ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٧/کانوونی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک. /١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک. /١٢٤٨ ز) زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، و زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕووەکناسی و زانستی دەرمان[./ئیبن_بەیتار#cite_note-جريدة_الاتحاد-4 [4]][4][4][4]. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕوەکناسی.

ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکی بوو، ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، و کردی بە چوار بەش. ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەورووپا و ڕۆژاوادا.
خوێندنەوەی زیاتر...