بێن موودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بێن موودی
بێن موودی لە کۆنسێرتێک لە بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٣
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوون بێنجامین ڕۆبێرت موودی
لەدایکبووی (١٩٨١-٠١-٢٢) ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ (تەمەن ٣٦)
ئارکنساس،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشن ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، نیو مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ
پیشەکان گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، دەرهێنەر، ئەکتەر
ئامێرەکان گیتار، گۆرانیبێژی، دەهۆڵ، پیانۆ، گیتاری ڕیتم، تەپڵ
ساڵانی چالاکبوون ١٩٩٥-ئێستا
کۆمپانیای تۆمارکردن FNR وایند-ئەپ، بیگویگ ئینتەرپرایسزس، یونیڤێرساڵ ڕیپەبلیک
ماڵپەڕ www.benmoody.com

بێنجمن ڕۆبێرت «بێن» موودی (لەدایکبووی ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە، چەند ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنێت وەک: تەپڵ، گیتار، پیانۆ، هەروەها ئەکتەریشە. ناسراوە بە دۆزەرەوە و گیتارژەنی سەرەکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس. دوای وازهێنانی لە ئێڤەنێسنس، ئەو لەگەڵ چەند هونەرمەندی جیاجیا کاری کردووە و ئێستا ئەندامی گرووپی ڕۆکی وی ئار زە فۆڵێن و «زە ھەیڵۆ میتد»ە.

پیشە[دەستکاری]

ئێڤەنێسێنس[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکی: ئێڤەنێسێنس

موودی لە لیتل ڕۆکی ئارکنساس لە دایک بووە، ئەیمی لی لە کەمپێکی گەنجان ناسی و دواتر بوون بە هاوڕێ. دواتر بەیەکەوە دەستیان کرد بە گۆرانی وتن لە بازار و قاوەخانە ناوخۆییەکان. کاتێک دەستیان کرد بە فرۆشتنی سیدی دێمۆکانیان، کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بووبە سپۆنسەریان و یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی بۆ بڵاو کردنەوە بە ناوی فۆڵێن کە سەرکەوتنێکی بێ وێنەی تۆمار کرد. دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ موودی گرووپەکەی بەجێھێشت و وتیان کە بەهۆی "جیاوازی هونەرییەوەیە." لە کاتی چاوپێکەوتنێکی ئەیمی لی لەگەڵ MTV وتی "من نازانم من پێشبینی ئەمەم ئەکرد، ئەو کەسێکە کە حەزی بە ناوبانگە و دەیویست کە کارەکانمان بە دڵی خەڵکی بێت، بەڵام من ئەوەم نە ئەویست، من ئەمویست شتێک بکەم کە بە دڵی خۆم بێت، ڕاستییەکەشی ئێستە زۆر خۆشترە کە ئەو ڕۆیشتووە لەبەر ئەو ناخۆشییەی کە لە گروپەکە دروستی کردبوو. بەڵام ئێستا زۆر خۆشترە کە ئەوی لێنییە، بە دڵی خۆمان کار دەکەین."