ناحیەی ناوەندی قەزای کفری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ناوەندی قەزای کفری
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء کفري
بە ئینگلیزی: Central Kfri County Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای کفری
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای کفری لە قەزای کفری
(سەوز)
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای کفری
پۆتانەکان: 34°41′23″N 44°57′38″E / 34.68963°N 44.96057°E / 34.68963; 44.96057پۆتانەکان: 34°41′23″N 44°57′38″E / 34.68963°N 44.96057°E / 34.68963; 44.96057
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کفری
مەڵبەندکفری
ژ.گوندەکان٢
بوون بە ناحیە١٨٧٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرشەماڵ نامیق کەرەم
ڕووبەر
 • ناحیە٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٢٩ مەتر (٧٥١ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٥١ مەتر (١٬١٥٢ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٨٣ مەتر (٦٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٤٠،٣١٣
 • چڕی٦٢٩٫٨٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٦٣١٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٣٩،٦١٧
 • لادێیی
٦٩٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی ناوەندی قەزای کفری یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی کفریە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای کفری لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٤٠٬٣١٣)کەسە.[٣]

ناو[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە بەناوی ناوەندەکەیەوە ناو نراوە کە ئەویش شارۆچکەی کفریە، ئەم بۆچوونانە ھەیە لە سەری:

  • ناوی شارۆچکەکە کە (کفریە) لەوەوە ھاتووە کە ماددەی کفر(قیر) لە ناوچەکەدا ھەیە، جۆرێکە لە قیر(زفت) کە لە دەرەوەی خەزنە و بەلەم و کەشتی و ئەوانی تر دەدرێت. مێژوونووسان پشتڕاستی دەکەنەوە کە کفری نزیکە لە وشەی(کوفر) کە بە واتای جۆرێک لە قیر لە زمانی زراوی عەرەبی و لە وشەی (کیرۆ)ەوە ھاتووە، کە بە واتای (تاڵ) دێت ھەروەھا لە زمانەکانی بابلی و ئاشووریدا.
  • بنەچەی ئەم شارە بریتییە لە (ئاسکی کفری) کە شارێکی دێرینە و دەکەوێتە نزیک شاری کفری تەنھا کەلاوەکانی ماون و دەوترێت مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریەکان. ھەندێکی تر دەڵێن (کوفر) ناوێکە بۆ کچان کە لەو خاکانەدا زۆرە، شێواندنی وشەی (کافور).
  • لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا بە (الصلاحیة) ناسرابوو. شایانی باسە لە نزیک شارۆچکەی کفری گوندێک ھەیە کە بە (ناساڵەح) ناسراوە، کە قیریش لێی دەردەھێنرێت.
  • مێژوونووسی عێراقی ئەلسەید عەبدولڕەزاق حەسەنی لە کتێبی (عێراق و کۆن و نوێ)دا دەڵێت، کە لە ساڵی ١٩٧١ لە بەیروت بڵاوی کردۆتەوە(کفری شارۆچکەیەکە دەکەوێتە دامێنی چیای (باوەشوار)، کە خەڵکەکەی تیایدا دوعای بۆ دەکەن بۆ گۆڕەکەی، لە نزیکیشی ئەو ھێڵی ئاسنییە کە لە نێوان بەغدا و کەرکووک درێژ دەبووەوە تێپەڕی).
  • لە قەزای کفریدا لە لێواری چۆمەکاندا درەختی کفر(تەروو) دەڕوێت کە دارێکی سرووشتی قەد باریکی کورتی گەڵا باریکە، ئەگەری ھەیە بەھۆی زۆری ئەم دارەوە ناوچەکە ناونرابێت.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای کفری ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٤کم٢)یە لە (٠٫٣١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٫٣٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٦]

  • لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (پێنجەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد و تورکمانن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٤٠،٣١٣)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.

مێژوو[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە سەردەمی عوسمانیدا یەکەی ناحیە هاتە نێو یەکە کارگێڕییەکانەوە لە ساڵی ١٨٧٥دا ناحیەی ناوەندی قەزای کفری درووستکرا.

سەردەمی عوسمانی لە نێوان (١٨٧٣ - ١٩١٨)[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.

  1. تاوەکو ساڵی ١٨٧٩ قەزای کفری لە سنجاغی شارەزوور سەر بە ویلایەتی بەغدا بوو.
  2. لە ساڵی ١٨٧٩دا ویلایەتی مووسڵ درووستکرا. سنجاغی شارەزوور کە قەزای کفری سەر بەم سنجاغە بوو، بوو بە بەشێک لە ویلایەتی مووسڵ.
  3. لە ساڵی ١٨٧٥دا ناوی قەزای کفری گۆردراو کرا بە قەزای صەلاحیە.
  4. لە ساڵی ١٨٧٥دا قەزای کفری پێکھاتبوو لە سێ ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی داودە).
  5. لە ساڵی ١٨٩٠دا قەزای کفری پێکھاتبوو لە دوو ناحیە(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەتەپە).
  6. لە نێوان ساڵانی (١٨٩٢ - ١٩١٢) قەزای صەلاحیە لە سێ ناحیە پێکھاتبوو، (ناحیەی ناوەندی قەزای کفری، ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی دووزخورماتوو).[٨]
نەخشەی کارگێڕی باشووری سنجاغی شارەزوور لە ساڵی(١٨٧٥)دا
نەخشەی کارگێڕی باشووری سنجاغی شارەزوور لە ساڵی(١٨٩٠)دا
نەخشەی کارگێڕی باشووری سنجاغی شارەزوور لە نێوان(١٨٩٢-١٩١٢)

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٩]

حکوومەتی تازە پێکھێنراوی عێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پرۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)[دەستکاری]

  1. بە حکومڕانی ئینگلیز و ڕێخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان ناوی قەزای کفری لە سەڵاحیەوە بووەوە بە کفری.
  2. لەم ماوەیەدا قەزای کفری پێکھاتبوو لە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی دووزخوورماتوو.[١٠]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)[دەستکاری]

نەخشەی کارگێڕی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ۱۹۳٦دا، قەزای کفری (ڕەنگی شین)

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]

  • ناحیەی ناوەندی قەزای کفری درووست نەبووەوە لەم سەردەمەدا.

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]
  2. لەم سەردەمەدا ناحیەی ناوەندی قەزای کفری درووستبووە و لە ڕووی کارگێڕییەوە لە دوو گوند پێکھاتووە.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)[دەستکاری]

  1. دوای ڕاپەڕین قەزای کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
  2. ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە سەر بە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای سلێمانین.
  3. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٣]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٢ گوند پێکھاتووە:[١٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066102#map=11/34.6688/44.9739
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ د.عثمان علی. الکورد فی الوثائق البریطانیة(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  13. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  14. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.