فیزیک
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
فیزیا یان فیزیک (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە.
وشەڕەتناسی[دەستکاری]
وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت.
ئەم زانستە لە زمان و نەتەوە جیاوازەکەن بە جیاواز بەکارھاتووە، بۆ نموونە:
- بە ئینگلیزی (فیزیکس)،
- بە عەرەبی (فیزیاء)،
- بە ئیتاڵی و ئازەربایجان و ئۆزبەی و بولگاری و ئەرمەنی (فیزیکا)،
- بە کوردی سۆرانی (فیزیا)،
- بە کوردی کرمانجی سەروو و ئەڵمانی و فارسیی (فیزیک)،
- بە ئیسپانی و پۆرتۆغالی و ڕوسی (فیسیکا)،
- بە ئۆردو (طبیعیات)،
- بە یۆنانی (ھیفیسیی)،
- بە ھیندی (پادیگلیگان)،
- بە چینی (ھوڤی)،
- بە فەڕەنسی (لافیزیک)،
- بە ژاپۆنی (فتری)،
- بە سەواحلی (فیزییا)،
- بە نێپاڵی (ھەوتیتی)،
- بەۆری (وولیا)،
- بە ڤیەتنامی (ڤەتلی)،
- … ھتد.
مێژوو[دەستکاری]
فیزیای کۆن[دەستکاری]
فیزیای کۆن یا کلاسیک بە گشت ئەو بیردۆزانەی دەگوترێ کە لە چەند یاسایەکی نەگۆڕی بنچینەیی پێک ھاتوون، وەک میکانیکی کلاسیک، داینامیکە گەرمی، تیۆری کارۆموگناتیسی، و … ھتد. لەم جۆرە فیزیایەدا بە ھەبوونی چەند زانیاریەک لەسەر دۆخی ھەنۆکەیی و مێژووی پڕۆسەکە، دەشێ داھاتووی پڕۆسەکە بە تەواوی بدۆزرێتەوە. بۆ نمونە گەر کەسێک زانیاری ھەبێ لەسەر خێرایی تەنێک، دەتوانێ بە سود وەرگرتن لە ھاوکێشەکانی کاینێماتیک بزانرێێ دوای زەمەنێکی دیاریکراو لە داھاتوودا دەگات بە کوێ.
بوارەکانی زانستی فیزیا[دەستکاری]
- میکانیکی کلاسیکی: جوڵەو ھۆکارەکانی ـ کەوتنە خوارەوەی سەربەستی تەنەکان، ھێزی لێکخشان، کێش، تەنە خولخۆرکان.
- داینەمیکی گەرمی: گەرمی و پلەی گەرمی ـ شلبونەوە و بەستن، بزوێنەرەکان.
- لەرینەوەی دیاردە شەپۆڵیەکان: جۆرە تایبەتییەکانی جوڵەی بەپات ـسپرینگ، بەندۆڵ، دەنگ.
- بیناییەکان: ڕووناکی ـ ئاوێنەکان، ھاوێنەکان، ڕانگ.
- کارۆموگناتیسی: کارەبا، موگناتیس ـبارگەی کارەبا، سوڕەکانی کارەبا، موگناتیسی ھەمیشەیی، موگناتیسی کارەبایی.
- ڕێژەیی: تەنۆلکە کوڵاوەکان بە ھەر خێراییەک ـ بەریەک کەوتنی تەنۆلکەکان.
- میکانیکی کوانتەم: ڕەوشتی تەنۆلکە ووردیلەکان ـ پێکھاتەی گەردیلە.
- فیزیای دۆخی ڕەقی: باس لە گشت تایبەتمەندیەکانی ماددەی ڕەق دەکات، وەک: گەرمی، کارەبایی، موگناتیسی و ھتد.
- فیزیای ناوەکی: باس لە ناوکە گەردیلە دەکات.
پێڕستی ئەو کەسانەی کە وەرگری خەڵاتی نۆبڵن لە فیزیادا[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Physics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیزیک تێدایە. |