شێخ محەممەدی مەردۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێخ محەممەدی مەردۆخ

لەدایکبوون١٨٨٠
مەردۆخی شام
مەرگ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٥
شوێنی گۆڕنەوەڕەی سنە
نەتەوەکورد
پیشەمەلا، شاعیر، نووسەر، مێژووناس.

شێخ محەممەدی مەردۆخ (١٨٨٠ – ١٩٧٥) ناسراو بە ئایەتوڵڵا مەردۆخی کوردستانی، مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی ھەینیی شاری سنە، نووسەر، شاعیر، مێژووناس و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کورد بوو.

ژیان[دەستکاری]

لە بنەماڵەی شێخە مەردۆخییەکانن کە لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لە ناوچەی مەردۆخی شامەوە ھاتوون بۆ ھەورامان. شێخ محەممەدی مەردۆخ لە ساڵی ١٨٨٠ لە شاری سنە لە دایک بووە. لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، شێخ عەبدولموئمینی باوکی کە ئیمامی جومعەی سنە بووە دەمرێت و پاش باوکی، ھەر لەو تەمەنەدا دەکرێت بە ئیمامی سنە.

لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٥ لە سنەدا مردووە و لە ئاوایی نەوەڕەی سنە نێژراوە.

ھاوکاری لەگەڵ ساواک[دەستکاری]

بەڵگەکانێکی بەرچاو لەدەستدایە کە شێخ محەممەدی مەردۆخی کوردستانی لەگەڵ ڕێکخراوەی ساواکی حکۆمەتی پەھلەوی ھاوکاریی کردووە و ئاجانی ئەو ڕێکخراوەیە بووە.

جگە لەوە، لە بەڵگەیەک ھاتووە کە ئەنجۆمەنی وەزیرانی حکۆمەتی ڕەزاخان لە ساڵی ١٩٣٧ بە بوونەی ئەوەی کە «سەبارەت بە نەژاد و نەتەوەی کوردەکان کە ئێرانیی ڕەبەقن بڕێک قسەی ناشیا پێش ھاتووە»، بۆ «بەرگری لە شێواوبوونی بیرەکان و پتەوکردنی میلیەت لە نێوانیاندا» جگە لە دامەزراوەکانی تازەی چاندی، کتێبەکان و نامیلکەکانێک سەبارەت بەم مژارە بەرھەم بھێنرێت و بڵاو بکرێت کە «کوردەکان لە پێکھاتەکانی بەڕەبەق ئێرانیی کۆنن و بەشێکی جیانەکردنی لەم وڵاتەیەن» و بۆیە ٥٠ ھەزار ڕیال بۆ نووسین و بڵاوکردنی سێ کتێب سەبارەت بە مێژوو و نەژادی کوردەکان بە شێخ محەممەدی مەردۆخی کوردستانی، غوڵامڕەزا ڕەشید یاسمی و ڤلادیمیر مینۆرسکی دراوە. لە باری کرداردا ھیچ جیاوازییەک لەنێوان شێوەی ھەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی پەھلەوی لەگەڵ زمانی کوردی کە وەکوو زمانێکی ئێرانی پۆلێنبەندی کراوە، لەگەڵ زمانە نائێرانییەکان وەکوو تورکی و عەرەبی لە ئارادا نەبوو. بەپێی ئە بەڵگەیە شێخ محەممەدی مەردۆخ کتێبی مێژووی مەردۆخ یان مێژووی کورد و کوردستانی لە بەرامبەری گرتنی پارە بە سپارشتی حکوومەتی پەھلەوی نووسیوەتەوە تا کورد نەتەوەیەکی ئێرانی نیشان بدات.[١]

بەرھەمەکانی[دەستکاری]

نزیکەی ٦٠ بەرھەمی چاپکراوی لێ بە جێ ماوە. گرینگترینیان بریتین لە:

ھەروەھا ئەم کتێبانەشی نووسیوە: فقە محمدی، اصول فقە، صرف محمدی، نحو محمدی، منطق محمدی، حساب و ھندسە محمدی، رموز آفرینش، جام جان وجین، آئین رستگاری، ندای اتحاد، حل اختلاف، تاریخ تشیع، شطرنج نامە، ام الکتاب، رد بابی و بھایی، نداءالاتحاد، جان نما، جان و جین، پاسخ بە یزدی، پاسخ بە پاسخ، چھاردە سوال، پرسش ھا،عدل و تعقیب، توضیح شیعە، سقوط تحلیل،توضیح سقوط، شفاء العلیل، جواب معترضین، چارە ی بدبختی، نسیم رستگاری، امین رستگاری، خلاصە الاحکام، منتخب الخواص، طب جدید، گفتار ھا، جبر و مقابلە، سرمایە ی ھدایت، رھنمای سعادت، مائدە، نالە ی اسلام، عقیدە ی اسلامی، ھدف نما، تثلیث طلاق، رھبر بشر، دانش و دین، اصلاح مصطلحت، رخصت ربا، برجستگان جھان، پیرامون مادە ھشت حمایت خانوادە.

شیعرەکانی[دەستکاری]

دیوانی شیعرەکانی لە کاتی ژیانیدا کۆ کراوەتەوە بەڵام چاپ نەکراوە. نموونەیەک لە شیعرەکانی:

از سروشِ لامكان آمد بگوشم این خطابجشن مولود است و ھنگام خروش شیخ و شاب
جلوە ذات است یا خود مولٍد خیرْالبشریا كە اندر عرشِ رحمت گشتە امشب فتحِ باب
جذبە عشق است اندر نغمە مٍزمار و نِیشورشِ عشق است اندر نالە دف و رباب
پایكوبان، دف‌زنان، افتان و خیزان انس و جانپیر و برنا از طرب چون كودكان وقت شباب
در صف كَروبیان آشوب و شورش در گرفتقدسیان رقصان و افكندە ھمە از رخ نقاب
رِند و زاھد، شوخ و شاھد، پیر و برنا، مرد و زنزشت و زیبا، كور و بینا، میر و مولا، شیخ و شاب
جملە را در سر نشاط و جملە غرق انبساطجملە را در دل مسرت، جملە از شادی خراب

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕەسوولی, حوسێن; دێھقانی, ڕەزا; کەریمی, عەلیڕەزا (زستانی ١٣٩٥ (٢٠١٦)). "http://ensani.ir/fa/article/download/376477". سیاسەتەکانیزمانیی پەھلەویی یەکەم لە کوردستان و ئاکامەکانی (بە جەختکردنەوە لەسەر قوتابخانەکان) (بە فارسی). مطالعات تاریخ فرھنگی (٣٠). {{cite journal}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |accessdate= و |date= (help); External link in |title= (help)