ناحیەی زاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی زاب
بە عەرەبی: ناحیة الزاب
بە ئینگلیزی: Zab subdistrict
Map
ناحیەی زاب
پۆتانەکان: 35°15′46″N 43°27′03″E / 35.26288°N 43.45081°E / 35.26288; 43.45081پۆتانەکان: 35°15′46″N 43°27′03″E / 35.26288°N 43.45081°E / 35.26288; 43.45081
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای حەویجە
مەڵبەندزاب
ژمارەی گوندەکان٣٣
بوون بە ناحیە١٩٦٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەغازی عوبێد ئەحمەد
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٦٢ مەتر (٥٣١ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢١٠ مەتر (٦٩٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٢٤ مەتر (٤٠٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٢،٢١٨
 • چڕی١٠٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٧٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناحیەی زاب یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی زابە.[٣][٤]

ناو[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە ناوەکەی لە شارەدێی زابەوە وەرگرتووە کە ناوەندێتی:

  • وشەی زاب کە شارەدێی زابی لێناونراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ناوی زێی بچووک کە بە زۆرینەی زمانەکان پێی دەڵێن(زاب). ھەڵکەوتەی ئەم شارەدێیە لە سەر زێی بچووکە(زاب الاسفل)، بەو ھۆیەوە ناو نراوە زاب.
  • ئەگەر بیکەین بە عەرەبی یان بە حوکمەکەی حوکمی لەسەر بدەین، ئەوا (ئیبن العربی) دەفەرموێت: زاب شتێکە کاتێک ڕادەکات، (سەلام)یش دەڵێت: زاب یەزوبە ئەگەر بخلیسکێت، ئەوەی پشتی پێ بەستراوە ئەوەیە کە زاب یەکێکە لە پاشاکانی فارسی کۆن، وە ئەویش (زاب بن تورکان بن مەنوچێھر ئیبن ئیرەج بن ئەفریدون)ە چەند ڕووبارێکی لە عێراق ھەڵکەندووە و بە ناوی ئەوەوە ناویان لێنراوە، و ڕەنگە ھەر یەکێکیان ناوی زابی بووبێت، دووەمیشیان وا بووبێت زابیان.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی زاب ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٩٥کم٢)یە لە (٥٫٧٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٢٢٫٢٪) قەزای حەویجە پێکدەھێنێت.[٧]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە عەرەب و کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٦٢،٢١٨)کەسە. لە (٣٫٦٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٩٫٦٪)ی دانیشتوانی قەزای حەویجە پێکدەھێنێت.[٨][٩]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای حەویجە.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨)[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[١٠]
  • لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[١١]
  • بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.[١٢]
ئەیالەتی شارەزوور لە ١٦٠٩

لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.[١٣]

  • یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵی ١٨٧٥دا:
  1. ناحیەی سوڵتانیە لە قەزای ئەربیل ھاتە کایەوە، کە ناوەندەکەی گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا بوو. ناوی ناحیەکە بەناوی ئارامگای سوڵتان عەبدوڵڵاوە ناونرا. زۆرینەی سنووری ئێستای ناحیەی زاب لە سنووری ناحیەی سوڵتانیەدا بوو بۆیە ناحیەی سوڵتانیە دەبێتە مێژووی ناحیەی زاب.
  2. قەزای ئەربیل لە (ناحیەی سوڵتانیە و ناحیەی قوشتەپە) پێکھاتبوو.
  3. ناحیەی سوڵتانیە تاوەکوو سەردەمی ئینگلیز وەک ناحیە لە سنووری قەزای ئەربیلدا مایەوە.[١٤]

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا[دەستکاری]

  1. بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١١٢) لە ١٥-١٠-١٩٢٢دا یەکە کارگێڕییەکانی عێراقی سەر لە نوێ ڕێکخستەوە.
  2. سنووری کارگێڕی ناحیەی سوڵتانیە خرایە سەر ناحیەی شەرقات لە قەزای مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە دوای بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١١٢) لە ١٥-١٠-١٩٢٢دا. ناحیەی سوڵتانیە هەڵوەشێنرایەوە.

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٥]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٦]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا[دەستکاری]

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٨٤) لە ١٧-١١-١٩٦٠دا، بەدابڕانی (٣٩) کەرتی ناحیەی شەرقات، ناحیەی زاب لە سنووری قەزای شورە لە پارێزگای نەینەوا ھاتە کایەوە و ناوەندەکەشی گوندی شەک بوو.[١٧]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا[دەستکاری]

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٣٤) لە ٢١-٦-١٩٧٦دا بە دابڕانی (٢)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای شەرقات و (٤)کەرت لە ناحیەی زاب، ناحیەی مەکحول لە پارێزگای سەلاحەددین ھاتە کایەوە.[١٨]

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا[دەستکاری]

  1. بە بڕیاری وەزارەتی حکوومی مەحەلی ژمارە(٢١٥٨٣) لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٣دا، (١١) کەرتی ناحیەی زاب بە ناحیەی ناوەندی قەزای شەرقاتەوە لکێنرا.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥١٤) لە ٢٢-٨-١٩٨٤دا، ناحیەی زاب لە قەزای شەرقاتی پارێزگای نەینەوا دابڕێنرا و بە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکووکەوە لکێندرا.[١٩]

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا[دەستکاری]

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦-٦-١٩٨٧دا، ھەر دوو ناحیەی قەزای حەویجە(ناحیەی زاب و ناحیەی عەباسی) ھەڵوەشێنران و ھە موو کەرتەکانیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجەوە لکێندران.

لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری لە بەرواری ١-١-١٩٩٧دا، گەڕانەوە و سەر لە نوێ پێکھێنانەوەی ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە.[٢٠]
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٢٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٩دا، (٦٥) کەرتی پارێزگای سەلاحەددین دابڕێنرا و لکێندران بە ناحیەی زابی پارێزگای کەرکووکەوە.[٢١]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ https://www.almougem.com/search.php?query=الزاب
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069465#map=10/35.4942/43.5924
  7. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  8. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  9. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  10. ^ https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
  11. ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  12. ^ ‎شەهید مامۆستا سوهەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای مووسڵ و دهۆک)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  14. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  15. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  16. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  17. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/214.html
  18. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12304.html
  19. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7091.html
  20. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/16758.html
  21. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9219.html