گۆڕانی ئاووھەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەوتی زیادبوونی CO2 لە چەن دەیەی دوایینی سەدەی بیستەمدا.

گۆڕانی ئاووھەوا (بە ئینگلیزی: Climate Change) بریتییە لە گۆڕانی ئاووھەوای شوێنێک بۆ ماوەیەکی زۆر یا بۆ ھەمیشە. گۆڕانی ئاووھەوا ڕەنگە ھۆکاری جیاوازی ھەبێت وەک تێکتۆنیکی پەڕەیی، گۆڕانی پەتێرنی ڕادییەیشنی خۆرەتاو، تەقینەوەی گڕکانەکان و بەتازەیی کرداری مرۆڤ. ئەمڕۆ پانێلی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا (IPCC) لە گرنگترین بنکەکانی لێکۆڵینەوەی گۆڕانی ئاووھەوایە.[١]

کاریگەریی مرۆڤ[دەستکاری]

گۆڕانی ئاووھەوا لە سەدەی بیست و یەکدا وەک کێشەیەکی جیھانی ناسراوە. یەکێ لە جیاوازییەکانی ئەم گۆڕانە ئەوەیە کردەوەکانی مرۆڤ کاریگەرییان لەسەری ھەبووە. بۆیە دەوڵەتەکانی جیھان بڕێک ڕێککەوتنیان کردووە کە بەردانەوەی گازی CO2 و باقیی گازە گوڵخانەییەکان بھێننە خوارەوە. ڕێککەوتننامەی پاریس لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکێ لە گرنگترینی ئەم پەیمانە نێونەتەوییانە بوو.[٢]

ڕاھاتن لەگەڵ گۆڕانی ئاووھەوا[دەستکاری]

ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا بریتییە لە پرۆسەی خۆڕێکخستن لەگەڵ ئاووھەوای ڕاستی یا ئەو ئاووھەوایەی لە داھاتوودا چاوەڕێ دەکرێ. واتە مرۆڤ پێویستە بزانێ چۆن کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی ئاووھەوا لەسەر خۆی کۆمەڵگەکەی کەم بکاتەوە.

کەمکردنەوەی گۆڕانی ئاووھەوا[دەستکاری]

بریتییە لەو ھەوڵانەی کە مرۆڤ دەیدات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی خۆی و کۆمەڵگەکەی لەسەر گۆڕانی ئاووھەوا. گرنگترینی ئەم ھەوڵانە کەمکردنەوەی گازە گوڵخانەییەکان وەک کاربۆن دووئۆکسیدە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وێبگەی ئای پی سی سی". Archived from the original on 2ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "CNN: Obama: Climate agreement 'best chance we have' to save the planet".