فەراتاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرھاد تراش)  ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی ھەخامەنشی لە کێوی بێستوون. فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی ٣٦ مەترە و پانییەکەی نزیکەی ٢٠٠ مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت.[١] ھێشتا بە تەواوی ھۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە. ھەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.[٢]

فەراتاش لە شانامەی فیردەوسیدا[دەستکاری]

لە کتێبی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرھاد ھاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەھێڵێت کە فەرھاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرھاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو. پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو ھەواڵ دەدات کە شیرین مردووە. فەرھاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی ھەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت.

وێنەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ایسنا : از فرھاد‌تراش چە می‌دانید؟
  2. ^ "سازسفر: کوە بیستون (شیرین و فرھاد)". Archived from the original on 17ی Octoberی 2016. Retrieved 16ی Julyی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.