بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٧١٬٠٤٥ وتار بوونی ھەیە و ٧١ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

پەیپەر ماریۆ: ئۆریگامی کینگ (بە ئینگلیزی: Paper Mario: The Origami King) کایەیەکی ڕۆڵگێڕانە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، لەلایەن کۆمپانیای "ئینێڵجێنت سیستمز" پەرەی پێدراوە، و لەلایەن نینتێندۆوە بڵاوکراوەتەوە بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆ سویچ. ئەم یارییە شەشەمین یارییە لە زنجیرەی "پەیپەر ماریۆ" کە بەشێکە لە فرانچایزی ماریۆ و دوای یاری "پەیپەر ماریۆ: کەڵەر سپڵاش" (٢٠١٦) دێت. چیرۆکەکە باسی گەشتی ماریۆ و ھاوڕێکانی دەکات کە ھەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە گۆڕینی شانشینی قارچک بۆ ئۆریگامی. بۆ ئەم مەبەستە، ماریۆ دەبێت کۆشکی شازادە پیچ لە پێنج ڕیزەکاغەزی ڕازاوە ڕزگار بکات کە بەسەر شانشینەکەدا درێژبوونەتەوە.

«ئۆریگامی کینگ» شێوازی یاریکردنی تێکەڵاوی ھەیە، کە تێیدا توخمەکانی ئەکشن-سەرکێشی، ڕۆڵگێڕان و یارییە مێشکییەکان تێکەڵ دەکات. یاریکەر کۆنترۆڵی ماریۆ دەکات و گەشت بە جیھانی کراوەدا دەکات، شەڕی دوژمنەکان دەکات بە شێوەی نۆرە. شەڕەکان سیستەمێکی مەتەڵی شێوە ئەڵقەیی بەکاردەھێنن. دوژمنەکان لەسەر بازنەیەک دادەنرێن، کە چوار ئەڵقە و ستوونی زیادەی ھەیە. یاریکەر دەتوانێت ئەڵقەکان بۆ چەپ، ڕاست، سەرەوە، یان خوارەوە بسوڕێنێتەوە بۆ ڕیزکردنی دوژمنەکان، کە وا دەکات بە خێرایی شکستیان پێ بھێنرێت.

تیمی گەشەپێدانی «ئۆریگامی کینگ» جەختیان لەسەر داھێنان کردەوە زیاتر لە یارییەکانی پێشووی ئەم زنجیرەیە. بە پێشبینیکردنی ئەوەی کە ناتوانن ھەموو لایەنگرێک ڕازی بکەن، کۆمپانیای «ئینتەلیجێنت سیستمز» بەرەو دروستکردنی چەمکی تەواو نوێ چوو. ئۆریگامی و کۆنفێتی وەک جۆرێکی نوێی چەمکی کاغەزی بەکارھێنران. گەشەپێدەرەکان شێوازی یاریکردنی ھێڵی ئاسایییان گۆڕی بۆ فۆرماتی جیھانی کراوە و دوژمنی نوێیان بەکارھێنا کە پەیوەندیان بە فرانچایزی ماریۆوە نەبوو. نینتێندۆ نیازی وابوو یارییەکە لە پێشانگای ئی ٣ی ٢٠٢٠ ڕابگەیەنێت وەک بەشێک لە یادی ٣٥ەمین ساڵیادی سووپەر ماریۆ برۆس (١٩٨٥)، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پێشانگاکە، یارییەکە جیا لە ئاھەنگەکانی یادەوەری ئاشکرا کرا.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

خۆراک و خواردنەوەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان