ئۆریگامی
ئۆریگامی (折り紙، لە ori کە بە مانای "پێچانەوە"، و kami کە بە مانای "کاغەز"(بەھۆی ڕێنداکوو kami گۆڕدراوە بۆ gami)) دێت پێکھاتووە. ھونەری پێچانەوەی کاغەزە، کە بە زۆری بە کلتووری ژاپۆن بەستراوەتەوە. لە بەکارھێنانی نوێدا، وشەی "origami" وەک چەمکێک بۆ ھەموو کردارەکانی پێچانەوە، بەبێ گوێدان بە کلتوورە بنەڕەتییەکەیان بەکارھاتووە. ئامانجەکە ئەوەیە پەڕەیەکی چوارگۆشەی تەخت لە کاغەز بە ڕێگاکانی داتاشین و پێچانەوە بگۆڕدرێت بۆ پەیکەرۆکەیەکی تەواوکراو. بەگشتی پیشەکارە ئۆریگامییە نوێیەکان بێھیوان لە بەکارھێنانی بڕینەکان، کەتیرەکان، یان دیاریکردنەکانی سەر کاغەزەکە. بەزۆری پێچەرەکانی ئۆریگامی وشە ژاپۆنییەکە (کاریگامی) بەکاردەھێنن تا ئاماژە بە نەخشەکان بکات کە بڕینەکان بەکاردەھێنن، ھەرچەندە بڕین پتر تایبەتمەندیی کاردەستییە کاغەزییە چینییەکانە.[١][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
ژمارەیەکی بچووک لە پێچانەوە بنەڕەتییەکانی ئۆریگامی دەتواندرێت بە ڕێگا جۆراوجۆرەکان تێکەڵبکرێن تا نەخشە ئاڵۆزەکان دروست بکرێن. ناسراوترین نموونەی ئۆریگامی قوڵینگی کاغەزە ژاپۆنییەکەیە. بە گشتی، ئەم نەخشانە بە پەڕەیەکی چوارگۆشە لە کاغەز دەست پێ دەکات ئەوەی کە دەشێت تەنیشتەکانی ڕەنگی جیاواز، چاپی جیاواز، یان شێوەی جیاواز بێت. شێوازی کۆنی ئۆریگامیی ژاپۆنی، لەوەتەی سەردەمی ئیدۆ (١٦٠٣–١٨٦٧) ڕاھێنانی لەسەرکراوە، بەزۆری دەربارەی ئەم نەریتانە کەمتر پتەوە، ھەندێ جار بە بڕینی کاغەزەکە یان بەکارھێنانی شێوە ناچوارگۆشەیییەکان دەستی پێ دەکرێت. ھەروەھا بنەماکانی ئۆریگامی لە ئەستوونەکان، پاکەتەکان و جێبەجێکردنەکانی تری ئەندازیاری بەکارھاتوون.[٢]
پێشانگا
[دەستکاری]ئەم وێنانە نموونەی چەشنی جۆراوجۆر لە ئۆریگامی پیشان دەدەن.
-
دۆلارێکی گەڵاڵە کراو لە شێوەی فیلێک، نموونەیەکی مەنیگامی
-
گوڵەباغی کاواساکی بە بەکارھێنانی پێچاندنی بادراو، لەلایەن تۆشیکازو کاواساکی داھێنراوە. کاسەکە بەجیا دروستکراوە.
-
شەشپاڵووی کاواساکی، نموونەیەکی باوی ئیسۆ-ڕووبەر
-
گامێشێکی شێداری پێچراوە
-
وەشانە نیگارۆکەیەکی ئۆریزورو
-
دوو نموونەی ئۆریگامیی یەکەیی
-
نموونەیەکی ئۆریگامیی بۆنسای
-
بۆمبی ئاویی درەوشاوە بە بەکارھێنانی کاغەزی بازنەیی و پێچانەوە چەماوەیییەکان
-
فلامێنکۆ سەماکەرەکان بە بەکارھێنانی لوولپێچێکی شێدار و شێوازی بادان/گرێدان دروستکراوە
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ UNESCO - Intangible Heritage Section. «UNESCO Culture Sector - Intangible Heritage - 2003 Convention:».
- ^ Merali، Zeeya (June 17, 2011)، «'Origami Engineer' Flexes to Create Stronger, More Agile Materials»، Science، ٣٣٢ (٦٠٣٦): ١٣٧٦–١٣٧٧، doi:10.1126/science.332.6036.1376، PMID 21680824، لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Origami»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆریگامی تێدایە. |
- GiladOrigami.com، ژمارەیەکی گەورە لە کتێبەکانی ھەڵسەنگاندن دەگرێتەخۆ
- ویکیھاو لەسەر چۆنیەتیی دروستکردنی ئۆریگامی
- ئۆریگامیی ئەمریکی، ژمارەیەک لە سەرچاوەکان، تایبەت بە پێچەرەکان لە ئەمریکا
- کۆمەڵگەی ئۆریگامیی بەریتانی، ژمارەیەک لە سەرچاوەکان، تایبەت بە پێچەرەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان
- لەنێوان پێچەرەکان، فیلمێکی بەڵگەنامەیی دەربارەی ئۆریگامی و ھونەرمەندەکانی ئۆریگامی
- لانگ، ڕۆبێرت (شوباتی ٢٠٠٨). «بیرکاری و سیحری ئۆریگامی». تێد ئێد. لە ڕەسەنەکە (ڤیدیۆ) لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |