بۆ کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە بۆ کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).


بۆ کوردستان و ھەروەھا ناسراو بە ھەژار بۆ کوردستان ناوی یەکێک لە دیوانەشیعرەکانی ھەژار شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردیە کە لە ساڵان جیاواز لە بڵاوکردنەوەکانی جۆراوجۆر چاپ و بڵاو بووتەوە.[١][٢][٣][٤]

پەرتووکی «بۆ کوردستان»، لە نوێترین چاپیدا لە ساڵی ٢٠١٤ لە کەڕەتی چاپی نۆھەم لە ٤٠٨ پەڕە بەدەست باڵاوکردنەوەی پانیز لە تاران لە چاپ دراوە.[٥] لەم دواھەمین چاپەدا بۆ یەکەم جار فەرھەنگۆکێکی بیست لاپەڕەیی وەک پاشکۆ خراوەتە سەر دیوانەکە، کە مانای وشە قورس و دژوارەکان و ھەر وەھا ناوە نامۆکانی ناو شێعرەکانی ھەژاری ڕوون کردۆتەوە. ئەم فەرھەنگۆکە وێژەوان کامڕان جەوھەری دایڕژتووە.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]