ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی
ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی، (Nasiyonalîzmî Neteweyî) کە بە ئیتنۆ ناسیۆنالیزمیش ناسراوە،[١] جۆرێکە لە ناسیۆنالیزم کە تێیدا نەتەوە و ڕەگەزایەتی لە ڕووی نەتەوەیییەوە پێناسە دەکات،[٢][٣] بە جەختکردنەوە لەسەر ڕوانگەیەکی ئیتنۆ سەنتەری (ناوەندیی نەتەوەیی) بۆ پرسە جۆراوجۆرە سیاسییەکانی پەیوەست بە دووپاتکردنەوەی گرووپێکی نەتەوەیی دیاریکراو.[٤]
بنەمای سەرەکی ناسیۆنالیستە نەتەوەیییەکان ئەوەیە کە «گەلان بە میراتێکی ھاوبەش پێناسە دەکرێن، کە زمانێکی ھاوبەش و باوەڕێکی ھاوبەش و ڕەچەڵەکی نەتەوەیی ھاوبەش لەخۆدەگرێت».[٥] ھەروەھا «ئەوانەی لە نەتەوەکانی ترن و لە ئێمە نین دەبێت وەک ھاووڵاتی پلە دوو پۆلێن بکرێن».[٦][٧]
پێناسەکردنی نەتەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەتوانێت ببێتە ھۆی ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی لە جۆری پان ناسیۆنالیزم دروست بکات، وەک لە ڕووداوەکانی سەرھەڵدانی پان ئەڵمانیزم یان پان سلاڤیزمدا ڕوویانداوە.[٨]
پەرەپێدانی چەمکەکە
[دەستکاری]ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی (کە دەشتواندرێت بە نەتەوەپەرستی نەتەوە بانگ بکرێت) لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە قۆناغی نێوان جەنگە جیھانییەکانی یەکەم و دووەمدا سەریھەڵدا، لەگەڵ دووبارە کێشانەوەی نەخشەی سیاسیی ئەورووپا، و بەشێکی زۆری نەتەوە و نیشتمانەکان مافی چارەی خۆنووسینییان پێدرا، بووە سەرەتای ھەستکردنی گەلان بە بوونی خۆیان لە خاکەکەیاندا.[٩]
ھەروەھا زیاد بوونی کۆچ و تێکەڵ بوونی نەتەوەکان بە یەکتر، لە خاکی نەتەوەی یەکەم یانیش لە خاکی نەتەوەی دووەم، بووە ھۆی ڕق لێبوونەوە و جۆرێک لە سەرھەڵدانی ڕەگەزپەرستی ھەردوو نەتەوەکە بەرامبەر یەکتری، کە ھەردووکیشیان لە پێشبڕکێدان بۆ زیندوو ھێشتنەوەی ناسنامەیی خۆیان.[٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- سەرھەڵدانی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی و داھاتووی دیموکراسی لیبراڵ.
- ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Leoussi 2001.
- ^ Smith 1987.
- ^ «ethno-nationalist». Oxford Reference (بە ئینگلیزی). doi:10.1093/oi/authority.20110803095759621. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nagel، Joane (1998)، Hughey، Michael W. (ed.)، «Ethnic Nationalism: Politics, Ideology, and the World Order»، New Tribalisms: The Resurgence of Race and Ethnicity، Main Trends of the Modern World (بە ئینگلیزی)، London: Palgrave Macmillan UK، pp. 344–355، doi:10.1007/978-1-349-26403-2_15، ISBN 978-1-349-26403-2، لە 2023-12-29 ھێنراوە
- ^ Muller 2008.
- ^ «Ethnic Nationalism and the Fall of Empires: Central Europe, the Middle East and Russia, 1914-23». Routledge & CRC Press (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nagel، Joane (1998)، Hughey، Michael W. (ed.)، «Ethnic Nationalism: Politics, Ideology, and the World Order»، New Tribalisms: The Resurgence of Race and Ethnicity، Main Trends of the Modern World (بە ئینگلیزی)، London: Palgrave Macmillan UK، pp. 344–355، doi:10.1007/978-1-349-26403-2_15، ISBN 978-1-349-26403-2، لە 2023-12-29 ھێنراوە
- ^ Snyder، Louis Leo (1984). Macro-nationalisms: A History of the Pan-movements. Issue 112 of Contributions in political science: Global perspectives in history and politics, ISSN 0147-1066. Westport, Connecticut: Greenwood Press. ISBN 978-0-313-23191-9. لە 2 December 2022 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Le Bossé ٢٠٢١.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی تێدایە. |