دەروازە:خۆراک
دەروازەی خۆراک![]() وتاری ھەڵبژێردراوگەنمەشامی یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیھان بۆ خواردن بەکاردێت بە تایبەتی لە ھیندستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. دانەوێڵەکان (Cereals) بەگشتی وەکوو سەرچاوەیەکی ئاسان و ھەرزانی وزە سوودیان لێ وەردەگیرێت، ھەر ١٠٠ گرەمێکی زۆربەی دانەوێڵەکان نزیکەی ٣٣٠-٣٥٠ کالۆری بە لەش دەبەخشن، بۆ نموونە ١٠٠ گرەم گەنمەشامی نزیکەی ٣٤٢ کالۆری تێدایە. گەنمەشامی چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەکوو: ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینەکانی B١، B٢، B٣، B٦، B٩ (فوولات). ھەروەھا گەلێک کانزای گرنگی تێدایە، لەمانە فۆسفۆر، مەگنیزیۆم، زینک، مس، ئاسن، پۆتاسیۆم و سیلینیۆم کە سیفەتی دژەئۆکسانی ھەیە. سوودە تەندروستییەکانی خواردنی گەنمەشامی بریتین لە: پاراستنی پێست لە نەخۆشی، یارمەتیدانی کۆئەندامی ھەرس بۆ ھەرسکردن و ھەڵمژینی خۆراک، پاراستنی تەندروستیی دەمارەخانەکان و فرمانەکانی کۆئەندامی دەمار، رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستیرۆلی خوێن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەکان و نەخۆشی دڵ زیاد دەکات. گەنمەشامی گەلێک مادەی گرنگی تێدایە لەمانە ڤیتامین B١ کە گرنگە بۆ کرداری زیندەپاڵی (میتابۆلیزمی) مادە کاربۆھیدراتییەکان، ڤیتامین B٥ کە چەندین فرمانی لەش گرنگی ھەیە، فوولات کە لەش بۆ درووستکردنی خانەی نوێ سوودی لێ وەردەگرێت و گرنگی زۆری ھەیە لە پێش و لەکاتی دووگیانیدا بۆ پاراستنی کۆرپە لە سەقەتی زگماکی. ھەروەھا گەنمەشامی رێژەیەکی باشی لە ڤیتامین C تێدایە کە مادەیەکی دژەئۆکسانی بەھێزە و سوودی ھەیە بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش بەتایبەتی بەرگری دژی ھەوکردنەکان. گەنمەشامی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەنی ریشاڵی خۆراکییە (Fiber) کە رێژەکەی دەگاتە پتر لە ١٨%ی پێویستی رۆژانە کە بریتیە لە ٢٥-٣٥ گرەم بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو. وێنەی ھەڵبژێردراوچێشتی کوردیدۆینە چێشتێکی تراوی کوردییە کە لە کوڵاندنی گەنمی دەستاڕکراو لە ناو دۆی خەستدا دروست دەکرێ. دۆینە لە وەرزی گەرمادا دروست دەکرێ و لە سەر بانان لە بەر ڕۆژدا وشک دەکرێتەوە و پاشەکەوت دەکرێ و دواتر لە وەرزی زستاندا دەکرێتە ناو ئاو و دەخورێ و زۆر جار نۆک و پوونگەشی پێ زیاد دەکەن. دۆینە دەستەخۆشکی شەلەمە و ئەم دوو چێشتە وەک دوو خواردن ھەمیشە پێکەوە دەوترێن و خواردنی زستانی کوردەوارین. لە کوردیی باشووریدا «تەرخێنە»شی پێ دەوترێ. چێشتکەری ھەڵبژێردراونوسرەت گووکچە (بە کوردیی باکووری: Nusret Gökçe، نازناوی بازرگانی: Salt Bae؛ لەدایکبووی ١٩٨٣) گۆشتفڕۆش و چێشتلێنەر و ڕێستۆرانتدارێکی کوردە کە خاوەنی Nusr-Et، زنجیرە ڕێستوورانێکی لووکس و بەناوبانگە. تەکنیکەکانی نوسرەت لەبەر سازکردنی گۆشت بە ھۆکارێکی ڕەفتاری ئینتەرنێتی بووە.
پۆلەکانئایا زانیوتە؟
وتەی ھەڵبژێردراوئاژەڵەکان ھاوڕێی منن، من ھاوڕێکانم ناخۆم! پانۆڕامای ھەڵبژێردراودەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |