فەرھەنگی خوەرھەڵات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگی خوەرھەڵات ناوی فەرھەنگێکی (کوردیی باشووری-فارسی)یە کە لە لایەن کەریم کەریمپووڕ نووسراوە و ساڵی ٢٠٠١ لە کرماشان لە پەخشانگەی سوبحی ڕەوشەن چاپ کراوە. فەرھەنگەکە سێ بەرگە و سەرجەم بریتییە لە ١٢١٥ لاپەڕە و وشەکانی زاراوەکانی کوردیی باشووری وەکوو کەڵھوڕی، کرماشانی، ئیلامی، فەیلی، کولیایی و لەکی لە نێوی کۆکراوەتەوە. لە بەرگەی یەکەمی فەرھەنگی خوەرھەڵات ڕێزمانی کوردیی باشوورییش ھاتووە و لە بەرگەی سێیەمیش وشەکانی بۆ بەرامبەرە نامۆکان پێشنیار کراوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "فەرھەنگی خوەرھەڵات". گیسووم (بە فارسی). Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)