بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماجد مەردۆخ ڕۆحانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماجد مەردۆخ ڕۆحانی

محەممەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (بە فارسی: محمد ماجد مردوخ ڕوحانی، لەدایکبووی ١٩٥٨) نووسەر و فەرھەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی ھەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرھەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. ھەر وەھا ماجد ڕۆحانی، جگە لە ھەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرھەمەکانی دیکەی مامۆستا ھەژاری کردووەتەوە.[١][٢]

لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٨ (٢٥ی ئازاری ١٣٣٧ کۆچیی ھەتاوی) لە سنەدا لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردووخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە. تا دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «پێناسەی ماجد مەردۆخ رۆحانی». ھەوارگەی دڵا ن. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. Sorani، Basnews. «سنە.. کۆڕی خوێندنەوەی زانستیی نالی ساز دەکرێت». www.basnews.com. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.