قورئان
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
قورئان | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٣١ |
سەرناو | القرآن |
ئایین | ئیسلام |
لە پێش | ئینجیل لەئیسلامدا |
چەشن | religious literature، religious text |
زمان | Classical Arabic |
شوێنی گێڕانەوە | نیمچەدوورگەی عەرەبی |
پێڕستی کەساتییەکان | list of Quranic characters and names |
ھۆکار | سرووش |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | زانستی قورئان، زانستی تەفسیر |
Location of creation | مەککە، مەدینە |
Full work available at URL | http://al-quran.info |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://islam.stackexchange.com/tags/quran |
قورئان (بە عەرەبی: القرآن) لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی (قرء) وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت، و بنچینەی ئەویش لە وشەی (القرء) وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت، و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە.[١]
پێشەکی
[دەستکاری]موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان کتێبی خوایە کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد. لەبەرئەوە لەو باوەڕەدان کە خوێندنەوە و گوێگرتن لێی و کارکردن پێی ھەمووی خواپەرستییە و موسڵمان لە خوا نزیک دەبێتەوە پێی و دڵنیا دەبێت؛ و زۆربەیان لەو باوەڕەدان کە بناغەی شارستانی و ڕۆشنبیرییەکەیانە.
قورئان ئەدوێت لەبارەی بابەتی جۆراوجۆرەوە کە ژیانی مرۆڤ دەگرێتەوە لە دنیا و ڕۆژی دواییدا، دنیا و ئایین لە ئیسلامدا بەیەکەوە بەستراون، قورئان بناغەی بیروباوەڕی موسڵمان دادەنێت و بانگی خەڵک دەکات بۆ پەرستنی خوا و گوێڕایەڵبوون و ملکەچبوون بۆی و بیرکردنەوە لە دروستکراوانی، و دەدوێت لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و ئەرکەکانی بەرامبەر پەروەردگاری خۆی و کۆمەڵگە و ئایینەکەی و ھەموو گەردوون. قورئان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات بۆ موسڵمانان، و ڕەوشت و ئاکاری موسڵمان لەخۆدەگرێت و زۆر ئامۆژگاری و پەند لە ژیانی پێشینەکان باس دەکات، خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە سزای ئاگر لە ڕۆژی دواییدا، لەگەڵ زۆر بابەت و لێدوانی تر.
قورئان دابەش دەبێت بۆ ١١٤ بەش، بە ھەر بەشێک ئەوترێت سوورەت، و ھەر سوورەتێک دابەش دەبێت بۆ ژمارەیەک ڕستە و وتە کە ناو دەبرێت بە ئایەت. ھەموو سوورەتێک بە دەربڕینی (بسم اللە الرحمن الرحیم) دەست پێدەکات، جگە لە سوورەتی تەوبە کە بەبێ ئەو دەربڕینە دابەزی، واتای ئەو دەربڕینەش «بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان»ە.
یەکەمین ئایەت کە دابەزی ئایەتی ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ١﴾ [عەلەق:١]بوو و دوا ئایەت کە دابەزی ئایەتی﴿وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ٢٨١﴾ [بەقەرە:٢٨١] بوو.
دابەزینی قورئان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرگدا
[دەستکاری]زانایانی موسڵمان کۆکن لەسەر ئەوەی قورئان بە یەک جار دانەبەزیوە، و لە کاتی جیاوازدا ھاتووەتە خوارەوە لە ماوەی زیاد لە بیست ساڵ. کۆکردنەوەی قورئان لە سەردەمی ئەبوبەکری سدیقدا کرا بۆ یەکەم جار. کۆکردنەوە بە مانای نووسین وتۆمارکردنی قورئان دێت، کە بە چوار قۆناغدا تێپەڕیوە:
- قۆناغی سەردەمی پێغەمبەرایەتی
- قۆناغی سەردەمی ئەبوبەکر
- قۆناغی سەردەمی عوسمان
- قۆناغی سەردەمەکانی دوای عوسمان
قۆناغی سەردەمی پێغەمبەرایەتی
[دەستکاری]نزیکەی ٦٠ کەسێک ھەبوون کە پێغەمبەر محەممەد لە ژیانی خۆیدا دای نابوون بۆ نووسینەوەی قورئان، و دوای ئەوەی ئایەتەکانی بۆ دەخوێندنەوە و پێی دەوتن کە لە چ شوێنێک دای نێن (لای چ ئایەت و لە چ سوورەتێکدا)، لە سەردەمی پێغەمبەردا بە سێ شێوە قورئان دەپارێزرا: بە لەبەرکردن، یان بە نووسینەوەی لەلایەن نووسەرانی وەحییەوە یان بە نووسینەوەی لەلایەن خەڵکی ترەوە جگە لە نووسەرانی وەحی، بەڵام لە ژیانی پێغەمبەردا قورئان لە یەک بەرگدا بە کۆیی نەنوسرایەوە.
قۆناغی سەردەمی ئەبوبەکر
[دەستکاری]لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد زۆرێک لە عەرەبەکان لە ئایین پاشگەز بوونەوە، کە ئەبوبەکر بەرەنگاری ھەموویان بوویەوە لەوانەی کە بە تەواوی لە ئایین پاشگەز بووبونەوە، و ئەوانەی کە وازیان لە ھەندێک دین ھێنابوو وەک زەکەتدان، و ئەوانەش کە بانگەوازی پێغەمبەرایەتیان دەکرد. بەم شێوەیە شەڕێکی گەورە ڕوویدا و لەو شەڕانەدا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان بوونە قوربانی کە بەپێی گێڕانەوەیەک ٧٠ کەس لەوانەی ھەموو قورئانیان لەبەر بوو کوژران. ھەر لەبەر ئەوە عومەری کوڕی خەتاب پێشنیاری بۆ ئەبوبەکری سدیق کرد کە ھەموو قورئان لە یەک بەرگدا (مصحف) بنوسرێتەوە، بەم شێوەیە ئەبوبەکر لیژنەیەکی دروست کرد بۆکۆکردنەوەی قورئان کە لە عومەری کوڕی خەتاب و زەیدی کوڕی سابت پێک ھاتبوون بۆ کۆکردنەوەی قورئان؛ و ژمارەیەک لە ھاوەڵان دەست نیشان کران بۆ نووسینەوە. نزیکەی دوو ساڵ خەریکی کۆکردنەوەی ھەموو ئەو بەرگانەی قورئان بوون.
قۆناغی سەردەمی عوسمان
[دەستکاری]قورئان بەو شێوەیەی خۆی مایەوە وەک سەردەمی ئەبوبەکر، بەڵام دوای ئەوەی لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا فتوحاتی ئیسلامی فراوان بوو و بەردەوام لە زیادکردندا بوو، خەڵکی عێراق و شام و ھەندێک ناوچەی تر، جیاوازی کەوتە نێوانیان لەسەر خوێندنەوەی ڕاستی قورئان بەم شێوەیە عوسمانی کوڕی عەفان لیژنەیەکی دروست کرد لە نووسەرەکانی وەحی سەردەمی پێغەمبەر، بۆ لەبەر گرتنەوەی ئەو نوسخەیەی قورئان کە لە سەردەمی ئەبوبەکردا ئامادە کرابوو. عوسمان ھەر قورئانێکی دەنارد بۆ وڵاتێک کەسێکی شارەزای لەگەڵ دەنارد بۆ ئەوەی خەڵک فێری چۆنییەتی خوێندنەوەی بکات و بۆیان ڕوون بکاتەوە.
قۆناغەکانی سەردەمی دوای عوسمان
[دەستکاری]ئەو قورئانانەی لە سەردەمی عوسماندا و پێشتریش نوسرابوونەوە، سەر و بۆریان نەبوو، بۆیە ئەو کەسانەی کە عەرەب نەبوون دەکەوتنە ھەڵەوە لە کاتی خوێندنەوەی، ئەبو ئەسوەدی دوئەلی یەکەم کەس بووە کە دەستی کرد بە خاڵبەندی قورئان، بەم شێوەیە نووسینەوەی قورئان سەردەم دوای سەردەم جوانکاری و ئاسانکاری زیاتری بە خۆیەوە بینی.
زانستی قورئان
[دەستکاری]زانستی قورئان زۆر و ھەمەجۆرە، و زانایان بە شێوازی جیاواز بابەتەکانی قورئانیان دابەش کردووە، و گرنگترین پۆڵێنکردنی قورئان کە ھەموو ئەو باس و خواسانە لە خۆ دەگرێت ئەمەی خوارەوەیە:
قورئان بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆر باس دەگرێتە خۆی:
- چەند باسێک وەک یاسا و ئەحکام داڕیژراون و کراونەتە ئەرک بە سەرشانی تاک و کۆمەڵەوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن. وەک باسە بیروباوەڕییەکان کە پەیوەندیان بە بیر و ھۆشەوە ھەیە، وباسە ڕەوشتییەکان کە پەیوەندیان بە ھەست و نەستی دڵەوە ھەیە، و باسە کردارییەکان کە پەیوەندی بە ھەڵسو کەوتەوە ھەیە.
- چەند بابەت و باسێک کە ئەو یاسایانەی وەرنەگرتووە کە ئەمانیش چیرۆک و پەند ھێنانەوە و سوێندەکانی قورئان و لێدوان و وتووێژ لە قورئاندا و ئیعجاز و پەیمان و ئاگادارکردنەوە و بەڵگەگانی دەروون و گەردوون دەگرێتەوە.
سوورەتەکانی قورئان
[دەستکاری]ژمارەی سوورەتەکانی قورئان ١١٤ سوورەتە، ئەمانەی خوارەوەن:
فاتیحە (١) | بەقەرە (٢) | ئالی عیمران (٣) | نیسا (٤) | مائیدە (٥) | ئەنعام (٦) | ئەعراف (٧) | ئەنفال (٨) | تەوبە (٩) | |
یوونوس (١٠) | ھوود (١١) | یووسوف (١٢) | ڕەعد (١٣) | ئیبراھیم (١٤) | حیجر (١٥) | نەحل (١٦) | ئیسرا (١٧) | کەھف (١٨) | مریەم (١٩) |
تاھا (٢٠) | ئەنبیا (٢١) | حەج (٢٢) | موئمنوون (٢٣) | نوور (٢٤) | فورقان (٢٥) | شەعەرا (٢٦) | نەمل (٢٧) | قەسەس (٢٨) | عەنکەبووت (٢٩) |
ڕووم (٣٠) | لوقمان (٣١) | سەجدە (٣٢) | ئەحزاب (٣٣) | سەبەء (٣٤) | فاتر (٣٥) | یاسین (٣٦) | سافات (٣٧) | ساد (٣٨) | زومەر (٣٩) |
موئمن (٤٠) | فوسلەت (٤١) | شوورا (٤٢) | زوخروف (٤٣) | دوخان (٤٤) | جاسیە (٤٥) | ئەحقاف (٤٦) | محەممەد (٤٧) | فەتح (٤٨) | حوجورات (٤٩) |
قاف (٥٠) | زاریات (٥١) | توور (٥٢) | نەجم (٥٣) | قەمەر (٥٤) | ڕەحمان (٥٥) | واقیعە (٥٦) | حەدید (٥٧) | موجادەلە (٥٨) | حەشر (٥٩) |
مومتەحنە (٦٠) | سەف (٦١) | جومعە (٦٢) | مونافقوون (٦٣) | تەغابون (٦٤) | تەڵاق (٦٥) | تەحریم (٦٦) | مولک (٦٧) | قەڵەم (٦٨) | حاقە (٦٩) |
مەعارج (٧٠) | نووح (٧١) | جن (٧٢) | موزەمل (٧٣) | مودەسر (٧٤) | قیامەت (٧٥) | ئینسان (٧٦) | مورسەلات (٧٧) | نەبەء (٧٨) | نازعات (٧٩) |
عەبەس (٨٠) | تەکویر (٨١) | ئینفتار (٨٢) | موتەففین (٨٣) | ئینشقاق (٨٤) | بورووج (٨٥) | تارق (٨٦) | ئەعلا (٨٧) | غاشیە (٨٨) | فەجر (٨٩) |
بەلەد (٩٠) | شەمس (٩١) | لەیل (٩٢) | زوحا (٩٣) | ئینشراح (٩٤) | تین (٩٥) | عەلەق (٩٦) | قەدر (٩٧) | بەیینە (٩٨) | زەلزەلە (٩٩) |
عادیات (١٠٠) | قارعە (١٠١) | تەکاسور (١٠٢) | عەسر (١٠٣) | ھومەزە (١٠٤) | فیل (١٠٥) | قورەیش (١٠٦) | ماعوون (١٠٧) | کەوسەر (١٠٨) | کافروون (١٠٩) |
نەسر (١١٠) | مەسەد (١١١) | ئیخلاس (١١٢) | فەلەق (١١٣) | ناس (١١٤) |
- درێژترین سوورەتی قورئان سوورەتی بەقەرەیە، و کورتترین سوورەتی کەوسەرە.
- ھەندێک لە سوورەتەکان زیاد لە ناوێکیان ھەیە، بەڵام ئەوانەی کە لە سەرەوە ناویان ھێنراوە ناسراوترین ناویانن.
- ھەندێک لە سوورەتەکان پێغەمبەر محەممەد خۆی ناوی ناون، و ھەندێکی ھاوەڵەکانی ناویان ناون.
دابەشکردنی قورئان
[دەستکاری]قورئان دابەش دەبێت بەسەر ٣٠ بەشدا و بۆیە لە ناو کوردەکان بە سیپارەیش ناسراوە. سوورەتەکانی قورئان دابەش دەبن بۆ سوورەتی مەککی و مەدەنی، سوورەتە مەککییەکان ئەو سوورەتانەن کە پێش کۆچکردن بۆ مەدینە دابەزیون وزیاتر باس لە بیروباوەڕ دەکەن، و ژمارەیان ٨٦ سوورەتە، و سوورەتە مەدەنییەکان ئەوانەن کە لەدوای کۆچکردن دابەزیون و زیاتر باس لە شەریعەت و یاساکانی حەرام و حەڵاڵ دەکەن و ژمارەیان ٢٨ سوورەتە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «خزانة الكتب | الكتب ألفبائيًّا|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەیەک بۆ زانستەکانی قورئان، نوسینی/ ئیکرام کەریم
- وێکپیدیای عەرەبی
- وێکپیدیای ئینگلیزی
کتێبنامە
[دەستکاری]- Al-Jallad، Ahmad (2022). The Religion and Rituals of the Nomads of Pre-Islamic Arabia: A Reconstruction Based on the Safaitic Inscriptions. Brill. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٥٠٤٢٧-١.
- Allen، Roger (٢٠٠٠). An Introduction to Arabic literature. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٧٧٦٥٧-٨.
- Bentlage، Björn؛ Eggert، Marion؛ Krämer، Hans-Martin؛ Reichmuth، Stefan (٢٠١٦). Religious Dynamics under the Impact of Imperialism and Colonialism: A Sourcebook. Brill. ژپنک ٩٧٨٩٠٠٤٣٢٩٠٠٣.
- Berlin، Adele (٢٠١١). «Cosmology and creation». لە Berlin، Adele؛ Grossman، Maxine (eds.). The Oxford Dictionary of the Jewish Religion. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٧٣٠٠٤-٩.
- Clogg، Richard (1979). «An Attempt to Revive Turkish Printing in Istanbul in 1779». International Journal of Middle East Studies. ١٠: ٦٧–٧٠. doi:١٠.١٠١٧/s٠٠٢٠٧٤٣٨٠٠٠٥٣٣٢٠. S2CID ١٥٩٨٣٥٦٤١.
{{cite journal}}
: نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - Cook، David B. (2013). «Gog and Magog». لە Fleet، Kate؛ Krämer، Gudrun؛ Matringe، Denis؛ Nawas، John؛ Rowson، Everett (eds.). Encyclopaedia of Islam, Three. doi:١٠.١١٦٣/١٥٧٣-٣٩١٢_ei٣_COM_٢٧٤٩٥.
- Cook، Michael (2000). The Koran; A Very Short Introduction. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٢٨٥٣٤٤-٨. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- Corbin، Henry (١٩٩٣) [1964 (in French)]. History of Islamic Philosophy. لەلایەن Sherrard، Liadain؛ Sherrard، Philip وەرگێڕدراوە. London: Kegan Paul International in association with Islamic Publications for The Institute of Ismaili Studies. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٠٣-٠٤١٦-٢.
- Dost، Suleyman (2023). «Pilgrimage in Pre-Islamic Arabia: Continuity and Rupture from Epigraphic Texts to the Qur'an». Millennium. ٢٠ (1): ١٥–٣٢. doi:١٠.١٥١٥/mill-٢٠٢٣-٠٠٠٣.
- Guessoum، Nidhal (2011). Islam's Quantum Question: Reconciling Muslim Tradition and Modern Science. I.B. Tauris. لاپەڕە ١٧٤. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٨٨٥-٥١٧-٥.
- Levenson، Jon Douglas (٢٠١٢). Inheriting Abraham: The Legacy of the Patriarch in Judaism, Christianity, and Islam. Princeton University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٩١-١٥٥٦٩-٢.
- Lings، Martin (٢٠٠٤). Mecca: From Before Genesis Until Now. Archetype. ژپنک ٩٧٨-١-٩٠١٣٨٣-٠٧-٢.
- Krek، Miroslav (1979). «The Enigma of the First Arabic Book Printed from Movable Type». Journal of Near Eastern Studies. ٣٨: ٢٠٣–٢١٢. doi:١٠.١٠٨٦/٣٧٢٧٤٢. S2CID ١٦٢٣٧٤١٨٢.
{{cite journal}}
: نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - Nasr، Seyyed Hossein (2003). Islam: Religion, History and Civilization. San Francisco: Harper. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-٠٥٠٧١٤-٥.
- Nasr، Seyyed Hossein (2007). «Qurʾān». Encyclopædia Britannica Online. لە 4 November 2007 ھێنراوە.
{{cite encyclopedia}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - Peters، Francis E. (August 1991). «The Quest of the Historical Muhammad». International Journal of Middle East Studies. ٢٣ (3): ٢٩١–٣١٥. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٢٠٧٤٣٨٠٠٠٥٦٣١٢. S2CID ١٦٢٤٣٣٨٢٥.
{{cite journal}}
: نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - Rippin، Andrew؛ et al.، eds. (٢٠٠٦). The Blackwell companion to the Qur'an. Blackwell. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٥١-١٧٥٢-٤.
- Tabatabae، Mohammad Hosayn (١٩٨٨). The Qur'an in Islam: Its Impact and Influence on the Life of Muslims. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٠٣-٠٢٦٦-٣.
- ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 627:attempt to compare two nil values.
- Watson، William J. (1968). «İbrāhīm Müteferriḳa and Turkish Incunabula». Journal of the American Oriental Society. ٨٨: ٤٣٥–٤٤١. doi:١٠.٢٣٠٧/٥٩٦٨٦٨. JSTOR ٥٩٦٨٦٨.
- Ziolkowski، Jan M. (٢٠٠٧). Fairy Tales from Before Fairy Tales: The Medieval Latin Past of Wonderful Lies. Ann Arbor, Michigan: University of Michigan Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧٢-٠٣٣٧٩-٩.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]نووسینە پێناسەیییەکان
[دەستکاری]- Bell، Richard؛ Watt، William Montgomery (١٩٧٠). Bell's introduction to the Qurʼān. Edinburgh University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٨٦-٠٥٩٧-٢.
- Hawting، G.R. (١٩٩٣). Approaches to the Qur'ān (چاپی 1). Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٠٥٧٥٥-٤.
- Hixon، Lex (٢٠٠٣). The heart of the Qurʼan: an introduction to Islamic spirituality (چاپی 2). Quest. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٣٥٦-٠٨٢٢-٠.
- Rahman، Fazlur (٢٠٠٩) [1989]. Major Themes of the Qur'an (چاپی Second). University Of Chicago Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٢٦-٧٠٢٨٦-٥.
- Robinson، Neal (2002). Discovering the Qur'an. Georgetown University Press. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٩٠١-٠٢٤-٦.
- Sells، Michael (١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩). Approaching the Qur'ān: The Early Revelations (چاپی Book & CD). White Cloud Press. ژپنک ٩٧٨-١-٨٨٣٩٩١-٢٦-٥.
- Wild، Stefan (١٩٩٦). The Quʼran as Text. Leiden: Brill. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٠٩٣٠٠-٣.
تەفسیرەکان
[دەستکاری]- Al-Tabari (1987) [Cairo 1955–69]. «Jāmiʻ al-bayān ʻan taʼwīl al-qurʼān». The Commentary on the Qurʼān. transl. J. Cooper (ed.). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٩٢٠١٤٢-٦.
- Tabatabae، Sayyid Mohammad Hosayn. Tafsir al-Mizan.
لێکۆڵینەوەی بابەتی
[دەستکاری]- McAuliffe، Jane Dammen (١٩٩١). Qurʼānic Christians: an analysis of classical and modern exegesis. New York: Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٣٦٤٧٠-٦.
- Siljander، Mark D.؛ Mann، John David (٢٠٠٨). A Deadly Misunderstanding: a Congressman's Quest to Bridge the Muslim-Christian Divide. New York: Harper One. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-١٤٣٨٢٨-٨.
- Stowasser، Barbara Freyer (١ی حوزەیرانی ١٩٩٦). Women in the Qur'an, Traditions and Interpretation (چاپی Reprint). Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥١١١٤٨-٤.
ڕەخنەی ئەدەبی
[دەستکاری]- M.M. Al-Azami (٢٠٠٣). The History of The Qur'anic Text: From Revelation to Compilation: A Comparative Study with the Old and New Testaments (چاپی First). UK Islamic Academy. ژپنک ٩٧٨-١-٨٧٢٥٣١-٦٥-٦.
- Boullata، Issa J، ed. (2000). Literary Structures of Religious Meaning in the Qur'ān. Curzon Press. ژپنک ٠-٧٠٠٧-١٢٥٦-٩..
- Luling، Gunter (2003). A challenge to Islam for reformation: the rediscovery and reliable reconstruction of a comprehensive pre-Islamic Christian hymnal hidden in the Koran under earliest Islamic reinterpretations. New Delhi: Motilal Banarsidass. ژپنک ٩٧٨-٨١-٢٠٨-١٩٥٢-٨.
- Luxenberg، Christoph (2007) [2004]. The Syro-Aramaic Reading of the Koran: a contribution to the decoding of the language of the Koran. Berlin: Verlag Hans Schiler. ژپنک ٩٧٨-٣-٨٩٩٣٠-٠٨٨-٨.
- Puin، Gerd R. (1996). «Observations on Early Quran Manuscripts in Sana'a». لە Wild، Stefan (ed.). The Qurʾan as Text. Leiden: E.J. Brill. لاپەڕە ١٠٧–١١.
- Wansbrough، John (1977). Quranic Studies. Oxford University Press.
ئینسایکلۆپیدیاکان
[دەستکاری]- McAuliffe JD، et al.، eds. (2001). Encyclopaedia of the Qur'an (چاپی First). Brill Academic Publishers. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-١١٤٦٥-٤.
- Leaman O، et al.، eds. (2005). The Qur'an: An Encyclopedia (چاپی First). Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٧٧٥٢٩-٨.
- Iqbal M، et al.، eds. (2013). The Integrated Encyclopedia of the Qur'an (چاپی First). Center for Islamic Sciences. ژپنک ٩٧٨-١-٩٢٦٦٢٠-٠٠-٨.
گۆڤارە زانستییەکان
[دەستکاری]- Journal of Qur'anic Studies (ISSN 1465-3591), published by the School of Oriental and African Studies
- Journal of Qur'anic Research and Studies, published by King Fahd Qur'an Printing Complex
سەرچاوەکانی تر
[دەستکاری]- The British Library: Discovering Sacred Texts – Islam 17 March 2022 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
نوسخەکانی قورئان
[دەستکاری]- Several digitised Qurans in the Cambridge University Digital Library
- 2017-232-1 al-Qurʼān. / القرآن at OPenn
لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانەکانی قورئان
[دەستکاری]- Quran Pdf
- Al-Quran.info ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Quran Archive – Texts and Studies on the Quran[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- Quran text and translation at Tufts University
- Tanzil – Online Quran Navigator
- Quran.com
- Multilingual Quran (Arabic, English, French, German, Dutch, Spanish, Italian)
- Latin script transliterated Qur'an. Hans Zirker. University of Frankfurt.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Al-Quran (قورئان) ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی کتێب
- دەروازەی قورئان
- دەروازەی محەممەد
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی چاند
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قورئان تێدایە. |