دەروازە:وێژەی کوردی
دەروازەی وێژەی کوردیوێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە. وێژەی کوردی بە یەک شێوەزاری تایبەت نیە و بە ھەمووی شێوەزارەکانی کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی و کەلھوڕی نووسراوە لە کوردان بە جێ ماوە. شیاوی باسە کە لە مێژووی وێژەی کوردیدا بە زۆری ھۆنراوە بە سەر پەخشاندا زاڵ بووە. ڕەنگە کۆنترین نموونەکانی وێژەی کوردی بریتی بێ لە ئەو ھۆنراوانەی کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەکوو باڵووڵی ماییدەشتی و بابا تاھیری ھەمەدانی بێت. ھەنووکە ٣٧٧ وتار لە دەروازەی وێژەی کوردیدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوپیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە ھۆزانڤان و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانی لەدایکبووە و لە لاویدا زانستی ئایینی لەوێ خوێندووە. پیرەمێردیش بەو دەستوورە ھەر وەکوو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوت بە مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی سلێمانی گەڕاوە و ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە حکوومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پلەی میری و سیاسیدا دادەمەزرێت. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری وێژەیی و ڕۆژنامەوانی دەبێت. پیرەمێرد بەرھەمی وێژەیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە. لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە، ھەندێک لەو خزمەتانە بریتیین لە دامەزراندنی ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب و ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی و ڕۆژنامەی ژین و گۆڤاری ژین. وێنەی ھەڵبژێردراووتەی ھەڵبژێردراو« شیعر و چیرۆک دەتوانن ھەزارەھا باڵەخانە و پرد لەناو زاتی مرۆڤ دابنێن،
ئەدەب خزمەتی ناوەوەی مرۆڤ دەکات.» ژیاننامەی ھەڵبژێردراوشێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت. دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی ھەیە. ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە. وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات. ساڵی ١٥٧٠ لە جزیرەی بۆتان ھاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بوە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چۆتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە. بەفەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بۆتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە. مەلای جزیری سۆفی بووە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. دەستێکی باڵای ھەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیک و پزیشکی دا. ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە. ڕۆمانئێوارەی پەروانە، ناوی رۆمانێکە لە نوسینی بەختیار عەلی. ھەلبەستوان و نووسەری ناودار، بەختیار عەلی، پاش بڵاو کردنی ئەم رۆمانە کە دووھەمین رۆمانیەتی، سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا. ئەم رۆمانە پێک ھاتووە لە ٢٢ بەش و یەک بەشی کۆتایی و سەرجەم ٢٥٥ لاپەڕەیە. بە پێی ئەو مێژووە لە کۆتایی دوواھەمین لاپەرە دا دانراوە، ئەم رۆمانە لە ماوەی ١٠ مانگ دا لە مانگی ١ تا مانگی ١٠ ی سالی ١٩٩٧ەوە نووسراوە. ئەم رۆمانە لە لایەنی بڵاوکراوەی ڕەھەند، سالی ١٩٩٨ لە سوێد بڵاوبووەوە. ناوی رۆمان بە ئەو ئێوارەیە ئاماژە دەکات کە پەروانە و یەکێک لە ھەڤاڵانی بە ناوی میدیا، دوو پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، لە لایەن براکانیانەوە و لە بەر دەم کۆمەڵێک کەسایەتیی مەزھەبی دا کە بڕوایان ئەوەیە لەگەڵ گوناھباران دا دەجەنگن، لە سێدارە دەدرێن. دوواتر ئەم ئێوارە دەبێتە سەمبۆلی زستان، مردن و دۆراندن. پۆلەکانشیعری ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |