فەرھەنگی زانستگای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگی زانستگای کوردستان فەرھەنگێکی گەورەی چوار بەرگیی کوردییە کە بە سەرپەرشتی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی بەرھەم ھێنراوە و ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن تۆژینگەی کوردستانناسیی زانستگای کوردستانەوە لە چاپ دراوە. لەم فەرھەنگەدا وەک ھەنبانەبۆرینەی ھەژار مانای وشەکان بە فارسیش دانراوە. کۆی ئەو چوار بەرگە ٣١٣٦ لاپەڕەیە.

داڕشتە[دەستکاری]

  • ناوی سەر ڕووبەرگ: فەرھەنگی زانستگای کوردستان (وێڕای واتای فارسی)
  • ھەژماری بەرگەکان: ٤
  • بەرگی یەکەم: ئـ تا ج؛ ٨١٦ لاپەڕە
  • بەرگی دووھەم: چ تا ژ؛ ٧٢٠ لاپەڕە
  • بەرگی سێھەم: س تا ک؛ ٨٠٠ لاپەڕە
  • بەرگی چوارەم: گ تا ی؛ ٨٠٠ لاپەڕە

چۆنیەتی[دەستکاری]

ئەم فەرھەنگە زیاتر لە ٩٢٠٠٠ وشەی کوردیی لەخۆ گرتووە و بە یەکێ لە بەرفراوانترین و کۆگرترین فەرھەنگە کوردییەکان ئەژمێردرێ. بێجگە ھاوواتا و ڕاڤەی ڕێکوپێک بۆ گشت مەدخەلەکان، ھەبوونی ڕێنووسی لاتین، بواری بەکارچوون و، شاھید و نموونە (دەقێکی ئەدەبی یان فۆلکلۆر کە وشەکە تێیدا بەو مانا و دەوری ڕێزمانییەوە بەکار چووبێ) لە تایبەتمەندییە باشەکانی ئەم فەرھەنگەیە.

دوو سەرچاوەی سەرەکی کە لە نووسینی ئەم فەرھەنگەدا کەڵکیان لێ وەرگیراوە بریتین لە ھەنبانەبۆرینەکەی مامۆستا ھەژار و فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان.

ھاوکاران[دەستکاری]

ھاوکارانی پێکھێنەری ئەم فەرھەنگە وەک لە بەرگی یەکەمیدا ئاماژەیان پێ‌کراوە، بریتین لە:

  • نڤیسیاران: مەھدی سەنەندەجی، یەدوڵڵا پەشابادی، محیەددین کەریمیان، موحەممەدژیان ئەمینی
  • پیتچنین و گەڵاڵەی لاپەڕەکان: محیەددین کەریمیان، سەبری مەحموودیان، سەیران دھقان
  • پێداچوونەوەی گوڵ و گیا: ئیرەج مورادی
  • پێداچوونەوەی گیانەوەران: کەماڵ ڕەحمانی
  • پشتیوانیی نەرمەئامێری: ھادی ئەسغەری، ھیوا ڕۆستەمی زادە
  • ئەو دۆست و مامۆستایانەی وەک یارمەتیدەر، لە لاپەڕەی ١١ی بەرگی یەکەمدا سپاس و پێزانینیان ئاراستە کراوە:

ئەحمەد قازی، ناسر ڕەزازی، ئەمین گەردیگلانی، سەلاحەدین ئاشتی، موحەممەدھادی مورادی، عەبدوڵڵا سەمەدی، عەدنان بەرزەنجی، فەتاح ئەمیری، کامڕان جەوھەری، بێھرووز چەمەن‌ئارا، ئیحسان مەردۆخ رۆحانی، نەرمین کەریمیان، موحەممەدئەمین شاسەنەم، ئەفشین بەھاری‌زەڕ، بێھزاد میرزایی، وریا دیوانی، ئەھوەن ئوستوار، جەلال جەعفەری ڕەمشتی، بێھرووز ئەسراری، بەھادین ڕەحمانی، جەلیل کەریمیان، نەریمان موحەممەدی، ئەنوەر ناسری، جەلال جەعفەری ڕەمشتی، حەمید نوسرەتی و کەژاڵ سەعیدی. [١]

پەردەلادان[دەستکاری]

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ئەم فەرھەنگە ڕۆژی ١٨ی گوڵانی ١٣٩٧ ھەتاوی (بەھاری ٢٠١٨) لە تالاری مەولەویی زانستگای کوردستان بەڕێوە چوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی زانستگای کوردستان(بەرگی ١)، مەردۆخ ڕۆحانی، ماجد. پەخشکانگای زانستگای کوردستان، ل: ١ تا ١١، سنە: ٢٠١٨