پان ئەفریقاییزم
پان ئەفریقاییزم یان پان ئەفریقایی، جووڵانەوەیەکی جیھانییە کە ئامانجی ھاندان و بەھێزکردنی پەیوەندی ھاودەنگییە لە نێوان ھەموو نەتەوە و ھۆزە ڕەسەنە بە ڕەچەڵەک ئەفریقییەکان. لەسەر بنەمای ئامانجێکی ھاوبەش، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بازرگانی کۆیلەکان لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، جووڵانەوەکە زیاتر لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا بەربڵاوترە و چەندین پشتیوانی ڕەوەندی ئەفریقیی بەرچاو ھەیە لە ئەمریکا و ئەورووپا.[١][٢]
پان ئەفریقایی لە خەباتەکانی گەلی ئەفریقا دژی بە کۆیلەکردن و کۆلۆنیالیزم[٣] سەرچاوەی گرتووە، ڕەنگە ئەم سەرھەڵدان و یاخیبوونانە بگەڕێتەوە بۆ یەکەمین بەرخۆدان لەسەر ئەو کەشتیانەی کۆیلەکانیان ئاڵوگۆ دەکرد. لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە یەکێتی بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەفریقییەکان زۆر گرنگە، و ئامانجی «یەکخستن و بەرزکردنەوەی» خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە.[٤]
لە ناوەڕۆکدا، پان ئەفریقایی باوەڕێکە کە گەلی ئەفریقا، چ لە کیشوەرەکە و چ لە ڕەوەند و ئاوارەکانی دەرەوەی ئەفریقا، نەک تەنھا مێژوویەکی ھاوبەش، بەڵکو چارەنووسێکی ھاوبەشیان ھەیە.[٥] بزووتنەوە بیرۆکەیی و کلتووری و سیاسییە پان ئەفریقییەکان ئەو باوەڕەیان ھەیە کە ھەموو ئەفریقییەکان و نەوەی ئەفریقییەکان سەر بە یەک «ڕەگەز» یان بە شێوەیەکی تر، ئەفریقییەکان خەڵکانێکی یەکییەتیی کلتوورین؛ ھەروەھا پان ئەفریقایی ھەستکردنە بە چارەنووسێکی مێژوویی ھاوبەشی ئەفریقییەکان لە ئەمریکا و بەگشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٦][٧][٨][٩]
چاوگنامە
[دەستکاری]سەرچاوەکانی کتیبخانە دەربارەی پان ئەفریقاییزم |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Austin، David (Fall 2007). «All Roads Led to Montreal: Black Power, the Caribbean and the Black Radical Tradition in Canada». Journal of African American History. 92 (4): 516–539. doi:10.1086/JAAHv92n4p516.
- ^ Oloruntoba-Oju، Omotayo (December 2012). «Pan Africanism, Myth and History in African and Caribbean Drama». Journal of Pan African Studies. 5: 190 ff.
- ^ Abdul-Raheem, Tajudeen (ed.), Pan Africanism: Politics, Economy and Social Change in the Twenty-first Century, New York University Press, 1996.
- ^ Frick, Janari, et al. (2006), History: Learner's Book, p. 235, South Africa: New Africa Books.
- ^ Makalani، Minkah (2011). «Pan-Africanism». Africana Age.
- ^ New Dictionary of the History of Ideas. The Gale Group, Inc. 2005.
- ^ Adejumobi، Saheed (٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٨). «The Pan-African Congresses, 1900-1945 •» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Pan-Africanism - Routledge Encyclopedia of Philosophy». www.rep.routledge.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «A Guide to the Development and Spread of Pan-Africanism». ThoughtCo (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پان ئەفریقاییزم تێدایە. |