دابمەزرێنێت وبانگەوازی ئیسلامی بۆ جیھان ھەڵبگرێت.

لە فەرموودەکانی پێغەمبەر لەسەر خەلافەت لای سونە ئەمانەی خوارەوەن،

  • " ‏ الخلافة فی أمتی ثلاثون سنة ثم ملک بعد ذلک " رواە الترمذی وأحمد.

واتە، (خەلافەت لە ئومەتەکەمدا ٣٠ ساڵە دوای ئەوە مەلیک دێت)

  • " ‏الملک فی ‏ ‏قریش‏ ‏والقضاء فی ‏‏ الأنصار ‏ ‏والأذان فی ‏ ‏الحبشة ‏ ‏والأمانة فی ‏ ‏الأزد ‏ ‏یعنی ‏ ‏الیمن " رواە الترمذی.

واتە، (خەلافەت لە قوڕەیشدایە وقەزا لە پشتیوانان وبانگدان لە حەبەشە وئەمانەت لە ئەزد واتە یەمەن)

  • " ‏ ‏قریش ‏ ‏ولاة الناس فی الخیر والشر إلی یوم القیامة " رواە الترمذی.

واتە، (قوڕەیش والی خەڵکن لە چاکە وخراپە نا ڕۆژی دوایی).

خەلافەت بە پێی فیقی شیعە[دەستکاری]

شیعە یان ئیسنەعەشەری لەو باوەڕەدان کە بابەتی سەرکردایەتی ئومەی ئیسلام بڕیاردراوە لە وتەی پێغەمبەر محەمەد، کە فەرموودە شیعیەکان باس لەوە ئەکەن کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب یەکەم خەلیفەیە دوای محەمەد، وھەندێک لەو تێکستانە ھاوبەشن لە نێوان سونە وشیعەدا، وھەندێک لە فەرمودەکان کە تەنھا لای شیعەن لەسەر سەلماندنی ئیمامەتی عەلی و دوانزە (ئیسنەعەشەر) ئیمامەکەی دوای ئەو.

خەلبفە لای شیعە یەکێکە لەو ئەئیمانەی کە لە ھەڵە پارێزراون، کە ھەڵدەبژێرێت بە فەرمانی خوا و وەحی ئەکات بۆ ئیمامی پێشتری.

لەگەڵ ئەوەشدا تاکە ئیمام کە خەلافەتی وەرگرتووە عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب بووە ولە دوای ئەو حەسەنی کوڕی عەلی کە لایەنگرانی بە خەلیفەی موسڵمانانی دادەنێن، بەڵام وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان.

پێشەوای باوەڕداران[دەستکاری]

لە مێژووی ئیسلامیدا یەکەم کەس کە نازناوی پیشەوای باوەڕدارانی وەرگرت خەلبقەی دووەم (عومەری کوڕی خەتاب) بوو،کە ئەو نازناوە بوو بە فەرمانڕەوا ئیسلامیەکان وتراوە لە سەردەمی خەلافەتی ڕاشدینەوە بە دەستپێکردن بە لە عومەری کوڕی خەتابەوە تا کۆتایی سەردەمی عەبباسی، وئەم نازناوە ھەموو کاتێک لەسەر بنەمای پاکیەتی نەدراوە لە ھەموو کاتێکدا بەڵکو وەک نازناوێک دەدرا بەەوەی پایەی خەلیفەی وەرئەگرت، وەکو ئەو نازناوانەی لە ئێستادا دەدرێن بە سەرۆک وفەرمانڕەواکانی دەوڵەت.

بەڵام گێڕانەوەکانی شیعە ئەڵێن عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب یەکەم کەس بووە ئەو نازناوەی وەرگرتووە پێش لە دایک بوونی ھەموو بەشر.

دەوڵەتى ئیسلامى لە سەردەمى خەلافەتى ڕاشدین و ئەمەویدا
خەلافەتى ئیسلامى ساڵى ٧٥٠ز
دەوڵەتى عوسمانى لە کاتى فراوانبونیدا لە ئەوروپا وئاڕاستەکانى تردا

مێژووی خەلافەت[دەستکاری]

  • خەلیفەی یەکەم (ئەبوبەکری سدیق) :ئەبوبەکر بە یەکەم خەلیفە ھەڵبژێردرا دوای پێغەمبەر محەمەد لە ڕێگەی موبایەعە پێدانەوە دوای ئەو گفتوگۆیەی لە سەقیفەی بەنی ساعدە ڕوویدا لە نێوان کۆچکردووان وپشتیوانان، کە ھۆکاری ھەڵبژارنی ئەبوبەکر زوو موسڵمانبونی و ئەو شوێنە تایبەتەی لای پێغەمبەر ھەیبوو بە تایبەت کاتێک ھەڵیبژارد ئیمامی موسڵمانان بکات بۆ نوێژ لە کاتی نەخۆشیەکەیدا کە ئەمە یەکێکە لەو ھێمایانەی کە کە ھاوەڵان کۆن لەسەری بۆ لە پێشی ئەبوبەکر بۆ خەلافەت، موبایەعەی پێدرا ودوو ساڵ لە حوکم مایەوە.
  • خەلیفەی دووەم (عومەری کوڕی خەتاب) : خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتاب دیاری کرا لە ڕێگەی ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی ئەبوبەکری سدیقەوە، حوکمەکەی ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو.
  • خەلیفەی سێیەم (عوسمانی کوڕی عەفان) : پێش کۆچی دوایی عومەر لیژنەیەکی شەش کەسی دانا، تا بە ڕاوێژ لە نێوانیان یەکێک ھەڵبژێرن، ولە ئەنجامدا عوسمانی کوڕی عەفان دانرا و١٢ ساڵ لە حوکم بەردەوام بوو.
  • خەلیفەی چوارەم (عەلی کوڕی ئەبوتالیب): لە دوای شەھیدبوونی عوسمان لە یەکەم ئاژاوەدا کە دەوڵەتی ئیسلامی بەخۆیەوە بینی، عەلی موبایەعەی پێدرا لەلایەن ھاوەڵەکانەوە بەمە ئەو دەوڵەتی وەرگرت کە لە پێکدادانێکی توندابوو وناوەندی خەلافەتی لە مەدینەوە بردە کوفە، لەو کاتانە والی شام معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان، موبایەعەی بە عەلی نەدا وداوای حەقی عوسمانی کرد لە پێشا و شەڕ و ناکۆکی دروست بوو لە نێوان موسڵمانان، عەلی ٥ ساڵ لە حوکم بەردەوام بوو.
  • لە دوای کوژرانی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب موبایەعە درا بە حەسەنی کوڕی کە نزیکەی حەوت مانگ مایەوە پێش ئەوەی واز لە حوکم بھێنێت بۆ معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان کە موسڵمانان لەو باوەڕەدان ئەوە ھاتنەدی پێشبینی پێغەمبەر بووە لەوەی کە فەرموویەتی حەسەن ناکۆکی نێوان دوو کۆمەڵی موسڵمانان چارەسەر ئەکات، دوای ئەوەی معاویە خەلافەتی گرتە دەست لە دیمەشق، وەسیەتی خەلافەتی کرد بۆ یەزیدی کوڕی، کە ئەمەش ڕەتکرایەوە لەلایەن ھەندێک لە ھاوەڵەکان لەوانە حسەینی کوڕی عەلی، کە ڕووداوی کەربەلای لێ کەوتەوە و حسەین شەھید کرا تیایدا، لە دوای مردنی یەزید حوکم درا بە کوڕەکەی معاویەی کوڕی زەید بەلام وەری نەگرت وبەجێی ھێشت بۆ ڕاوێژ لە نێو موسڵمانان. لەم کاتانە موبایەعە درا بە عەبدوڵڵای کوڕی زوبێر لە عێراق بەمە بووە خەلیفە وبەشێوەیەکی یاخی بوو لە دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام مەڕوانی کوڕی حەکەم لە ڕووی ئەم یاخی بوونە وەستا ولەلایەن زۆربەی موسڵمانانەوە ھەڵبژێردرا بە خەلیفە، پاشان کوڕەکەی عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان حوکمی وەرگرت کە دەرچوو بۆ خەلیفەی حیجاز عەبدوڵڵای کوڕی زوبێر ولە شەڕیکدا عەبدوڵڵا شەھید کرا کە بەمە ھیوای گەڕانەوەی خەلافەت بۆ ڕاوێژ لە نیو موسڵمانان کۆتایی پێھات. وبەشێوەیەکی گشتی سەرەتای حوکم گرتنە دەستی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان سەرەتای کۆتایی خەلافەت وگۆڕانی بوو بۆ حوکمی پاشایەتی ومانەوەی حوکم لە نێو خێزانە دەسەڵاتدارەکەدا.

بەم شێوەیە مێژووی ئیسلامی دابەش دەبێت بۆ دەوڵەتی ئەمەوی کە ئەمەوییەکان حوکمیان کرد، ودەوڵەتی عەبباسی کە عەباسیەکان حوکمیان کرد، ودەوڵەتی فاتیمی کە فاتمیەکان حوکمیان کرد پاشان دەوڵەتی عوسمانی کە عوسمانیەکان حوکمیان کرد و کۆتایی پیھات ساڵی ١٩٢٤ بە ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا لە ژێر کاریگەری شەری جیھانی یەکەم وبزوتنەوە جیاخوازە عەرەبیەکان لە حوکمی تورکی وەک ئەو بزوتنەوەیەی کە شەریف حسەین سەرکردایەتی کرد لە حبجاز.

ڕێرەوی مێژوویی[دەستکاری]

لە ماوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا، خەلافەتی ڕاشدین دەستی پێکرد لە دوای مردنی پێغەمبەر محەمەد، پاشان خەلافەتی ئەمەوی وخەلافەتی عەبباسی دێت ، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی بە نازناوی سوڵتان ناوئەبران بە مانای ئەوەی کە لە جێگەی خەلیفەدایە، وسەبارەت بە خەلافەتی فاتیمی کە لە ماوە دەوڵەتی عەبباسی دەستی پێکرد وکۆتایی پێھات، کە کەس دانی پیا نەناوە شیعە نەبێت، و ھەروەھا خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس کە دەوڵەتی ئەمەوی دەستی پێکرد لە ئەندەلوس بە دانانی والی ودوای ڕوخانی خەلافەتی ئەمەوی لەلایەن عەبباسیەکانەوە، ئەندەلوس نەچووە ژێر حوکمی عەبباسیەکانەوە بە گشتی بە خەلیفەی ئەندەلوسیان ئەوت (خەلبفەی موسڵمانان لە ئەندەلوس)، ولە ماوەی خەلافەتی عەبباسیدا چەند دەوڵەتیکی تر دامەزران لە ژیر سێبەری عەبباسیەکان لەوانە دەوڵەتی سەلجوقی ودەوڵەتی تۆڵۆنی ودەوڵەتی قەڕامیتە وچەند دەوڵەتێکی تر لە چەند ناوچەیەکی جیھانی ئیسلامی.

بانگەوازکاران بۆ ڕژێمی خەلافەت[دەستکاری]

لە سەردەمی ئێستادا چەند کۆمەڵێک دەرکەوتوون کە داوای گەڕانەوەی خەلافەتی ئیسلامی ودامەزراندنی دەوڵەت ئەکەن لەسەر بنەمای ئاینی ئیسلام، کە گرنگترینیان ئیخوانی موسلیمینی میسڕە. وھەر لەم سەردەمەدا شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دەرکەوت وبانگی بنیاتنانی دەوڵەتی کرد لەسەر بنەمای ئاینی. ولە ساڵی ٢٠٠٥وە پارتی تەحریر دەرکەوت لە ڕاگەیاندنەکانەوە وەک کۆمەڵێک ئیش ئەکەن بۆ گەڕانەوەی خەلافەت، کە ساڵانە لە ٢٨ی ڕەجەبدا ھەزران کەس لەلایەنگرانی کۆ ئەکاتەوە لە چەندین وڵاتدا، کە دیارترینیان کۆبوونەوەی ١٠٠،٠٠٠ کەس بوو لە ئوستاد لە ئیندۆنیزیا بۆ داواکردنی گەڕانەوەی خەلافەت.

ولەو پارت وبزوتنەوانەی داوای گەڕانەوەی خەلافەت دەکەن لە ئاستی ھەرێمیدا، کۆمەڵەی داد وچاکەکاری لە مەغریب ووڕێکخستنی دەوڵەتی خەلافەت لە تورکیا و مەجلیسی خەلافەت لە بەنگلادیش وبزوتنەوەی حەماس لە فەڵەستین وچەندین بوتنەوە وپارتی ترن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]