بۆریس یێڵتسین
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بۆریس یێڵتسین | |
---|---|
Борис Николаевич Ельцин | |
لەدایکبوون | ١ی شوباتی ١٩٣١ Butka |
مەرگ | ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٧ (٧٦ ساڵ ژیاوە) مۆسکۆ |
گۆڕ | گۆڕستانی نۆڤۆدیڤیچی |
زانکۆ | |
پیشە | ئەندازیاری شارستانی، سیاسەتوان، master builder |
حیزب | پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ھاوسەر | Naina Yeltsina |
مناڵ | Tatyana Yumasheva، Elena Yeltsina |
باوان | |
خێزان | Mikhail Yeltsin |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | Sverdlovsk regional committee of CPSU، member of the Presidium of the Supreme Soviet of the USSR، Secretary of the Communist Party of the Soviet Union، First Secretary of the Moscow Communist Party (١٩٨٥–١٩٨٧)، ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی سۆڤیەت، people's deputy of union of socialist soviet republics، جێگری سۆڤییەتی باڵای یەکێتی سۆڤیەت، member of the Supreme Soviet of the Russian Soviet Federative Socialist Republic، Chairman of the Supreme Soviet of the Russian Federation (١٩٩٠–١٩٩١)، سەرۆک کۆماری ڕووسیا (١٩٩١–١٩٩٩)، Prime Minister of Russia (١٩٩١–١٩٩٢)، وەزیری بەرگری (١٩٩٢–١٩٩٢)، Supreme Commander-in-Chief of the Armed Forces of the Russian Federation (١٩٩٢–١٩٩٩) |
Rank | Supreme Commander-in-Chief of the Armed Forces of the Russian Federation |
بۆریس نیکۆلایڤیچ یڵتسن (ماوەی ژیان: ١ی شووباتی ١٩٣١ تاکوو ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٧) ، یەکەم سەرۆکی ڕوسیا بووە لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت ئەمەش لەماوەی ١٠ی تەممووزی ١٩٩١ تاکوو ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩. لەساڵی ١٩٣٤ باوکی بەدژایەتیکردنی یەکێتیی سۆڤیەت تۆمەتباری کردووە و بۆ ماوەی ٣ ساڵ زیندانی کردووە دوای ئازادکردنی لەبواری بیناسازیدا کاری کردووە. بۆریس یڵتسن کاتێک کەگەیشتۆتە قۆناغی دواناوەندی وەکو سەرکردەی پۆلەکەی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ قوتابیەکاندا کردووە و پابەندنەبووە بە دەوامەوە، ھەروەھا منداڵێکی ھاروھاج بووە و بەشداری لەشەڕی سەرجادەکاندا کردووە و بەدەوام کێشەی لەگەڵ باوکی مامۆستاکانی ھەبووە، خولیای وەرزشکردن بووە بەتایبەتی یاری خلیسگێنە و جوملاستیک و بالە و بۆکسێن و زۆران بازی و یاری پاڵەوانێتی. بۆریس یڵتسن لەساڵی ١٩٥٥ بواری بیناسازی تەواوکردووە لە پەیمانگای ئۆڕاڵی تەقەنی لە ڕوسیا، لەساڵی ١٩٥٥ بۆ ساڵی ١٩٥٧ لەکۆمپانیایەکدا وەکو کرێکاری بیناسازی کاری کردووە، لەساڵی ١٩٥٧ بۆ ساڵی ١٩٦٣ لەچاودێری بیناسازیەوە پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لە کۆمپانیای یۆزھەگۆرسترۆی، پاشان لەساڵی ١٩٦٣ بۆتە سەرۆکی ئەندازیاران و لەساڵی ١٩٦٥ بۆتە سەرۆکی سفیردلۆفسک بۆ بیناسازی، لەساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بەڕیزی حیزبی شیوعیەوە کردووە و کراوە بە سەرۆکی لیژنەی حیزبی ھەرێمەکە بۆ بیناسازی و لەساڵی ١٩٧٥ بۆتە ئەمینی لیژنەی ھەرێمی بەرپرس لەگەشەکردنی پیشەسازی لەناوچەکەدا. لەساڵی ١٩٩١ بۆریس یڵتسن بەکۆی ٥٧ % دەنگەکان لەمێژووی ڕوسیا وەکو یەکەم سەرۆکی کۆماری ڕوسیای یەکگرتووی ھاوبەشی سۆڤێتی ھەڵبژێردراوە، بەڵام نەیتوانیوە پارێزگاری لەھاوبەشی لەگەڵ میلەتەکەیدا بکات کاتێک لەساڵی ١٩٩٢ چەند بڕیارێکی ئابوری بنەڕەتی دەرکردووە کە بۆتە ھۆی داڕماندنی ئاستی بژێوی زۆربەی زۆری ڕوسەکان و بەرزبونەوەی ئاستی گەندەڵی و بێکاری، دواجار مافیای ڕوسیا دروستبووە و زەروزیانێکی زۆری گەیاندوو بەژیانی ڕوسەکان. بۆریس یڵتسن لەساڵی ١٩٩٦ بۆ جارێکی دیکەش توانیوێتی لەھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و تاکو ساڵی ١٩٩٩ دەسەڵاتی ڕوسیا بەدەستبگرێ و کە ھەر لەو ساڵەدا بەشێوەیەکی کوتوپرَ لەووتارێکی ڕسمیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و داوای لێبوردنی لەمیلەتی ڕوسیا کرد کە نەیتوانیوە خەونەکانی میلەتی ڕوسیا بەدی بھێنێت و ڤلادیمێر پۆتینی بۆ پۆستەکەی خۆی ھەڵبژاردوە. بۆریس یڵتسن یەکەم سەرۆکی ڕوسیا لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت لە ٢٣ نیسانی ساڵی ٢٠٠٧ لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بۆریس یێڵتسین تێدایە. |