مالاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مالاوی
بە ئیتالی: Malawi
بەشێکە لەئەفریقای ڕۆژھەڵات، باشووری ئەفریقا، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
دامەزران٦ی تەممووزی ١٩٦٤
ناو بە زمانی فەرمیRepublic of Malawi
کورتەناو🇲🇼
ناونراوە لەدوایLake Malawi
زمانی فەرمیئینگلیزی، Chewa
سروودی نیشتمانیMulungu dalitsa Malaŵi
Cultureculture of Malawi
دروشمUnity and Freedom، The warm heart of Africa
کیشوەرئەفریقا
وڵاتمالاوی
پایتەختلیلۆنگوێ
ناوچەی کاتیUTC+02:00، Africa/Blantyre
ناوچەی جوگرافیباشووری ئەفریقا
پۆتانی شوێن١٣°٠′٠″S ٣٤°٠′٠″E
Coordinates of easternmost point١٤°٥٣′٤٣″S ٣٥°٥٥′٧″E
Coordinates of northernmost point٩°٢٢′١٢″S ٣٣°٠′٠″E
Coordinates of southernmost point١٧°٧′٤٦″S ٣٥°٥′٥٠″E
Coordinates of westernmost point١٣°٣٧′١٥″S ٣٢°٤٠′٢١″E
بەرزترین خاڵMulanje Massif
Lowest pointShire River
Office held by head of statePresident of Malawi
سەرۆکی حکوومەتLazarus Chakwera
نووسینگەی بەڕێوەبردنPresident of Malawi
سەرۆکLazarus Chakwera
Executive bodyCabinet of Malawi
ئەنجومەنی یاسادانەرNational Assembly
Central bankReserve Bank of Malawi
دانیشتووان١٨٬٦٢٢٬١٠٤
لەخۆگرتنەکانCentral Region، Northern Region، Southern Region
دراوMalawian kwacha
ھاوسنوورە لەگەڵزامبیا، تانزانیا، مۆزامبیک
Driving sideleft
Electrical plug typeBS 1363
پاشکۆCommonwealth realm of Malawi
جێگەی دەگرێتەوەCommonwealth realm of Malawi
لێکۆڵینەوە لەلایەنMalawian studies
ڕووبەر١١٨٬٤٨٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.malawi.gov.mw/
ھاشتاگMalawi
پاوانی ئینتەرنێتی.mw
وەسفی ئاڵاflag of Malawi
وەسفی نیشانcoat of arms of Malawi
Geography of topicgeography of Malawi
ئابووری بابەتeconomy of Malawi
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Malawi
کۆدی مۆبایلی وڵات650
کۆدی تەلەفۆنی وڵات+265
Emergency phone number999، 998، 997، 990
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلMW
Maritime identification digits655
Map


مالاوی بە فەرمی کۆماری مالاوی (بە ئینگلیزی: Republic of Malawi) وڵاتێکە لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفریقا پێشتر بە نیاسالاند دەناسرا، وڵاتی زامبیا کەوتۆتە باکوری خۆرئاوای و وڵاتی تەنزانیا لە باکوری خۆرهەڵاتیدایە و لە بەری خۆرهەڵات و باشور و خۆرئاوای لەگەڵ مۆزەمبیق هاوسنوورە، دەریاچەی مالاوی لەگەڵ تەنزانیا و مۆزەمبیق جیای کردۆتەوە، ڕووبەرەکەی ١١٨,٠٠٠ کم٢ و ژمارەی دانیشتوانی پترە لە ١٣,٩٠٠,٠٠٠ کەس، لیلۆنگۆی پایتەختیێتی کە دووەم گەورە شاری مالاویە کە بلنتێری گەورەترین شاری مالاوی و شاری مزۆزۆ سێیەم گەورە شاریێتی، ناوی مالاوی لە ناوی ماراڤی هاتووە کە ناوی کۆنی گەلی نیانگایە کە هەر لە کۆنەوە لەم ناوچەیە نیشتەجێ بووینە، بە وڵاتی مالاوی دەڵێن "دڵی گەرمی ئەفریقا".[١]

یەکەم جار لە سەدەی دەیەمی زاینی مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە کە بریتین بوون لە خەڵکە ڕەسەنەکانی ئەفریقا و ناوچەکە لەژێر ڕکێفیان ماوەتەوە تاوەکو ساڵی ١٨٩١ کە ئینگلیزەکان داگیریان کردووە ئەم داگیرکاریە بەردەوام بووە تاوەکو ساڵی ١٩٦٤ کە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە بە سەرۆکایەتی هاستینگز پاندا کە تاوەکو ساڵی ١٩٩٤ سەرۆکایەتی وڵاتی کرد بەشێوەی تاک لایەن و تاک پارتیەوە دواتر بۆ ماوەی دە ساڵ وڵاتی لە بۆشایی ڕامیاری مایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ مۆساریکا بینگۆ بووە سەرۆکی وڵات تاوەکو ئێستا. ئێستا مالاوی حکومەتێکی دیموکراتی فرەپارتی بەڕێوەی دەبات کە خاوەن هێزێکی سەربازی تۆکمەی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییە. خاوەنی پەیوەندیەکی دیپلۆماسی پەسەندە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەندامێکی چالاکی زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە.

مالاوی لە نێوان وڵاتە هەرە دواکەوتووەکانی جیهانە لە بواری ئابووری، زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە دێهاتەکان دەژین و پشت بە بەرهەمی کشتوکاڵی ناوەخۆیی دەبەستن. حکومەتی مالاوی چاوی زۆری لە هاریکاری نێودەوڵەتییەکانە و بەتایبەت لەدوای ساڵی ٢٠٠٠ کە داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بە مەبەستی بنیات نانەوەی وڵات و چاکسازی باری خوێندن و تەندروستی و کشتوکاڵ و پاراستنی ژینگە و خاوەنداریەتی ئابووری سەربەخۆ. لە ساڵی ٢٠٠٥ بەرنامەیەکی گشتگیر ئامادەکراوە بە مەبەستی چاکسازی، لە ساڵانی ٢٠٠٧و ٢٠٠٨ ئەنجامێکی باشی هەبوو لە ڕێکخستنەوەی پاراستنی مرۆیی و چاودێری تەندروستی دانیشتوانەکەی.

مالاوی خاوەنی بژێویەکی خراپە و ڕێژەی مردن تێیدا بەرزە، هەروەها ڤایرۆسی ئایدز تێیدا بڵاوبۆتەوە کەبووتەە هۆی لەدەستدانی زۆری ئابوری وڵات هەم لەلایەن حکومەتەوە هەمیشەیی لە بواری دەستی کارەوە، جگە لەوەی ئەو ناکۆکییە کۆنانەی کە پێشتر لە نێوان هۆزەکان هەبوون بەشێوەیەکی زیاتر لە ساڵی ٢٠٠٨ سەریان هەڵدایەوە، مالاویەکان خاوەنی بۆهێلی تایبەتی ڕەگەزین کە تێکەڵەی هۆزە ڕەسەنەکانی ئەفریقا و داگیرکارییە ئەوروپیەکانن ئەم تێکەڵییە بوارەکانی ژیانیشی گرتونەتەوە کە بوونەتە خاوەنی سەما و وەرزشی هاوبەش جگە لەوەی بوونەتە هەڵگری ئاینی مەسیحی(کریستیانی).

مێژوو[دەستکاری]

پولێکی بەریتانی ئەفریقایی ناوەڕاست کە لەساڵی ١٨٩٧ دەرچووە لە لایەن شانشینی یەکگرتووەوە.
هاستینگز پانداسەرۆک وەزیرانی مالاوی کەهاوکات یەکەم سەرۆکی وڵاتیش بوە(دەستەچەپ)لەگەڵ سەرۆکی تەنزانیا نێریری.

بەر لە کۆچی هۆزی بانگۆ لە باکوورەوە بۆ خاکی مالاوی چەندین کۆمەڵەی مرۆیی ئەفریقایی لەم خاکەدا ژیاون، کە کاری ڕاوشکاری و بەرداریان کردقوە، هۆزی بانگۆ لە سەدەی دەیەمی زایینییەوە کۆچیان بۆ ئەم خاکە کردووە کە ئێستا پێی دەڵێن مالاوی،[٢] لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٥٠٠ ئەم هۆزە کە لە چەندین تیرە پێکهات بوون شانشینێکیان دامەزراند کە سنوورەکەی لە زەویەکانی نەخوتۆکاتا دەستی پێدەکرد بۆ ڕووباری زەمبیزی و لە ڕووباری لوانگۆوە درێژ دەبوویەوە بۆ دەریاچەی مالاوی.[١] لەدوای ماوەیەکی کورت لە ساڵی ١٦٠٠ سەرتاپای ئەم خاکە یەکی گرت لەژێر ڕکێفی پاشایەک بازرگان و گەورە پیاوانی ئەم شانشینە پەیوەندیان هەبوو لەگەڵ سوپای پورتوگالیەکان، لە ماوەی ساڵانی ١٧٠٠ شانشینەکە دابەشکاری بەخۆوە بینی بۆ چەندین هەرێمی جیاواز.[٣] لە ساڵی ١٨٩١ ئینگلیزەکان بە ڕێبەری دەیڤد لێڤینگستۆن گەیشتنە ناوچەکە ئەوکات دەریاچەکە ناوی نیاسا بوو و خاکەکەش ناوی نیاسالاند بوو،[٤] ئینگلیزەکان ناوەکەیان لە نیاسالاند و گۆڕی بۆ مالاوی.[٥] ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٨٩٥ حکومەت نیاسالاندیان ڕاگەیاند کە ١٠,٠٠٠ جونەی ئیستەرلینیان بۆ بودجەکەی تەرخان کرد لەگەڵ دامەزراندی دە فەرمانبەری شارستانی ئەوروپی و دوو ئەفسەری سووپا و حەفتا سەربازی بەنجابی سیخیەکان و حەفتا کرێکار لە زەنجیباریەکان ،هەموو ئەم فەرمانبەرانە سەرپەرشتی خاکێکیان دەکرد کە ڕووبەرەکەی ٩٤,٠٠٠کم ٢ بوو کە تیایدا ملیۆنێک تا دوو ملیون کەسی تێدا دەژیا.[٦] لەساڵی ١٩٤٤ کۆنگرەی نیاسالاندیان ئەفەریکی بەسترا بۆ تۆکمەترکردنی بەرژەوەندیە ناوچەییەکان و ئینگلیزیەکان.[٧] لەساڵی ١٩٥٣ شانشینی یەکگرتوو نیاسالاند و رودیسیای پێکبەستەوە لەژێر ناوی یەکێتی ئەفەریکای ناوەڕاست [٥] هۆکارەکەی زیاتر مەرامی ڕامیاری لەپشتەوە بوو.[٨] لەئەنجامی ئەم یەکێتیە هێزی بەرهەڵستکار پەیدابوو لەلایەن خەڵکە ئەفەریکاییەکان بە رابەری هاستینگ پاندا کە کەسێکی دونیا دیتە بوو پێشتر پزیشکی لە ئەوروپا خوێندبوو و لەگانا کاری دەکرد بەڵام لەساڵی ١٩٥٨داوای لێکرا کە بگەڕێتەوە نیاسالاند بەمەبەستی چاکسازی و بەرژەوەندی نیشتیمانی ،لەئەنجامدا بەڕێز پاندا بەسەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی نیاسالاند هەڵبژێردرا و بوە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەستی نیشتمانی هەستی بە وڵات بوون ،لەساڵی ١٩٥٩لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دەستگیرکرا و لەساڵی ١٩٦٠ شەقام بۆ پشتیوانی کەوتە جولە دواتر ڕەشنوسی دەستوری داڕشت کە تیایدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری نیاسالاند لە ئەفەریکاییە ڕەسەنەکان پێکدەهات .[٢] لەساڵی ١٩٦١ پارتەکەی پاندا دەنگی زۆرینەی بەدەست هێنا بۆ ئەنجومەنی ڕاوێژکاری مالاوی و خۆشی بوو بە سەرۆک وەزیران لەساڵی ١٩٦٣,لەڕێکەوتی ٦یۆلیۆی١٩٦٤مالاوی سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا بەدەست هێنا و ناوی وڵاتیش لە نیاسالاندەوە بوو بە مالاوی ،وڵاتی مالاوی بوە وڵاتی یەک پارت لەساڵی ١٩٧٠پاندا دووبارە خۆی کردەوە بەسەرۆکی وەزیران بۆ هەتا هەتایی بەپێی دەستور ،پاندا بۆماوەی سی ساڵ سەرۆکایەتی وڵاتی کرد بەبێ بوونی بەرهەڵستکار و پارتێکی یاخی.[٩] لەگەڵ توندی حوکمرانی پاندا بەڵام چاکسازی پاشی بۆ وڵات کرد و بەجۆرێک توانی ژێرخانی ئابوری مالاوی دروست بکات و کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی پێشبخات بەبێ هەبونی کەناری دەریایی و سامانی سروشتی ژێرخاکەکەی .[١٠] لەساتی حوکمرانی پاندا مالاوی خاوەن هێزێکی باشی سەربازی و ئابوری بوو بەڕێژەی ٪١٠هەلی کاری زیاتری بۆ دانیشتوان دابین کرد .[١١] لەژێر پاڵەپەستۆی ڕامیاری نێودەوڵەتی بەمەبەستی ئازادی زیاتر پاندا گشتپڕسیەکی ئەنجامدا لەساڵی ١٩٩٣ کە تیایدا ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند لەگەڵ هەموارکردنەوەی دەستور بە لابردنی برگەی سەڕۆکایەتیەکەی بۆ هەتا هەتایی.[٩] لەساڵی ١٩٩٤هەڵبژاردنێکی فرەپارتی ئەنجامدرا کە تیایدا باکیلی مۆلۆزی کە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٤لەسەر حوکم مایەوە لەدوای ئەو لەساڵی ٢٠٠٤بینگۆ مۆساریکا بوو بەسەرۆکی وڵات.[١] لەساڵی ٢٠٠٩گەڕی چوارەمی هەڵبژاردنەکانی مالاوی ئەنجامدرا و مۆساریکا بەسەرۆکی وەزیران هەڵبژێردرا یەوە سەرەرای تاوانبارکردنی بە ئەنجامدانی سەرپێچی هەڵبژاردن .[١] مۆساریکا بەکەسێکی تاوانکار سەیردەکرا بەوەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی کردوە .[١] لە یۆلیۆی ٢٠١١ مالاوی خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەخۆوە بینی و ڕووبەروی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بوویەوە لەبەرخراپی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و خراپ بەکارهێنانی کارگێری وڵات.[١] ئەم پشێوی و خۆپێشاندانانە هەژدە کوژراو و ٤٤برینداری لێکەوتەوە[١٢]

ڕامیاری و میری[دەستکاری]

لەسەردەمی حوکمرانی بینگۆ و مۆساریکا مالاوی پەیرەوی حکومەتێکی فرەلایەنی دیموکرات دەکات .[٩] دەستوری ئێستای (هەموارکراوی ١٨مایۆی١٩٩٥)پایەکانی حکومەتی دابەشکردنە بۆ بۆ ئەنجومەنی کارگێری و ئەنجومەنی جێبەجێکار و ئەنجومەنی دادوەری ئەنجومەنی جێبەجێکار سەرۆک وەزیران دەگرێتەوە لەگەڵ جێگرەکەی و ئەنجومەنی وەزیران کەتیایدا سەرۆک هەموو پێنج ساڵێک جارێک هەڵدەبژێردرێت سەڕۆکیش هەردوو جێگرەکەی هەڵدەبژێرێت.[١]

هەرێم و دەڤەرەکانی[دەستکاری]

هەرێمەکانی مالاوی

هەموو مالاوی دابەشکراوە بۆ ٢٨ دەڤەر کە ئەوانیش دابەشبوونە بۆ سێ هەرێم بەم جۆرەی خوارەوە:

     هەرێمی باکوور


  • 1_شيتيبا
  • 2–كارۆنگا
  • 3– ڕۆمڤی
  • 4–مەزیمپا
  • 5–کەنداوی ناکاتا
  • 6–لاكۆما

     هەرێمی ناوەڕاست


  • 7–كاسۆنگۆ
  • 8–نكوتاكوتا
  • 9–نەچیزی
  • 10–مەشینجی
  • 11–دەوا
  • 12–ليلۆنگۆی
  • 13–ساليما
  • 14–ديدزا
  • 15–نەچیو

     هەرێمی باشوور


  • 16–مانگۆشی
  • 17–ماشينگا
  • 18–بالاكا
  • 19–زۆمبا
  • 20–ڤالۆمبی
  • 21–موانزا
  • 22–بلانتێری
  • 23–مولانچی
  • 24–شيرادزۆلۆ
  • 25–سیۆلۆ
  • 26–شيكاوە
  • 27–نەسانجی
  • 28–نينۆ

پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان[دەستکاری]

نەخشەیەک کە ئەو ناوچانە دەستنیشان دەکات کە مالاوی باڵوێزخانەی و نوێنەرایەتیەکانی لێیە.(٢٠٠٩)

بینگۆ سەرۆکی پێشوو بناغەی پەیوەندی دیپلۆماسی مالاوی داڕشت، لەگەڵ خۆرئاوا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە تاوەکوو ساڵی ٢٠١١ درێژەی کێشا، کە لە پێناو پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی مالاوی وڵاتی لە حوکمڕانی تاکڕەوی گۆڕی بۆ فرەلایەن پەیوەندیەکی چاکی هەبوو لەگەڵ گەلێک لە وڵاتانی خۆرئاوا. بە تایبەت لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هەروەها مالاوی توانی پەیوەندی پتەو دروست بکات لەگەڵ وڵاتە ئەفریقاییەکانی تر کە لە دوای ساڵی ١٩٩٤ مالاوی پەیوەندیەکی باشی هەبوو لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەمەریکا و جیهان کە تاوەکو ساڵی ٢٠١١ بەردەوام بوون، ل ەساڵی ٢٠١٠ ناکۆکی دروست بوو لەگەڵ مۆزەمبیق بەهۆی هەڵە تێگەیشتن و لە بارەی بەکارهێنانی ئاوی ڕووباری زەمبیزی و تۆڕی کارەبای نێوانیان.[١] لە ساڵی ٢٠٠٧ مالاوی پەیوەندی دروست کرد لەگەڵ چین و تاوەکو ئێستا پەیوەندیەکان هەر لەبەهێزبوون دان.[١] لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندیەکانی مالاوی و شانشینی یەکگرتوو تێکچوو ئەمیش بەهۆی ئەوەی باڵوێزی ئینگلتەرا ڕاپۆرتێکی ڕەخنە ئامێزی ئاڕاستەی حکومەتی مۆساریکا کرد، سەڕۆک مۆساریکاش وەک پەرچەکردار باڵوێزی ئینگلیزی لە مالاوی دەرکرد دواتر شانشینەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە سەرجەم هاریکارییە مرۆیی و ماددیەکانیان بۆ مالاوی ڕاگرتووە.[١] لە ٢٦ یۆلیۆی ٢٠١١ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاش سەرجەم هاریکارییەکانی بۆ مالاوی ڕاگرت کە کۆی هاریکارییەکان بە ٣٥٠ ملیۆن دۆلار هەژمار دەکرا.[١٢]

مافەکانی مرۆڤ[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠١٠ نوێنەران و چاودێری کارانەی نێودەوڵەتی تێبینی چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤیان لەمالاوی کرد،کەتیایدا هێزە چەکدارەکان بەکارهاتوون بۆ سزادانی تاکی وڵات و هەبوونی سەرپێچی لە پاراستن و خزمەتکردنی زیندانیان لە بەندیخانەکاندا،هەروەها بەکارهێنانی هێز لە دژی ڕۆژنامە نووسانی و بەرتەسک کردنەوەی بیری ئازادی ڕادەربڕینی تاک و سزادانی چەندین کەس بەبێ دادگایی و بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و منداڵان و کارپێکردنیان جگە لە هەبونی گەندەڵی لەنێو پایەکانی وڵات بەتایبەت لەنێوان هێزە چەکدارەکانی.[١] هاوڕەگەزبازی بەپێی یاسا قەدەغەیە لە مالاوی .کە تیایدا خێزانێکی هاوڕەگەزباز خرانە بەندیخانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دوای سەرکۆنەکردنیان.[١٢][١٣]

هێزی چەکدار[دەستکاری]

مالاوی خاوەن هێزێکی بچوکی چەکداریە کە کۆی گشتی ٢٥,٠٠٠پیاوی چەکداری هەیە،سووپا پێکدێت لە هێزی دەریایی و وشکانی و ئاسمانی،سوپای مالاوی لەلایەن ئینگلیزەکان و دامەزرا پێش ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بێنێت،هێزی ئاسمانی مالاوی لەساڵی ١٩٧٦دامەزرا بەهاوکاری ئەڵمانەکان،هێزی دەریایی پێکهاتووە لە سێ کەشتی سەربازی کە لە دەریاچەی مالاوی کاردەکەن لە کەنداوی مەیمونەکان.[١٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

Two small dugout canoes on the shore of a lake
کەنارێکی دەریاچەی مالاوی.

کەش و هەوا[دەستکاری]

بەشی باشووری وڵات نزم و تەختە هەریەک هۆیەشەوە کەش و هەوایەکی گەرمی هەیە تاوەکو بەرەو باکور بڕۆین دەشت و یانەکانی بەرزتر دەبن . لەنێوان مانگەکانی نۆڤەمبەر و ئەپریل بارانی کەمەرەیی لێدەبارێت لەگەڵ هەوایەکی گەرم و شێدار چەندین زریان و ڕەشەبای لێ هەدەکات تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار.[٢]

گیانلەبەر و میوەکانی[دەستکاری]

ئابووری[دەستکاری]

بازاڕی کاری دەستی لە لیلۆنگۆی.

مالاوی لەڕێزبەندی خراپترین وڵاتانی گەشەنەسەندوو دایە لەگەڵ بەرزی ڕێژەی دانیشتوانی،بەڕێژەی ٪٨٥دانیشتوانەکەی لە گوند و دەستەکان دەژین،کۆڵەکەی ئابوریان کشتوکاڵە کە سێیەکی داهاتی وڵات لەڕێگای کشتوکاڵەوە دەست دەکەوێت کە دەنێردرێت بۆ بازاڕی جیهانی،پێشتر پشتیان بە هاریکاری نێودەوڵەتیەکان دەبەست.[١]

کشتوکاڵ[دەستکاری]

ژێڕخان[دەستکاری]

ڕێگای M1 لەنێوان بلانتێر و لیلۆنگۆی.

بەپێی ئامارەکانی ٢٠٠٩مالاوی خاوەن ٣٢فڕۆکەخانە و ٧٩٧کم ڕێگای هێڵی ئاسنین و ١٥,٤٥١کم ڕێگای قیرتاوکراوی هەیە ،هەروەها خاوەنی ٧٠٠کم لە ڕێڕەوی ئاویە کە کەوتونەتە سەر دەریاچەی مالاوی و ڕووباری شایەر.[١] هەروەها بەپێی ئاماری ٢٠٠٨مالاوب خاوەن ٢٣٦,٠٠٠٠هێڵی تەلەفۆنی زەمینیەو ١,٧٨١,٠٠٠مۆبایلی هەیە کە هەرکەسێک پازدە مۆبایلی بەردەکەوێت،و ٣١٦,١٠٠کەس هێلی ئەنتەرنێتدا بەکاردێنێت خاوەنی ١٤کەناڵی ڕادیۆیی و یەک کەناڵی تەلەفزیۆنیە.[١][١]

پێکهاتەی دانیشتوانەکەی[دەستکاری]

منداڵان لە چیڵۆ ماتامب، ناوچەی کاسۆنگۆ ،مالاوی.

دانیشتوانی مالاوی پێکدێن لە هۆزەکانی چیوە و نیانگا و تۆمبۆکۆ و وویا و لۆمۆی و سینا و تۆنگا و نەگۆنی و و دانیشتوانە بە ڕەسەن ئاسیاییەکان و ئەوروپیەکان. زمانی شیشیوا زمانی گشتی و فەرمی دانیشتوانەکەیەتی کە پتر لە ٪٥٧قسەی پێدەکەن .[١] لەبەشی باشوور زمانێکی تری بەربڵاو هەیە کە پێی دەڵێن لۆمۆیی مالاوی کە پتر لە ٢٥٠,٠٠٠کەس قسەی پێدەکەن و بەیەکێک لە زمانە فەرمیەکانی دادەنرێت [١]

ئایین[دەستکاری]

نۆ منداڵی دەساڵان لە وایاو کە خەریکن بەشداری کاری خەتەنە کردن دەکەن.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ٢٠٠٧ نزیکەی ٪٧٥دانیشتوان لەپەیرەوی ئاینی مەسیحین سەر بە کڵێسای ڕۆمانی کاسۆلیکی لەگەڵ کڵێسایئەفەریکای ناوەڕاست کە گەورەترین کۆمەڵەی مەسیحی کیشوەرەکەن.بەڕێژەی ٪٢٠دانیشتوانەکەی موسڵمانن کەلەسەر پەیرەوی سوننەن هەروەها ئاینزای تریشی لێیە وەک جولەکە و رستاڤارین و هیندۆس و بەهایی و بەڕێژەی ٪٤دانیشتوانەکەی بێ باوەرن .[١]

ئایینەکان لە مالاوی [١٥]
ئایینەکان ڕێژە
مەسیحی(کاتۆلیک)
  
٦٠٫٠٪
ئیسلام(سوننە)
  
٢٠٫٠٪
مەسیحی(پرۆتێستانت)
  
١٥٫٠٪
بێ ئایین
  
٤٫٠٪
ئەوانی تر
  
١٫٠٪

تەندروستی[دەستکاری]

ڕێژەی مردن زۆر بەرزە و ئاستی تەمەنکردن پەنجاساڵە ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریە ئایدز،بەجۆرێک ٩٣٠,٠٠٠کەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەیە کە دەکاتە ٪١١.٩دانیشتوان،کەلەگەڵ ئەم نەخۆشانەی بەتێکەڵی دەژین،ساڵانە ٦٨٠٠٠کەس دەمرن بەهۆی ئایدزەوە،[١] ڕۆژانە ٢٥٠کەس توشی ئایدز دەبن بەم هۆیەوە ڕێژەی ئامادەنەبوونی لەکار و سەردانی کردنی نەخۆشخانە بۆ ٪٥.٨بەرزبۆتەوە،ساڵانە حکومەت ١٢٠,٠٠٠دۆلار تەرخان دەکات بۆ خەرجی ناشتنی فەرمانبەرەکانی کەبەهۆی ئایدزەوە دەمرن.[١٦] خاوەنی بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە ئایدز لەسەرانسەری جیان بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەکەی.[١][١]

پەروەردە[دەستکاری]

منداڵانی قوتابخانە لە وەرزەکانی خوێندن، کارۆنگا، مالاوی

خوێندنی بنەڕەتی لەمالاوی سەپێنراوە نیە ،بەڵام لەدەستور هاتووە کە هەموو تاکێک مافی خوێندنی هەیە بەمەرجێک لەپێنج ساڵی خوێندن زیاتر نەبێت،لەساڵی ١٩٩٤خوێندنی سەرەتایی بوو بەخۆڕایی بۆ هەموو منداڵانی مالاوی لەگەڵ ئەوەی پۆلەکانی خوێندن پڕببون لە قوتابیان بەڵام ڕێژەی نەخوێندەواری بەتایبەت لەنێو کچان لەهەڵکشان دابوو، [١] هۆکاری سەرەکیش بەهۆی نائارامیی ئاسایشی ڕێگای قوتابخانە بوو کە کچان ڕووبەروی دەستدرێژی سێکسیی و گێچەڵ دەبوونەوە،بەڵام ڕێژەی تۆماری قوتابیان هەرل بەرزبوونەوەی دابوو بەجۆرێک لەساڵی ٢٠٠٧بۆ ٪٥٨بەرز بوویەوە،ڕێژەی خوێندەواری لەنێوان پێگەیشتوان بۆ ٪٨٥بەرزبوویەوە لەساڵی ٢٠٠٧ئەمەش بەهۆی چاکسازیەکانی بواری باڵاخانەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی بوو لەگەڵ دابینکردنی ژەمی خۆراک بۆ قوتابیان .[١]

ڕۆشەنبیری[دەستکاری]

پیاوێک لە مالاوی سیلۆفۆن دەژەنێت.

ناوی مالاوی لەناوی ماراڤی بەوە هاتووە کە گەڵێک بوونە لە بانتۆ لەساڵانی ١٤٠٠ زاینی کۆچیان کردوە لەکۆنگۆ و بۆ ئەم دەڤەرە کاتێک گەیشتوونەتە دەریاچەی مالاوی دابەش بوونە بۆچەند کۆمەڵەیەک کۆمەڵەیەکیان کۆچیان کردوە بۆ بەشی هەرە خوارەوەی دەریاچەکە و تیرەی چێوایان دروست کردوە کۆمەڵەیەکی تریشیان کە نیانگابووینە بەدرێژایی خۆرهەڵات تاوەکو باشوری دەریاچەکە نیشتەجێ بووینە،ئەم دوو کۆمەڵەیە بونەتە کۆسپ لەبەردەم هاتنی کۆچەری زیاتر بۆ دەڤەرەکە تاوەکو سەدەی بیستەم .[١]

تێبینیەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  2. ^ ئ ا ب Cutter, Africa 2006, p. 142
  3. ^ Davidson, Africa in History, pp. 164–165
  4. ^ Turner, The Statesman's Yearbook, p.821
  5. ^ ئ ا Murphy, Central Africa, p. xxvii
  6. ^ Reader, Africa, p. 579
  7. ^ Murphy, Central Africa, p. 28
  8. ^ Murphy, Central Africa, p. li
  9. ^ ئ ا ب Cutter, Africa 2006, p. 143
  10. ^ Meredith, The Fate of Africa, p. 285
  11. ^ Meredith, The Fate of Africa, p. 380
  12. ^ ئ ا ب {{cite journal}}: Empty citation (help)
  13. ^ "Gay couple convicted in Malawi faces 14-year term". Aegis. Associated Press. May 18, 2010. Archived from the original on 3ی Mayی 2011. Retrieved 2010-09-22. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Turner, The Statesman's Yearbook, p. 822
  15. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.
  16. ^ Dickovick, Africa 2008, p. 278

پێداچوونەوە[دەستکاری]

  • Cutter, Charles H. (2006). Africa 2006. Harpers Ferry, West Virginia: Stryker-Post Publications. ISBN 1-887985-72-7.
  • Davidson, Basil (1991). Africa in History: Themes and Outlines. New York: Collier Books, MacMillan Publishing Company. ISBN 0-02-042791-3.
  • Dickovick, J. Tyler (2008). Africa 2008. Harpers Ferry, West Virginia: Stryker-Post Publications. ISBN 978-1-887985-90-1.
  • Meredith, Martin (2005). The Fate of Africa – From the Hopes of Freedom to the Heart of Despair: A History of 50 Years of Independence. New York: Public Affairs. ISBN 1-58648-246-7.
  • Murphy, Philip (editor) (2005). Central Africa: Closer Association 1945–1958. London, UK: The Stationery Office. ISBN 0-11-290586-2. {{cite book}}: |last= has generic name (help)
  • Reader, John (1999). Africa: A Biography of the Continent. New York: Vintage Books. ISBN 0-679-73869-X.
  • Turner, Barry (ed.) (2008). The Statesman's Yearbook 2009: The Politics, Cultures and Economies of the World. Macmillan Publishers. ISBN 1-4039-9278-9. {{cite book}}: |last= has generic name (help)

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Cutter, Charles H. (2006). Africa 2006 (41st ed.). Harpers Ferry, WV: Stryker-Post Publications. ISBN 1887985727.
  • Davidson, Basil (1991). Africa in History: Themes and Outlines (Revised and Expanded ed.). New York, NY: Collier Books, MacMillan Publishing Company. ISBN 0020427913.
  • Dickovick, J. Tyler (2008). Africa 2008 (43rd ed.). Harpers Ferry, WV: Stryker-Post Publications. ISBN 9781887985901.
  • Gall, Timothy L. (ed.) (1998). Worldmark Encyclopedia of Cultures and Daily Life. Vol. Volume 1 – Africa. Cleveland, OH: Eastword Publications Development Inc. ISBN 0787605530. {{cite book}}: |volume= has extra text (help); |last= has generic name (help)
  • Meredith, Martin (2005). The Fate of Africa – From the Hopes of Freedom to the Heart of Despair: A History of 50 Years of Independence. New York, NY: Public Affairs. ISBN 1586482467.
  • Murphy, Philip (editor) (2005). Central Africa: Closer Association 1945–1958. London, UK: The Stationary Office. ISBN 0112905862. {{cite book}}: |last= has generic name (help)
  • Reader, John (1999). Africa: A Biography of the Continent (First Vintage Books ed.). New York, NY: Vintage Books. ISBN 067973869X.
  • Turner, Barry (ed.) (2008). The Statesman's Yearbook 2009: The Politics, Cultures and Economies of the World. Macmillan Publishers Ltd. ISBN 1403992789. {{cite book}}: |last= has generic name (help)