ھیو لۆری
ھیو لوری Hugh Laurie | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | جەیمس ھیو کالوم لوری ١١ی حوزەیرانی ١٩٥٩ ئۆکسفۆڕد، ئۆکسفۆڕدشیر، ئینگلتەرا |
نیشتەجێ | شانشینی یەکگرتوو |
پەروەردە | قوتابخانەی ئیتۆن قوتابخانەی سلیون، کامبریدج |
پیشە | ئەکتەر، کۆمیدی، مۆسیقی، گۆرایبێژ، ئەکتەری دەنگی، نووسەر، دەرھێنەر |
ساڵانی چالاکی | ١٩٨١ - ئێستا |
ئایین | ھیچ (بێخوایی) |
ھاوسەر | جوو گرین (١٩٨٩-ئێستا) |
منداڵەکان | چارلز ئارچیبوڵد لوری (١٩٨٨) ویلیام ئالبێرت لوری (١٩٩١) رێبیکا ئۆگستا لوری (١٩٩٣) |
خەڵاتەکان | ئەفسەری پلەی ئیمپڕاتۆریەتی بەڕیتانی |
وێبگە | |
hughlaurieblues |
جەیمس ھیو کالوم لوری (بە ئینگلیزی: James Hugh Calum Laurie) خاوەنی پلەی ئیمپڕاتۆریەتی بەڕیتانی (لەدایکبووە لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٥٩) ئەو ئەکتەرێکی کۆمیدی، نووسەر، مۆسیقی و دەرھێنەرێکی ئینگلیزییە. بەناوبانگ بووە لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بە یەکێک لە جووتە فرای و لوری کۆمێدی، لەگەڵ ھاوڕێکەی و ھاوکارە کۆمێدییەکەی ستیفن فرای، کە لەکارەکانی A Bit of Fry & Laurie و Blackadder و Jeeves and Wooster بەشداری لەگەڵ کردووە لە ساڵی ١٩٨٧ تا ساڵی ١٩٩٩.
لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٢ ڕۆڵی دکتۆر گرێگری ھاوسی گێڕاوە لە زنجیرەی House دا، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە و شەش پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی. لە ٢٠١١ لوری چووە ناو کتێبی گینسەوە وەک پڕسەیرکردن ئەکتەری سەر شاشە و یەکێک لە بەرزترین مووچە وەرگرانی بواری زنجیرە دراماکاندا، بە ٤٠٩٬٠٠٠ دۆلار بۆ ھەر یەکێک لە زنجیرەکانی House.[١][٢]