دەروازە:ئەفریقا
پێشەکیئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە. ئەگەر دوورگە دراوسێیەکانیشی ھەژمار بکەین بە نزیکەی ٣٠٫٢ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٦٪ی گشت ڕووبەری زەوین و23%ی گشت ڕووبەری وشکایییەکانی داپۆشیوە. وڵاتێکی ئەفریقیمالاوی بەفەرمی کۆماری مالاوی (بە ئینگلیزی: Republic of Malawi) وڵاتێکە لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفەریکا پێشتر بەناوی نیاسالاند دەناسرا،وڵاتی زامبیا کەوتۆتە باکوری خۆرئاوای وە وڵاتی تەنزانیا لەباکوری خۆرهەڵاتی دایە وە لەبەری خۆرهەڵات و باشور و خۆرئاوای لەگەڵ مۆزەمبیق هاوسنورە ،دەریاچەی مالاوی لەگەڵ تەنزانیا و مۆزەمبیق جیای کردۆتەوە, ڕووبەرەکەی ١١٨,٠٠٠ کم٢ وە ژمارەی دانیشتوانی پترە لە ١٣,٩٠٠,٠٠٠کەس ،لیلۆنگۆی پایتەختیێتی کە دووەم گەورە شاری مالاویە کە بلنتێری گەورەترین شاری مالاوی و شاری مزۆزۆ سێیەم گەورە شاریێتی،ناوی مالاوی لە ناوی ماراڤی هاتوە کەناوی کۆنی گەڵی نیانگایە کە هەرلەکۆنەوە لەم ناوچەیە نیشتەجێ بووینە،بەوڵاتی مالاوی دەڵێن "دڵی گەرمی ئەفەریکا". گیانلەبەرانی ئەفریقامەيموون جۆرێکە لە گیانلەبەر کە خۆی چەندین جۆری هەیە وەکوو گۆریلا و هۆرانهۆتنا و شامپانزی. لە چەندین شوێنی جیهان بوونی ھەیە بەڵام شوێنگەی سەرەکیان کیشوەری ئەفریقایە. جوگرافیای ئەفریقابەنداوی ھیداسی یان بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا (بە ئەمھەری: ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ، بە ئینگلیزی: Grand Ethiopian Renaissance Dam) بەنداوێکی ئەسیوپییە لەسەر زێی نیلی شین لە پاڕێزگای بنیشنقول-قوماز ھەڵکەوتووە نزیک بە سنووری ئەسیوپیا و سوودان، لەسەر ڕووبەرێک درووستکراوە کە ماوەکەی نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کم دەبێت ئەگەر بێت و تەواو بکرێت دەبێت بە گەورەترین بەنداوی کارۆئاوی لە ھەموو کیشوەری ئەفریقا، وە دەبێت بە دەیەم گەورەترین بەنداوەکانی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا. بودجەی خەملێنراوی ٤٫٧ میلیارد دۆلاری ئەمریکییە. دەبێت بە سێیەم بەنداو لە ئەسیوپیا کە بەمەبەستی بەرھەم ھێنانی کارەبا درووستکرابێت. بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ زانا و پسپۆرانی میسر لەکاتی کاریگەرییەکانی بۆسەر ئاوی نیل. ئاڵاکانی وڵاتانی ئەفریقا
·
دەڤەر و شارەکانی ئەفریقانایرۆبی گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی کینیایە. ناوی ئەم شارە بە مانای «شوێنی ئاوە سازگارەکان» دێت. ھەروەھا ئەم شارە ناسراوە بە «شاری سەوز لە خۆردا». بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩ دانیشتوانی ئەم شارە دەگاتە ٣، ١٣٨، ٢٩٥ کەس. وێنەیەک لە ئەفریقاوەمێژووی ئەفریقاھەرەمەکانی جیزە بریتییە لە بینایەکی گەورەی پیرامیدییە (ھەرەمی) کە بنکەکەی لە زەوی و لوتکەکەی لە ئاسمانە و تایبەتە بە وڵاتی میسر. ئەم ھەرەمانە لەلایەن فیرعەونەکانی میسرەوە لە ڕۆخی خۆراوای ڕووباری نیلدا لەساڵانی ٣٠٠٠ پێش زایین بە دواوە دروست کراون تا کوو ببنە جێی ناشتنیان. فیرعەونەکانی میسر و فەرمانڕەواکانی یەک لە دوای یەک لەسەر ئەم ھەڕەم دروستکردنە بەردەوام بوون، تا کوو سەدەی چوارەمی زایینی (٣٠٠–٣٩٩)، تا ئێستا نزیکەی ٧٠ دانە لەم ھەڕەمانە ماون. شێوەی دروستکردنی پیرامیدییە و لە دەرەوەی بە بەردی سپی ھەڵچنراوە (دروست کراوە) تاکو تیشکی خۆر لێی بدات و شەوق بداتەوە. کۆنترینیان ھەرەمی «زۆسر»ە کە لە حەوت سەکۆی گەورە پێکھاتووە و گەورەترین و بەناوبانگترینیشیان ھەرەمی «خۆفۆ»یە. پۆلەکانکەسایەتییە ئەفریقییەکانموعەمەر ئەبوومنیار قەزافی (ماوەی ژیان: لەدایکبوونی ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ تاوەکوو ٢٠ی شترینی یەکەمی ٢٠١١) سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە «شگیب الکراعیھ» لە ناوچەی جارف لە پارێزگای سرتی وڵاتی لیبی لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٩ـەوە سەرۆکی وڵاتی لیبیە. قەزافی لە مانگی فێبریەی ٢٠٠٩ بوو بە سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی ئەفریقیا. پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |