ئەحمەد عارف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد عارف
لەدایکبوون٢١ی نیسانی ١٩٢٧
ئامەد، تورکیا
مردن٢ی حوزەیرانی ١٩٩١(١٩٩١-٠٦-٠٢) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ئەنقەرە، تورکیا
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
شوێنی ناشتنCebeci Asri Cemetery
زمانەکانی ئاخاوتنتورکی، کوردی
زمانی نووسینکوردی
پیشەشاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان
پەروەردەSchool of Language and History – Geography، Ankara University

ئە‌حمە‌د عارف (بە‌رێنووسی لاتینی: Ahmed Arîf)لە‌داکبووی ١٩٢٧ لە گە‌ڕە‌کی خانچە‌پە‌کی ئامە‌د و کۆچکردووی ١٩٩١ ئەنقەرەی پایتە‌ختی تورکیا، شاعیرێکی بە رە‌چە‌ڵە‌ک کوردی باکوورە کە ھۆنراوە‌کانی بە زمانی تورکی ھۆنیوە‌تە‌وە.[١][٢]

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

ناوی درووستی ئە‌حمە‌د عارف حیکمە‌ت ئۆنال (Ahmed Önal)ـە لە شاری ئامە‌د (دیاربە‌کر) گە‌ورە‌بووە و خوێندنی سە‌رە‌تایی لە شارۆچکە‌ی (سوێرەک)دە‌ست پێکردووە و ناوە‌ندیی لە شاری ئورفا و پاشتر لە شاری (ئە‌فیون حە‌سار) تە‌واو کردووە. خوێندنی زانکۆی لە ئە‌نقە‌رە لە بە‌شی فە‌لسە‌فە خوێندووە و پێی تە‌واو نە‌کراوە بە‌ھۆی جموجۆڵی سیاسیی و زیندانیکردنی. ساڵی ١٩٥٠ دە‌گیرێت و دووساڵ زیندانی دە‌کرێت. بە‌رھە‌م وشیعرە‌کانی ئە‌جمە‌د عارف ئە‌گە‌رچی بە زمان تورکین، بە‌ڵام بە ھە‌ست و خوستی کوردانە ھۆنراونە‌تە‌وە و ژان و ھە‌نسکی کوردە‌واریی پێوە دیارە.

بڵاوکراوەکانی[دەستکاری]

شیعرە‌کان کە بە تورکبن لە ساڵانی ١٩٤٠-١٩٥٥ لە گۆڤارە‌کانی ئە‌وسا دێنە وە‌شاندن. یە‌کە‌م پە‌رتووکی ساڵی ١٩٦٨بە ناوی ((Hasretinden Prangalar Eskittim):کە‌لە‌بچە‌کانم لە حە‌سرە‌تی تۆ داڕزاند)ناودە‌نگێکی زۆری بە دە‌ستھێنا و تا نھا چل جار چاپکراوە‌تە‌وە و وە‌رگێرراوە‌تە سە‌ر زمانی کوردی. ھە‌ندێک ھە‌لبە‌ستە‌کانی لە‌لایە گۆرانیبێژی کورد ئەحمەد کایا کراوە‌نە‌تە گۆرانی. پاش کۆچکردنی ١٩٩١ نووسین و شیعرە‌کانی کۆدە‌کرێنە‌وە کە زۆربە‌یان لە رۆژنامە و گۆڤارە‌کان بە پە‌رش وبڵاوی بڵاوکرابوونە‌وە لە دووتوێی پە‌رتووکێک بە ناوی (Yurdum Benim Şahdamarım: وارێ من شادە‌مارێ من) ساڵی ٢٠٠٣ چاپ دە‌کرێت کە ھە‌ندێک لە بە‌رھە‌می بڵاونە‌کراوە‌شی لە خۆگرتووە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  • شیعری Hasretinden Prangalar Eskittim بە دە‌نگی ئە‌حمە‌د کایا[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ gündemonline ٦ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Ahmed Arif Diyarbakır'da anıldı (04/06/05)
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 13ی Octoberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.dailymotion.com/video/x5qioc_ahmet-kaya-hasretinden-prangalar-es_music