بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چوارینەکانی خەییام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چوارینەکانی خەییام کۆمەڵە شیعرێکە لە عومەر خەیام کە بە شێوەی چوار خشتەکی لە سەدەی ٤ و ٥ دا بە زمانی فارسی هۆنراوەتەوە. ئەم کۆمەڵە شیعرە زۆرتر سەبارەت بە فەلسەفەیە. بە بۆنی نەبوونی دیوانێک کە لەیان خەییام یان کەسێکی دیکەوە کە لە ساڵانی کزیکی ژیانی خەییام نووسرابێت، ئاگادارییەکی زۆر سەبارەت بە ژمار و راسیەتی ئەم شیعرانە نییە. ئەم کۆمەڵە شیعرە بە زمانەکانی کوردی، لاتین، ئینگلیزی، فەڕانسەوی، ئاڵمانی، ئیتالیایی، دانمارکی، ڕووسی، چینی، هیندی، عەرەبی، ئەرمەنی، و ... وەرگێڕاوە. ھەژار، گۆران، و چەند کەسی دیکە ئەم کۆمەڵە شیعرەیان کردووە بە کوردی.

چەند پارچە لە چوارینەکانی خەیام

[دەستکاری]

چەند پارچە لە چوارینەکانی خەیام بە کوردی، وەرگێڕانی ھەژار

تیرێژ کە بە ڕۆژ و پێل بە دەریا دریالەو ڕۆژەوە گوڵ پێکەنی، بولبول گریا
خوا نووسی لە چارەی ڕەشی ئێمەش بەشمانژینێکی ھەژاری پڕ لە خۆزیا و بریا
***
بێھوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە براپرسیار نەکرا، بەشت درا ھەرچی درا
تۆ ھێشتە نەھاتوویە جیھان ڕۆژی بەرێئەو ڕۆژە دەبوو بچیتە دەر، دیاری کرا
***
بیستوومە بەھەشتێ ھەیە حۆری تێداڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟دەسکەوتەکە ھەر یەکن بە ھەر دووک ڕێدا
***
گۆیا لە جەھەندەمن ئەڤیدار و مەستبەم واتەیە پێکەنیم و گۆستی خۆم گەست
جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەھەشتیان چۆل و بیابان و کپە وەک لەپی دەست
***
مەیگێڕ دەوەرە بەخێری چاوی کاڵتدڵ تینووە جەرگم ڕەشە چەشنی خاڵت
وا تۆبە بەسەر یەکا شکا وەک پرچتبۆم تێکە مەیەک لە ڕەنگی کوڵمی ئاڵت
***
ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنتتاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت
دەستم بەر ئەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژمەیگێڕ لەوەلا دەستی من و داوێنت
***
لەش ناسک و لاوچاکی وەھا ھەن کچ و کوڕ گوڵ دڕکە بەرانبەری بکەی، بێکەسە دوڕ
گەردوون کە بە دانستە دەیانکا وەک شێتتێکیان ھەڵ دەشێلێت و دەیان کاتەوە قوڕ
***
ئەم گۆزە وەکوو من بووە، دڵدار و ھەژارجارێکی دڵی خۆش بووە، سەدجار خەمبار
ئەو ھەنگڵ و دەسگرەی لە ملیا دیوتەدەستێ بووە زۆر خراوەتە سەر ملی یار
***
لەم بێخەبەری خۆمە کەساس و ماتمبێھوودە دەبوورێ، دەم و سات و کاتم
من ببم و نەبم جیھان وەکوو خۆی وایەمەیگێڕ دەوەرەلێکی دەوە من بۆ ھاتم

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ماڵپەڕی گاگەش

بەستەره دەرەکییەکان

[دەستکاری]

چوارینەکانی خەییام لە ڤەژینبوکس