ئەحمەد بەحری
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەھاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەھابادە. لە بواری فەرھەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی بەپێزە وەک: فەرھەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.
لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مھاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە.
ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مھابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.
بەرھەمە چاپکراوەکانی نووسەر
[دەستکاری]- پاییزە - ساڵی ١٩٩٤
- فەرھەنگی باڵندە - ساڵی ٢٠٠١
- گەنجی سەربەمۆر (بەرگی١) - ساڵی ٢٠١٣
گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وتووێژ لەگەڵ ئەحمەد بەحری». پایگاە خبری تحلیلی ھاژە. ٩٧/١/٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩٧/٢/١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=و|ڕێکەوت=(یارمەتی)
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |