لیزا دێل ژوکۆندۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لیزا دێل ژوکۆندۆ

detail of the painting showing Lisa's face
وردەکاریی مۆنالیزا (١٥٠٣–١٥٠٦) لەلایەن لیۆناردۆ دا ڤینچی، لۆڤەر
لەدایکبوون
لیزا غیرادینی

١٥ی حوزەیرانی ١٤٧٩
ڤیا ماگیۆ، فلۆرێنس
مەرگ١٥ی تەممووزی ١٥٤٢(١٥٤٢-٠٧-١٥) (٦٣ ساڵ ژیاوە)
ناسراوە بەتابلۆی مۆنالیزا
ھاوسەرفڕانسیسکۆ دی بارتۆلۆمیۆ دی زانۆبی دێل ژوکۆندۆ
مناڵ(ەکان)٥
باوان(ەکان)ئەنتۆنماریا دی نۆلدۆ غیرادینی
لوکرێزا دێل کاچیا

لیزا دێل ژوکۆندۆ (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈliːza del dʒoˈkondo]؛ غیرادینی [ɡerarˈdiːni]؛ لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٤٧٩ - مردووی ١٥ی تەممووزی ١٥٤٢) ژنەبەگزادەیەکی ئیتاڵی و ئەندامی خێزانی غیرادینی بوو لە فلۆرێنس و توسکانی. ناوی ئەو لە تابلۆی مۆنالیزا بەکارھاتووە، پۆرترەیتەکەی بەسەرپەرشتی ھاوسەرەکەی و وێنەکەش لەلایەن لیۆناردۆ دا ڤینچی لەسەردەمی ڕێنیسانسی ئیتاڵی کێشراوە.

لیزا لەدایکبووی فلۆرێنسە، لە تەمەنی نەوجەوانی ھاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێک کرد، کە خەریکی بازرگانی قوماش و ئاوریشم بوو، دواتر بوو بە کاربەدەستێکی حکوومی. لیزا دایکی پێنج مناڵ بووە، لە ژیانێکی ئاسوودەی چینی ناوەڕاست ژیاوە.

دوای سەدەیەک لە مردنی لیزا دێل ژوکۆندۆ، تابلۆی مۆنالیزا بوو بە بەناوبانگترین تابلۆ لە ئاستی جیھان،[١] بەجۆرێک وەک ئەوەی تابلۆکە ژیانێکی جیاوازتری ھەبێت بەراورد بە کەسایەتی ڕاستەقینەی لیزا. گرنگیپێدانی شارەزایان و ھۆگرانی ھونەر وایان کرد تابلۆکە لە ئاستی جیھان وەک دەستکەوتێکی بازرگانی سەیر بکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٥، بەشێوەیەکی کۆتایی لیزا دێل ژوکۆندۆ بەکەسایەتی ناو تابلۆی مۆنالیزا ناسێنرا.[٢]

سەرەتای ژیان و خێزان[دەستکاری]

خێزانە فلۆرێسنییەکەی لیزا، ناسراو و خانەدان بوون بەڵام بەتێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکەیان نەما.[٣] لەباروودۆخێکی باشدابوون، بەڵام سەرمایەدار نەبوون، داھاتیان لەڕێگای کێڵگەکانی چەند شارێکی ئەورووپا بۆ دەھات. لەڕووی ئابوورییەوە خێزانێکی سەرکەوتووبوون، لەگەڵ ئەوەش جیاوازی گەورە ھەبوو لەداھات و سەرمایەی میراتگرانی خێزانەکە.[٤]

ئەنتۆنماریا دی نۆلدۆ غیرادینی، باوکی لیزا، لەخێزانێک لەدایکبوو کە پشتیان بەچەند موڵکێک دەبەست لەنزیک سان دۆناتۆ لە پۆگیۆ و ماوەیەکی کەمیشبوو ھاتبوونە شار.[٥]

ئەنتۆنماریا دوو ژنی لەدەستدابوو، لیزا دی گیۆڤانی فلیپۆ، ئەو کەسەبوو لە ساڵی ١٤٦٥ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، ھەروەھا کاترینا دی ماریۆتۆ ڕوچێلای، دووەم ژن بوو ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، لە ساڵی ١٤٧٢. ھەردووکیان لەکاتی منداڵبوون گیان لەدەستدا.[٦] دایکی لیزا لوکرێزا دێل کاچیا بوو، کچی پیەرا سپینێلی و ژنی غیرادینی، سێیەم ژنی ئەو کە لە ساڵی ١٤٧٦ ھاوسەرگیریانکرد.[٦] غیرادینی لەیەک کاتدا خاوەن یان بەکرێدانی شەش کێڵگە بوو کە کاری بەرھەمھێنانی گەنم، شەڕاب و زەیتوونی دەکرد.[٧]

لیزا لە فلۆرێس لەدایکبوو لە ڕۆژی ١٥ی حوزەیران، ١٤٧٩ لە ڤیا ماگیۆ،[٦] ئەمەش وێڕای ئەوەی پێشتر وا بڕوادەکرا لە ڤیا ڤیگناماگیۆ، لە دەرەوەی گریت، لە یەکێک لە ماڵە گوندییەکان لەدایکبووبێت.[٨] دایکی ناوی نا لیزا، ژنی یەکێ لە باپیرانی پێشووی.[٩] لیزا یەکەم منداڵی ناو حەوت منداڵی خێزانەکەیان بوو، ھەروەھا سێ خووشکی ھەبوو. کە یەکێکیان ناوی گینەڤرا بوو، سێ براشی ھەبوو بەناوەکانی گیۆڤانگوالبەرتۆ، فرانسیسکۆ و نۆلدۆ.[١٠]

خێزانەکە لە فلۆرێنس دەژیان، سەرەتا لە نزیک سانتا ترینیتا و دواتر شوێنێکیان بەکرێگرت لەنزیک سانتۆ سپیرتۆ، بەئەگەری زۆرەوە ماڵەکەیان گواستەوە چونکە نەیاندەتوانی پارەی چاککردنەوەی بدەن، دوای ئەوەی ماڵەکەیان زیانی پێگەیشتبوو. لە ئەمڕۆدا، شوێنی ماڵی باوکی لیزا پێی دەگوترێت ڤیا دی پیپی، کە لە نزیک سانتا کرۆچییە. واتە لەنزیک شوێنێک دەژیان، سیر پیەرۆ دا ڤینجی، باوکی لیۆناردۆ لێی دەژیا.[١١] ھەروەھا خێزانەکەی لیزا، خاوەنی ماڵێکی بچووک بوون لە 'ست. دۆناتۆ'، لە گوندی پۆگیۆ کە نزیکەی ٣٢ کیلۆمەتر لە باشووری شارەکەوە دووربوو.[١٢]

باپیرەی لیزا، زەوییەکی بەخشییە نەخۆشخانەی سانتا ماریا نۆڤا. ھەروەھا باوکیشی یەکێک لە زەوییەکانی بەکرێدا بەنەخۆشخانەیەکی دیکە، بەمشێوەیە دەیتوانی سەرپەرشتی پڕۆسەی دوورینەوەی گەنم بکات. خێزانەکە ڕۆژانی ھاوینیان لەوێ لە ماڵەکەیان بەسەردەبرد بەناوی کا'دی پیسا.

ھاوسەرگیری و ژیانی دواتر[دەستکاری]

ناوەڕاستی فلۆرێنس. فرانسیسکۆ و لیزا دەژیان لە ڤیلا دێلا ستوفا (بەڕەنگی سوور دیاریکراوە)، کە نزیکەی ١ کیلۆمەتر لە ڕووباری ئەرنۆ دوورە. دایک و باوکی لیزا، لە نزیک ڕووبارەکە دەژیان، سەرەتا لە باکوور و دواتر لە باشوور (بەڕەنگی مۆر دیاریکراوە).

لە ٥ی ئازاری ١٤٩٥ل لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا، لیزا ھاوسەرگیری لەگەڵ فڕانسیسکۆ دی بارتۆلۆمیۆ دی زانۆبی دێل ژوکۆندۆ دەکات، بازرگانێکی سەرکەوتووی قوماش و ئاوریشم، لیزا بووە سێیەم ژنی ئەو. مارەیی لیزا ١٧٠ فلس و ھەروەھا کێڵگەیەکی سان سیلڤەسترۆ لە نزیک ماڵەکەیان، کە لەنێوان ساتێلینا و سان دۆناتۆ بوو لە پۆگیۆ، نزیک دوو کێڵگەی دیکە کە دواتر بوونە موڵکی میکێلانجێلۆ.

ڕازیبوون بە مارەیییەکی کەم، ڕەنگە نیشانەیەک بێت کە خێزانی غیرادینی ئەوەندە دەوڵەمەند نەبووبن لەوکاتەدا ھەروەھا ئەوەش پشتڕاستدەکاتەوە کەھۆکارێکی دیکە خۆشەویستی نێوان لیزا و ھاوسەرەکەی بووە.[١٣] لیزا و ھاوسەرەکەی لەژیانێکی چینی ناوەڕاستانە دەژیان. ھاوسەرگیرییەکەی لیزا، ڕەنگە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پلەکەی بەرزترکردبێتەوە چونکە خێزانی ھاوسەرەکەی، لە خێزانەکەی خۆی دەوڵەمەندتربوون.[١٣] ھەروەھا دەگوتریت کە فرانسیسکۆش (ھاوسەرەکەی) سوودمەندبووە، بەھۆی ناوی غیرادینییەوە (وەک ناوی بنەماڵەیەکی کۆن و ناسراو).[١٣] لیزا و ھاوسەرەکەی، لەماڵێکی ھاوبەش لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی دەژیان تاکوو ڕۆژی ٥ی ئازاری ١٥٠٣، کاتێک فرانسیکۆ توانی خانووێک لەتەنیشت ماڵی خێزانەکەی بکڕێت لە ڤیا دێلا ستوفا. ھەر لەوساڵەش، دەگوترێت لیۆناردیۆ دەستیکردووە بە وێنەکێشانی پۆرترەیتی لیزا.[١٤][١٥]

لیزا و فرانسیسکۆ خاوەنی پێنج منداڵبوون: پیرۆ، کامیلا، ئەندێرا، گیۆکۆندۆ و ماریتا، چواریان لە نێوان ساڵانی ١٤٩٦ بۆ ١٥٠٧ لەدایکبوون.[١٦] لیزا منداڵێکی کچیشی لەدەستدا لە ساڵی ١٤٩٩.[١٢] ھەروەھا لیزا 'بارتۆلۆمیۆ'شی گەورەکرد، منداڵی ژنی یەکەمی فرانسیسکۆ، کامیلا دی ماریۆتۆ، کە بارتۆلۆمیۆ تەمەنی تەنیا یەک ساڵان بوو، کاتێک دایکی مرد. ژنی دووەمی باوکی لیزا، کاترینا دی ماریۆتۆ، لەگەڵ ژنی یەکەمی فرانسیسکۆ خووشک بوون، ھەروەھا ئەندامی خێزانی ڕوچێلای بوون.

کامیلا و ماریتا بوون بە ڕاھیبەی کاتۆلیکی. کامیلا ناوی خووشکە بیاتریسی ھەڵگرت و چووە پەیمانگای سان دۆمێنیکۆ دی کافاگیۆ، لەوێ دەیتوانی ئاگاداری ھەریەکە لە خووشکەکەی ئەنتۆنماریا، سوۆر ئەلبیەریا و خووشکەکەی لیزا، سوۆر کامیلا (ئەو کەسەی کە بێتاوان دەرچوو لەدۆسیەی نزیکبوونەوەی ٤ پیاو لێی لەشوێنە ئاینییەکەیان) ھەروەھا سوۆر ئەلیسێندرا ببێت.[١٧] بیاتریس لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا مرد[١٧] و لە کڵێسای سانتا ماریا نۆڤێلا نێژرا.[١٨] لیزا پەیوەندی لەگەڵ دەزگای ئایینی سانتا'ئۆرسۆلا بەست، کە دەزگایەکی مەسیحی ڕێزلێگیراوبوون لە فلۆرێنس، کە لەوێ دەیتوانی شوێنی ماریتا بگرێتەوە لە ساڵی ١٦٢١. ماریتا ناوی خووشکە لودۆڤیکای وەرگرت و بووە ئەندامێکی ڕێزلێگیراوی دەزگاکە.[١٩]

ساڵی ١٤٩٩، فرانسیکۆ پۆستێکی باڵای حکوومی وەرگرت لە فلۆرێنس، ئەمەش دوای بردنەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی "Dodici Buonomini". ھەروەھا لە ساڵی ١٥١٢، لە سینۆریە. لەوێ وەک پریۆری دەستبەکاربوو لە ساڵی ١٥٢٤. لەوکاتەدا فرانسیسکۆ لەگەڵ بنەماڵەی میدیچی پەیوەندی سیاسیی، بازرگانی و خێزانی ھەبوو، بەڵام دوای ئەوە لە ساڵی ١٥١٢، حکوومەتی فلۆرێنسا ترسا لە نەگەڕانەوەی خێزانی میدیچی، ئەوا فرانسیسکۆ بەند دەکرێت و سزای ١٠٠٠ فلس لە دراوی ئەوکاتە دەدرێت. دواتر لەمانگی ئەیلوول ئازادەکرێت، ئەمەش کاتێک خێزانی میدیچی گەڕانەوە.[١٨][٢٠]

لە حوزەیرانی ١٥٣٧، لە وەسیەتنامەکەی خۆی، فرانسیسکۆ مارەیی لیزا دەداتەوە خۆی، ھەروەھا جلووبەرگ، شخڵ و پێداویستی ژیانی داھاتووی بۆدابین دەکات. ھەروەھا بڕێکی پێویستیش تەرخاندەکات بۆ ئاگاداربوون لە کچەکەیان لودۆڤیکا، ھەروەھا کوڕەکەی بارتۆلۆمیۆ، فرانسیسکۆ نووسیویەتی «ڕێز و خۆشەویستیم بۆ مۆنا لیزا بۆ بوونت بە ڕۆحێکی خانەدان و ژنێکی بڕوادار، ھیوادەخوازم ھەرشتێکی بوێت بۆی ببێت…»[٢١]

مردن[دەستکاری]

بەھۆی نەخۆشی تاعوون، مێردەکەی (فرانسیسکۆ(لە ساڵی ١٥٣٨ دەمرێت. لیزا نەخۆش دەکەوێت لەلایەن کچەکەیەوە لودۆڤیکا دەبردرێتە لای خووشکە ڕاھیبەکانی سەنت'ئۆرسۆلا، لەوێ لە ڕۆژی ١٥ی تەممووزی ١٥٤٢ لەتەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٢٢][٢٣][٢٤] بەپێی توێژینەوەکان لەسەر ژیانیان، فرانسیسکۆ نزیکەی ٨٠ ساڵ بووە کاتیک مرد، ھەروەھا لیزا لەوانەیە تاکو ساڵی ١٥٥١ ژیابێت.[١٢]

مۆنالیزا[دەستکاری]

تەواوی تابلۆی مۆنالیزا، لەلایەن لیۆناردۆ دا ڤینچی کێشراوە، لە مۆزەخانە لوڤر پارێزراوە لە پاریس.

ھاوشێوەی ئەو خەڵکانەی دیکەی فلۆرێنس کە لەھەمان باروودۆخی ئابووریدابوون، ئەوا خێزانی فرانسیسکۆش ئارەزوومەندی ھونەر بوون. کوڕەکەی بارتۆلۆمیۆ داوای لە ئەنتۆنیۆ دی دۆنینۆ مازێری کرد تاکوو وێنەیەک لەشوێنی گۆڕستانی خێزانەکەیان بکێشێت. ھەروەھا وێنەکێش ئەندریا دێل سارتۆ وێنەی مریەمی بۆیەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی کێشاوە.[١٨] فرانسیسکۆ پارەی داوەتە لیۆناردۆ بۆئەوەی وێنەی ژنەکەی بکێشێت، بەھەمان شێوەش بە وێنەکێش دۆمۆنیکۆ پولیگۆ بۆ وێنەکێشانی فڕانسیس ئاسیزی. فرانسیسکۆ بیری کردەوە کە تابلۆکەی لیزا ئامادەبکات، ھەم بۆ ئاھەنگیڕانی لەدایکبوونی ئەنندێرا و ھەمیش بۆ کڕینی ماڵێک بۆ خێزانەکەی.[١٥]

دزرانی تابلۆی مۆنالیزا لە ساڵی ١٩١١، لە مۆزەخانەی لوڤر.[٢٥]

مۆنالیزا لە کۆتایی سەدەی ١٥ و سەرەتاکاننی سەدەی ١٦ تەواوبوو. تابلۆکە وەسفی ژنێکی دڵسۆز و بڕوادار دەکات- دەستی ڕاستە بەسەر دەستی چەپەیدایە. لیۆناردۆ وێنەی لیزای وەک کەسێکی فاشن (نمایشکار) و سەرکەوتوو نیشاندا، لەوانەیە ئەمە وەسفێکی زیاتربێت لەوەی لەژیانی ڕاستی خۆی وابووبێت. کراس و جلە ڕەشەکەی، خۆی لەژێر کاریگەری فاشنی بەرزی ئیسپانی دەبینێتەوە؛ ئەوە لەبەر دڵتەنگی خۆی نەبووە لەبەرامبەر لەدەستدانی کچەکەی، وەک ھەندێ لە لێکۆلەرەوان باسی دەکەن. قەبارەی وێنەکەش گەورەیە، کە دەرخەری ئەوەیە پارەیەکی زۆر لەبەرامبەر کارەکە درابێت. ئەم زۆرخەرجییەش، وەک نیشانەیەک بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی نێوان فرانسیسکۆ و لیزا لێکردراوەتەوە.[٢٦]

لەماوەی بەھاری ١٥٠٣، لیۆناردۆ ھیچ سەرچاوەیەکی بژێوی نەبوو، ئەمەش ڕەنگە دەرخەری حەزەکانی بووبێت بۆ وێنەکێشانی تایبەت.[٢٠][٢٧] بەڵام دوای ساڵیک، ئەوا کارەکانی بۆ پۆرترەیتی مۆنالیزا ڕاگرت، کاتێک پارەی پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لەوێنەکێشانی شەڕی ئەنغیاری، کە بۆئەوە پارەیەکی زیاتر پێدەدرا، بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبوو وێنەکە لە شووباتی ١٥٠٥ تەواوببێت.[٢٨] لە ١٥٠٦ لیۆناردۆ وێنەکەی تەواونەکرد.[٢٩] ئەو بۆ کارەکانی ھیچ پارەیەکی وەرنەگرت، و ئەویش ھیچی بە کڕیارەکانی نەدا.[٣٠] ئەو وێنەکانی لیۆناردۆ لەگەڵ خۆی گەشتیان دەکرد، دەشێت تابلۆی مۆنالیزای لە ساڵانی دواتر لە فەڕەنسا تەواوکردبێت، بەپێی یەکێک لە ئەگەرەکان ساڵی ١٥١٦ بووە.[٣١]
مێژووی ناونیشانی تابلۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥٥٠. یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی خێزانی فرانسیسکۆ،[١٢] گیۆرگیۆ ڤاساری نووسیوەتی «لیۆناردۆ ڕازی بووە کە وێنەیەک بۆ فرانسیسکۆ بکێشێت، ئەویش تابلۆی مۆنالیزا، ژنەکەی.»[٣٢] تابلۆکە بەئیتالی بەناوی (La Gioconda) بوو، کە نازناوەکەی بوو لەدوای ھاوسەرگیری. بە فەڕەنسیش تابلۆکە ناوی La Joconde). ناوەکەش بەمانای کەسێکی دڵخۆش دێت.[١٣]

تێبینییەکەی ئۆگەستینۆ ڤیسپوچی، کە دەریدەخات کەسی ناو تابلۆکە لیزا دێل ژوکۆندۆیە.

زیاتر لە چوار تابلۆی گەورەی دیکە لەسەر لیزا درووستکراون، ھەروەھا ئاماژە بە زیاتر لە ١٠ کەسی جیاواز دەکرێت لەنێو تابلۆکەدا.[٣٣][٣٤] لەکۆتایی سەدەی بیستەم، تابلۆکە لەئاستی جیھان بووە ئایکۆنێکی جیھانی و لە زیاتر لە ٣٠٠ تابلۆی دیکە، ٢٠٠٠ ڕێکلام بەکارھاتووە، بەڕێژەی ھەر حەفتەیەک لە ڕێکلامێکدا بەکارھاتووە.[٣٥]

لە ساڵی ٢٠٠٥، شارەزایەک لە کتێبخانەی زانکۆی ھایدلبێرگ، تێبینییەکی دۆزییەوە لە نووسراوە کۆکراوەکانی کتێبخانە کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەوکەسەی ناو تابلۆکە دانیشتووە لیزایە. تێبینییەکە لەلایەن ئۆگەستینۆ ڤیسپوچی لە ساڵی ١٥٠٣ نووسراوە، لیۆناردۆ خەریکی کارکردنبوو لەسەر پۆرترەیتی لیزا دێل ژوکۆندۆ.[٢] تابلۆی مۆنالیزا لە سەدەی شازدەیەم، لە فەڕەنسا پارێزگاری لێدەکرا کاتێک لەلایەن پاشا فڕانسیسی یەکەم کڕا، لەدوای شۆڕشی فەڕەنسا، بەمەش بوو بە موڵکی فەڕەنسا.[٣٦] لە ئەمڕۆدا، ھەر ساڵێک شەش میلیۆن کەس سەردانی تابلۆکە دەکەن لە مۆزەخانەی لووڤەر لە پاریس، کەبەشێکە لە ئەرشیڤی کۆکراوەی نەتەوەیی فەڕەنسا.[٣٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Riding, Alan (April 6, 2005). "In Louvre, New Room With View of 'Mona Lisa'". The New York Times. The New York Times Company. Retrieved 2007-10-07.
  2. ^ ئ ا "Mona Lisa – Heidelberger Fund klärt Identität (English: Mona Lisa – Heidelberger find clarifies identity)". University Library Heidelberg. Archived from the original on 2011-05-08. Retrieved 15ی Januaryی 2008. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٨ی ئایاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Pallanti 2006, p. 58
  4. ^ Pallanti 2006, pp. 17, 23, 24
  5. ^ Kemp, Martin (2017). Mona Lisa: The People and the Painting. p. 10.
  6. ^ ئ ا ب Pallanti 2006, p. 37
  7. ^ Pallanti 2006, pp. 41–44
  8. ^ "History of Vignamaggio". Villa Vignamaggio. Archived from the original on May 12, 2006. Retrieved 2008-04-05. ١٢ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Pallanti 2006, p. 40
  10. ^ Pallanti 2006, p. 44
  11. ^ Pallanti 2006, pp. 45–46
  12. ^ ئ ا ب پ Zöllner 1993, p. 4
  13. ^ ئ ا ب پ Zöllner 1993, p. 5
  14. ^ "Portrait of Lisa Gherardini, wife of Francesco del Giocondo". Retrieved 2007-10-04.
  15. ^ ئ ا Zöllner 1993, p. 9
  16. ^ Johnston, Bruce (January 1, 2004). "Riddle of Mona Lisa is finally solved: she was the mother of five". Telegraph.co.uk. Telegraph Media Group. Retrieved 2007-10-06. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ئ ا Pallanti 2006, pp. 61-62
  18. ^ ئ ا ب Müntz 1898, p. 154
  19. ^ Pallanti 2006, p. 63
  20. ^ ئ ا Masters, Roger D. (June 15, 1998). Fortune is a River: Leonardo da Vinci and Niccolò Machiavelli's Magnificent Dream of Changing the Course of Florentine History (online notes for Chapter 6). Free Press via Dartmouth College (dartmouth.edu). ISBN 0-684-84452-4. Archived from the original on February 3, 2009. ٣ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Pallanti 2006, p. 105
  22. ^ Lorenzi, Rossella (January 19, 2007). "Mona Lisa Grave Found, Claims Scholar". Discovery Channel News. Discovery Communications. Archived from the original on November 26, 2012. Retrieved 2007-10-06.
  23. ^ Lorenzi, Rossella (May 2, 2007). "Mona Lisa's Identity Revealed?". Discovery Channel News. Discovery Communications. Archived from the original on October 8, 2012. Retrieved 2007-10-06.
  24. ^ Squires, Nick (September 24, 2015). "Who was Mona Lisa? Burial breakthrough may solve identity mystery behind Da Vinci masterpiece". The Daily Telegraph.
  25. ^ Sassoon 2001, p. 14–16
  26. ^ Zöllner 1993, p. 12
  27. ^ Zöllner 1993, p. 7
  28. ^ Müntz 1898, p. 136
  29. ^ Clark, Kenneth, quoting a translation of Vasari (March 1973). "Mona Lisa". The Burlington Magazine. The Burlington Magazine Publications via JSTOR. 115 (840): 144–151. ISSN 0007-6287. JSTOR 877242.{{cite journal}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  30. ^ Zöllner 1993, p. 6
  31. ^ "Mona Lisa 1503–16". University of the Arts, London. Retrieved 2007-10-24.
  32. ^ Vasari, Giorgio (1879) [1550, rev. ed. 1568]. Le vite de' più eccellenti pittori, scultori ed architettori. Vol. IV. Gaetano Milanesi. Firenze: G.C. Sansoni. p. 39. Retrieved 2007-10-05.
  33. ^ Stites, Raymond S. (January 1936). "Mona Lisa--Monna Bella". Parnassus. College Art Association via JSTOR. 8 (1): 7–10+22–23. doi:10.2307/771197. JSTOR 771197. and Littlefield, Walter (1914). The Two "Mona Lisas". p. 525. Retrieved 2007-10-09. and Wilson, Colin (2000). The Mammoth Encyclopedia of the Unsolved. pp. 364–366. ISBN 0-7867-0793-3.
  34. ^ Debelle, Penelope (2004-06-25). "Behind that secret smile". The Age. The Age Company. Retrieved 2007-10-06. and Johnston, Bruce (2004-01-08). "Riddle of Mona Lisa is finally solved: she was the mother of five". Telegraph.co.uk. Telegraph Media Group. Retrieved 2007-10-06. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., and Nicholl, Charles (review of Mona Lisa: The History of the World's Most Famous Painting by Donald Sassoon) (2002-03-28). "The myth of the Mona Lisa". Guardian Unlimited. London Review of Books via Guardian News and Media. Retrieved 2007-10-06. ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. and Chaundy, Bob (2006-09-29). "Faces of the Week". BBC News. BBC. Retrieved 2007-10-05.
  35. ^ Sassoon 2001, Abstract and p. 16
  36. ^ Sassoon 2001, p. 8
  37. ^ Chaundy, Bob (2006-09-29). "Faces of the Week". BBC News. BBC. Retrieved 2007-10-05. and Canetti, Claudine (n.d.). "The world's most famous painting has the Louvre all aflutter". Actualité en France via French Ministry of Foreign and European Affairs (diplomatie.gouv.fr). Archived from the original on 2011-06-29. Retrieved 2007-10-08. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]