ڤیگنیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ڤیگنەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە ڤیگنیزم نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ڤیگنیزم (ڕوونکردنەوە).

ڤیگنیزم
photographphotograph
photographphotograph
چەند ژەمێکی ڤیگن کە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵی تێدا بەکار نەھاتووە.
چۆنێتی خوێندنەوە ڤی-گن-یزم
پێناسە لەناوبردرنی بەکارھێنانی بەرھەمە ئاژەڵییەکان
کۆنترین لایەنگران
  • ڕۆجەر کراب (١٦٢١–١٦٨٠)[١]
  • کۆنراد بیسڵ (١٦٩١–١٧٦٨)[٢]
  • جەمیس پێرپۆنت گریڤز (١٧٧٧–١٨٤٢)[٣]
  • سیڵڤەستەر گراھام (١٧٩٤–١٨٥١)[٤]
  • ئامۆس برانسن ئاڵکۆد (١٧٩٩–١٨٨٨)[٥]
  • سارا بێرنھارت (١٨٤٤–١٩٢٣)[٦]
  • دۆناڵد واتسن (١٩١٠–٢٠٠٥)
داھێنەری ناو دۆناڵد واتسن ١٩٤٤

ڤیگنیزم (بە ئینگلیزی: Veganism) پێکھاتووە لە ھەردووک خۆراک ڕێکخستن و فەلسەفەی پاراستنی مافی ئاژەڵان کە بەکارھێنانی بەرھەمی ئاژەڵان ڕەتدەکاتەوە. شوێنکەوتووی ھەر کامێک لە ژەمە خۆراکییەکە و فەلسەفەکە بە ڤیگن ناسراون.

ھەندێک جار جیاکاری دەکرێت لە بەشەکان ڤیگنیزم، ڤیگنە خۆراکییەکان ڕەتی دەکەنەوە کە بەرھەمی ئاژەڵان بە ھیچ جۆرێک بەکاربھێنن. ئەمە نەک تەنھا گۆشت دەگرێتەوە بەڵکو ھێلکەو خۆراکە سپیاتییەکانیش لەخۆ دەگرێت (وەک ماست، پەنیر، شیر و ھەموو ئەو بەرھەمانەی شیری تێدا بەکاردێت.) ھەندێک لە ڤیگنە خۆراکییەکان بەلایانەوە پەسەندە شتومەک بەکاربھێنن کە پاشماوەی ئاژەڵانی تێدا بەکارھاتووە وەک چەرم و خوری[٧][٨][٩] ئەو کەسانەی کە لە فەلسەفەکە قوڵتر دەبنەوە و دەیھێننە ژیانی ڕۆژانەی خۆیانەوە و لە ڤیگنی خۆراکیی لادەدەن و ڕەتی دەکەنەوە کە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵی بۆ ھیچ مەبەستێک بەکاربھێندرێت (بە پاشماوەکانیشەوە) پێیان دەوترێت ڤیگنی ئاکاری. وە ھەروەھا ڤیگنی ژینگەیی ھەیە کە ڕەتی دەکەنەوە بەرھەمە ئاژەڵییەکان بەکاربھێندرێت لەبەر ئەوەی زیان بە ژینگە دەگەێنێت.

ناوی ڤیگن لە ساڵی ١٩٤٤دا لەلایەن دۆناڵد واتسنەوە داھێنراوە، ئەو کاتەی کە ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ڤیگنی لە ئینگلتەرادا دامەزراند. لە سەرەتادا ئەمە بە واتای «ڕووەکخۆری بێ سپیاتی» دەھات و دواتریش بووبە «ڕێبازی ژیانی مرۆڤ بەبێ سوودوەرگرتن لە ئاژەڵان.»[١٠] ئارەزوو بەرەو ڤیگنیزم زیادی کرد لە ٢٠١٠دا؛ مارکێتی ڤیگنی زیاتر کرایەوە، وە ھەڵبژاردەی ڤیگن لە زۆرێک لە سوپەرمارکێت و خواردنگەکانی جیھان ھاتنە بەردەست.

خواردنە ڤیگنییەکان ڕێژەیەکی زیاتر لە مەنگیسیوم، ترشی فۆلیک، ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی، ماددەی ئاسن وە فایتۆکێمیکاڵسیان تێدایە وە ڕێژەیەکی کەمتریان لە چەوری و کۆلێسترۆڵ و ترش و چەوری ئۆمێگا-٣، ڤیتامین دی، کەلسیۆم، زینک و ڤیتامین بی-١٢ تێدایە. ئەگەر بەشێوازێکی ڕێک ژەمەکان ڕێکبخرێن ئەم جۆرە خۆراک خواردنە دەتوانێت لە زۆرێک لە نەخۆشی و ئازار بتپارێزێت بەتایبەتی نەخۆشی دڵ. ژەمە ڤیگنەکان بە ژەمێکی شیاو ھەڵبژێردراوە بۆ ھەموو سوڕەکانی ژیان لەلایەن پەیمانگایی ئەمریکی نیوتریشن و دایەتیکس، تەندروستی نەتەوەیی ئوسترالیا، کۆنسۆڵی بەدواداچوونی مێدیکی وە دایەتیشینس ئۆف کەنەدا. لەبەر ئەوەی ژەمە ڤیگنییەکان ھیچ ڤیتامینێکی بی-١٢ نابەخشێت (کە وردەئۆرگانیزمی وەک بەکتریا بەرھەمیان دەھێنێت)، پزیشک و شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە قەرەبووی بۆ بکرێتەوە بە یاخود خواردنی حەپی ڤیتامینی بی-١٢ یاخود خۆراکە تایبەتە ڤیگنەکان بخۆن کە ئەو ڤیتامینەی تێکراوە.

مێژوو[دەستکاری]

بنچە[دەستکاری]

ڕووەکخۆرەکان[دەستکاری]

فروتلاندس، کۆمەڵگەیەکی کورت-ژیاوی ڤیگنە کە لەلایەن ئامۆس برۆنسن ئالکۆتەوە دامەزراوە لە ھارڤەردی ماسەچوسێتس، لە ساڵی ١٨٤٤[١١]

لە ئینگلیزیدا بە ڕووەکخۆر دەوترێت ڤێجێتێریان (Vegetarian) و بنچەی درووستبوونی ناوەکە نەزانراوە.[١٢] کۆنترین بەکارھێنانی وشەکە کە ناسرابێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن خانمەکتەر فانی کێمبڵ نووسراوە لە جۆرجیای ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١٣] ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ پیتاگۆراس لە سەدەی شەشەم (پ.م) لە یۆنان. فەیلەسووفە گریکییەکان ئێمپیدۆکلس و پیتاگۆراس ھەردووک ڕووەکخۆربوون، ھەر وەک سێنێکای گەنج، ئۆڤید، پلوتارک، پلۆتینەس، پۆرفیری[١٤] ھەروەھا شاعیری عەرەب ئەل مەعاری.[١٥] مشتومڕەکانی ئەوان لەسەر تەندروستی، گواستنەوەی گیان، پاراستنی ئاژەڵان و ئەو بیرۆکەیەی کە پۆرفیری دایھێنا کە پێکھاتبوو لە "ئەگەر مرۆڤەکان شایستەی دادبن، کەواتە ئاژەڵەکانیش شایستەین."

ڤێجێتێریانیزم وەک جووڵەیەکی تایبەت خۆی ناساند لە سەدەی ١٩ لە ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١٦] جۆرە ڕووەکخۆرێک ھەبوو باناوی ڕووەکخۆری ئۆڤۆ-لاکتۆ، کە خۆیان لە گۆشت دووردەخستەوە بەڵام ھێلکە و بەرھەمی سپیاتییان دەخوارد، وە پێسیتێریان کە لەپاڵ ئەمانە گۆشتی ماسیان دەخوارد، وە ڤیگنە خۆراکییەکان، کە ئەوکاتە بە "ڕووەکخۆری سنووردار" ناودەبران ئەوکاتە، نە گۆشت و سپیاتییان دەخوارد و نە ھیچ بەرھەمێکی ئاژەڵیشیان بەکاردەھێنا.[١٧] لەساڵی ١٨١٥، دکتۆرێکی لەندەن بەناوی ویڵیام لامبێ، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ژەمی ڤیگنی دەتوانێت لە چەند نەخۆشییەک بتپارێزێت، لە شێرپەنجە و تیوبەرکیلۆسیسەوە بۆ زیپکە.[١٨] سیلڤێستەر گرەھام جۆرە خۆراکێکی داھێنا بەناوی "ژەمی گرەھامی بێگۆشت" کە پێکھاتبوو لە میوە، سەوزەوات، ئاو و سەمون کە بە ئاردێکی تایبەت دروستدەکرا بەناوی "ستۆنگراوند" کە ناوبانگی دەرکرد و وەک ژەمێک بۆ پاراستنی تەندرووستی بەکاردەھێنرا لە ١٨٣٠ەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١٩]

چەند کۆمەڵگەیەکی ڤیگن دامەزران، ئامۆس برۆنسن ئالکۆت، باوکی نووسەر لویسا مەی ئاڵکۆت، تێمپڵ سکووڵی کردەوە لەساڵی ١٨٣٤ و فروتلاندس لە ١٨٤٤ لە ماسەچوسێتس. لە ئینگلتەرا لە ١٨٤٣ ئەندامانی ئالکۆت ھاوس BFSPHAAFیان دامەزراند و سۆفیا چیچێستەر وەک سەرکردە دیاریکرا.

ئالکۆت ھاوس یارمەتیاندا کۆمەڵگەی ڤێجێتێریانی بەڕیتانی دابمەزرێنن، کە یەکەم چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا لەساڵی ١٨٤٧ لە ڕامسگەیت، کێنت.[٢٠] وتارێک لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کۆمەڵەکە لا ساڵی ١٨٥١ باسی جێگرەوەی پێڵاوی چەرم دەکات و ئاماژە بە ھەبوونی ئەندامانێک دەکات کە بەکارھێنانی ئاژەڵەکان بەتەواوی ڕەت دەکەنەوە.[٢١] یەکەم ناسراوترین کتێبی فێرکاری خواردن سازکردن ناوی "خواردنی ئاژەڵی نا: دوو داڕشتن و سەد فێرکاری" لەلایەن ڕوپێرت ئێیچ وێڵدن نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە لە ڵەندەن لەساڵی ١٩١٠.

دروستبوونی ناوی ڤیگن[دەستکاری]

مەھاتما گاندی و ھێنری ساڵت لەلای ڕاستی لەگەڵ کۆمەڵگەی ڕووەکخۆری. لەندەن، ٢٠ی تشرینی یەکەم، ١٩٣١

لەکاتی سەردانێکی لەندەندا لە ١٩٣١، مەھاتما گاندی—کە چوبووە پاڵ لیژنەی کارگێڕی کۆمەڵگەی ڕووەکخۆری لە ١٨٨٨–١٨٩١، لێدوانێکی دا بە کۆمەڵگەکەدا و دەمەقاڵێی ئەوەیکرد کە ئاوان دەبێت لەڕووی ڕەوشت و ئاکارەوە ژەمی گۆشت-ئازاد بەرزبکەنەوە و پرۆمۆت بکەن نەک بۆ مەبەستی تەندرووستی.[٢٢][٢٣] خواردنی ھێلکە و بەرھەمی سپیاتی بوبوو بە کێشەیەک لەناو کۆمەڵگەکەدا. لەناو ڕۆژنامەیەکیان بەناوی ڤێجێتێریان مەسنجەر زوو زوو مشتومڕ لەسەر ئەمە دەکرا و باس لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەل مریشک و مانگاکان دەکرا. نووسینەکان ئەوە دەردەخەن کە زۆربەی زۆری ئەو کەسانەی دژی بیرۆکەی ڤیگنیزم وەستاون لەناو کۆمەڵەی ڕووەکخۆرەکان خۆیان بوون.[٢٤][٢٥] لەکتۆ-ڕووەکخۆرەکان دژی ڤیگنزم نەوەستان لەسەر ھۆکاری ئاکاری، وە ڕەقی ڤیگنزمیان دانپێدانا لەڕووی ڕەوشتییەوە. بەھەرشێوەیەکبێت ئەوان ژەمەخۆراکی ڤیگنیان بە نازیرەکانە دەزانی و خەمی ئەوەیان بوو کە دەبێتە ھۆی کۆسپ لەبەردەم بڵاوکردنەوەی ڕووەکخۆری ئەگەر ڤیگنەکان نەیانتوانی بەشداری لە ھەندێک لە شتەکان بکەن بەھۆی نەبوون یەخود کەمی خۆراکی ڤیگنییەوە. ئەمە بووە ڕایەکی باو لەلای کۆمەڵگەی ڕووەکخۆرەکان.

لە ئابی ١٩٤٤ ھەندێک لە ئەندامان داوای ئەوەیانکرد کە بەشێکی ڕۆژنامەی کۆمەڵگەکە دیاریبکرێت بۆ ڕووەکخۆری نا-سپیاتی. کاتێک کە داواکارییەکە ڕەتکرایەوە، دۆناڵد واتسن، سکرتێری لێیسیستەر ڤێجێتێریان سۆسایەتی، ڕۆژنامەیەکی وەرزی نوێی دروستکرد بەناوی ڤیگن نیوز، لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٤. ئەو خۆی وشەی ڤیگنی ھەڵبژارد.[٢٦] یەکەم چاپی زیاتر لە ١٠٠ پەیامی گەیاند، یەکێک لەوانە لەلایەن جۆرج بێرنارد شۆ بوو، کە وازی لە خواردنی ھێلکە و بەرھەمی سپیاتی ھێنا.[٢٤] ٦ ئەندامی کۆمەڵگەی ڤیگن کە تازە دامەزرابوو، یەکەم چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا لە زووەکانی تشرینی یەکەم لە ئاتیک کلەب، لەندەن. ڕۆژی جیھانی ڤیگن ھەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت لە یەکی تشرینی یەکەم بۆ نیشانەکردنی دروستبوونی کۆمەڵگەکە.[٢٧]

ڤیگن نیوز ناوەکەی گۆڕی بۆ زە ڤیگن لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٥، کە لەوکاتەدا ژمارەی خوێنەرانی ٥٠٠ کەس دەبوون.[٢٨] ڕۆژنامەکە فێرکاری خۆراک و ھەواڵی تەندروستی لەخۆگرتبوو وە ھەروەھا لیستێکی گۆڕینەوەی تێدابوو بۆ گۆڕەینەوە شتومەک بە بەرھەمی ئاژەڵ-ئازاد.[٢٩] دواتر کتێبی ڤیگن دەرکەوت، لەگەڵ ڕێنمایی چێشتلێنان لەلایەن فەی کەی ھێندرسن، وە دواتر کتێب بۆ منداڵانیش نووسرا لەلایەن کاتلین ڤی مایۆ.[٣٠] کۆمەڵگەی ڤیگن دواتر ڕوونیکردەوە کە ئەوان بەکارھێنانی ئاژەڵان بۆ ھەر مەبەستێکبێت، ڕەتدەکەنەوە، نەک تەنھا وەک خۆراک. وە لە ١٩٥١ پێناسەی ڤیگنی کرد بە "ڕێبازی ژیانی مرۆڤ بەبێ سوودوەرگرتن لە ئاژەڵان."[٣١][٣٢]

بەرزبوونەوەی بەرژەوەندی[دەستکاری]

لە ١٩٦٠کاندا بزووتنەوەی خۆراکییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکەوتن کە خەمی ژەمە خۆراکییەکان و ژینگەیان بوو، لەپاڵ ئەمانە، بەھۆێ باوەڕپێنەکردن بە بەرھەمھێنەرانی خۆراکە ئامادەکراوەکانەوە، باخەوانی ئەندامیی و ڕووەکخۆری سەرنجی خەڵکەکەی ڕاکێشا.[٣٣] کتێبەکەی فرانسیس موور لەپێ، بەناوی خۆراک بۆ ھەسارەیەکی بچووک زیاتر لە سێ میلیۆن دانەی لێ فرۆشرا و پێشنیاری ئەوەی کرد کە «لە سەرەوەی ھەرەمی خۆراکی بڕۆنە خوارە.»[٣٤]

لە کۆتاکانی ١٩٧٠کاندا، کۆمەڵە دکتۆرێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەگەڵ چەبد پزیشکێک کە پێکھاتبوون لە: دیین ئۆرنش، کالدوێڵ ئێسڵستین، نییڵ دی بارنارد، جان ئەی مەکدۆگاڵ، مایکڵ گریگر و زیندەکیمیاناس تی کۆڵین کامبێڵ، ڕاوایان کرد کە ژەمە خۆراکاییەکانی کە چەوری ئاژەڵ لەخۆ دەگرن، وەک نەخشەی ئەو کاتەی ڕۆژاوا، خراپن بۆ تەندروستی.[٣٥]

چەند دەیەیەک دوای ئەوە کۆمەڵە کتێبێکی بەخۆیەوە بینی کە پێشنیازی ڤیگنزم و ڕووەکخۆریان دەکرد، لە ٢٠٠٣دا دوو لە گەورەترین خۆراکناسانی ئەمریکادا بانگەشەی ئەوەیانکرد کە ڤیگنیزم بۆ ھەموو سوڕەکانی ژیان لە ھەموو تەمەنەکاندا گونجاوە و ھیچ زیانێکی نییە.[٣٦]

بەناوبانگ بوونی (٢٠١٠کان)[دەستکاری]

chart
خوێندنەوەی پەڕەی ڤیگنزم لە ساڵی ٢٠١٠ەکاندا زیادی کرد لە ویکیپیدیا.[٣٧]

ژەمە ڤیگنییەکان بە شێوەیەکی خێرا و بەناوبانگ زیادی کرد لە ساڵی ٢٠١٠.[٣٨] فرۆشگا و خواردنگەکان دەستیان کرد بە فرۆشتنی بەرھەمە ڤیگنییەکان و ئەو جۆرە بەرھەمانەیان زیادتر کرد لە لیستەکانیاند، ھەروەھا سوپەرمارکێتەکان پەرەیان دا بە ھەڵبژاردە ڤیگنییەکانیان.[٣٩] جێگرەوەی گۆشت (کە لە گۆشت دەچێت و تامی گۆشت دەدات بەڵام گۆشت نییە) ڕێژەی کڕینی بە جیھانی بە ٨٪ زیادی کرد لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥–٢٠١٠[٤٠]،‌ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا ٨٪ زیادی کرد لە نێوان ٢٠١٢–٢٠١٥ (٥٥٣$ میلیۆن لە ساڵێکدا).[٤١] لە شانشینی یەکگرتوو فرۆشی شیری ڕووەکی بە ڕێژەی ١٥٥٪ زیادی کرد لە تەنھا دوو ساڵدا، لە ٣٦ میلیۆن لیترەوە لە ٢٠١١ بۆ ٩٢ میلیۆن لیتر لە ٢٠١٣. [٤٢] پەرلەمانی ئەورووپی ناوی ڤیگنی ھەڵبژارد بە فەرمی بۆ پێناسە کردنی ژەمە ڤیگنییەکان. [٣٧][٤٣]

ھەروەھا خواردنی ڤیگنی تریش فرۆشیان زیادی کردبوو. بەپێی ڕاپۆرتێکی پیشەسازییەک لە ٢٠٠٩، فرۆشەکانیان لەڕووی خواردنی-سۆیەوە (وەک گۆشتی سۆی، بەدیل بە گۆشتی ڕاستەقینە، شیری سۆی، پەنیری سۆی و ئایسکریمی سۆی) ٤ میلیارد دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند. ڕاپۆرتەکە نیشانی دەدات کە چۆن فرۆشی خواردنی-سۆی بەردەوام زیادی کردووە، بەبێ گوێدان بە کێشە ئابوورییەکان. نووسەرانی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لەبەر ئاگاداری کڕیاران لە باشییەکانی سۆی بۆ تەندروستیان، بەردەستیی ئەو بەرھەمە لە فراوانبووندایە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، فرۆشی ھەموو شیرە نا-سپیاتییەکان (وەک شیری سۆی، شیری ئالمۆند، شیری برنج، شیری گوێزی ھندی و شیری بەنگ) بەڕێژەی ٩% زیادیکرد، بۆ ١.٩ میلیارد دۆلاری تەواو. لەھەمان ساڵدا و لەلایەن ھەمان وردەفرۆشەوە، فرۆشی شیری سپیاتی (شیری ئاژەڵەکان) بەڕێژەی ٧% کەمی کرد (وە پێشبینیش کراوە کە تاکو ساڵی ٢٠٢٠، ١١%ی تر کەمبکات. لەھەمان لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە نیوەی ئەمریکییەکان (٤٩%) شیری نا-سپیاتی بەکاردەھێنن.

ھونەرمەندان، وەرزشکاران و سیاسییەکان دەستیان کرد بە خواردنی ژەمە ڤیگنییەکان، ھەندێکیان بۆ ماوەیەکی کاتی (یاخود ژەمێک لە ڕۆژێکدا) ھەندێکیشیان بە ڕژدی بوونە ھەڵگری ئەم شێوازی ژیانە.[٤٤] لەم ساڵانەی دواییدا ھەندێک لە ئەمریکییەکان ھانی ڤیگنزمیان داوە و ناویان بردووە بە «جوان و بەناوبانگ»[٤٥]

لە ئیسرائیل، بایەخدان بە ڤیگنیزم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد لەم ساڵانەی دواییدا. ٥%ی ئیسرائیلییەکان خۆیان بە ڤیگن ناساندووە لەساڵی ٢٠١٥، وە لە ساڵی ٢٠١٠ش نزیکەی دوو ھێندە زیاتر بووە ڕێژەکەیان.[٤٦] دیاردەکە دەرخرا لەلایەن پاڵپشتکەری لابردنی یاسا، گاری یۆرۆفسکی، لەساڵی ٢٠١٢دا، کە زۆربەیجار مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵەکان بە ھۆلۆکۆست ناودەبات.[٤٧][٤٨] دوای خۆپیشاندانێک لە ٢٠١٥، سوپای ئیسرائیل ناچارکرا کە بەرھەمی ڤیگنی بۆ سەربازەکانیان بەرھەمبھێنن، لەوانە پووتی ڤیگن کە چەرم نییە و چاکەت کە خوری-ئازادە. ڤیگنیزم ھەروەھا بەناوبانگ بوو لەلایەن ئیسرائیلییە-عەرەبەکانەوە، کە بووەھۆی یەکگرتنی پارێزەرانی مافی ئاژەڵانی جوولەکەکان و عەرەبەکان.[٤٩]

بەھۆی بەناوبانگی دیاردەکەوە، ڤیگنیزم و ڤیگنەکان زوو زوو ھێرش دەکرێتە سەریان لەلایەن نا-ڤیگنەکان و گۆشتخۆرەکانەوە، سەرەتای دەستپێکردنی مرۆڤ وەک نموونەیەک دەھێننەوە کە چۆن مرۆڤەکان بەروبوومی ئاژەڵیان بەکارھێناوە بۆ بەردەوامبوونیان. ناسراوترین لەو مشتومڕانەی کە لەگەڵ ڤیگنەکان دەکرێت ئەوەیە کە "ئایا ئەگەر ئێمە نابێت گۆشت بخۆین بۆچی ئێمە ددانی بەرازامان ھەیە"، ڤیگنەکان ئەمە بە نموونەیەکی ھەڵە دەھێننەوە و دەڵێن کە پانداکان و غۆرێلاکانیش ھەر ددانی بەرازەیان ھەیە و بەڵام گۆشت ناخۆن.[٥٠]

بەرھەمە ئاژەڵییەکان[دەستکاری]

تەکینەوە[دەستکاری]

بەشێکی خۆراکە ڤیگنەکان لە مارکێتێکی بەرلین

ڤیگنەکان ھیچ جۆرە گۆشتێکی ئاژەڵەکان، باڵندەکان، دەریایی و ھەرجۆرێکی تر ناخۆن. لەپەنا ئەمانە، ئەوان ھێلکە و سپیاتی ناخۆن و ھیچ جۆرە بەرھەمێکی ئاژەڵی لە ھیچ جۆرێک بەکارناھێنن، مەگەر ڤیگنی خۆراکیی بن، ڤیگنە خۆراکییەکانەکان لەوانەیە بەرھەمی ڤیگنی لە جلوبەرگەکانیاندا بەکاربھێنن (وەک چەرم و خوری و ئاوریشم).[٥١] ڤیگنیزم درێژدەبێتەوە بۆ نەک تەنھا خۆراک، بەڵک و ھەڵبژاردنی پۆشاک و بەکارھێنانی کەلوپەلیش دەگرێتەوە. ڤیگنەکان ئاژەڵکردن بە کەلوپەل ڕەتدەکەنەوە (ئەمە بەواتای ئەوەدێت کە نابێت ئاژەڵەکان بکوژرێن بۆ دروستکردنی شتومەک لە شاخەکانیان، پێستەکانیان و ھتد).[٥٢] کۆمەڵەی ڤیگنی بەڕیتانی تەنھا کاتێک ناسنامە بە بەرھەمێک دەدات ئەگەر ئاژەڵەکان ھەتا توانراوە لێی بەدوورگیرابێت لەپرۆسەی بەرھەمھێنانیدا، ئەمە تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵیش دەگرێتەوە.[٥٣]

فەیلەسوف گاری ستاینەر دەمەقاڵێی ئەوەدەکات کە مرۆڤەکان ناتوانن بە تەواوی ڤیگن بن، لەبەرئەوەی بەکارھێنانی ئاژەڵ و بەرھەمەکانیان "بە قووڵی خراوەتە ناو کۆمەڵگەوە."[٥٤] بەرھەمە ئاژەڵییەکان کە لەئێستادا بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردێت پێکھاتون لە: ئەلبومێن، ئەلانتۆین، خوێن، بۆن چار، بۆن چاینا، کارمین، کەساین، کاستۆریوم، کۆچینیاڵ، ئیلاستین، ڕۆنی ئیمو، جەلاتین، ئیسینگلاس، کیراتین، ترشی لاکتیک، لانۆلین، لارد، ڕێنێت، ڕێتینۆل، شێلاک، سکوالێن، تاڵۆ/سۆدیەم تاڵۆەیت لەگەڵ گریسی زەرد. ھەندێک لەمانە مادەی کیمیایین کە دەتوانرێت بەرھەمبھێنرێت لەبەرھەمی ئاژەڵی، ڕووەکی یاخود پێترۆکیمیاییەکان. بۆ نموونە ئەلانتۆین، ترشی لاکتیک، ڕێتینۆل و سکوالێن دەکرێت ڤیگن بن. بەھەرشێوەیەکبێت، ئەم ماددانە و شێوازی بەرھەمھێنانەکانیان ھەمووجارێک لەسەر لیستی کەرەستەکان نانووسرێن.[٥٥]

ھەندێک لە ڤیگنەکان چاکەت و جلکی خوری، ملپێچی ئاوریشم، پێڵاوی چەرم و سابوونی ئاسایی (کە زۆربەیجار چەوری ئاژەڵ بەکاردێت لە دروستکردنیاندا) ناکڕن و بەکارناھێنن. ئەوان ھەروەھا خۆیان لە ھەندێک لە ڤاکسینەکان لادەدەن، ڤاکسینی ھەڵامەت بۆنموونە، کە زۆربەیجار لە ھێلکەی مریشکدا گەورەدەکرێت. بەڵام فلوبلۆک کە جێگرەوەیەکی بەھێزە و ئاژەڵ-ئازادە بەکاردەھێنرێت لەجیاتی و بەفراوانی بەردەستە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٥٦] ئەو بەرھەمە نا-ڤیگنیانەی کە کەسێک ھەیەتی، کە پێش بوونی بە ڤیگن بەدەستی ھێناون، لەوانەیە ببەخشرێن بە خێرخوازی یاخود بەکاربھێنرێن ھەتاکو سوودی نامێنێت. ھەندێک لە جلە ڤیگنییەکان، بەتایبەتی چەرمی دەستکرد یاخود جێگرەوەی چەرم، زۆرجار لە پێترۆلیوم بەرھەمدەھێنرێت.[٥٧]

ھەندێک لە ڕووەکخۆران دەمەقاڵێی ئەوە دەکەن کە شێوازی ژیانی ڤیگنیزم سنووردارە و بەسوود نییە بۆ کەسەکە و ڕووەکخۆری ھەڵبژاردەیەکی باشترە، لەکاتێکدا کە لە ئێستادا ڤیگنیزم باشێوەیەکی خێراتر و زۆرتر گەورەدەبێت و بەرھەمە ڤیگنەکان بەرەبەرە دۆزینەوە و فراوانبوونیان ئاسانتر دەبێت.[٥٨][٥٩]

ھێلکە، بەرھەمی سپیاتی، ھەنگوین و ئاوریشم[دەستکاری]

پیشەسازی ھێلکە و شیری مۆدێرن بە بەرزی بە بێ ئاکارانە ناسراوە لەلایەن ڤیگنەکانەوە. ئەو مریشکانەی کە بەخێو دەکرێن لە پێناو ھێلکەدا لەناو قەفەزی بچووک دا گەورە دەکرێن، کە ھەندێک جار ھەر قەفەزە و لە یەک مریشک زیاتری تێدایە، تووشی برینداری دەبن بەھۆی بچووکی قەفەزەکانەوە. زۆربەی کات مریشکەکانی کە لە پیشەسازییەکە بەخێو دەکرێن ڕووناکی خۆریش بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ نابینن.

جیاوازی سەرەکی ژەمی خۆراکیی ڤیگنێک و ڕووەکخۆرێک ئەوەیە کە ڤیگنەکان ھێلکە و بەرھەمی سپیاتی لە ژەمەکانیان دەردەکەن بەھۆی ئەوەی لەکاتی بەرھەمھێنانیاندا ئازار دەگەێنن و دەبێتە ھۆی مردنی پێشوەخت. بۆ نموونە ھەموو مریشکەکان بەھۆی مادەی کیمیاییەوە وایان لێدەکرێت کە زیاتر ھێلکە بکەن، زۆرجار ئەمە دەبێتەھۆی جەڵدەی دڵ و مردن. یاخود لەکاتی شکانی ھێلکەدا کاتێک کە نێر دەردەچن بەزیندوێتی دەھاڕدرێن چونکە سوودیان نابێت بۆ پیشەسازی ھێلکە.[٦٠] بۆ بەدەستھێنانی شیر لە ئاژەڵی دیاریکراو (زیاتر لە مانگاکاندا دەبینرێت) یەکەمجار مانگاکە دووگیاندەکرێت، بۆ بەرھەمھێنانی شیر، دوای لەدایکبوونی بەچکەکە، ئەگەر نێربێت لە دایکیان جیادەکرێنەوە و دەکوژرێن، زۆرجار بە لێدان لەسەریان بە دار و ئاسن و دواتر گۆشتەکەیان دەفرۆشرێت. ئەمە دووبارە دەکرێتەوە بۆ ماوەی ٧-٨ ساڵ، دواتر دایکەکەش دەکوژرێت و گۆشتەکەی دەفرۆشرێت. بەچکە مێینە چێلەکان لەدوای ٢٤ کاتژمێر لەلەدایکبوونیان، لە دایکەکان جیادەکرێنەوە و جێگرەوەی شیری دایکەکەیان دەدەنێ. ئەم چێلە تا نزیکەی کۆتایی ژیانی تەرخاندەکرێت بۆ بەکارھێنانی شیرەکەی و بەھەمان شێوەی دایکەکەی دەژی. لەکاتێکدا کە نەیتوانی سوودی زیاتری بۆ پیشەسازییەکە ھەبێت، دەکوژرێت و بازرگانی بە پاشماوەکانییەوە دەکرێت.[٦١]

گرووپە ڤیگنییەکان بەھەمان شێوە بەکارھێنانی بەرھەمی مێرووەکان ڕەتدەکەنەوە.[٦٢] نە کۆمەڵگەی ڤیگن و نە کۆمەڵگەی ڤیگنی ئەمریکا بەکارھێنانی ھەنگوین، ئاوریشم و بەرھەمی مێرووی تر بە ڤیگن ناودەبەن.[٦٣] لەکاتێکدا کردەوەی ڤیگن و ڤیگن ئاوتریچ پێی دەڵێن "بۆچوونێکی کەسییە."[٦٤] ئاگەیڤ نێکتار جێگرەوەیەکی بەناوبانگی ھەنگوینە.[٦٥]

دێمۆگرافیک[دەستکاری]

کۆی گشتی ژمارەی ڤیگنەکانی جیھان نەزاندراون. بەدواداچوونێک پێشنیار دەکات کە ڕێژەی ڤیگنەکان کەمە بەڵام بەرەو زیادبوون دەچێت، بەتایبەتی لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکاندا. [٦٦]

  •  ئۆسترالیا: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی تەلەفونی ساڵی ٢٠٠٩ کە لەلایەن ڤیگن سۆسایەتی کوینسلاند ئەنجامدرا، ٠،٠٦٪ لە دانیشتوانی ئوسترالیا، یاخود ١٠,٠٠٠ ئوسترالی پێگەیشتوو ڤیگن بوون. [٦٧]
  •  نەمسا: لە ساڵی ٢٠١٣دا، کوریر ڕایگەیاند کە ٠.٥٪ی دانیشتوانی نەمسا ڤیگنیزمیان تاقی کردۆتەوە، وە لە پایتەختی ڤێینا ٠.٧٪[٦٨]لە ھەمان ساڵدا Der Standard ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٤٠٫٠٠٠ خەڵکی نەمسا ڤیگن بوون.[٦٩]
  •  بەلجیکا: لە ساڵی ٢٠١٦دا iVox لێکۆڵینەوەیەکی ئینتەرنێتی ئەنجامدا و دۆزییەوە کە زیاتر لە ١٠٠٠ کەس کە دانیشتوانی ھەردوو ناوچەی فلاندەرس و براسێلس بوون و تەمەنیان لە نێوان ١٨ ساڵ و سەرودا بووە ٠.٣٪ ڤیگن بوون، وە ١.٥٪ ڕووەکخۆری ئاسایی بوون.[٧٠]
  •  فینلاند: ئامارێکی نزیککراوەی ٢٠١٣ ڕایگەیاندووە کە ٠.٥٪ دانیشتووان ڤیگن بوون. (٢٧,٠٠٠ کەسە)[٧١]
  •  ئاڵمانیا: نزیکەی ٨٠٠٫٠٠٠ کەس لە ئەڵمانیا (١٪) ڤیگن بوون لە ساڵی ٢٠١٣.[٧٢]
  •  ئایسلەند: ھیچ تۆمارێکی فەرمی نییە کە ڕێژەی ڤیگنەکانی ئایسلەندا نیشان بدات، بەڵام وا دیارە کە ڤیگنیسم بەرەو فراوانبوون دەچێت لە ئایسلەندا ئەمەی واشی لە خەڵکی کردووە کە بەم شێوەیە بیربکەنەوە ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٥ بەرھەمی ڤیگنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گرووپی «ڤیگنەکانی ئایسلەندا» زیاتر لە ٤٫٠٠٠ ئەندامی ھەیە.[٧٣]
  •  ئیسرائیل: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی (CBS) ٢.٦٪ی ئیسرائیلییەکان ‌بە ڕووەکخۆر یان ڤیگن ناسراون لە ساڵی ٢٠١٠.[٧٤] لە لێکۆڵینەوەیەکی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا بۆ ماستەر شێف، نزیکەی ٥٪ی بەشدارەکان گوتیانە کە ئەوان ڤیگنن وە ٨٪ گوتویانە کە ڕووەکخۆرن. ئەمەش وا دەکات گەورەترین وڵات بێت لە ڕوی ڤیگنزمەوە.[٧٤][٧٥][٧٦] لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٤دا ڕێکخراوی ڤیگن-فرێندڵی ڕایانگەیاند کە نزیکەی ٤٪ یاخود ٣٠٠٫٠٠٠ ئیسرائیلی ڤیگن بوون. دواتر لە لێکۆڵینەوەیەکی تری CBS دەرکەوت کە ١.٧٪ پێگەشتووەکانی ئیسرائیل کە تەمەنیان لە ٢٠ ساڵ یاخود سەرووە ڤیگنن، وە ٤.٧٪یش ڕووەک خۆری ئاسایین.[٧٧]
  •  ئیتالیا: لە ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥دا، لە ڕیپەبلیکا ڕایگەیاند کە ٣٪ دانیشتوانی ئیتاڵیا ڤیگنن.[٧٨] چەند ھەفتەیەکیش دوای ئەوە ھەمان ڕۆژنامە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێژەی ڤیگنەکان لە ئیتاڵیا تەنھا ٠.٦٪ە.[٧٩] لە جولای ٢٠١٦ RTBF ڕایگەیاند کە ڕێژەی ڤیگەنەکان لە ئیتاڵیا لە بەرزبوونەوەدایە و زۆربەی لێکۆڵینەوەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ڕێژەی ڤیگنەکانی ئیتاڵیا ٢.٨٪ە.[٨٠]
  •  ژاپۆن: بەپێی ڕاپرسییەکی دیسەمبەری ٢٠١١ بە ١٫١٨٨ وەڵامی ڕاستەوە، ٤.٧٪ی دانیشتوانی جاپان یان ڤیگەنن یان ڕووەک خۆری ئاسایین (٢.٧٪ ڤیگن ھەن، ئەمە ٣٫٤٣٢٫٠٠٠ کەس دەکات.)[٨١]
  •  ھۆڵەندا: توێژینەوەیەک دەریخست کە ١٦٫٠٠٠ یاخود ٠.١٪ی دانیشتوان ڤیگن بوون لە ساڵی ١٩٩٦.[٨٢][٨٣] لە ٢٠١٤دا کۆمەڵگەی ھۆڵەندی ڤیگنیزم (NVV) ڕوونی کردەوە کە نزیکەی ٤٥٫٠٠٠ ڤیگنی ھۆڵەندیی ھەن؛[٨٤] لە ٢٠١٦دا نزیکەی ٥٠٫٠٠٠ (٠.٤٪) دیاری کرا.[٨٥] ھەر لە ٢٠١٦دا پابلۆ مۆڵمانی ڤیڤا لاس ڤێگاس بانگەشەی ئەوەی کرد کە نزیکەی ١٧٠٫٠٠٠ ھۆڵەندیی ڤیگنن (١٪).[٨٢][٨٦] بەھەرشێوازێک بێت، ھانس دێگاڤۆس کۆتا ژمارەی بە ٧٠٫٠٠٠ کەس دانا کە ٠.٤٪ی دانیشتوانەکان دەکات.[٨٥][٨٢]
  •  پۆڵەندا: ڕێژەی ڤیگنەکان لە ٢٠١٣ نزیکەی ١.٦٪ دانیشتوانی گرتبۆوە کە ٦٠٨٫٠٠٠ کەس دەکات، ئەم ئامارانە لە بەدواداچونێکی بەدانیا ئۆپینیی دەرکەوتووە، لەژێر سوپرڤیشنی لایتبۆکس.[٨٧]
  •  ئیسپانیا: ھیچ ڕێژەیەکی فەرمی بۆ ڤیگنیزم لە ئیسپانیا بەردەست نییە، بەلام بەپێی بەدواداچونێکی ٢٠٠٦ی مارکەیەکی خۆراکەوە و کۆکراوەتەوە لەلایەن سپانیش ڤێجێتێریان یونین نزیکەی ٣٦٫٠٠٠ (٠.٠٨٪) دانیشتوانی وڵاتەکە ڤیگنن.[٨٨]
  •  سوید: ٤٪ (یەکسانە بە ٣٩٠٫٠٠٠ کەس) گوتویانە کە ئەوان ڤیگنن لە ڕاپرسییەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەنجامدرا لەلایەن دێمۆسکۆب، لە نێوان ھەر ١٫٠٠٠ کەس تەمەنیان ١٥ ساڵ یاخود سەروو بووە.[٨٩]
  •  سویسرا: ھیچ داتایەکی فەرمی نییە کە ڕێژەی ڤیگنەکان پیشان بدات، بەڵام کۆمەڵگەی ڤیگنی سویسرا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە ئێستادا نزیکەی ١٪ دانیشتوان ستایلی ژیانی ڤیگنیان ھەیە.[٩٠]
  •  شانشینی یەکگرتوو: لە ٢٠٠٦، سەربەخۆ ڕاپۆرتێکی دا کە تێیدا ڕایگەیاندبوو کە ٠.٩٩٪ دانیشتوانی وڵاتەکە (٦٠٠٫٠٠٠ کەس) ڤیگن بوون[٩١]، ئەم ڕێژەیەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە چاو ساڵی ١٩٩٣دا کە ڕێژەی ڤیگنەکان تەنھا ٠.٧٪ (١٠٠٫٠٠٠ کەس) بوو.[٩٢]
  •  ویلایەتە یەکگرتووەکان: گاڵەپ بە نزیکەیی ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٢دا ٢٪‌ی دانیشتوان خۆیان بە ڤیگن لە قەڵەم داوە.[٩٣][٨٥] لێپرسینەوەیەکی ٢٠١٦ی ھارس ئینتراکتڤ و ڤێجێتێریان ڕیسۆرس گرووپ دۆزیانەوە کە ٣.٣٪ ئەو کەسانەی کە وەڵامیان داوەتەوە تەنھا ڕووەکخۆری ئاسایی بوون و نزیکەی خوار نیوەی ئەو ڕێژەیە ڤیگن بوون، ئەمە دەری خست کە نزیکەی ٨ میلیۆن پێگەیشتووی ئەمریکی ڕووەکخۆر بوون و ٣٫٧ ملیۆنیش ڤیگن بوون.[٩٤]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. لە زۆربەی بەشەکانی ئەم وتارەدا ئاماژە بە ڤێجیتێریانەکان (vegetarian) کراوە بە ڕووەکخۆر، ڕووەکخۆر یاخود ڤێجیتێریان ھامان شت نین لەگەڵ ڤیگنەکان.
  2. وشەی (کۆمەڵگە) کە لەم وتارەدا بەشێوەیەکی فراوان بەکارھاتووە بەرامبەر بە وشەی سۆسایەتی (society) ئینگلیزییە، واتە کۆمەڵگەی ڤیگن بەرامبەر بە ڤیگن سۆسایەتییە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Records of Buckinghamshire, Volume 3, BPC Letterpress, 1870, p. 68.
  2. ^ Karen Iacobbo, Michael Iacobbo, Vegetarian America: A History, Greenwood Publishing Group, 2004, p. 3.
  3. ^ J. E. M. Latham, Search for a New Eden, Fairleigh Dickinson University Press, 1999, p. 168.
  4. ^ Rynn Berry, "A History of the Raw-Food Movement in the United States" in Brenda Davis and Vesanto Melina (eds.), Becoming Raw: The Essential Guide to Raw Vegan Diets, Book Publishing Company, 2010, p. 9ff.
  5. ^ James D. Hart, "Alcott, Amos Bronson", in The Oxford Companion to American Literature, Oxford University Press, 1995, p. 14.
  6. ^ Iacobbo and Iacobbo 2004, p. 132.
  7. ^ "The Great Vegan vs. Plant-Based Debate - UC Davis Integrative Medicine". UC Davis Integrative Medicine (بە en-US). وەرگیراوە لە 2016-04-14. 
  8. ^ Laura Wright, The Vegan Studies Project: Food, Animals, and Gender in the Age of Terror, University of Georgia Press, 2015, p. 2.
  9. ^ Brenda Davis, Vesanto Melina, Becoming Vegan: Express Edition, Book Publishing Company, 2013, p. 3.
  10. ^ Donald Watson, Vegan News, No. 1, November 1944, p. 2; Leslie Cross, "Veganism Defined", The Vegetarian World Forum, 5(1), Spring 1951.
  11. ^ Richard Francis, Fruitlands: The Alcott Family and their Search for Utopia, Yale University Press, 2010.
  12. ^ Rod Preece, Sins of the Flesh: A History of Ethical Vegetarian Thought, University of British Columbia Press, 2008, p. 12.
  13. ^ Fanny Kemble, Journal of a Residence on a Georgian Plantation in 1838–1839, Harper and Brothers, New York, 1863, pp. 197–198.
  14. ^ Daniel A. Dombrowski, "Vegetarianism and the Argument from Marginal Cases in Porphyry", Journal of the History of Ideas, 45(1), January –March 1984, pp. 141–143. doi:10.2307/2709335
  15. ^ D. S. Margoliouth, "Abu‘l-'Alā al- Ma‘arrī's Correspondence on Vegetarianism," The Journal of the Royal Asiatic Society of Great Britain and Ireland, 34(02), 1902 (pp. 289–332), p. 290. doi:10.1017/s0035869x0002921x داڕێژە:Jstor
  16. ^ James Gregory, Of Victorians and Vegetarians, I. B. Tauris, 2007.
  17. ^ "Under Examination," The Dietetic Reformer and Vegetarian Messenger, Vol XI, 1884, p. 237: "There are two kinds of Vegetarians—an extreme sect, who eat no animal food whatever; and a less extreme sect, who do not object to eggs, milk, or fish...The Vegetarian Society...belongs to the more moderate division."
  18. ^ James C. Whorton, Crusaders for Fitness: The History of American Health Reformers, Princeton: Princeton University Press, 2014, pp. 69–70.داڕێژە:Pb Percy Bysshe Shelley, A Vindication of Natural Diet, London: F. Pitman, 1884 [1813].داڕێژە:Pb William Lambe, Joel Shew, Water and Vegetable Diet, New York: Fowler's and Wells, 1854 [London, 1815].
  19. ^ Andrew F. Smith, Eating History, New York: Columbia University Press, 2013, pp. 29–35 (p. 33 for popularity); Whorton 2014, p. 38ff.
  20. ^ David Grumett, Rachel Muers, Theology on the Menu: Asceticism, Meat and Christian Diet, Routledge, 2010
  21. ^ "History of Vegetarianism: The Origin of Some Words", International Vegetarian Union, 6 April 2010.
  22. ^ Mahatma Gandhi, "The Moral Basis of Vegetarianism", Vegetarian Society, London, 20 November 1931, pp. 11–14.
  23. ^ Stanley A. Wolpert, Gandhi's Passion: The Life and Legacy of Mahatma Gandhi, Oxford University Press, 2002, pp. 21–22, 161.
  24. ^ a b Donald Watson, "The Early History of the Vegan Movement", The Vegan, Autumn 1965, pp. 5–7.داڕێژە:Pb Donald Watson, Vegan News, first issue, November 1944.
  25. ^ Leneman 1999, pp. 222–223.
  26. ^ George D. Rodger, "Interview with Donald Watson", Vegetarians in Paradise, 11 August 2004. George D. Rodger, "Interview with Donald Watson", recorded 15 December 2002 (abridged version later published in The Vegan).
  27. ^ "World Vegan Day", Vegan Society, accessed 13 August 2009.
  28. ^ The Vegan, 1(5), November 1945; for 500, The Vegan, 10(3), Autumn 1994, p. iv.
  29. ^ For an example of the vegan trade list, The Vegan, 2(2), Summer 1946, pp. 6–7.
  30. ^ Joanne Stepaniak, The Vegan Sourcebook, McGraw Hill Professional, 2000, p. 5; The Vegan, Autumn 1949, p. 22.
  31. ^ Leslie Cross, "Veganism Defined", The Vegetarian World Forum, 5(1), Spring 1951, pp. 6–7.
  32. ^ Matthew Cole, "'The greatest cause on earth': The historical formation of veganism as an ethical practice," in Nik Taylor, Richard Twine (eds.), The Rise of Critical Animal Studies: From the Margins to the Centre, Routledge, 2014 (pp. 203–224), p. 203.
  33. ^ Andrew F. Smith, Eating History, New York: Columbia University Press, 2013, p. 197; Wright 2015, p. 34.
  34. ^ Frances Moore Lappé, Diet for a Small Planet: How to Enjoy a Rich Protein Harvest by Getting Off the Top of the Food Chain, Friends of the Earth/Ballantine, 1971; Smith 2013, p. 197.
  35. ^ Donna Maurer, Vegetarianism: Movement or Moment?, Temple University Press, 2002, p. 23 (for health professionals' interest in vegetarian diets in the last quarter of the 20th century), 99–101 (for Ornish and Barnard).داڕێژە:Pb Karen Iacobbo, Michael Iacobbo, Vegetarians and Vegans in America Today, Greenwood Publishing Group, 2006, p. 75 (for MacDougall).داڕێژە:Pb For Ornish, Campbell, Esselstyn, Barnard and Greger on veganism, Kathy Freston, Veganist, Weinstein Publishing, 2011: Ornish, from p.  21; Campbell, p. 41; Esselstyn, p. 57; Barnard, p. 73; Greger, p. 109.
  36. ^ Sabaté Joan (2003). "The contribution of vegetarian diets to health and disease: a paradigm shift?". The American Journal of Clinical Nutrition 78 (3): 502S–507S. PMID 12936940. داڕێژە:Pb "Position of the American Dietetic Association and Dietitians of Canada: Vegetarian diets". Journal of the American Dietetic Association 103 (6): 748–765. 2003. PMID 12778049. doi:10.1053/jada.2003.50142. 
  37. ^ a b atlas2014.pdf Meat Atlas[بەستەری مردوو] , Heinrich Böll Foundation, Friends of the Earth Europe, 2014, p. 57; Mona Chalabi, "Meat atlas shows Latin America has become a soybean empire", The Guardian, 9 January 2014.
  38. ^ Pendergrast, Nick (2015). "Environmental Concerns and the Mainstreaing of Veganism". لە Raphaely, T. Impact of Meat Consumption on Health and Environmental Sustainability. IGI Global. p. 106. ISBN 978-1-4666-9554-2. doi:10.4018/978-1-4666-9553-5.ch006. 
  39. ^ Rynn Berry, "Veganism," The Oxford Companion to American Food and Drink, Oxford University Press, 2007, pp. 604–605.
  40. ^ Kate Burt, "Is this the end of meat?", The Independent, 19 May 2012.
  41. ^ Allie Shah, "Nation's first vegan butcher shop to open in Minneapolis Jan. 23", Star Tribune, 8 January 2016.
  42. ^ Nadia Khomami, "From Beyoncé to the Baftas, vegan culture gets star status", The Guardian, 8 February 2015.
  43. ^ "European Parliament legislative resolution of 16 June 2010", European Parliament: "The term 'vegan' shall not be applied to foods that are, or are made from or with the aid of, animals or animal products, including products from living animals."
  44. ^ Amanda Holpuch, "Al Gore follows Bill Clinton's lead with apparent turn to veganism", The Guardian, 26 November 2013.

    Joel Stein, "The Rise of the Power Vegans", Bloomberg Businessweek, 4 November 2010.

  45. ^ Gordinier, Jeff (2015-09-30). "Vegans Go Glam". The New York Times. وەرگیراوە لە 2016-02-06. 
  46. ^ Tova Cohen, "In the land of milk and honey, Israelis turn vegan", Reuters, 21 July 2015.
  47. ^ Erica Chernofsky, "Israeli veganism takes root in land of milk and honey", BBC News, 25 January 2016.
  48. ^ Daniella Cheslow, , "As More Israelis Go Vegan, Their Military Adjusts Its Menu", NPR, 10 December 2015.
  49. ^ Noa Shpigel, "Veganism on the Rise Among Israeli Arabs", Haaretz, 13 September 2015.
  50. ^ Pilcher, J.M. (2012). The Oxford Handbook of Food History. Oxford Handbooks. Oxford University Press. p. 464. ISBN 978-0-19-999600-1. وەرگیراوە لە 2016-02-27. 
  51. ^ Francione and Garner 2010, p. 257.
  52. ^ Francione and Garner 2010, p. 62.
  53. ^ "Criteria for Vegan food", "Trademark Standards" Archived ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠, at the Wayback Machine., Vegan Society; "What is Vegan?", American Vegan Society, accessed 17 December 2012.
  54. ^ Gary Steiner, Animals and the Limits of Postmodernism, Columbia University Press, 2013, pp. 127–128.
  55. ^ "Animal ingredients and products", Vegan Peace; David L. Meeker (ed.), Essential Rendering: All About The Animal By-Products Industry, National Renderers Association, 2006.
  56. ^ "Flublok Seasonal Influenza (Flu) Vaccine", Centers for Disease Control and Prevention.
  57. ^ Stepaniak 2000, pp. 20, 115–118, 154 (p. 116 for environmental damage and petroleum-based products).
  58. ^ Ruby, Matthew B. (2012). "Vegetarianism. A blossoming field of study" (PDF). Appetite (Elsevier) 58 (1): 141–150. doi:10.1016/j.appet.2011.09.019. وەرگیراوە لە 2016-02-23. 
  59. ^ Zamir, Tzachi (2004). "Veganism". Journal of Social Philosophy (Wiley-Blackwell) 35 (3): 367–379. doi:10.1111/j.1467-9833.2004.00238.x. وەرگیراوە لە 2016-02-23. 
  60. ^ S. Aerts, et al., "Culling of day-old chicks: opening the debates of Moria?" in Kate Millar, Pru Hobson West, Brigitte Nerlich (eds.), Ethical Futures: Bioscience and Food Horizons, Wageningen Academic Publishers, 2009, p. 117; "Egg Production & Welfare", Vegetarian Society, accessed 17 December 2012.
  61. ^ Lori Gruen, Ethics and Animals, Cambridge University Press, 2011, pp. 85–86; Erik Marcus, Veganism: The New Ethics of Eating, McBooks Press, 2000, pp. 128–129.
  62. ^ Daniel Engber, "The Great Vegan Honey Debate: Is honey the dairy of the insect world?", Slate, 30 July 2008.
  63. ^ "Honey: Ain't so sweet for the bees" Archived ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠, at the Wayback Machine., Vegan Society, accessed 16 December 2012; "What is Vegan?", American Vegan Society, accessed 16 December 2012.
  64. ^ "Is honey vegan?", Vegan Action, accessed 16 December 2012; "What about honey and silk?"[بەستەری مردوو] , Vegan Outreach, accessed 16 December 2012.
  65. ^ Chloe Coscarelli, Chloe's Kitchen, Simon and Schuster, 2012, p. 9.
  66. ^ Radnitz, Cynthia; Beezhold, Bonnie; DiMatteo, Julie (2015). "Investigation of lifestyle choices of individuals following a vegan diet for health and ethical reasons". Appetite 90: 31–36. PMID 25725486. doi:10.1016/j.appet.2015.02.026. 
  67. ^ "A Pound of Flesh, A survey of 1202 Australians about whether they’re vegetarian or vegan and what their attitudes to animals are." (PDF). The Vegetarian/Vegan Society of Queensland Incorporated. February 2010. p. 4. وەرگیراوە لە 30 September 2016. 
  68. ^ Barbara Reiter; Anita Kattinger (28 May 2013). "Total Vegan". Kurier. وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  69. ^ "Österreichs erster veganer Supermarkt in Wien eröffnet". 17 July 2013. 
  70. ^ "Minder vlees eten steeds meer ingeburgerd". Onderzoeksbureau iVOX (بە Dutch). EVA vzw. 16 February 2016. وەرگیراوە لە 22 March 2016. 
  71. ^ "Rehevä kasvisruokavalio on hyväksi terveydelle ja ympäristölle | Ruokatieto Yhdistys". www.ruokatieto.fi (بە Finnish). وەرگیراوە لە 30 September 2016. 
  72. ^ Amy Guttman (4 October 2013). "Meat-Drenched Oktoberfest Warms To Vegans". National Public Radio. وەرگیراوە لە 22 March 2016. 
  73. ^ Stefánsson, Einar Hrafn (2015). Veganism & the Vegan Market in Iceland. Is there a prospective for a vegan restaurant in Iceland? (PDF). Reykjavík: University of Iceland. p. 20–24. ئەرشیڤ کراوە، نووسراوەی سەرەکی (PDF) لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. وەرگیراوە لە 30 September 2016. 
  74. ^ a b Ben Sales (17 October 2014). "Israelis growing hungry for vegan diet". The Times of Israel. وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  75. ^ Yulal Avivi (6 March 2014). "Is Tel Aviv's vegan craze here to stay?". Al-Monitor. وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  76. ^ Debra Kamin (December 2015). "Big in Israel: Vegan Soldiers". The Atlantic. وەرگیراوە لە 22 May 2016. According to Israeli news sources, nearly five percent of Israelis now forgo meat, dairy, and eggs, making the Jewish state the most vegan nation, per capita, in the world 
  77. ^ "Selected Data from the 2014 Social Survey: Consumerism and Environmental Considerations (Hebrew)". Israel Central Bureau of Statistics. 14 March 2014. وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  78. ^ Vera Schiavazzi (2 October 2015). "Addio carne e pesce: in aumento il popolo dei vegetariani e vegani in Italia". La Repubblica (بە Italian). وەرگیراوە لە 1 October 2016. 
  79. ^ "Il popolo dei vegetariani e vegani in Italia: l'infografica". La Repubblica (بە Italian). 16 October 2015. وەرگیراوە لە 1 October 2016. 
  80. ^ Florentin Franche (11 July 2016). "Un bébé sous régime vegan retiré à ses parents pour malnutrition" (بە French). RTBF. وەرگیراوە لە 1 October 2016. 
  81. ^ "Animal Rights Center Japan survey results, Hachidory Vegan website information page". Animal Rights Center Japan (بە Japanese). وەرگیراوە لە 2 October 2016. 
  82. ^ a b c "Gaat het nieuwe vlees het oude vlees verslaan?". NOS op 3 (بە Dutch) (Nederlandse Omroep Stichting). 5 March 2016. وەرگیراوە لە 9 March 2016. 
  83. ^ "Vegetarian in Holland: Shopping and Cooking" Archived ٢٣ی نیسانی ٢٠١٦, at the Wayback Machine., The Hague Online, 19 February 2014.
  84. ^ Mischa Blok (3 April 2014). "Hoe (on)gezond is veganisme?". EenVandaag (بە Dutch). AVROTROS. وەرگیراوە لە 10 March 2016. 
  85. ^ a b c Peggy Schyns (4 February 2016). "Kiezen bij de kassa. Een verkenning van maatschappelijk bewust consumeren in Nederland.". Sociaal en Cultureel Planbureau. وەرگیراوە لە 10 March 2016. 
  86. ^ de Monchy, René (4 March 2016). "4 maart 2016". Zakendoen met... (بە Dutch). BNR Newsradio. وەرگیراوە لە 10 March 2016.  (52:30)
  87. ^ "Wyniki badania Instytutu Badania Opinii Homo Homini dla LightBox, wrzesień 2013". LightBox (بە Polish). وەرگیراوە لە 2 October 2016. 
  88. ^ Tamara Velázquez. "Una dieta desconocida pero saludable". Natureduca (بە Spanish). وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  89. ^ Antonia Molloy (24 March 2014). "One in ten Swedes is vegetarian or vegan, according to study". The Independent. وەرگیراوە لە 2 October 2016. 
  90. ^ "FAQ: Wie viele VeganerInnen gibt es in der Schweiz?". Swiss Vegan Society (بە German). وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  91. ^ Martin Hickman (15 March 2006). "An ethical diet: The joy of being vegan". The Independent. وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  92. ^ "There are three and half times as many vegans as there were in 2006, making it the fastest growing lifestyle movement". The Vegan Society. 17 May 2016. وەرگیراوە لە 22 May 2016. 
  93. ^ Frank Newport, "In U.S., 5% Consider Themselves Vegetarians", Gallup, 26 July 2012.
  94. ^ "How Many Adults in the U.S. are Vegetarian and Vegan". The Vegetarian Resource Group (VRG). وەرگیراوە لە 2 October 2016.