بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زمانە کوردییەکانەوە ڕەوانە کراوە)
کوردی
Kurdî, Kurdí, Кӧрди[١]
خوێندنەوەkʊɾdiː
قسەی پێدەکرێ لە کوردستان
 تورکیا
 عێراق
 ئێران
 سووریا
 ئەرمەنستان
 ئازەربایجان
 تورکمانستان
 کازاخستان
 لوبنان
 ئەڵمانیا
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 کەنەدا
 ئوسترالیا
 ئوکراینا
 فەڕەنسا
 سوێد
 نەرویژ
 ئەڵمانیا
 پۆڵەندا
 فینلاند
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
ژمارەی ئاخێوەران٤٠-٤٥ میلیۆن[٢]  (ڕێکەوت نەدراوە)
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینڕێنووسی کوردی: ڕێنووسی عەرەبی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان، ڕێنووسی لاتینی لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، و ئەلفوبێی کیریلی لە سۆڤیەتی پێشوودا.[٣]
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە عێراق – زمانی فەرمی لە پاڵ زمانی عەرەبیدا.[٤]
ئێران – زمانی ناوچەیی بەپێی یاسای بنەڕەتی.
ئەرمینیا – زمانی کەمینە.[٥]
خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا – زمانی فەرمی لە پاڵ زمانەکانی تر.
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1ku
ISO 639-2kur
ISO 639-3kurMacrolanguage
Individual codes:
ckb  کوردیی ناوەندی کرمانجی
kmr  کوردیی باکووری سورانی
sdh  کوردیی باشووری کلهری
lki  لەکی
Linguasphere58-AAA-a (North Kurdish incl. Kurmanji & Kurmanjiki) + 58-AAA-b (Central Kurdish incl. Dimli/Zaza & Gurani) + 58-AAA-c (South Kurdish incl. Kurdi)
زاراوەکانی کوردی
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە.[١] زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ.[٦] وە بە بنچینەی خێزانە زمانی هیدۆئەوروپی دادەنرێت

زمانی کوردی بە ٧٣٥،٣٢٠ وشەی سەرەکی، سێیەم زمانە لەدوای فینلاندی و کۆری کە زۆرترین وشە لەخۆ دەگرێت. زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە کۆی گشتی ١،٢٠٠،٠٠٠ ملیۆن وشەی تێدایە و بە ھەموو دەربڕین و دەستەواژەکانییەوە ١،٦٠٠،٠٠٠ وشەی لەگەڵدایە.

مێژوو

[دەستکاری]

بنەڕەتی زمانی کوردی بە بڕوای مێژوونووسان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش زایین کە دەگەڕێتەوە بۆ زمانە ھیندووئەورووپییەکان.[٧] لە کۆنترین دەقە ئایینییەکانی زمانی کوردیدا پەرتووکی ڕەشی ئێزیدییە کە پەرتووکی پیرۆزی باوەڕی ئێزیدییەکانە. وا دادەنرێت کە لە کاتێکدا لە سەدەی ١٣ی زایینیدا لەلایەن حەسەنی کوڕی عودەی (لەدایکبووی ١١٩٥ی زایینی)، کوڕەزای شێخ عودەی کوڕی موسافیر (مردووی ١١٦٢) دامەزرێنەری ئایینەکە. گێڕانەوەی ئێزیدییەکان لەبارەی دروستبوونی جیھان و سەرچاوەی مرۆڤ و چیرۆکی ئادەم و حەوا و قەدەغەکردنە سەرەکیییەکانی باوەڕ کە تێدایە. لە سەدەی پازدەھەمەوە تا حەڤدەھەم، ھۆنەران و نووسەرانی کلاسیکی کورد زمانێکی وێژەییان پەرە پێ دا. لە دیارترین ھۆنەرانی کلاسیکی کوردی ئەو سەردەمە، عەلی حەریری، ئەحمەدی خانی، مەلای جزیری، فەقێ تەیران بوون.

ماوریزیۆ گارزۆنی قەشەیەکی ئیتاڵی، دوای ھەژدە ساڵ کاری بانگەوازی لەنێو کوردانی ئامێدی یەکەمین ڕێزمانی کوردی بە ناوی «Grammatica e Vocabolario della Lingua Kurda» لە ساڵی ١٧٨٧ لە ڕۆما بڵاو کردەوە. ئەم بەرھەمە لە مێژووی کورددا زۆر گرنگە، چونکە یەکەم دانپێدانانە بە بەکارھێنانی بەربڵاوی زمانێکی کوردی تایبەت. گارزۆنی لەلایەن زانایانی دواترەوە نازناوی باوکی زانستی کوردی پێ بەخشرا. ماوەیەکی زۆرە زمانی کوردی لە بەشێکی زۆری کوردستان قەدەغە کراوە. دوای کودەتای تورکیا لە ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٩١ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە تورکیا نایاسایی بوو و ڕەنگە ئێستا خراپتر بێت.[٨][٩][١٠] هەروەها لە عێراق زمانێکی فەرمییە ھاوکات لەگەڵ زمانی عەرەبی، کە لەدوای نووسینی دەستووری نوێی عێراقەوە لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ پەسەند کراوە.[١١]

زمانی کوردی پاش ئیسلام

[دەستکاری]

ھێشتا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی کۆتایی نه‌ھاتبوو کە ئایینی ئیسلام و سوپای موسوڵمان که‌له‌به‌ری کرده‌ ناو ئیمپراتۆریه‌تیی ساسانی و پاش چه‌ند ساڵ بووه‌ ھۆی ڕووخاندنی. دوای ئەوە زمانی سێزدە سەدەیی ئاڤێستا کە کاریگەری لەسەر زمانی خەڵکەکە ھەبوو لەلایەن قورئانەوە شوێنەکەی پڕکرایەوە، ئایینی ئیسلام ھه‌ندێک ئه‌رک و فه‌ڕزی ھەبوو کە موسوڵمانه‌کان ده‌بوو وەک ئەرک جێبەجێی بکەن و بۆ ئەوەش دەبوو ناوی ئەرک و فرمان و ئایەت و فەرموودەکان بە زمانی دایکی ئایینەکە وەربگرن کە عەرەبی بوو. زمانی ئایینی نوێ ھه‌ڵگری ھه‌ندێک ده‌نگ بوو که‌ له‌ زمانی خەڵکی ڕەسەن نه‌ده‌بیندرا. گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ کوردێک کە ھاوچه‌رخی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئیسلامی بوو، تا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌یانده‌توانی که‌ ده‌نگه‌کان وه‌ک عەره‌به‌کان بڵێن، زۆرێک له‌ موسوڵمانه‌کانی گەلانی تر، ئێستاش به‌ته‌واوی ناتوانن ئه‌م ده‌نگانه‌ بڵێن. به‌ڵام له‌ هه‌ندێک له‌ زاراوه‌ کوردییه‌کاندا کورده‌کان جگه‌ له‌ ده‌نگی (چ) سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به‌باشی ده‌ڵێنه‌وه‌، به‌ جۆرێک که‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ وه‌ک ده‌نگی ڕه‌سه‌نی ھه‌مان زاراوه‌یان لێ ھاتووه‌. گۆڕانکارییه‌کان لێره‌دا کۆتاییان پێ نایه‌ت، هه‌ندێک له‌ ده‌نگه‌ پێوه‌ندیداره‌کان لەناو هەندێک وشەدا به‌ پیتی وه‌ک (ک) یان (گ) جێگۆرکێیان کردووه‌ له‌گه‌ڵ پیتی (ق)ێی عه‌ره‌بی، ده‌نگێک که‌ ئایینی نوێ هێناویه‌ته‌ ناو کوردستانه‌وه‌.

زمانه‌ هه‌رێمییه‌کانی ئه‌م شانشینی نوێ موسوڵمان بووه‌ له‌ بره‌و نه‌که‌وتن، چونکە زمانی زاره‌کی و ئاخاوتنی خه‌ڵک بوون و گه‌شه‌ و په‌ره‌ی خۆیان له‌ هه‌لومه‌رجێکی نوێدا ده‌ست پێ کرده‌وه‌.

هه‌رتک له‌م زمانانه‌ واته‌ فارسی نوێ و کوردی خاوه‌نی زاراوه‌ و بنزاراوه‌ی زۆرن. پاش په‌ره‌پێدانی ئیسلام، فارسی نوێ زاراوه‌یه‌ک بوو که‌ به‌پێی بناخه‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی خۆی ئاوێته‌ی زاراوه‌کانی تر ببوو و ئه‌م تێکه‌ڵبوونه‌ ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ سه‌رده‌می ساسانییه‌کان ده‌ستی پێ کردبوو. فارسه‌کان به‌ر له‌ کورده‌کان که‌وتنه‌ هه‌وڵ بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی زمانه‌کەی خۆیان و ده‌ستیان کرد به‌ نووسین. دیاره‌ په‌ڕتووکی شانامه‌ی ئه‌بو مه‌نسووری – که‌ خودی پەرتووکەکە له‌نێو چووه‌ و ته‌نها پێشه‌کیییه‌کی لێ به‌جێ ماوه‌ -  ئه‌گه‌ر تاکە پەرتووک نه‌بێت، کۆنترین پەرتووکە که‌ به‌ فارسی نووسراوه‌ (ساڵی ٣٤٦ کۆچی - ٩٢٧ی زایینی) و تا ئێستا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ تیاچوون ڕزگاری بووه‌.

کۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسراوی کوردی کە له‌ سه‌رده‌می نوێدا ھه‌یه‌، چوارینه‌کانی «باباتاهیری عوریان»ـە، که‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یازده‌ی زایینی له‌ ھەمەدانی ئێستا -  ھێگمه‌تانه‌ی پایته‌ختی ماده‌کان -  به‌ زاراوه‌ی کوردیی باشووری ھۆنراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م چوارینانه‌ به‌بێ مه‌به‌ستی نزیککردنه‌وه‌ی زمانه‌که‌یان به‌ زمانی فارسی -  تاڕاده‌یه‌ک گۆڕدراون. سه‌ره‌ڕای‌ گشت ئه‌مانه‌، ھیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه‌ کە باباتاهیر چوارینه‌کانی خۆی به‌ شێوه‌ی فۆلکلۆری – که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ فه‌ھله‌وه‌ی (په‌ھله‌وی، فه‌هله‌ویات یان په‌ھله‌ویات) ده‌ناسرا -  ھۆنیووه‌ته‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌هله‌وی دکتۆر مۆعین ده‌ڵێ: په‌هله‌وی، " فه‌هلویه‌ مر" : بریتییه‌ له‌وه‌ی که‌ ٣٠٠٠ دانه‌ له‌ گۆرانییه‌ وتراوه‌کان به‌ یه‌کێک له‌ زمانه‌کانی وڵاتی ئێران (جگه‌ له‌ زمانه‌ زاره‌کی و فەرمییەکان) له‌سه‌ر کێشێک له‌ کێشە عه‌رووزییه‌کان یان کێشی هێجایی هۆنراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێکیان له‌سه‌ر شێوازی چوارینه‌ یان دوو به‌یتین، په‌هله‌وی یان په‌هله‌ویات له‌سه‌ر کێشێکی تایبه‌ت و وه‌کوو گۆرانیی خوێندراوه‌ته‌وه‌ و جاری وایه‌ پێیان وتووه‌ په‌هلوه‌ی یان ئورامه‌، ئورامه‌ن و ئورومنایان. ئورامن (اورومنان) کێشێکی کۆنه‌ له‌ موزیکدا و له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ «به‌حر هزج مسدس»ـە که‌ پێیان ده‌وت فه‌هله‌ویات. ڕه‌نگه‌ بۆ تێگه‌شتن له‌م بابه‌ته‌، که‌ ئورامنان هه‌مان جۆری فارسی (هۆرامه‌نان)ی کوردییه‌ و هه‌مان وشه‌ی کوردی هه‌ورامانه‌، پێویست به‌ ماندووبوونی زۆر ناکات. هه‌ورامه‌نان – هه‌ورامان = هور + امان (امدند) + ئه‌و کاته‌ی که‌ خۆر هه‌ڵدێت. یان وه‌ک ده‌ڵێن به‌یانیان (بامدادان) ئێواران کاتی ئێوارە (عصر).

هه‌روه‌ک ده‌زانین کاتی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ، یه‌کێک له‌و پێنج کاتانه‌ بووه‌ که‌ زه‌رده‌شت بۆ نه‌زر و پاڕانه‌وه‌ دیاری کردووه‌ و ڕێوڕه‌سمی خۆی هه‌بووه‌، کۆپله‌یه‌ک له‌و پاڕانه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه: نمو هوره‌ خشه‌ ایته‌ اسپایی واته‌ : نوێژ بۆ هور (خۆر) که‌ تیشکی تیژی به‌تینی هه‌یه‌.

ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه‌ وه‌ک هه‌موو پاڕانه‌وه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ موزیکی تایبه‌ت له‌ به‌رخۆوه‌ یان به‌ده‌نگی به‌رز وتراوه‌ و وا دەوترێت خه‌ڵک پێیان وتووه‌ (نوێژی هر) یان (پاڕانه‌وه‌ی ھه‌ورامانان). دیاره‌‌ که‌ پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام نه‌زر و پاڕانه‌وه‌ له‌ بره‌و ده‌که‌وێت. بەڵام نه‌وا (هه‌وا) موزیکەکەی له‌ناو خه‌ڵکدا ماوه‌ته‌وە - به‌ره‌به‌ره‌ بووەته‌ نه‌وا (گۆرانی) و پێیان وتووه‌ فه‌هله‌ویاتی ئه‌مانان (فھلویات امانان). به‌ بڕوای شەهین کەریمی نووسەر، (ھورە) یان هۆرە که‌ ئێستا یه‌کێک له‌ ئاوازه‌ کوردییه‌کانه،‌ هه‌مان (هورامانان - هه‌ورامانان)ـە‌ که‌ به‌شێک له‌ ناوه‌که‌ی خۆی پاراستووه ‌و ناوه‌که‌ی وه‌ک (الله‌ ویسی) به‌ته‌واوی نه‌گۆڕاوه‌.

دکتۆر عه‌بدولحه‌کیمی موونته‌سر له‌ ژماره‌ ٢٠٠ی گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له ‌مانگی ته‌مووزی ١٩٧٥، له‌ وتارێکدا به‌ ناونیشانی (ابن وحشیه و کتابه في الفلاحة و هو اقدم الکتب في العربیە) ئیبنی وه‌حشی و پەرتووکه‌که‌ی له‌سه‌ر زانستی کشتوکاڵ کە کۆنترین پەرتووکی عه‌ره‌بی بڵاوکردووەته‌وه‌ و ده‌نوسێت: «و اته نقل اکثر کتبه من اللغة النبطة، ولم ینشر من تالیفه في اللغە العربیە سوی "شوق المستهام في معرفة رموز الاًقلام" و قد ذکر في آخر کتابه هذا انه ترجم من اللغة الکردیە، کتاباً في علل المیاه و کیفیە استخراجھا و استنباطها من الاًراضي المجھولة الاصل». «زانیارییه‌‌کانی له‌ پەرتووکێکه‌وه‌ به‌ زمانی نێبتی وه‌رگرتووه‌ و شتێکی له‌ زانیاری خۆی به‌ زمانی عه‌ره‌بی جگه‌ له‌ (شوق المستهام فی معرفة رموز الاقلام ) باس نه‌کردووه‌ و له‌ کۆتایی پەرتووکەکەیدا باسی پەرتووکێک به‌ زمانی کوردی ده‌کات که‌ بابه‌تێکی له‌سه‌ر گرفتی ئاو و چۆنیه‌تی به‌کارھێنانی ئاوی ژێرزه‌وی تێدایه‌».

مامۆستا «گیوی موکریانی» له‌ فه‌رهه‌نگی مھاباد لاپه‌ڕه‌ ٧٧١ و ٧٧٢ تێروته‌سه‌لتر باسی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی کردووه‌ و به‌پێی نووسراوه‌که‌ی ئه‌و «ئیبن وه‌حشی» پەرتووکی (شوق المستهام)ی له‌ ساڵی ٢٤١ی کۆچی نووسیوە‌ و دیاره‌ که‌ له‌ سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م پەرتووکەدا ئاماژه‌ به‌ وه‌رگێڕدراوی پەرتووکێکی کوردی ده‌کات کە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ نچوسینی پەرتووکی (شوق المستهام). ئه‌م پەرتووکە له‌ ساڵانی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی سێھه‌م به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌ بووه‌ و ده‌بێ لانی که‌م چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر نوسینیدا تێپه‌ڕ بێت. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م پەرتووکە - ده‌توانین پێی بڵێین «ئاونامه‌».  «ابن وه‌حشی» وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و دەکرێت له‌ ساڵه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی دووەمی کۆچیدا نووسرابێت.[ژێدەر پێویستە]

شێوەزارەکانی کوردی

[دەستکاری]
درەختی خێزانی زاراوە و شێوەزارەکانی زمانی کوردی

زمانی کوردی چەند شێوەزارێکی سەرەکیی ھەیە کە هەندێک جیاوازییان ھەیە و زمانناسەکان لەسەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین و زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕیان بە ماڵباتی زمانگەلی کوردی ھەیە. یانی کورمانجیی باکووری و گۆرانی، بەپێی یاسا و ڕێسای زمانناسی و زمانەوانییەوە، دوو زمانی سەربەخۆی کوردین، نەک دوو شێوەزار. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی زمانی کوردییان دابەش کردووە، بەم چوار دەستەیە بووە:[١٢]

بەجۆری گشتی سنووری دابەشکردنی ئەم زاراوەنە بەم شێوەیە، ئەگەر دوو هێل ببێت.

1.هێلی یەکم هێلێک لە باشووری گۆلی ورمێ بۆلای سەرەوەی شنۆ و سۆران هەتا باشووری ئاکرێ و دهۆک و شنگال بەرەو حەسیچ وئەفرین.

2.هێلی دووم هێلێک لە بیجاڕ ورۆژ هەڵات قوروە هەتا باشووری کامێران بۆلای خوارەوەی جوانرۆ و ڕەوانسەر و هەتا دەشتی زەهاو و باکووری خانەقین و گوڵاڵە و دووزخورماتوو و باشووری کەرکووک تا دەگاتە ڕوباری تێگرە.

لای سەرەوەی هێلی یەکەم ئەبێتە زاراوەی کوردیی باکووری. لای خوارەوەی هێلی دووەم ئەبێتە کوردیی باشووری. و نێوان ئەم دوو هێلە ئەبێتە کوردیی ناوەندی. زازاکی یا دیملی ئەکەوێتە ئەوپەڕی کوردیی باکوور لەگەڵ کوردیی باکووری تێکەڵاوە. هەروەها گۆران یا هەورامییش دەکەوێتە لای خوارەوەی کوردیی ناوەندی و لەگەڵ کوردیی ناوەندی تێکەڵاوە. جا ئەم دوو زارە هەرچەندە کەمێک لێک دوورن بەڵام لەباری دەستووری و زمانناسی دەچنە سەر یەک بنچینە. ھەندێک لە زمانناسان، لوڕیش وەک شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەند دەکەن. ئەگەرچی لوڕی ژمارەیەکی بێڕادە زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لەسەر لوڕی بەردەست نییە و هۆکاری سیاسی لەپشتە.[١] شایانی باسە هێلی نێوان لوڕی و کوردیی باشوور یان کوردیی خوارین زۆر دیار نییە.

ئەلفبێی کوردی

[دەستکاری]

بەھۆی ئەوەی کە کوردەکان لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش سییەکان تەنیا ئەلفبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لەدوای فەرمیکردنی ئەلفبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عالی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفبێی ھاوار" دەناسرێت.

فۆنۆلۆجیی مێژوویی

[دەستکاری]
کوردیپاڵەویی ئەشکانیئەوێستاییفارسیپاڵەوی ساسانیفارسیی کۆنزمانی نیا ئێرانی
ک. باکووریک. ناوەندیک. باشووریھەورامیزازاکی
ssssssshhθ
zzzzzzzddd
s, *hrs, *hrs, *hr*hr*hrhrθrsdç*θr
sp/zwsp/zwsp/zwsp/zwsp/zwsp/zwsp/zws/zs/zs/z*św/*źw
pāšpāšpāš
??
??
pašpas-čapaspaspasā*pas-ča
žžžžjžjzzj*j
žžžçj, z, žžçzzç
d-d-d-b-b-b-duu-d-d-duv-*dw-
xw-xw-xw-w-w-wx-huu-, xv-x-xw-(h)uv-*hw-
l, rł, rł, rl, ł, rrrrdll, rrd*rd
نادیارنادیارنادیارنادیارrzrzrzll, rrd*rz
j-j-j-y-j-y-y-j-j-y-*y-
f(i)r-f(i)r-f(i)r-wur-, har-r-fr-fr-for-, ھتدfr-fr-*fr-
w-w-w-w-w-f-θw-h-h-θw-*θw-
w, y, (nil)w, y, (nil)w, y, (nil)w, yw, yβ, δ, γb, d, gw, y, (/nil)w, y, (')b, d, g*b, *d, *g
w, h, y, (/nil)w, h, y, (/nil)w, h, y, (/nil)w, y, hw, y, hb, d, gp, t, kb, d, gb, d, gp, t, k*p, *t, *k
nnn
?
nndndndnd/nnnd*nd
žnžnžnžnšn, zn (?)znsnšnšnšn*śn
vwwmm-šm-šm-šm-šm-šm
vwwmm-hm-hm-xm-hm-hm
h-, k-h-, k-h-, k-h-h-x-x-x-x-x-*x-
č-č-č-
?
ši-šaw-šiiu-šaw-šaw-šiyav-*čyau-
b-b-b-, w-w-v-w-w-b-w-w-*w-
(w)twtftwtwtftftftftft*ft
tttttxtxtxtxtxt*xt


سیستەمی ئێرگاتیڤی کوردی لە نێوان خۆرئاوا و ڕۆژهەڵاتدا

[دەستکاری]

زمانەوانان پێیان وایە کە سیستەمی ئێرگاتیڤ لە شێوەزارەکانی کوردیدا بە دوو جۆر گەشە کردووە کە هەریەک کاریگەریی مێژوویی و ناوچەیی هەبووە.[١٣][١٤]

  ئێرگاتیڤی خۆرئاوایی (synthetic) 

ئەم جۆرە لە شێوەزارانی کوردیی نزیک بە ناوچەی خۆرئاوی چیای زاگرۆس، وەک شێوەزاری ئەردەڵانی (سنەیی) بە باشی پارێزراوە.[١٥] هۆکاری ئەمە نزیکبوونی ئەو شێوەزارانەیە بە زمانی پەهلەوی میانی.

  • لە کردارە تێپەڕراودا (ماضی)، بکەر بە پاشگری (clitic) هاوڕا دەکات بە بەرکار (مفعول).[١٦]
  • کردار بۆ کەسی سێیەمی تاک ناگۆڕدرێت (بە شێوەی impersonal) و هاوڕا نابێت لەگەڵ بکەر.[١٧]
  • ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی دروست بە زمانەکانی پەهلەوی ساسانی دەگەڕێتەوە.[١٨]

نموونە: من ئۆ کەتیومە خوێند = من ئەو کتێبەم خوێندەوە.

    ئێرگاتیڤی ڕۆژهەڵاتی (analytic) 

لە شێوەزارەکانی کوردیی ڕۆژهەڵات و باکور، وەک کرمانجی و هەندێک شێوەزاری سۆرانی (وەک ناوچەی مهاباد و هەولێر)، سیستەمی ئێرگاتیڤ گەشەی جیاواز کردووە.[١٩] ئەم جۆرە کاریگەرییەکی زۆر لە زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێرانی وەک پەشتۆ و سکایی لێی کۆنابووە.[٢٠]

  • بکەر و بەرکار بە هێما یان وشەی دیاریکەر وەک «لە» یان «بە» دەهاتنە جێ.[٢١]
  • کردار لە ڕابردوودا پێویستە هاوڕا بکات لەگەڵ بکەر/بەرکار یان بە شێوەی passive بگۆڕدرێت.[٢٢]

نموونە:

  • کرمانجی: Ew kitêb ji min xwend = ئەو کتێبە لە لایەن من خوێندرایەوە.
  • سۆرانی: ئەو کتێبە لەلایەن من خوێندرایەوە.
    جدووڵی پێکەوەیی 
تایبەتمەندی ئێرگاتیڤی خۆرئاوایی (synthetic) ئێرگاتیڤی ڕۆژهەڵاتی (analytic)
ناوچە و شێوەزار ناوچەی خۆرئاوی زاگرۆس، بۆ نموونە: ئەردەڵانی (سنەیی)[٢٣] ناوچەی ڕۆژهەڵات و باکور، بۆ نموونە: کرمانجی و هەندێک شێوەزاری سۆرانی[٢٤]
کاریگەری مێژوویی نزیکبونی زۆر بە پەهلەوی میانی (ساسانی)[٢٥] کاریگەری زمانی ڕۆژهەڵاتی وەک پەشتۆ و سکایی[٢٦]
کردار لە ماضی بە شێوەی impersonal (هاوڕا ناکات لەگەڵ بکەر)[٢٧] کردار دەبێت هاوڕا بکات لەگەڵ بکەر/بەرکار یان بە passive بگۆڕدرێت[٢٨]
دیاریکردنی بکەر/بەرکار بکەر بە پاشگری (clitic) هاوڕا دەبێت بە بەرکار[٢٩] بکەر و بەرکار بە پیت/وشەی جیاواز وەک «لە» و «بە» دیاری دەکرێن[٣٠]
نموونە من ئۆ کەتیومە خوێند = من ئەو کتێبەم خوێندەوە Ew kitêb ji min xwend (کرمانجی)، ئەو کتێبە لەلایەن من خوێندرایەوە (سۆرانی)
تایبەتمەندیشێوەزاری ئەردەڵانی (سنەیی)شێوەزاری سۆرانی/هەورامی
ڕەگی مێژوویی زیاتر کاریگەریی زمانی میدی و لقە کۆنەکانی پەهلەوی (پارتی) لەسەرە. کاریگەریی زمانی سکایی و لقە نوێیەکانی فارسیی ناوەڕاستی لەسەرە.
جۆری ئێرگاتیڤ لکێنراو (Synthetic) شیکارکراو (Analytic)
پێکهاتە وشەیەک کە بکەر و بەرکاری تێدایە (لێکدراوە) دوو یان زیاتر وشە کە پێکەوە ڕستەکە دروست دەکەن
نموونە من ئۆ کەتیومە خوێند من ئەو کتێبەم خوێندەوە
ڕوونکردنەوەی نموونە وشەی کەتیومە لکێنراوە: (کەتیب + مە). کردارەکە (خوێند) جێگیر و نەگۆڕە. وشەی کتێبەکە و م لێک جیاوازن. کردارەکەش (خوێندەوە) لەوانەیە بگۆڕێت.
باوە لە... لەکی، کرماشانی، زازاکی کرمانجی، پەشتۆ، بلوچی
تێڕوانینی زمانەوانی شێوازێکی کۆن و پارێزراوە کە زیاتر لەگەڵ ڕەگ و ڕیشەی کۆنی کوردیی ڕۆژئاوایی دەگونجێت. شێوازێکی نوێ و پەرەسەندووە کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی زمانی ئێرانیی ڕۆژهەڵاتی دەگونجێت.

ھەڵسەنگاندنی زمانی کوردی لەگەڵ زمانە ھیندووئەورووپییەکان

[دەستکاری]
کوردیئاڵمانیئیتالیاییئینگلیزیپۆرتووگالیئیسپانیسویدیفارسیفەڕەنسیھولەندی
کوردیی باکووریکوردیی ناوەندیکوردیی باشووریلەکیھەورامیزازاکی
évarêwareéwareíwarewéregaêreabend-evening--aftonivār-evond
brabrabrabrabrabrabruderfratellobrotherirmãohermanobror, broderbarādarfrèrebroer, broeder
te, tuto, tutotutoti, toduvoiyoutute, túdutote, tu-
hesinasinasinasinasinasineisenferroironferrohierrojärnāhanferijzeren
erdzewi, herdzewy??erderdeterraearthterratierrajordenZaminterreaanaarden
éreêreéreíreíge-hier-here--här---
hingivhengwínhengwyn??hingemínhonig-honey--honungangabin-honing
kurtkurtkurtkullkurtkilmkurzcortoshortcurtocortokortkutāhcourtkort
lévlêwléwlicliclewlippelabbroliplábiolabioläpplablèvrelip
mehmangmangmangmangemengemondmesemoon--manemāh-maan
navnawnawnomnamênamenamenomenamenomenombrenämnanāmnomnaam
nana, nexêrnexer??neinnonnonãononejnanonneen
nú, nuhnwênúe?neweneweneunuovonewnovonuevonynownouveaunieuw
nehnonunonewneunnoveninienovenuevenionohneufnegen
cinnetbeheştbehesht???paradiesparadiseparadiseparaísoparaísoparadispardisparadisparadijs
spínaxspinaxspenagh??ispanaxspinatspinaciospinachespinafreespinacaspenatesfanājépinardspinazie
stérestêreestereasarehesareestaresternstellastarestrelaestrellastjärnasetāreastrester
dotkiç, kijkchdit-tochter-daughter--dotterdoxtar-dochter
dlopdlopdlop?dlopdalpatropfen-drop--droppa--druppel

ڕێزمانی کوردی

[دەستکاری]

جێناوە سەربەخۆکان

[دەستکاری]
کەسکوردیی
باکووری
کوردیی
ناوەندی
کوردیی
باشووری
لەکیھەورامیزازاکی
ڕێکچەوتڕێکچەوت
١. ت.ئەزمنمنمنممنئەزمـ(ـن)
٢. ت.توتەتۆتوتووتۆتتۆ
٣. ت. ن.ئەوویئەوئەوئەوە (iw)ئاڎئۆئەی
٣. ت. م.وێئاڎەئائایە
١. ک.ئەممەئێمەئیمەئیمەئێمەما
٢. ک.ھوونوەئێوەئیوەھۆمەشمەشما
٣. ک.ئەووانئەوانئەوانئۆوێن/ئۆنە (iwin)ئاڎێ، ئاڎیشائێئینان

جێناوە لکاوەکان

[دەستکاری]

کۆمەڵەی یەکەم

[دەستکاری]
کەس/ژمارەتاککۆ
کەسی یەکەمممان
کەسی دووەمتتان
کەسی سێیەمییان

کۆمەڵەی دووەم

[دەستکاری]
کەس/ژمارەتاککۆ
کەسی یەکەممین
کەسی دووەمیتن
کەسی سێیەمێت/اتن

کۆمەڵەی سێیەم

[دەستکاری]
کەس/ژمارەتاککۆ
کەسی یەکەممین
کەسی دووەمیتن
کەسی سێیەم()ن



نێر و مێ

[دەستکاری]
  • تاکی ناسراو لە کورمانجیدا بۆ ڕەگەزی مێ پاشگری «ا»، و بۆ ڕەگەزی نێر پاشگری «ێ» بۆ وشەکان زیاد دەکرێت.
  • لە سۆرانیشدا بۆ ھەردوو ڕەگەز پاشگری «ی» زیاد دەکرێت.


سۆرانیکچ ی باشخوشک ی باشدایک ی باش
کورمانجیکچ ا باشخوشک ا باشدایک ا باش


سۆرانیکوڕ ی باشبرا ی باشباوک ی باش
کورمانجیکوڕ ێ باشبرا یێ باشباڤ ێ باش


  • لە حاڵەتی کۆی ناسراودا نێر و مێ نییە، پاشگری «ێن» زیاد دەکرێت لە کورمانجیدا ئەگەر پیتی کۆتایی بزوێن ھەبوو ئەوا «یێن» زیاد دەکرێت.
  • لە سۆرانیدا پاشگری «انی» زیاد دەکرێت و بە ھەمان شێوەی کورمانجی ئەگەر پیتی کۆتایی بزوێن بوو، دەبێتە «یانی».
سۆرانیکوڕ انی باشبرا یانی باشباوک انی باش
کورمانجیکوڕ ێن باشبرا یێن باشباڤ ێن باش

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «Kurdish Language - Kurdish Academy of Language». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. «Kurdisch». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. ئەلفوبێی یەکگرتووی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
  4. Iraqi constitution, article 4 ١٣ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. European Charter for Regional or Minority Languages ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. Kurdish Language - Britannica Encyclopedia
  7. https://m.dw.com/ar/%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%BA%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%8A%D8%A9/t-39426796
  8. Ernest R. McCarus, Kurdish Language Studies, The Middle East Journal, Published by Middle East Institute, Washington, 1960, p.325
  9. https://www.institutkurde.org/en/conferences/kurdish_studies_irbil_2006/Mirella+GALETTI.html#_ftn5
  10. Ross, Michael. The Volunteer (chapter: The Road to Ankara)
  11. https://web.archive.org/web/20201127181042/http://www.msn.com/
  12. زاراوەکانی زمانی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
  13. Haig, Geoffrey (2004). Alignment Change in Iranian Languages: A Construction Grammar Approach. Berlin: Mouton de Gruyter.
  14. Windfuhr, Gernot (2009). The Iranian Languages. Routledge.
  15. Mackenzie, D. N. (1961). Kurdish Dialect Studies. London: Oxford University Press.
  16. Mackenzie, 1961, pp. 72–74.
  17. Haig, 2004, pp. 123–126.
  18. Windfuhr, 2009, p. 555.
  19. Thackston, W. M. (2006). Kurmanji Kurdish: A Reference Grammar with Selected Readings. Harvard University.
  20. Haig, 2004, pp. 200–205.
  21. Thackston, 2006, pp. 55–56.
  22. Haig, 2004, p. 210.
  23. Mackenzie, 1961.
  24. Thackston, 2006.
  25. Windfuhr, 2009.
  26. Haig, 2004.
  27. Mackenzie, 1961.
  28. Haig, 2004.
  29. Mackenzie, 1961.
  30. Thackston, 2006.

    بەستەرە دەرەکییەکان

    [دەستکاری]
    ویکیپیدیا
    ویکیپیدیا
    ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی کرمانجی
    ویکیپیدیا
    ویکیپیدیا
    ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە کوردیی زازاکی (دملکی)

    ئینستیتوو

    [دەستکاری]

    فەرھەنگ

    [دەستکاری]