گوێ
ڕواڵەت
| گوێ | |
|---|---|
گوێی دەرەکیی مرۆڤ | |
| وردەکارییەکان | |
| کۆئەندام | کۆئەندامی بیسایی |
| ناسێنەرەکان | |
| لاتینی | auris |
| یۆنانی | οὖς |
| MeSH | D٠٠٤٤٢٣ |
| NeuroLex ID | birnlex_١٠٦٢ |
| TA98 | A15.3.00.001%20Entity%20TA98%20EN.htm A01.1.00.005، A15.3.00.001 |
| TA2 | ٦٨٦١ |
| FMA | 52780 |
گوێ ئەو ئەندامەیە کە دەنگ وەردەگرێت و دەیناسێتەوە و ھاوسەنگیی ناوەکی دەپارێزێت. گوێ لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت: گوێی دەرەکی، گوێی ناوەڕاست و گوێی ناوەکی.[١][٢] گوێی دەرەکی لە پەڕەی گوێ و جۆگەی گوێ پێک دێ. گوێی ناوەڕاست کەلێنی تەپڵی و سێ ئێسکۆکە لە خۆ دەگرێ. گوێی ناوەکی لەنێو لابیرێنتی ئێسکی دایە، و ھەندێک پێکھاتەی تێدایە کە بۆ چەند ھۆشەیەک گرنگ و پێویستن: جۆگەگەلی کەوانەیی، کە توانستی ھاوسەنگی و شوێنگێڕیی چاو لە کاتی جووڵە دا دەدەن؛ مەشکاڵە و کیسۆکە، کە توانستی ھاوسەنگی لە کاتی ڕاوەستاوی دا دەدەن؛ و لوولپێچ کە توانستی بیسایی دەدا. جۆگەی گوێ بە مێوی گوێ پاک دەبێ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «EAR | Definition of EAR by Oxford Dictionary on Lexico.com also meaning of EAR». Lexico Dictionaries | English (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Standring، Susan (٢٠٠٨). Borley، Neil R. (ed.). Gray's Anatomy: The Anatomical Basis of Clinical Practice (چاپی ٤٠). ئێدینبەرە: چێرچڵ لیڤینگستۆن/ئێڵسڤیر. لاپەڕە بەشی ٣٦. "External and middle ear", ٦١٥–٦٣١. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٤٣-٠٦٦٨٤-٩. Alt URL
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گوێ تێدایە.