بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەریم کەریمپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کەریم کەریمپووڕەوە ڕەوانە کراوە)
کەریم کەریمپوور

لەدایکبوون١٩٦١
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس

کەریم کەریمپوور (١٩٦١ لە نەفتشار - ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە کرماشان) نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو بەھۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرھەمەکانی فەرھەنگی خوەرھەڵاتە کە لە گرینگترین فەرھەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووری لە زمانی کوردییە.

مامۆستا کەریم کەریمپوور لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری نەفتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپوور ھەروەھا دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ ھیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپوور ھەروەھا لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.

کەریم کەریمپوور ھەروەھا لە بواری ڕۆژنامەوانیش چالاک بوو و بۆ ساڵانێک بەرپرسی ھەفتەنامەی ڕێژاو چاپی کرماشان بوو.[١]

ھەندێک لە بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  • فەرھەنگی کەڵھوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ‏‫٢٠١٦.
  • ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، ھاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، ٢٠١٤.‬
  • چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵھوڕی، کرماشان، ٢٠١٥.‬
  • مێژووی نەفتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران‏‫، کرماشان، ٢٠١٥.[٢]
  • لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، ٢٠١٤.
  • حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی (کرماشانی)، کرماشان‏‫، ٢٠١٧.‬‬
  • ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان‬‏‫، ٢٠٠٢.
  • خوەرھەڵات‌: فەرھەنگۆکی‌ شێوەزاری‌ کوردیی‌ کەڵھوڕی‌ کرماشانی،‌ کوردی-فارسی،‌ بریتی لە وشەکانی‌ کەڵھوڕی‌ - لەکی‌ - ئیلامی و ...، ٣ بەرگ، کرماشان‌، ٢٠٠١.
  • ڕێزووان‌ کوردی‌ کرماشانی‌ کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵھوڕ)، کرماشان‌‬‏‫، ١٩٩٤.
  • شەوی خرێوەکان (ھەڵبەستی‌ شەوی خرێوەکان‌: پرسە بۆ‌ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی)‌، کرماشان‌‏‫، ٢٠٠٠.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ جەعفەری خانقاھ, مەھدی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٤). "مێژووی چاپەمەنییەکانی پارێزگای کرماشان" (بە فارسی). وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. Archived from the original on 25ی Septemberی 2021. Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "کتێبی مێژووی نەفتشار بڵاو کرا" (بە فارسی). ڕێگای کوردستان. ٢٦ی ئایارئ ٢٠١٦. Archived from the original on 11ی Aprilی 2021. Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)