ھۆ چی مین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنە و واژووی مین

ھۆ چی مین (ماوەی ژیان:١٩ی ئایاری ١٨٩٠ تاکوو ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٩) شۆڕشگێڕ و دەوڵەتمەدارێکی ڤێتنامیی بوو. لە ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٥٥ وەک سەرۆکوەزیرانی ڤێتنام کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٤٥ تا ساڵی ١٩٦٩ وەک سەرۆکی ڤێتنام کاری کردووە. لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە مارکسیست-لینینیست بوو، وەک سەرۆک و سکرتێری یەکەمی پارتی کرێکارانی ڤێتنام کاری کردووە.[١]

ھۆ چی مین لە پارێزگای نی ئان کە ئەوکاتە لە ژێر دەسەڵاتی کۆلۆنی فەڕەنسادا بوو.[٢][٣] لە ساڵی ١٩٤١ بەدواوە، سەرکردایەتی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڤینت مینی کردووە. سەرەتا گروپێکی چەتر بوو بۆ کۆکردننەوەی هەموو ئەو لایەنانەی کە خەباتیان بۆ سەربەخۆیی ڤێتنام دەکرد، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٤٥، پارتی کۆمۆنیستی ڤێتنام پشتیوانی زۆرینەی بەدەستهێنا، هۆ چی مین لە ساڵی ١٩٤٥دا سەرکردایەتی کۆماری دیموکراتیی ڤێتنامی کرد کە کۆمارێکی کۆمۆنیستی بوو. لە ساڵی ١٩٥٤، لە شەڕی دیان بیان فو کۆتایی بە جەنگی یەکەمی هیندۆچین هێنا، لە ئەنجامدا دابەشبوونی ڤێتنام ڕوویدا، کە کۆمۆنیستەکان کۆنترۆڵی ڤێتنام باکووریان کرد. ھۆ چی مین کەسایەتیەکی سەرەکی سوپای گەلی ڤێتنام و ڤێت کۆنگ بوو لە کاتی شەڕی ڤێتنام کە لە ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٥ ڕوویدا، مین لە ساڵی ١٩٦٥ بە فەرمی دەستی لە دەسەڵات کێشایەوە، ئەمەش بەهۆی کێشەی تەندروستی بوو،[٤] دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ کۆچی دوایی کرد.[٥] دواجار، بەرەی ڤێتنامی باکوور بەسەر ڤێتنامی باشوور سەرکەوتن، لە ساڵی ١٩٧٥ هەردوو بەش یەکیان گرتەوە، سایگۆن کە پایتەختی پێشووی ڤێتنامی باشوور بوو، ناوی گۆڕدرا بۆ شاری هۆشی مین وەک ڕێزلێنانێک.[٦]

وردەکارییەکانی ژیانی ھۆ چی مین پێش هاتنە سەر دەسەڵات لە ڤێتنام نادیارە. [٧] زانیاری لەسەر لەدایکبوونی و ژیانی سەرەتایی ناڕوون و جێگەی مشتومڕی ئەکادیمییەکانە. بەلایەنی کەمەوە چوار ژیاننامەی فەرمی هەیە کە زانیاری جۆراوجۆر لە ناو، ڕۆژی لەدایکبوون باسدەکەن، وە سەرچاوە نافەرمییەکانیش جیاوازی گەورەتر نیشان دەدەن.[٨]

جگە لەوەی سیاسەتمەدار بووە، نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسیش بووە. چەندین کتێب و بابەت و شیعری بە زمانەکانی چینی و ڤێتنامی و فەرەنسی نووسیوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Editors, History com. "Ho Chi Minh". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-20. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  2. ^ Trần Quốc Vượng. "Lời truyền miệng dân gian về Hồ Chí Minh". BBC Vietnamese. Retrieved 10 December 2013.
  3. ^ Nguyễn Vĩnh Châu. "Phỏng vấn sử gia Vũ Ngự Chiêu về những nghiên cứu lịch sử liên quan đến Hồ Chí Minh". Hợp Lưu Magazine. Archived from the original on 3 December 2013. Retrieved 10 December 2013.
  4. ^ Karnow 1983, p. 597.
  5. ^ Duiker 2000, p. 561.
  6. ^ Sudron, Isabelle (2017-01-16). "Ho Chi Minh City v Saigon: Why Vietnam's Biggest City Has Two Names". Culture Trip (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-20.
  7. ^ Duncanson 1957.
  8. ^ Pike 1976.