قەزای مووسڵ
قەزای مووسڵ | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
مەڵبەند | مووسڵ |
بوون بە قەزا | لە دێر زەمانەوە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٬٤٧١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧٢٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٥٤ مەتر (٨٣٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
• سەرجەم | ١٬٤٣٢٬٢٣٠ |
• چڕی | ٣٢٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | موسڵاوی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی، سوریانی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی، یارسانی و ئێزیدی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای مووسڵ (بە عەرەبی: قضاء الموصل، بە ئینگلیزی: Al-Mosul District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شاری مووسڵە.[٢] حەمدانیە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە بە تایبەت بەشی ڕۆژھەڵاتی شاری مووسڵ کە ناحیەی باشیک دەگرێتەوە و شوێنی مێژوویی کورد و ئاشوورییەکانە. قەزاکە پێنج ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی بەعشیقە، گەیارە، شورە، حەمام عەلیل و موحەلەبیە. زۆرینەی عەرەب و کوردی(شەبەک و ئێزیدی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی ئاشوورییەکان و تورکمان.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای تلکێف ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]
- لە باکوورەوە قەزای تلکێف.
- لە باشوورەوە قەزای حەزەر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای حەمدانیە.
- لە ڕۆژاواوە قەزای تەلەعفەر.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزای مووسڵ لە ناحیەی بەردەڕەش(العشائر السبعة) و ناحیەی شێخان پێکھاتبوو، پاش ساڵی ١٩٢٦ ناحیەی بەردەڕەش بە قەزای ئاکرێوە لکێندراو ناحیەی شێخانیش کرایە قەزای شێخان، لە بەرامبەر ئەمەدا ھەندێ ناحیەی کە دامەزران بۆ قەزای مووسڵ زۆرینەیان لە ناوچە عەرەبییەکان بوون تەنھا ناحیەی باشیک نەبێت کە لە ناوچە کوردییەکان بوو.[٦]
کارگێڕی
[دەستکاری]بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای مووسڵ لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[٧]
- ناحیەی بەعشیقە
- ناحیەی حەمام عەلیل
- ناحیەی شورە
- ناحیەی گەیارە
- ناحیەی موحەلەبیە
دانیشتووان
[دەستکاری]پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
- بە پلەی یەکەمعەرەب لە ھۆزەکانی شەممەر و جبور پێکھاتوون و لە باشوورو ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.
- بە پلەی دووەم کوردەکان: کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات و ناحیەی بەعشیقە بڵاوبوونەتەوە.
- بە پلەی سێیەم مەسیحی: کلدانەکان(یاعقوبیەکان):لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.[٨]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ https://www.parliament.krd/
- ^ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای مووسڵ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- ئێزیدی
- پارێزگای موسڵ
- مەڵبەندە کێشە لەسەرەکانی ئاسیا
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای موسڵ
- جوگرافیای کوردستان
- کوردستان