گەوھەری گەرمەسێر
گەوھەری گەرمەسێر ناوی فەرھەنگێکی کەڵھوڕی-عەرەبییە لە لایەن نێعمەت عەلی سایە، لەدایکبووی ١٩٤٧ی مەندەلییەوە نووسراوە و ساڵی ١٩٨٨ لە بەغدا چاپ کراوە. فەرھەنگەکە سێ بەرگە و سەرجەم بریتییە لە ٧٥٠ لاپەڕە و پتر لە ١٢٠٠٠ وشە. گرینگیی ئەم فەرھەنگە لەوەدایە کە ئاوڕی لە لەھجەی دەوڵەمەندی کەلھوڕی داوەتەوە. بێگومان تۆمارکردنی وشە و زاراوەی لەھجە و بنلەھجە و شێوەزارەکانی زمانی کوردی نیازی سەرەکیی فەرھەنگنووسیی ئێستامانە؛ چونکە ئەم بەشەیە کە دەتوانێ پێداویستییەکانی زمانی کوردی دابین بکا و ببێتە ھۆی دەوڵەمەندیی زمانی نێوەستانداردی ئەمڕۆمان. [١]
سەرچاوە[دەستکاری]
- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
- ^ عەبدوڵڵا سەمەدی (کوردی).