جووندوولئیسلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جووندوولئیسلام یان سەربازانی ئیسلام، گرووپێکی سەر بە قاعیدە و پێکھاتەکانی سەر بە حیزبووڵڵای لوبنانییان ھەیە، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی جیھاد ڕایان گەیاند کە گرووپی «جووندوولئیسلام» سەر بە قاعیدەیە و پلانەکانی لە داھاتوودا زیاتر دەبن، بەو پێیەی کە شێواز و ڕێساکانی قاعیدە پەیڕەو دەکەن، بەڵام بە ناوی جیاوازەوە. عەبدولحەمید سوبح، سەرکردەی گرووپی جیھادی سەلەفی لە سینا، بۆ «المصری الیوم» پشتڕاستی کردەوە کە «جووندوولئیسلام» گرووپێکی جیھادییە و ماوەیەکی زۆرە لە سینا بوونیان ھەیە، ھەروەھا ھەندێکیان لە پێکھاتەی لوبنان لەژێر ناوی «سەربازانی خودا-جووندووڵڵا» سەر بە قاعیدەن، بەڵام بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا ڕایان گەیاند کە ئەو تەقینەوانەی ئەم دوایییە ئەنجامدراوە لە بینای ھەواڵگریدا خۆیان ئەنجامیان داوە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20170622064429/http://www.assakina.com/center/parties/31479.html
  2. ^ Council, Atlantic (2017-11-29). "The Re-emergence of Jund al-Islam: A new chapter in the conflict between al-Qaeda and ISIS". Atlantic Council (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-25.