شۆڕشی فەڕەنسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شۆڕشی فەڕەنسی
Anonymous - Prise de la Bastille.jpg
فراوان بوونی شاری لە باستیل ١٤ی تەممووزی ١٧٨٩
ناوی خۆماڵی Révolution française
ناوی ئینگلیزیFrench Revolution
ڕێکەوت٥ی ئایاری ١٧٨٩ – ٩ی تشرینی دووەمی ١٧٩٩
خایاندن١٠ ساڵ، و ٦ مانگ، و ٤ڕۆژ
ناوچەپاشای فەڕەنسا
ئاراستەکان48°51.4′N 2°21.05′E / 48.8567°N 2.35083°E / 48.8567; 2.35083
ناسراوە بەشۆڕشی مەزنی فەڕەنسا
دەرەنجام
  • دامەزراندنی پاشایەتییەکی دەستوورییی بە دوایدا ھەڵوەشاندنەوە و لەسێدارەدانی پاشایەتیی فەڕەنسا.
  • دامەزراندنی کۆمارێکی عەلمانی و دیموکراتی کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەسەڵاتخواز و سەربازی بوو.
  • گۆڕانی کۆمەڵایەتی ڕادیکاڵ لەسەر بنەمای لیبرالیزم و بنەماکانی تری ڕووناکبیری.
  • سەرھەڵدانی ناپۆلیۆن بۆناپارت
  • ململانێی چەکداری لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.

شۆڕشی فەڕەنسی ١٧٨٩–١٧٩٩ کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ساڵی ١٧٨٩دا لە فەڕەنسا دەستی پێکرد و نەک فەڕەنسا بەڵکوو کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو جیھانی گۆڕی.

شۆڕشی فەڕەنسا[دەستکاری]

شۆڕشی فەڕەنسا بە یەکێک لە شۆڕشە ھەرە مەزنەکانی مێژووی کۆن و ھاوچەرخی مرۆڤایەتی دەزانرێت و دەناسرێت و دادەنرێت. مەزنی و ناسنامەی ئەو شۆڕشە بە تەنھا لەوەدا بەرجەستە نابێت، کەوا بووە مایەی بەرپاکردن و ئەنجام دانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری و ڕیفۆرم و نوێکاری لە ژیانی سیاسی و ئابووری و کایەکانی تر، بەڵکو ئەو شۆڕشە بەشێکی گەورەی ئەوسەدا و شکۆ و ھەیبەتەی کە پەیدای کرد، پەیوەندی بەو کاریگەرییە ھەبوو کە لە سەرکۆی گەلانی جیھان، بەتایبەتی ئەورووپا دروستی کرد. دوای شۆڕش و سەرکەوتنی شۆڕش بنەماکانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە فۆرمی مۆدێرندا دامەزرا. بزووتنەوەی فەلسەفە و ئەدەب و ھونەر و ڕیفۆرم. چاکسازی ھەموو ھاتە کایە و جومگەکانی ژیانی گەلی فەڕەنسای گرتەوە. دەوڵەتی دامەزراوەیی لەسەر بنەمای لە یەکتری جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان پێک ھێنرا. ئاین و دەسەڵات لە یەکتری جیاکرانەوە لەسەر بناغەی ئاین بۆ خودا و نیشتمان بۆ ھەمووان. شۆڕشی فەڕەنسا سیستەمی دەرەبەگایەتی ڕووخاند. دەستی کەنیسە و قەشەکانی لەخستە ناو سیستەمی ئیداری و ژیانی ڕۆژانە و گشتی کۆمەڵانی خەڵک دوورخستەوە. بیکەی (فەردانییەت). ھاووڵاتی بوون دروست کرد. ڕۆڵی تاک کە پێشتر کەنیسە و ئاین بە گشتی بزری کردبوو کارا کرا. شۆڕشی پیشەسازی گەشەکردنێکی گەورە و وەرچەرخانێکی بنەڕەتی بەخۆوەبینی. شۆڕشی فەڕەنسا بۆیە لە میژوودا بەشۆرشی بورجوازی دەناسرێت چونکە سەرمایەداری و بەرھەمھێنانی سەرمایە و پەیووەندییەکان بەرھەمھێنان و ئامرازەکانی بەرھەمھێنانی سەرمایەداری لە فۆرم و ناوەڕۆکێکی نوێ لەھەناوی فەڕەنسا و گەلی فەڕەنسا خولقاند بۆیە دەبینی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیدی دەرەبەگایەتی ھەم وەکوفیکروکولتوور ھەم لەفۆرمەئابوری وسیاسییەکەی ھەرەسی ھێناو لەسەر دار وبەردووی دارووخاوی دەرەبەگایەتی سیستەمی سەرمایەداری وشۆرشی بیشەسازی لەفۆرمی مۆدریرنەدا کۆلەکە بنچینەیییەکانی خۆی دامەزراند. دەبێت ئەوەش بگوترێت ڕاستە ئەو شۆڕشە بەرھەمی ڕاپەڕینێکی جەماوەری و بزووتنەوەیەکی سیاسی چالاک بوو، بەڵام پێشتر دەیان فەیلەسوف و شاعیر ڕۆمان نووس و ھونەرمەند.. لە ڕێگەی شاکاری نوسین و بەرھەمی مەعریفی و ھزری خۆیان کەوتبوونە دژایەتی کردنی سیستەمی دەرەبەکایەتی وکەنیسە، چونکە ھەردوولا پەیوەندییەکانیان بە کۆمەڵێک ڕایەڵەی پتەو بەیەکەوە گرێ دابوو، لەسەرکوت کردن و دژایەتی کردنی نوێکاری و مافی مرۆڤ ھاوکاری یەکتری بوون، واتا بەرلە بەرپابوونی شۆڕش ڕۆشنکەر بیرمەندانی فەڕەنسا جومگە و سروشت و ماھییەتی سیستەمە ئاینی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی فەڕەنسای بۆ خەڵکی فەڕەنسا ئاشکراکردبوو، بگرە ڕای گشتی ئەو وڵاتەیان لە دژیان ساز و ئامادەکردبوو. بۆیە شۆرشی فەڕەنسا لەیەک کاتدا بەرھەمی ڕاپەرینی جەماوەر و سیاسی و ڕۆشنبیرەکانە. ڕاستە لەکاتی بەرپاکردنی شۆرشەکە و دوای شۆڕشیش سەرکردەکان و ڕێبەڕانی شۆڕش توندوتیژی زۆریان ئەنجامدا. ھەزاران کەسیان بردە ژێرمەقسەلە سەریان پەڕاندن. بەڵام دواتر خودی ئەوان ئەوەندە تووندو تیژییەیان بەرپاکرد، خۆشیان برانە ژێرمەقسەلە و سەریان پەڕێنرا. شۆڕشی فەڕەنسا بەھۆی ئەو کاریگەرییەی لەوڵاتی خۆی دروستی کرد دواتر وەکو ئەزموون و مودێل بۆ دنیا گوازرایەوە.

فەڕەنسا بەر لە شۆڕشی ١٧٨٩[دەستکاری]

شۆڕشی فەڕەنسا تەنھا بۆ فەڕەنسا ڕووداوێکی گرنگ نەبوو بەڵکو لەبواری شارستانییەتی لە ھەردوو سەدەکانی دواییدا لە ڕوداوە ھەرە دیارەکانی ئەورووپایە. چونکە ھەر بەڕاستی خاڵی وەرچەرخانی بنەڕەتی لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئەوروپا، سنووری بۆ سیستەمی پادشایەتی کۆن دانا کە لەسەر چەوساندنەوە بنیادنراوە لە دەسەڵاتە پشتی بە مافی خودایی بەستبوو و دەرگای سیستەمی ئازادی و کۆماریی لەڕووی جەماوەردا خستە سەرپشت کە لەسەری تەماعی ئازادی گەلان و یەکسانی لەنێوان تاکەکان دا سەرچاوەی گرتبوو کە دەسەڵات لە ھاوڵاتییەوە بێ و لەژێر چاودێری ئەویشەوە بێ. ئەوەی فەڕەنسا و ھەموو ئەورووپا بەدەستییەوە دەیان ناڵاند بریتییی بوو لە دەستی خانەوادەی پادشایییەتی و حوکمی ڕەھایان. چینی دەست ڕۆیشتوو دەستی بەسەر ھەموو خێروبێرێکی وڵاتەکە داگرت بوو. لە لایەکی دیکەشەوە کلێساکان بەناوی ئاینەوە خاوەنی ھەموو ئیمتیازاتێک بوون. لە ھەموو خێر و بێرەکان سەرپشک بوون. لە باج و ھەموو ئەرکەکانی بەرامبەر لات بردرابوون (اعفاء). سەربارەت بە توانا و چارەنووسی خودی گەل خاوەنی ھیج جۆرە دەسەڵات و ڕا و بۆچوونێک نەبوو. ئازادیییە گشتییەکان تەنیا لە خەیاڵی ئازادیخوازان بوونیان ھەبوو. گەل ھیچ دەسەڵاتێکی بەسەر سامان و چارەنووسی خۆیەوە نەبوو بۆیە شۆڕشی فەڕەنسای بۆ چارەسەری ئەو دەردانە لەدایکبوو بوو. لە ھەوڵی چارەسەرێک بوون بدۆزریتەوە کە بۆ فەڕەنسا و بۆ وڵاتانی دیکە گونجاوبێ. ڕووداوەکانی سەدەی نۆزدەھەم ئەوەیان سەلماند کە چۆن شۆڕش بۆ گەلانی ماف خوراوی ئەوروپا بووەتە خوێندنگا و پێشەنگ لە بواری ئازادیخوازیدا بۆیە بەرپەرچدانەوەی گەندەڵی و چاکسازی لە مەیدانی سیاسەت و کۆمەڵایەتی کاری کردبووە سەر ھەموو تووێژێک.

ھۆکارەکانی شۆڕشی فەڕەنسا[دەستکاری]

فاکتەرە بنەڕەتییەکانی ھەڵگیرسانی ئەو شۆڕشە ئەوەندە زۆر و تێک ھەڵکێشراون کە لە ژماردن نایەن زۆربەی ھۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ بەر لە شۆڕش و تەنانەت ھەندێکییان بۆ سەردەمی لویسی چواردەھەم ئەو کاتەی کە فەڕەنسا لەوپەڕی بوژانەوە گەشەسەندابوو.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

١. سیستمی پاشایەتیی

لەسەروبەندی شۆڕشەدا لەسەدەی (١٨) ڕژێمی پادشایەتیی لە فەڕەنسا پشتی بەو بەند و بڕگانە دەبەست کە لویسی چواردەھەم و وەزیرەکەی (ڕیشیلێو) دایان ڕشتبوو، واتە بەھێز و توانا و ڕەھاوە و بەپێی سانسۆر و ھێڵی سوور داڕێژرابوون تا ئەو کاتەش پادشا وا ڕەفتاری دەکرد کە فەرمانەکانی یەزدان جێ بەجێ دەکات. بەم پێوەرە پابەندی ئەوە نییە کارەکانی نمایشی ھیچ کەسێک بکات. تەنھا خوا نەبێ لەسەر ئەم بنەما و بیرکردنەوەیە خۆی بەسەرچاوەی ھەموو یاسایەک دەزانی ڕازیش نەبوو کەس لە دانان و جێ بەجێ کردنی ئەم یاسایانە بەشداری لەگەڵدا بکات. ئەو خۆی بە یەکەم و دوا سەرچاوە دەزانی وە دەبوایە ھەمیشە فەرمانەکانی جێ بەجێ بکرێن چەوساندنەوە یەکێک بوو لە مافە دان پێدانراوەکانی لە نەریتی سیاسەتی فەڕەنسادا لەو نەریتانەش ئازادیی سیاسی و ئایینی و ئازادییەکانی تاک بوونیان نەبوو و دانیان پێدانەنرابوو، خۆ ئەگەر لە کۆنیش دا سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانی پاشا ببێ ئەوا لەسەردەمی ڕیشیلۆ بوو کە بەشێوەیەکی ڕوکەش و بێ کاریگەر بوونی ھەبوو.

ھەر لەسەردەمی کۆنەوە دادگای باڵا (پەرلەمان) دەسەڵاتی چاودێری یاساکانی پادشای ھەبوو. ھەروەھا دەسەڵاتی ئەوەش ھەبوو گفتوگۆ لەسەر یاساکان بکات و لە کارنامە فەرمییەکاندا تۆماریان بکات، بە ھەر شێوەیەک ئەم یاسایانە کاریان پێنەدەکرا تا لە پەرلەمان تۆمارنەکرایا. مەبەست لە دامەزراندنی ئەم دادگایانەش ڕێگرتن بوو لەدەرکردنی یاسای توند و چەوسێنەر بەرامبەریان. بەڵام ڕیشیلۆ دەسەڵاتی ئەم دادگایانەش سنوردار و ئفلیج کردبوو. بۆ ئەوەی توانای ئەوەیان نەبێ بڕیارێک یان یاسایەک کە پادشا دەری بکات ئەمان ڕەتی بکەنەوە. لەو کاتەوە دادگاکانیش بایەخ و گرنگیان لە دەستدا ئەوانیش ڕازی نەبوون چیتر یاساکان لای خۆیان تۆماربکەن.

٢. سیستمی چینایەتیی

ئەوەی فەڕەنسای ناشیرین کردبوو، ئەوە بوو کە تا ئەوسا دەستی بە سیستەمی چینایەتیییەوە گرتبوو لەم سیستەمە تەنیا چەند کەسێک سوودمەند بوون و بەری ڕەنجی خەڵکیان دەخوارد. فەڕەنسییەکان بەو پێوەرە بەسەر سێ چینا دابەشببون کە ھەر چینە و جیاوازییەکیی زۆریان لەنێوان بەدی دەکرا دەربازبوون لێیان ئاسان نەبوو.

٣. شکۆدارەکان (الاشراف)

ئەمانە لە چینە باڵاکانی کۆمەڵگای فەڕەنسی بوون و لەدەوروبەری پادشادا بوون بە ھەموو شێوەیەک بەرگریان لە پادشا و ڕژێمەکەی دەکرد بەوھۆیەوە ژیانێکی لەوپەڕی خۆشیان دەبردە سەر و ھەمیشە سوودمەندی پلە یەک بوون. بەشێک لەو ئیمتیازانە دەگەڕانەوە بۆ سەردەمی دەرەبەگایەتی، شکۆدارەکان لەلادێ خاوەنی زەوی و زارێکی زۆر بوون جووتیار و کۆیلەکان بە سەپانی بۆیان دەبردن بەڕێەەە ئەم زەویانە بەر لەشۆڕشی فەڕەنسی پێنج یەکی زەوییەکانی فەڕەنسا خەمڵێن درابوون.

٤. پیاوانی ئاینی

ئەمانیش لەتەک شکۆدارەکان جینیکی نایابیان بیک ھینابوو، خاوەنی بانتایییەکی سوودمەندبوون لەرویکەوە بشتکیریی بادشیان لئ دەکرالەروەکەی دیکەوەلەسەردەمی جەرخی ناوەراست ھەندیک (ئیمتیاز) یان بۆمابوەوە. کلێسا و قەشەکان کە لەسەرتاسەری فەڕەنسا بڵاوبوونەوە خاوەنی زەوی و زارێکی زۆربوون نزیکەی بە بێنج یەکی زەویەکانی فەڕەنسا دەخەمڵێندراو بە ھەزاران جووتیار لە بارودۆخێکی زۆر نا لەباردا کاریان تێدادەکرد. ئەمەو کلێساکان داھاتێکی باشیان ھەبوو کە ساڵانە کۆدەکرایەوە، پێیی دەوترا دەیەک ئەم دەیەکە وەکو باج ساڵانە لە سەرجەم فەڕەنسییەکان وەردەگیرا لەکۆتایییەکانی سەدەی ھەژدەھەم کۆی ئەم باجە گەیشتە دووسەد میلیۆن فرەنک زێر.

٥. چینی سێیەم

ئەوەی مابوەوە لە ھاوڵاتیان لەیەک چین دا ڕیک خرابوونی چینی کشتی یان چینی سێیەم ناودەبردران. ئەمانەبەرکەی ھەموونەھامەتییەکانی ولاتیان لەباجی قورس وخزمەتی سەربازی وخزمەتی کەلیساو خزمەتی شکۆدارەکانیش دەکرت. بەکورتییەکەی ئەم جینە دەبوایەھەمووفەرمان و بیداویستییەکانی ولات جئ بەجئ بکات لەبەرانبەریشییەوە باجی زۆربدا وەمافی تەواویشی نەبوو لەئازادی ڕادەربرین ویەکسانی لەبەرانبەربەیاساومافی دەست نیشان کردنی سیستەمی ئابوری وسیاسی کونجاو لەکەل بەرژەوەندییەکانی بگونجێت. بەشیکی کەم لەم جینەبەجیا بوونەخاوەن سامانیکی باش بەھۆیەوە پایەی تایبەت ورۆلی سەرەکیان لەبەریوەبردنی کاروباری دارایی ولات بینی پێیان دەکوترا بۆرجوازی، ئەم بەشە کەمە میژووی دروست بوونیان بۆکۆتایی جەرخی دەرەبەکایەتی دەکەریتەوە کاتیک کەمینەیەک لەکۆیلەکان وردە وردە ئازادبون وبوون بەخاوەنی زەوی خۆیان یان بوون بەخاوەنی کاری بازرکانی وبیشەسازی ئەمەش ڕئ خۆشکەربوو بۆئەوەی ئەم چینەبواری بیشەسازی و بازرکانی کۆنترۆل بکەن تاکەیشتەئەوەی خانەدانەکان دەستبەرداری ئەم پشانە بن.

قەیرانی دارایی وئابووری[دەستکاری]

فەرەنسابەدەست بۆشایییەکی لەمێژینەی کەنجینەکانەوە دەی نالاند. ئەمەی ھەرلەکۆنەوەلەسەردەمی لویسی جواردەھەمەوەبەھۆی شەرەکان بۆی مابۆوە. لەوسەردەمەوەکەسیک دەست پێشخەری ئەوەی نەکردبوو جارەسەرییەکی ڕیشەیی بۆبدۆزیتەوە ئەم قەیرانە بەتەواوەتی ئەوکاتەسەری ھەلداکاتیک ئەمریکا دژی ئیمبریالیزمی داکیرکاری بەریتانی دەستی بەشەری سەربەخۆیی کرد. ئەوەش تیجوویەکی زۆری خستەسەر فەرەنسا لەیارمەتی دانی ئەمەریکییەکان دژی ئیمبریالیزمی بەریتانی ئەوەی لەم مەسەلەیە سەرسوڕھێنەرە، ئەوەبوو ئەم قەیرانە لەبنەڕەتدا بەھۆی بێ داھاتی فەرەنساوە نەبوو، بەلکو بەپێچەوانەوە ئەوکات فەرەنساخاوەنی کشتوکالێکی گەشەکردوو و پیشەسازییەکی پێشکەوتوو و بازرگانییەکی دەرەکی چالاک بوو، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ ئەم قەیرانە لە ئەنجامی بێ بەرنامەیی لە بودجە و داھات و خەرچکردندابوو ھۆکارێکی تری دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوکەسانەی توانای دانی باجیان ھەبوو، ئامادەنەبوون باجەکان بدەن ئەم باجانەیان نەدەدان چونکە پێشتر خاوەنی ئیمتیازات بوون کەواتە کێشەکە لەبودجەدا بوو نەک لە داھات.

ئەنجومەنی نیشتمانی ١٧٨٩[دەستکاری]

قەیرانی ئابووری لە فەڕەنسا لە ھاوینی ١٧٨٨ بەڕێژەیەکی مەزن توندببو. برسێتی و قات و قڕی لەھەندێک گوند و گەڕەکە ھەژار و کرێکار نشینەکانی شارە مەزنەکان بلاوببوەوە (نیکر) کە لە ساڵی ١٧٨٨ جارێکی تر داوای لێ کرابوو وەزارەتی دارایی بکرێتە ئەستۆ بەشارەزا و تەکبیرکار ناسرابوو لەبەرانبەر ئەم قەیرانە دەسەوەستان وەستا بەتایبەت لەوکاتەدا کە گەنجینەی وڵات خاڵی (سوختە) بوو ھەرواش بوو جونکە (کالون) وەزیری بیشووی دارایی لە١٧٨٧لەرابۆرتیکدابۆئەنجومەنی بیران ڕایکەیاندبوو کە فەرەنسا بەکوژمەی جوارملیارلیرەی زیربەقەرزە کۆناکانیشەوەکە بەھۆی شەرەکانی ڕزکاری ئەمریکییەوەخراونەتەسەری، قەرزارە. بەرانبەربەومەترسییەئابوری وداراییانە (نیکەر) ی وەزیر بیشنیاریکی خستەبەردەم لویسی شازدەھەم کەلەریکەی ئەنجومەنی جینەکانەوەئەم کیشەیەبخاتەبەردەم نەتەوەی فەرەنساکەنوینەرایەتی ھەمووکەلی فەرانسای تیایەئەم ئەنجومەنە١٧٥سال دەبووداوای دانیشتنی لئ نەکرابوو. سەرەرای مەترسی لەسەررەنکدانەوەی ئەم پیشنیارە، بەلام بادشائەم بیشنیارەی بەسەندکرد دیارەکەشانشین بیویستی بەبارە ھەیەئەمەش بەرەزامەندی ھەموونوینەرانی کەل نەبئ ناکرئ. لەسەرراسباردەی بادشا، (نیکەر) سیستەمیکی نوئ بۆ ھەلبزاردنەکان دانالەسەرئەم بنەمایەھەلبزاردنیکی کشتی لەسەرتابای مەملیکەتەکەکرا. ئەم سیستەمەبو و جێی ڕەزامەندی جینی جەماوەربەوھیوایەی لەریکەی ئەم ئەنجومەنەوە نان بەیدابکەن ھەروەھا بۆرجوازەکانیش بەم بیشنیاروسیستەمەرازی بوون ئەوانیش بەوھیوایەلەریکەی ئەم ئەنجومونەوەبەشیکی تری ئازادییەکان وەدەست بنیت لەئاکام بتوانن ئەوبۆستانەبکرنەدەست کەلەریگەیەوە بەشدارییەکی کاریکەرترلەدەسەلات وحوکمرانی بکەن. بەم شیوەیەھەمووجین وتویزەکان ھەریەکەبۆمەرامی تایبەتی خۆی بەم بریارانە ڕازی بوون کەھەنکاوی یەکەمی ڕیکەی شۆرش بوون. ئەنجومەنەکەلە(١٢٠٠)ئەندام بیک ھات نیوەیان لەجینی کشتکیرنیوەکەی ترلەجینی شکۆداروئەکلیرۆسەکان بەیەکسانی بیک ھات بوون. نەریتەکەوابووھەرجینەو بەجیا کۆبونەوەی خۆی بکاو دەنک لەسەربریارەکان بدات ئەوسا لەسەرئاستی چین دەنک بەبرۆژەکان بدەن. دەنکدەران لەسەرتاسەری فەرەنساسکالایان بەرزکردەوە (ئەمەنەریت ورینمایییەکی دەستوری کۆن فەرەنسابوو) داخوازی وداواکارییەکانیان بەم خالانەدیارکردبوون:

  1. باراستنی ئازادییەکشتییەکان، ڕئ لەدەست دریژی بکیرئ وتەنھابەبیی یاسامامەلەی لەکەلدابکرئ.
  2. (ئیمتیازاتە) کۆنەکان ھەلبوەشینرینەوەوھەموولایەک بەرانبەربەیاسایەکسان بن.
  3. ھیج باجیک بەبئ ڕەزامەندی کەل نەسەبیندریت کەنوینەریان ئەنجومەنی جینەکانە.

ئەرکی باج دان بۆ ھەموو کەسێک وەک یەک بێت بەبئ گویدانە جیاوازی جینایەتیان. ئەوەی لەم داواکارییانە بەدی دەکرا ھیچ داخوازییەکی دژ بەڕژێمی پادشایەتی یا ھەوڵدان بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی سیاسی و ئابوری لە فەڕەنسا لە خۆنەگرتبوو دیارترینی ئەو داواکارییانەیە دووپات کردنەوەی دڵسۆزی ھاوڵاتیان بوو بۆ پدشایەتی و خۆشەویستیان بۆ پادشا کە ھاندەربێت بۆ گۆڕینی فەڕەنسا بۆ سیستەمی پادشایەتی پەرلەمانی دەستووری بێت گفتوگۆی ئەم بابەتە زۆری کێشا.

لە ٢٣ی ھەمان مانگ داوای کۆبونەوەیەکی لێ کردن مەبەستی پادشا ڕایگەیاندنی ڕاکانی بوو کەبریتی بوون لە:

  1. مانەوەی جیاوازییەکانی نێوان چیینەکان.
  2. بڕیاری دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانیی ڕەت کردەوە کە لە شوێن ئەنجومەنی چیینەکانی دامەزرابوو.

دواتر تووڕە بوونی جەماوەر ئەوەندە زۆربوو. پادشا ھەستی بەمەترسی کرد لەوە دڵنیابوو کە جڵەوەکە لەدەست ئەم نەماوە و کەوتووەتە دەست جەماوەر بۆیە ناچاربوو دەست بەرداری ھەندێک دەسەڵات بێت ژمارەیەک لە وەزیرەکانی لەسەر کار لابرد وەزارەتی دارایی بەنیکەر سپاردەوە ئالاسکا ڕەنگییەکەی شۆڕش قەبووڵ کرد.

دەستووری ساڵی ١٧٩١[دەستکاری]

لەدەستوری نوێ دەسەڵاتەکانی پادشا سنوورداربوون وەزیرەکان لەجێبەجێ کردنی یاسادا بە ھاوبەشی لەگەڵ پادشا مافیان ھەبوو لەبەردەمی ئەنجومەن نوێنەرایەتی ناکەن و لە باجەکانیش بەشدارنابن، دەسەڵاتی فەرمانبەرانی سوپای دەریا و ئاسمان و زەمین و بەڕێوەبردن کاروباری دەرەوەیان بێ سپێردرا لەگەڵ مافی فیتۆ لەسەر ئەو یاسا و بڕیارانەی ئەنجومەنی نیشتمانی دەریان دەکات لەمەودوا پادشا لەسەر تەختی پادشایەتی لە فەڕەنسا بۆ خزمەتی فەڕەنسا و گەلەکەی دەبێ نەک وەکو پێشترە بۆ سەروەریان بێت لە ھەندێک کاتدا ئەوەش کرایە دەسەڵاتی گەل کە بۆی ھەیە لەھەندێک حاڵەتدا پادشا دوور بخرێتەوە یا دەسەڵاتەکانی لێ بسەندرێتەوە.

دەسەڵاتی یاسادانان[دەستکاری]

ئەم دەسەڵاتە بەئەنجومەنی یاسادانان درا کە ھەردوو ساڵ جارێک لەلایەن یەکێکەوە ھەڵدەبژێردرێت بەمەرجێ ئەندامی ئەنجومەن بۆی نەبێ جاری دووەم بۆ ئەنجومەن خۆی بپاڵێوێ تاسەدەیەکی بەسەر تێپەڕ نەبێ بەھۆی ئەوەی ئەنجومەن نوێنەری کە لە ئەم جاوگی سەروەری و دەسەڵاتە تەنھا ئەم بۆی ھەیە کاتی نوێ کردنەوەی کابینەکان دیاری بکات بەدەسەڵاتی پادشادانییە ئەنجومەن ھەڵوەشێنێتەوە. لە دەستووری نوێدا دیاریکرا کە ئەندام بەدوو پلەدیاریی دەکرێت چەند مەرجێکیش بۆ ئەندامان دیاری کران. کە دەبێ دەنگدەر ڕۆژانەی سێ ڕۆژ بەخەزێنەی دەوڵەت بدات بەبیێ ئەم بنەمایە لەکۆی ٢٤ میلیۆن کەس تەنھا ٤٣٠٠٠٠٠ کەس چوارملیۆن سێ سەد ھەزار کەس بۆی ھەیە دەنگ بدەن لەگەل ئەوەی ئەم شێوازە ھەڵبژاردنە یەکسانیی بۆ گەلی فەڕەنسی دەستەبەر ناکات و زۆرکەس لێی بێ بەش دەبن تەنھا لەبەرئەوەی ھەژارن کە چی شۆڕش بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەم ھەڵبژاردنانە گشتین و بۆ ھەموو کەسێک بەڵام ھەرچۆنێک بێت ھەنگاوێکی مەزن بوو بەرەو دیموکراسییەت.

ئەنجومەنی یاسادانان[دەستکاری]

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ١٧٩١ بەپێی دەسەڵاتەکانی دەستووری ١٧٩١ ئەنجومەنی یاسادانان یەکەم کۆبونەوەی خۆی بەستەرە بەھۆی ئەوەی ئەنجومەنە نوێیەکە ئەندامانی بەتوانا و خاوەن ئەزمونیان تێداھەڵنەکەوتبوو چەند گەنجێک لەبرجوازەکانی ناوچەی جیرۆنەی باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا دەستیان بەسەر ئەنجومەنەکەدا گرتبوو ئەم کۆمەڵە گەنجەخوێن گەرم بوون بانگەشەی کۆمارییان دەکرد و لەھەوڵی ھەناردنی ڕێبازی شۆڕشەکەیان بوون بۆ دەرەوەی وڵات بۆئەوەی ببیتە دیاری و سەرکەوتن بۆ چینی جەوساوە.

کۆنگرەی نیشتمانی(١٧٩٢–١٧٩٥)[دەستکاری]

ئەندامانی کۆنگرەی نیشتمانی لەژێر ڕینمایی و مەرجی تازە ھاتنە ھەڵبژاردن گرنگترینیان جەخت کردن لەسەر دیموکراسی بەزیادکردنی ژمارەی دەنگدەران لەرێگەی کەم کردنەوەی تەمەنی دەنگدەر و بۆ جیا کردنەوەی ھەندێک لەمەرجەکانی ھەڵبژاردن بۆیە ئەنجومەنێکی توندڕە و توندوتیژ لەڕووی شێوازی کارکردن ھەڵبژێردرا. لەراستیدا چەندین ناکۆکی لەخۆگرتبوو ھەر لە کۆبوونەوەی یەکەمی کە لە ٢١ی ئەیلوولی ١٧٩٢ دەرکەوت کە زۆربەی ئەندامانی لایەنگری کۆماری بوون. بۆیە لەودانیشتنەیاندا بەبێ گرفت ئەو بڕیارەیان دان کەمەبستیان بوون.

  1. جیرۆنەیەکان، ئەوانە لەسەر کورسییەکانی لای ڕاستەوە دانشتبوون داوای کۆمارییان دەکرد.
  2. یاقوییەکان، ئەمانە ژمارەیان کەمتر بوو بەڵام بۆ کاروباری سیاسەت و حوکم ڕان شارەزاتر و بەتوانا تر بوون پشتیان بە ھەژار و جەماوەری کرێکارەوە ئەستوور بوو.
  3. لە نێوان ھەردووکیان دا کۆمەڵێکی تر دانیشتبوون کە ھەڵوێستیان ڕوون نەبوو ناوی نابوون لیبلاینە (ئاسانەکان).

لەسێدارەدانی پاشا[دەستکاری]

پاشا لویسی شازادە کۆنگرەی نیشتمانی بڕیاریان دابوو لە ڕۆژی ٧ی کانوونی یەکەم ساڵی ١٧٩٣ بەتۆمەتی خیانەت و دژایەتی کردن نەتەوەکەی لەسێدارەیی بدەن بڕیاریش دەرچوو بە جێبەجێ کردنی حوکمەکەش لە ٢١ی ھەمان مانگدا جێبەجێ بکەن. پاش لەسێدارەدانی پاشا لە ڕۆژی ٢١ی ئەیلوول شاژنیش لەناو کۆڕی کۆنگرەی ناودار لەسێدارە درا؛ و تەرمەکەی دوو ھەفتە لەکۆڕەکەدا دەمێنێتەوە لەسێدارەدانی پادشا زاراوەیەکی نوێ و پڕ بە بەھایایە لەڕووی سیاسییەوە مەترسی لەدڵی میانڕەوان دا خولقاند ئەوانەی وەکو کۆنە بارێز بیریان دەکردەوە.

قۆناغەکانی شۆڕشی فەڕەنسی[دەستکاری]

شۆڕشی فەڕەنسی ١٠ ساڵی خایاندووە بەسێ قۆناغی سەرەکی تێپەڕی.

  • قۆناغی یەکەم (تەممووزی ١٧٨٩-ئەیلولی ١٧٩٢):ماوەی پادشایەتی دەستووری:ئەم قۆناغە بەوە

بەدیار کەوت کە نوێنەری ھەیئەی سێیەم ھەڵسا بەدامەزراندنی (الجمعییە الوگنییە) و داگیرکردنی زیندانی باستیل والغاءمافی فیدڕاڵ لییەت، و دەرکردنی بڕیاڕی مافی مرۆڤ و دانانی یەکەم دەستوور بۆ وڵات.

  • قۆناغی دووەم (ئەیلوولی ١٧٩٢-تەممووزی ١٧٩٤)

سەرەتای ماوەی سیستەمی کۆماری وە بەرزبونەوەی تەیاری شۆڕش کاتێ وای لێ ھات ڕاگەیاندرا بە (بڵاوکردنەوەی ھەواڵی) نەمانی پادشایەتی و پاشان لەسێدارەدانی پادشا و بنیادنانی دەستووری جمھوری پەرت وبڵاو.

  • قۆناغی سێیەم (تەممووزی ١٧٩٤-تشرینی دووەمی ١٧٩٩)

ماوەی دواکەوتنی تەیاری شۆڕشی و ھاتنەوەی بورجوازی یەکسان کە زاڵ ببوو بەسەر حوکم و دەستوورێکی تازەی دانا وەتەحالوفی کرد لەگەڵ جەیش، ھەروەھا ھانی ڤابگ ناپۆلیۆن بۆناپارتی دا بۆ ھەڵسان بەھەڵگەڕانەوەی عەسکەری و دانانی سنوورێک بۆ شۆڕش و دانانی سیستەمێکی دیکتاتۆری بڵاوکردنەوەی.

ئەنجامی شۆڕشی فەڕەنسی[دەستکاری]

١-ئەنجامی سیاسی

سیستەمی جمھوری پادشایەتی ئازاد تەعویزکردووە (قەرەبوو کردەوە) سووربوو لەسەر فەصل کردنی (دەرکردنی) دەسەڵاتدارەکان و فەصل کردنی ئاین لە دەوڵەت و یەکسانی و ئازادی ڕادەربڕین.

٢-ئەنجامی ئیقتصادی (ئابووری)

لەناوبردنی سیستەمی کۆن وەکردنەوەی مەجالێک بۆ پێشکەوتنیی سیستەمی سەرۆک وەزیران و لابردنی حەصاری ئیقتصادی (لابردنی سزای ئابووری) لە چاودێری دەوڵەت وەلابردنی دەوڵەت وەلابردنی ڕیگرەکانی (الجمرکییە) ناوخۆییوە پشت بەستن بەمە کابیلی تازەوە پێوانی یەکسانی.

٣-ئەنجامی کۆمەڵایەتی

لابردنی مافی الضریبیە (باج) و ئیمتیازاتی پیاوچاکان و پیاوانی ئایینی و دەرکردنی موڵکی کەنیسە ھەروەک چۆن شۆڕش دانی بەسەرەتایەکی مەجانی دانا و فێرکردنی بەزۆرە ملێ و یەکسانی کۆمەڵایەتی و یەکسانی زمانی فەڕەنسی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]