شارستانی نەغەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەغەدە (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی نەغەدە
شھرستان نقدە
Naqadeh County
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
دەسەڵات
 • قیمقامبازدید مرتضی فرامرزی
ڕووبەر
 • سەرجەم١٠٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤١٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (١١٧٬٨٣١)
 • سەرجەمدانیشتووان
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (موکریانی، کرمانجی) و ئازەری
 • ئایینموسڵمان (شیعە، سوننە) و یارسان
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەسایت فرمانداری نقدە

شارستانی نەغەدە، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری نەغەدەیە و لە دەشتی سندوس سەندووس هەڵکەوتووە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ١١٧٬٨٣١ کەس بووە کە ٥٩٬٢٥٠ کەس لەم ژمارەیە نێر و ٥٨٬٥٨١ کەسیان مێ بووە.[١] ئەم شارستانە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ شارستانی ورمێ و دەریاچەی ورمێ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی مەھاباد و شارستانی پیرانشار و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی مەھاباد و شارستانی میاندواو و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی شنۆ.[٢][٣]

مێژوو[دەستکاری]

  • دەشتی سەندوس بەپێی ئەو کنەو پشکنینانەی لەناوچەکەدا کراوە لەسەر پاشماوەی ئێسک و پرسک و گیای ناوچەکە بەتایبەت لە کێوی لاواشلو دەگەرێتەوە بۆسەدەی سێیەمی جیۆلۆجی و تەمەنی ناوچەکە (٥٠٠)میلیۆن ساڵ دەبێت.
  • لەلایەکی کەوە گردی حاجی فەیروز ھەیە کە دەکەوێتە (٨کم) ی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری نەغەدەوە و پاش پشکنین و ھەڵکەندن کە ئێسکی مرۆڤی تیا دۆزرایەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکەمی چاخی بەردین و یەکێکە لە گردە ھەرە دێرینەکانی ئێران و جیھان.
  • ھەروەھا شوێنی دێرینی حەسەنلو کە لە (٥٥) گردی گەورەو بچووک پێکھاتووە و کەوتووەتە دەشتی نەغەدەوە.
  • ھەروەھا بەپێی بەڵگە و سەرچاوەکانی مێژوو ئەم دەشتی سەندوسە بەکار ھێنراوە لەلایەن مادەکان و مانناکان و ئاشورییەکان و ئۆراتووەکان و لۆلۆیییەکان و حۆرییەکان و پاشان لەلایەن پارسەکان و ساسانییەکان و عەرەب و سەلجوقی و غەزنەویەکان و خوارزمییەکان … مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و ئەفشارەکان.
  • لەسەردەمی مەغۆلەکان دا ھۆلاکۆ خان وڵاتی ئێرانی داگیرکردوو ئەم ھەرێمەی دا بە ھۆزی سەلدوز ھۆزی سەلدوز یەکێک بوون لە ھۆزە دڵڕەق و ئازاکانی مەغۆل، ئەم ھۆزە لەم تیرانە پێکھاتوون (سوورغان شیرە و جیلاوغان و سودنویان و تودان و مەلیک بەھادر و چوپان) لەناو ئەم تیرانەدا جەنگیزخان تیرەی (سوورغان شیرە) ی لەھەموویان خۆشتر دەویست لەبەرئەوەی کاتی خۆی ببوونە ھۆی ڕزگار بوونی جەنگیزخان، ھۆلاکۆ ژنی لەم تیرەیە ھێنا بۆ ئەوەی بەھێزبێت لەناو مەغۆلدا، ئەم ھەرێمە تائێستاش ھەرناوی ئەم ھۆزەی ھەڵگرتووە، پاش نەمانی دەسەڵاتی مەغۆل ئەم ھۆزە گەڕانەوە مەنگۆلیا، بەڵم پاش ئەوان ھەندێ ھۆزی سەر بە پەیڕەوی ئاق قۆینلو و قەرەقۆینلو جێی ئەوانی گرتووەتەوە و ھەرلە سەردەمی ئاق قۆینلودا سەردارێکی سەر بە بنەماڵەی بابان بەناوی (ئەمیر بوداق کوڕی ئەمیر ئەبداڵ) کەناوچەکانی بابان و موکریان و ئەردەڵانی بەدەستەوە بوو ھۆزەتورکەکانی لەو ناوەدا ڕاماڵی و لێی نەھێشتن و ناوی سەلدوز ھەرمایەوە، پاشان لەلایەن ھۆزە تورکمانەکانی قزڵباشەوە داگیرکرا بەڵام (ئەمیرسەیفەدینی موکری) لێیان ڕاپەڕی و لە ناوچەکەدا دەریکردن و دووری خستنەوە، شائیسماعیلی سەفەوی کاتێک بووە شای ئێران ویستی ئەم ناوچەیە بخاتە ژێرفەرمان ڕەوای خۆی بەڵام ئەمیر سەیفەدین خۆی خستە پاڵ سوڵتان سەلیمی پاشای عوسمانی و دواتر شەڕی چاڵدێران ڕوویدا … پاشان ئەمیری بۆ ئەمیر سارمی کوڕی مایەوە و ئەمیرسارم زۆر نەژیاو بێ وەجاخ مایەوە و ئەنجا دەسەڵاتی ناوجەکە چووە ژێردەسڵاتی شێخ حەیدەری موکری کە ئامۆزایان بوو، پاش ھەرای موکریان و شەڕی قەڵای دمدم سەفەوییەکان ئەم ناوچانەیان دەدا بە سەرۆک ھۆزەکان، لەسەردەمی قاجاریشدا عەباسی میرزا نائیب سەڵتەنە (٨٠٠) ماڵی قەرەپاپاقی ھێنایە ئەم ناوچەیە.
  • لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی فەتح عەلی شای قاجاڕدا خێڵی قەرەپاپاق کە لە بنەچەدا لە ناوجەی قەفقاز بوون ھێنرانە دەشتی نەغەدە کە زیاتر بۆ دژایەتی کردنی جوڵانەوەی کورد بەکاردەھێنران و نفوزی کوردیان پێ لاواز دەکرد، ئیتر لەم دەشتەدا بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون.
  • شارستانی نەغەدە تاساڵی (١٩٥٨) بەناوی ناوچەی سوڵدوز بوو لە شارستانی ورمێ، ناوەندەکەی گوندی ڕاھدانە بوو، پاش ئەوە لە ساڵی (١٩٦٣)دا ناوەندی ناوچە گوازرایەوە بۆ شارۆچکەی نەغەدە، و لە ساڵی (١٩٦٨) ناوی ناوچە گۆڕدرا بە شارستانی نەغەدە و پاش (٢٨) ساڵ لە ساڵی (١٩٩٦) ناوچەی شنۆی لێجیاکرایەوە و بووە شارستان و ئەنجا ناوچەی محەمەدیاری بۆ دروستکرا.[٤]

پێکھاتەی دانیشتووان[دەستکاری]

پێکھاتەی شارستانی نەغەدە لە ٢٠٠٦
ڕێژەی سەدی پێکھاتە
ئازەری
  
٤٩٪
کورد
  
٥١ ٪
پێکھاتەی شارستانی نەغەدە
  • ژمارەی دانیشتووانی شاری نەغەدە دەکاتە (٧٦٩٩٠)کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شاری نەغەدە دەکاتە (۴۲۳۴۴)کەس واتە ڕێژەی (۵۵٪) دانیشتووانی شارەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شاری نەغەدە دەکاتە (۳۴۶۴۶)کەس واتە ڕێژەی (۴۵٪) دانیشتووانی شارەکە.
  • ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (٩٣) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
    • گوندە کوردەکان (٤٩) گوندە ژمارەی دانیشتووانیان دەکاتە (١٧٨٤٦) کەس. دەکاتە (٥٦٪)ی دانیشتووانی گوند.
    • گوندە ئازەریەکان (٣٥) گوندە ژمارەی دانیشتووانیان دەکاتە (١٤٥٣٦) کەس. دەکاتە (٤٤٪)ی دانیشتووانی گوند.
    • گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٩) گوندە و ژمارەی دانیشتووانیان دەکاتە (٣١١٩) کەس، (٢١٨٣)کەسی کوردە و (٩٣٦)کەسی ئازەریە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتووانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٢٠٠٢٩)کەس بەڕێژەی (٥٦٪)ی شارستانەکە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتووانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (١٥٤٧٢)کەس بەڕێژەی (٤٤٪)ی شارستانەکە.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

نەغەدە شارێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، دەکەوێتە ناوچەی موکریان.[٢][٣]

ناوچەی ناوەند (ناحیەی ناوەند)[دەستکاری]

نەغەدە (ناوەند):

گوندستانی بەگم قەڵا[دەستکاری]

لە ٣١ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی سەندوس[دەستکاری]

لە ٢٨ گوند پێکھاتووە:

ناوچەی محەمەدیار[دەستکاری]

محەمەدیار (ناوەند):

گوندستانی حەسەنلو[دەستکاری]

لە ١٩ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی مەھدی[دەستکاری]

لە ١٧ گوند پێکھاتووە:

پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان[دەستکاری]

ژمارەی گوندکانی دەکاتە ٩٣ گوند:[٧][٨][٩]

گوندە کوردەکانن[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٤٩ گوند.

گوندە ئازەری نشینەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٣٥ گوند.

گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٩ گوند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران(فارسی).
  2. ^ ئ ا د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  3. ^ ئ ا http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://www.nagadeh-ag.ir/fa/wagov[بەستەری مردوو]
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Novemberی 2012. Retrieved 14ی Mayی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٨٥ (٢٠٠٦) (ئێکسڵ). کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١.
  7. ^ http://wikimapia.org/
  8. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  10. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)