فەرھەنگی پێشەنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگی پێشەنان فەرھەنگێکی کوردیفارسییە کە بە دەستی وەلی ڕەزایی نووسراوە. چاپی یەکەمی ئەم فەرھەنگە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن پەخشانگەی تاقوەسان لە کرماشان بووە و تا ئێستاکە سێ جار چاپ کراوە. فەرھەنگەکە سەرجەم بریتییە لە ٣٥٥ لاپەڕە و ھەر بە تەنیا وشەکانی بنزاراوەی کوردیی کەڵھوڕی لە خۆ دەگرێت. لە بەرامبەری ھەر وشە واتاکەی بە زمانی فارسی نووسراوە. لە فەرھەنگی پێشەنان نزیکەی ٥ ھەزار وشە کۆکراوەتە و ڕێزمانێکی زۆر کورتێکی شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕیش لە سەرەتای فەرھەنگەکە چاپ کراوەتەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]