کرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کرندەوە ڕەوانە کراوە)
کرن
کرندی ڕۆژاوا
کرند غرب
وڵات ئێران
پارێزگاکرماشان
شارستانداڵاھۆ
بەرزایی
١٥٣٠ مەتر (٥٬٠٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٧،٧٩٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باشووری)
 • ئایینیارسان، ئیسلام (شێعە و سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٣٥٣۷۲

کرن یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کرماشان. خەڵکەکەی بە زمانی کوردیی باشووری دەئاخاوێنن و سەر بە ئایینی یارسانن.

کرن لەناوی چاندی کوردان بە ھۆی ئایینی یارسان و بارگە پیرۆزەکانی پیر بنیامین و پیر مووسی، پێشەی چەقۆسازی، تەموورە، نژیاروانیی بەردینە، کەشوھەوای خۆش و پێکەوەژیانی ئایینەکانی جیاواز لە ئاشتیدا ناسراوەتەوە.

زمان[دەستکاری]

زمانی زۆرینەی خەڵکی شاری کرن و دەوروبەری، کوردیی کرنی یان کرنیانەیە، کە یەکێکە لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری کە تایبەتە بۆ کوردەکانی ئەم شارە. کوردیی کرنی تەنیا بنزاراوەی کوردیی باشوورییە ک ئرگاتیڤە و بەم ھۆیە ھەندێک پێیان وایە کە ئەم تایبەتمەندی لە کوردیی باشووریش بووە و لەناوچووە و ئێستاکە تەنیا لە بنزاراوەی کرنی ماوەتەوە.[١] جگە لە ئەم بنزاراوە، کوردیی گۆرانییش لە کرن ھێشتا دەئاخێڤدریت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]