ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٧/شوبات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڤیگنیزم (بە ئینگلیزی: Veganism) پێکھاتووە لە ھەردووک ژەمەخۆراک و فەلسەفەی پاراستنی مافی ئاژەڵان کە بەکارھێنانی بەرھەمی ئاژەڵان ڕەت دەکاتەوە. شوێنکەوتووی ھەر کامێک لە ژەمە خۆراکییەکە و فەلسەفەکە بە ڤیگن ناسراون.

ھەندێک جار جیاکاری دەکرێت لە بەشەکان ڤیگنیزم، ڤیگنە خۆراکییەکان ڕەتی دەکەنەوە کە بەرھەمی ئاژەڵان بە ھیچ جۆرێک بەکاربھێنن. ئەمە نەک تەنھا گۆشت دەگرێتەوە بەڵکو ھێلکەو خۆراکە سپیاتییەکانیش لەخۆ دەگرێت (وەک ماست، پەنیر، شیر و ھەموو ئەو بەرھەمانەی شیری تێدا بەکاردێت) ھەندێک لە ڤیگنە خۆراکییەکان بەلایانەوە پەسەندە شتومەک بەکاربھێنن کە پاشماوەی ئاژەڵانی تێدا بەکارھاتووە وەک چەرم و خوری ئەو کەسانەی کە لە فەلسەفەکە قوڵتر دەبنەوە و دەیھێننە ژیانی ڕۆژانەی خۆیانەوە و لە ڤیگنی خۆراکیی لادەدەن و ڕەتی دەکەنەوە کە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵی بۆ ھیچ مەبەستێک بەکاربھێندرێت (بە پاشماوەکانیشەوە) پێیان دەوترێت ڤیگنی ئاکاری. وە ھەروەھا ڤیگنی ژینگەیی ھەیە کە ڕەتی دەکەنەوە بەرھەمە ئاژەڵییەکان بەکاربھێندرێت لەبەر ئەوەی زیان بە ژینگە دەگەێنێت.

ناوی ڤیگن لە ساڵی ١٩٤٤دا لەلایەن دۆناڵد واتسنەوە داھێنراوە، ئەو کاتەی کە ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ڤیگنی لە ئینگلتەرادا دامەزراند. لە سەرەتادا ئەمە بە واتای «ڕووەکخۆری بێ سپیاتی» دەھات و دواتریش بووبە «ڕێبازی ژیانی مرۆڤ بەبێ سوودوەرگرتن لە ئاژەڵان.» ئارەزوو بەرەو ڤیگنیزم زیادی کرد لە ٢٠١٠دا؛ مارکێتی ڤیگنی زیاتر کرایەوە، وە ھەڵبژاردەی ڤیگن لە زۆرێک لە سوپەرمارکێت و خواردنگەکانی جیھان ھاتنە بەردەست.
خوێندنەوەی زیاتر...